په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١١\٢٠١٠

لاوازی هەڵوێستی ئۆباما یاخۆ سیاسەتی دووهەستی وڵاتانی کەنداو،

کەندوکۆسپ لەسەر رێگای هێڕشێکی سەربازی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانە؟


هێمن


دوای دووساڵ تێپەربوون لە دەورەی سەرۆک کۆماری باراک حۆسێن ئۆباما ڕوون و ڕاشکاو دێتە دی کە داموودەزگای ئۆباما نەیتوانیوە هەوڵوێستێکی شەفاف و یەک لا بەرامبەر بەکردەوەکانی ئیران بگرێت و ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژیش بەرهەڵستکاری هەڵوێستی ئەمەریکا لە مەڕ ئێران ڕۆیەکی لاوازتری بەخۆیگرتوەو ئەوەش سێ کارتێکردنی لێکەوتونەوە.


یەکەم: وڵاتانی کەنداو کە چاویان لە دەستی ئەمەریکایە لە ئاکامی لاوازی هەڵوێست و ڕەهاکردنی ئێران لە بەردەوامی گەیشتن بە زانستی چەکەی ناوەی و زیاتر پێتاندەنەوەی بڕە ئۆرانیۆمی ڕادەی سەرەوە ناهۆمیدی و هەستی دوودڵی و ترسی دوژمنایەتی ئێرانیان بۆ درووست کردون و پێیان وایە کە ئەمەریکا و هاوپەێمانانی لە کێشە لە گەڵ ئێران گەیشتۆنە بۆنبەست.


دووهەم: بێجگە لە شک و گومان کردنی وڵاتانی کەنداو لە سیاسەتی داموودەزگای ئۆباما لە بەردەوامی هەوڵی گەیشتنی ئێران بە چەکەی ئەتۆمی، وڵاتانی عەرەبی هەستیان بە هاوکاری نکردن و پێشگرتنی ئەمەریاک بە ئەگەری هێڕشێکی سەربازی ئیسرائێل بۆ سەر ئێران کردوەو ئەوەش بۆتە هۆی پێکهتانی ئاڵۆزی و پەشێوی لە ناوچەی کەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی ترسی ئیسرائێل و وڵاتانی کەنداو لە ئێران.


سێهەم: کزی بەرهەڵستکاری ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێران جگە لە نیگەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو و ئیسرائێل خۆباوەڕی ئێران وەک زلهێزێکی ئیسلامی شیعە لە ناوچەی خۆرهەڵاتاتی ناوەڕاست و زەروورەتی گەیشتنی بە زانستی چەکی ناوەکی لێکەوتۆتەوەو مەترسییەکی یەکجار زۆری لە ناوچەکە درووست کردوە.


سەرکردەکانی ئێران پێیانوایە دەتوانن لە هەرەج ومەرەج و شێواوی بارۆدۆخی هەنوکەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و ئەفغانەستان بەتایبەت بۆ گەیشتی بە زانستی چەکی ناوەی کەڵک وەگرن و رۆڵی زلهێزێکی ئیسلامی شیعە لە ناوچە هەستیارەی کەنداو بگێری و ئیمپراتۆرنشینی و سەروەری فارسی شیعە دابەمەزرینی.


لە ئاکامی سیاسەتی پەشێو ولاواز و سەرلێشێواوی داموودەزگای ئۆباما وڵاتانی عەرەبی تووشی سەرگردانی راگەیاندنی هەڵوێست لە مەڕ ئێران بوون ئەوەش قازانج و بەرژەوەندی سەرکردەکانی تاکە نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانی لێکەوتۆتەوە و زەمینەی زیندوکردنەوەی شاهەنشانشینی فارسەکان بەڵام ئەمجارە دەسەڵاتێکی مەزهەبی شیعە فەراهەم کردوە.


هەرلەو پەێوەندییەدا لە روبەروو بوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری واشنگتن ترکی الفیێل نیگەرانی خۆی لە دەوڵەمەندکردنی ڕادەی سەرەوەی ئۆرانیۆمی ئێران ڕاگەیاندوە و پێشیوایە ئێران خەرت و مەرترسییەکی جددی لە سەر ڕێبازی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەڵام هاوکات لەو باوەڕەدایە هێڕشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران ترسناکە و خەتەرێکی یەک جار زۆری لێدەکەوێتەوە.


ترکی الفیێل بەرپرسیاری پێشووی داموودەزگای سیخۆری عەرەبەستانی سەعۆدی و باڵیۆزی سابەقی ئەو ولاتە لە ئەمەریکا و هەنوکەی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ناوەندی قەڵاچووکردن و داماڵێنی دونیا لە چەکی ناوەکی لە ئیدامەی قسەکانی سەبارە بە کێشەی ناوەکی ئێران دەڵێ:


"هیچ‌کس انکار نمی‌کند که وجود یک ایران هسته‌ای، یک خگر بین‌المللی بزرگ است، اما این ادعا که ایالات متحده برای پیش بردن روند ێلح اسرائیل و فلسگین باید به ایران حمله کند مانند این است که بگوییم برای چیدن سیب باید درخت سیب را برید." ." سەرچاوە رادیوفردا ٠٥/١١/٢٠١٠ "


لە ووتارەکەی ترکی الفیێل ئاشکرا دێتە دی عەرەبەستان لەگەل ئەوەی ترسێکی یەک جار زۆر لە ئێرانی خاوەن بە چەکی ناوەکی هەیە بەڵام بەو حاڵەشەوە لەو ڕیگایەوە هەوڵ دەدا هەست بە مەترسی لە شەڕی نێوان ئێران و هێزەکانی دەرەکی ڕابگەێنی.


عەرەبەستان بە کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی دوو هەستی نیشان دەدا کە لە لایەک لە هەڵوێستی ئەمەریکا نیگەرانە و مەترسی ئەوەی هەیە ئەگەر عەربەستان پشتیوانی ئەمەریکا و ئیسرائێل لە هێڕشێکی سەربازی بۆسەر ئێران بکا تووشی کێشەیەکی قۆڵ لە گەڵ ئێران دەبێ.


لەلایەکی تر عەرەبەستان دڵەکەوەی ئەگەری ئێران بە چەکی ناوەکییە هەیە و دەزانی لەو حاڵەتە دا عەرەبەستان یەکەم وڵات دەبێ کە بەر خەتری مەترسی هێڕشی ئێران دەکەوێت وبێگومان ئێران هەوڵ دەدا کۆتایی بە هێژمۆنی دەسەڵاتی سوونەی شێخەکانی عەربەستان بەهێنی ولە نەهایەتدا دەسەڵاتێکی دەست نیشاندەی خۆی لەو وڵاتە بەهێنێتە سەر کار.


ترکی الفیێل باوەڕی وایە کە شەڕ لەگەڵ ئێران ئاکامێکی زۆر خراپی بۆ هەموو لایەنەکان لێدەکەوێتەوەو خەترێک لە سەر ڕەوندی ئاشتی لە خۆرهەڵاتان ناوەراست بە گشتی و فەلەستین و ئیسرائێل بەتایبەت دەبێ. ترکی الفیێل دەڵێ:


"جنگ با ایران نه تنها «فاجعه‌انگیز بلکه مێیبت‌بار» خواهد بود و چنین جنگی باعپ می‌شود تا روند آشتی در سراسر خاورمیانه از عراق گرفته تا اسرائیل مدت‌ها به عقب بیفتد.". " سەرچاوە رادیوفردا ٠٥/١١/٢٠١٠ "


ترکی الفیێل بەو واووتنەی نەک دەێهەوێ مەترسی خەتری شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکا و هاو پەێمانانی زیاتر لە ئاست و ڕادەی خۆی زەق کاتەوە و هۆشتاری خەتری مەترسی ئێرانی بە چەکی ناوەکەی داوەتە هەموولایەنەکانی دەرگێر، بەڵکوو بم ڕاگەیندراوەی بتوانێ ئیسرائێل هان دا خێرا و کۆتوپەر هێڕش بکاتە سەر بنکەکانی سەربازی و ئابووری ویستگەکانی ناوەکی ئێران و کۆتایی بە نیگەرانی شێخەکان لە کەنداو بەهێنی.


سیاسەتی دوو هەستیی عەرەبەستان جگە لە مەترسی خەتری ئێران ویستێکی تری عەرەبستانی تێیدا شاراوەیە ئەویش هاندانی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ خێراکردنی هێڕشی سەربازی بۆسەر ئێران واتە گۆرینی هەوڵوێستی داموودەزگای باراک حۆسێن ئۆباما بەرامبەر بەسەرکردەکانی ئێرانە.


سرووشتێکی تری سیاسەتی دووهەستی وڵاتانی عەرەبی ئەویە، هەنوکە وڵاتانی عەرەبی ڕایانگەیاندوە لە ئەگەری شەڕو هێڕشێکی سەربازی بۆسەر ئێران، ئەمەریکا و ڵاتانی غەربی و ئیسرائێل ئیزنی کەڵک وەرگرتنیان لە خاکی ولاتانی عەرەبی بۆ هێڕشی کردنی سەر ئێران نییە.


ئەوەش لە کاتێک دێتەدی کە ئەمەریکا ڕێککەوتننامەیەکی ٦٠ میلیارد دۆڵاری فرۆکە جەنگی وکەل وپەلی سەربازی لە گەڵ عەرەبەستانی سوعۆدی واژوکردوە و قەراریش وا دانڕاوە کە لە چەند ساڵی داهاتودا ئەمەریکا بڕە پارەیەکی ١٢٠ میلیارد دۆڵاریی بۆ تکنۆلۆژی نوێکردنەوەی سیستێمی سەربازی لە عەرەبەستان وەربگرێت.


لە لایەکی تر لیندسی گراهام، سناتور بە نەفوزی جمهوری‌خوازەکان ڕۆژی شنبه ڕیکەوتی ٦ نوڤامبەری ٢٠١٠ لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی هالیفکسی کانادا داوای لە باراک ئۆباما کردوە بەرامبەر بەئێران هەوڵوێستێکی توندو چرتر و شەفافترتر بگرێت ئەو دەڵێ:


"اگر ایران از برنامه اتمی خود دست نکشد، ایالات متحده باید این گزینه را در نڤر داشته باشد که با یک حمله، نیروی دریایی و هوایی ایران را از بین ببرد تا به گفته او قدرت نڤامی ایران خنپی شود. باراک اوباما، برای متوقف کردن برنامه هسته‌ا‌ی ایران حمله نڤامی را در نڤر داشته باشد و زمانی خواهد رسید که برنامه اتمی ایران به نقگه‌ای برسد که دیگر با یک حمله هوایی محدود و متعارف نتوان جلوی آن را گرفت چه بسا حتی ما آن زمان را پشت سر گژاشته باشیم". "سەرچاوە بی بی سی رێکەوتی ٦ نوڤامبەری ٢٠١٠ "


دوای ئاکامی هەڵبژاردەنەکەی ناوەندی نوێنەرانی خەڵک بۆ پارڵەمان و سەناتی ئەمەریکا کە هەرەس هێنانی سیاسەتەکانی ئۆبامای لە دوو ساڵی تێپەربوونی لێکەوتۆتەوە دەردەکەوەی کە کۆماریخوازەکان لە کزی و لاوازی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئۆباما بەرامبەر بە ئێران رازی نیین و بەتەمان لە داهاتودا ئۆباما بۆ گۆرینی هەوڵوێست بخنە ژێر گۆشارەوە.


هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوەش بکرێ کە چالاکوانی جوولەکە لە ئەمەریکا لە مەڕ سیاسەتەکانی باراک حۆسێن ئۆباما بێدەنگ نەبوون و گەشت ئەمرازێکیان بۆ هەرەس هێنانی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری هەڵوێست لاوازی وڵاتەیەکگرتووەکان بکار گرتوە.


ئاکام ئەوەیە لە لایەک لاوازی و سەرلێشێواوی داموودەزگای کەم ئەزموونی باراک حۆسێن ئۆباما و ئاساری پاشەکەوەتی سیاسەتەکانی هەشت ساڵی کۆماریخۆازەکان بەگشتی و بەتایبەت لە عێراق و ئەفغانستان کارتێکردنێکی زۆری لەسەر هەلوێست گرتنی سەروڕۆیانە ئێران بووە و ئەودەرفەتێ بۆ ئێران خۆڵقاندوە کە خۆباوەڕی وەک زلهێزێکی ئیسلامی بڵام ئیسلامییەکی شیعە تێیدا دروست بێ و بە کەێف و ئارەزووی خۆی لە گۆرپان و پانتای سیاسی دونیا هەڵسۆران بکا.


لەلایەکی تر وڵاتانی عەرەبی بە هۆی لاوازی و نەنوواندی سیاسەتێکی ڕوون و شەفافی ئەمەریکا و هاوپەێمانانی کەوتونەتە قۆناخێکی لاواز و هەڵوێستگرتنی دووهەستی بەرامبەر بەئێران ئەوەش بەرژەوەندی و قازانجی سەرکردەکانی تاکە نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانی لێکەتۆتەوە.

 


٢٤
\١١\٢٠١٠
twejeran@googlemail.com