٢٢\٣\٢٠١٠
لایه‌نگرانی پارتی
له ئه‌وروپا دژ به ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالن وه‌ک جینۆساید.

ئاسۆ بیاره‌یی
هه‌رچه‌نده ته‌نها له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ساڵی 1983 هه‌شت هه‌زار
بارزانی به‌ده‌ستی ڕژێمی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر ئه‌نفال کران، هه‌رچه‌ند
هه‌زاره‌های تریش له ساڵی 1988 کۆکوژکران، به‌ڵام دۆستێکی ئه‌و حزبه
که سه‌ر به حزبێکی ڕاستره‌وی سوێدیه و ئه‌ندام په‌رله‌مانه و ناوی
مه‌حمود فه‌همییه. ده‌نگی خۆی له په‌رله‌مانی سوێد دژی ئه‌و بڕیاره
به‌کارهێنا که ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید نه‌ێته ناسین. لێره‌دا دورنیه
ئه‌و جۆره هاوسۆزانه‌ی پارتی وه‌ک که‌سێتی و حزب به‌رژوه‌ندی بالای سه‌رمایه‌داری
خۆیان له پێش به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بێت، چونکه به‌رژوه‌ندی
تورکیای تۆرانی و کۆمپانیاکانی له باشوری کوردستانیان خستوه‌ته پێش
قازانجی گه‌لی کورده‌وه، لێ ئه‌دی چۆن به‌و ئاراسته‌یه ئه‌و لایه‌نگرانه
خۆیان له هه‌موو هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی شتوه‌ته‌وه. ئه‌م جۆره
پۆله‌تیکایه‌ی دۆسته‌کانی پارتی له کاتێکدایه که یادی بیست و دوساڵه‌ی
ئه‌و کاره‌ساته دڵی هه‌زاره‌ها قوربانی بریندار ده‌کاته‌وه. ئه‌م
جۆره هه‌ڵویستانه‌ی دۆستانی پارتی ئه‌وه ده‌خاته ڕو که ئه‌گه‌ر
هاتوو سبه‌ی ئه‌نفال وه‌ک و جینۆساید ناسرا، ده‌بێت پارتییه‌که‌ی ئه‌وانیش
بدرێنه دادگا که په‌ناگه‌ی بۆ ده‌ها سه‌رۆک جاش و سیخور دروستکردوه،
که یه‌کێکن له‌و لایه‌نانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ پێش پاسدار که‌وتن و
شارێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یان داوه به شه‌هیدکردن. دو‌ریش نیه له
داهاتودا ئه‌و جۆره که‌سانه به زیان بۆ پارتی ته‌واوبن و گورزی
خۆیانی لێ نه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه، په‌رله‌مانتاری ناوبراو(مه‌حمود فه‌همی)
ده‌لێت گۆیه سۆسیالیزم و چه‌پ به‌که‌ڵکی گه‌لی کورد ناێت و سه‌رناگرێت،
ئه‌وه‌ی له بیرچووه که هه‌ندێ له ئه‌ندام و دۆستی پارتی و پارتیه‌کوردستانیه‌کانی
دی له سوێد له سه‌ر پاره‌ی سۆسیال ده‌ژین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان
خۆیان به ناوی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه کردوه‌ته خانه‌نشین
و بونه‌ته بارێکی گرانن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیه‌وه و له هه‌مان
کاتێشدا له کوردستان ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزیان
هه‌یه. بانێکه‌و دوو هه‌وا.
شایه‌نی باسه زۆربه‌ی لایه‌نگر و ئه‌ندامی پارتی که ڕه‌وه‌ندن له
سوێد، ده‌نگیان له هه‌ڵبژارده‌کانی سالی 2006 بۆ ئه‌و پارتییه(پارتی
مۆدێراتی سوێد) دا که نوێنه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار و چه‌وسێنه‌رانه و
ڕۆژانه ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی سوێد زه‌وت ده‌کات.
19-3-2010
سوێد
assobyari@yahoo.com
|