٢٤\١١\٢٠١٢
لە
٣٠یەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی سەلاح
جەوهەر و
رۆژێکی قارەمانانەی خوێندکارانی شاری هەولێر.

قادر نادر
ئێمە
پێیویستمان بە گۆڕینی ئەو مێژووەی ئەمڕۆ
هەیە کە منالانی کوردی، لەباشور پێ پەروەردە دەکرێ، چونکە پڕە لەمیژوی
ساختەکاری و درۆ، لە بە قارەمان نیشاندانی،
هەندێک کەسایەتی سیاسی ئەمرۆ و دوێنێی کە
مێژووەکە بە
شیوەی هاوسۆزی و دەسەلاتدارێتی نووسراوە،
نەوەک ئەکادیمی و هەلدانەوەی ئەرشیفەکان. بۆیە زۆر کەسایەتی سیمبولی
شار و نەتەوە هەن تا رۆژگاری ئەمرۆش هیچ هێز
و لایەنێک، باس و یادیان ناکاتەوە، لە
کاتێکدا ئەوان لە چرکەساتێکدا،
بە ناوهێنانیانن دەبوونە
هەژانی نەتەوەیەک. یەکێک لەم دەنگانە شەهید (سەلاح
جەوهەر)ە، کە خوێنکارێکی قوتابخانەی
ئامادەیی هەولێر بووە و لە خۆپیشاندانی
١٧/١١/١٩٨٢ بە گوللەی ئەمنەکانی بەعس شەهید
کراوە. ئەو بە بەردەوام لە ئیزگەکانی یەکیتی
و و سۆسیالست و شیوعی، لە
کاتی باسکردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی
خوێندکاران، شەهید سەلاح جەوهەر وەک سیمبۆل
باس دەکرا و دەبووە
رژانی خوێندکاران بۆ سەر شەقامەکانی
هەولێر.
ماوەی چەند ساڵیکە باس لەوە دەەکەم کە
هەولێر لە سیمبولەکانی دامالدراوە کۆمەڵێک
سیمبولی بۆ دروست
کراوە کە هەیانە ئازاردەری شاری
هەولێرە. چەند مانگێ لەمەوبەر وێنەی شەهید سەلاح جەوهەرم لە
پەیجەکانی فەیسبوک بینی، دواتر کۆمەلێ کۆمینتار و نووسین
و زانیاریی لە
لایەن چەند هاورێی و خەلکانی نیشتمانپەروەری
بەدوادا هات. یەکێک لەوانە کاک بەختیار ئەحمەد شێخۆ بوو کە ئاگاداری
کردمەوە کە ئەو زانیاریی وردی لەسەر
خۆپیشاندانەکەی ١٧/١١/١٩٨٢ هەیە، بۆیە بریارمان دا لە سالرۆژی
شەهیدکردنەکەی، وتەکانی ئەو وەک ڕیزگرتن لە شەهید سەلاح و ئەو لاپەرە
پڕشنگدارەی خوێندکارانی شٶرشگیری ئەو سەردەمی هەولێرییەکان
بلاو بکەینەوە.
بەختیار سەرەتای وتەکانی بەوە دەست پێکرد، ئەو یەکێک بووە لە
خوێندکارانی ئامادەیی رزگاری کوڕان، ئەو ئامادەیە لەتەک
ئامادەییەکانی (کوردستان و هەولێر) لەبەهاری ١٩٨٢ بەدواوە دینەمۆی
زۆرینەی خۆپیشاندانەکانی هەولێر بوونە، بۆیە دەلێ بەهۆی ئەوەی
ئەزمونمان لەخۆپیشاندانەکانی پێشوو پەیدا کردبوو، ئەویش کاتی
خۆپیشاندانمان دەکرد پیاوەکانی بەعس زوو دەگەیشتنە سەرمان لەنزیک
قوتابخانەکانمان و بواریان نەدەدا کە بگەینە ناو چەقی شار، بۆیە
ئەمجارە بریارمان دا تاکتکی خۆپیشاندانەکەمان بگۆرین لەوەی بەفێلی تر
خۆمان بگەیەنینە ناو شار، هەڵێکی باشیس هەلکەوت کاتێ بەعسیەکان لە
ساڵرۆژی موبایەعەی سەدام ، هەر پاریزگایەی عێراق ڕۆژێکی هەبوو، ئەوکارە
بکەین، ئەو بەروارەی بۆهەولیر لەموبایەعە دانرا بوو ١٧/١١/١٩٨٢ بوو،
بۆیە خۆمان بۆئامادەکرد. بەختیار لەدرێژەی وتەکانی دەلێ بەهیزترین
لایەنی سیاسی لەناو خوێندکاران ((شیوعی، یەکێتی و سوسیالست)) بوون
لایەنەکانی تر ئەگەر هەشبوبن دەنگو رەنگیان نەبوە بەلکو تاک و تەرا
بوونە ، بۆ باسکردنی ناوی چالاکڤانەکانی ئەوکات کەرۆلی کارایان هەبوو،
ئەو دەلێ بەهۆی ئەوەی شیوازی رێکخستن ئاشکرا نەبوو بۆیە نەدەتوانرا
بەئاشکرا هەموان بناسرێ و یەکێک دەستنیسان لەهەر پارتی بکرێ بەلام ئەو
لە یەکێتی نەجات فاتح کەرکوکی لە یادە لە شوعیش دلشاد سەدیق چالاک بوون
بۆیە ئەو لایەنانەی ڕێکەوتن کە لە نێوان خۆیان ئەوکارە بە هاوبەشی دور
لە دروشمدان بۆ هیچ پارت و سەرکردەیەک بلین و یەکێک لەودروشمانەی
لەیادی ماوە ((بژی هیزی پێشمەرگە، سەدام نزیکی مەرگە)) . یان ((سەدام
حسێن فاشییە، حیزبی بەعس نازییە)).
لە درێژەی ئاخافتنەکانی دەلی کاتێ ئێمەیان بەزۆرەملێ وەک خوێندکارانی
رزگاری برد بۆ ئەو موبایەعەیە، بریاری خۆپیشاندەران ئەوەبوو سەرەتا
بەگۆرانیە فۆلکلۆر و باوەکانی هەولێر بیکەینە هەلا تا هەم هەست بەجوم
جول و خروشانی خوێندکاران بکرێ هەمیش پیاوەکانی بەعس خەیالیان بۆ
خۆپیشاندان نەچێ، یەکێک لەوگۆرانیە ی بەکۆمەل وتویانەتەوە، (هە چەرمە
چەرمە کەپووی بابت بەچرمە........) تا گەیشتینە نزیک بەنزینخانەی ناو
شاری هەولێر کە نزیک باخچەی گلکەند بوو ئیتر دەستمان بە دروشمی
خۆپیشاندان کردوە لە نزیک بەریوبەرایەتی ئاو کارەبا کەبەرامبەر
قوتابخانەی ئیبن خەلکان بوو کەبەداخەوە ئیستا ئەمانە هیچیان نەماون و
بونەتە شوێی بازاری نیشتمان ، لەوشوێنە تێکەل بەخەلکێکی زۆر بونە
بەتایبەتی کارمەندانی ئاو کارەبا ، ئەو دەلێ لەو شوێنە کەبەرەو
پاریزگایان دەبردین ، دروسمەکان بەدەنگی بەرز دەوتراوە ، بەمەش
کارمەندانی ئاوو ، کارەبا ، کەوتونەتە ناویانەوە هاوکات قوتباخانەکانی
تری وەک کوردستان و هەولێریش لەگەل ئەوان لەو شوێنە یەکیان گرتۆتەوە
کەسەرەتاکەی بە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ خوێندکار مەزەنەدە دەکات بەلام لوتکەی
خۆپێشاندانەکە بە ٥٠٠ خوێندکارو خەلک ئەژمار دەکات ، ئەو دەلێت دوو
وێنەی سەدام لەدەست کارمەندەکانی ئاو کارەبا بووە ، ئەو باوەری وایە ،
دلشاد سەدیق کەیەکێک لەکادیرە دیارەکانی شوعی ئەوکات لەناو خوێندکارانی
ئەو قوتابخانەیە بوە . وێنەیەکی سەدامی بەزۆرەمڵی لەو کارمەندانە
وەرگرتوە لەبەرچاوی خەلکەوە شکاندویەتی و خوێندکارانیش بەکۆمەل چونەتە
سەر وێنەکە ، دواتر منیش جومە لای کابرایەک کەوێنەیەکی سەدامی لابوو ،
ئەو دەلێ ئەو کارمەندە بەهۆی ئەوەی لەو بەهێزتر بوە وەترساوە کەوینەکەی
لێ وەربگرێ بۆیە ململانێیان زۆر کردوە تالەکۆتایی توانیوەتی وێنەکەی لێ
ببات فڕییداتە ئاسمان و بشکێ و بەکۆمەل خوێندکاران هاتونەتە سەر ئەو
وێنەیەش . ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو دەلێ لەلایەک خەلکی هەولێر لەم بەر و
ئەوبەر بەکۆمەل وەستابون لەچاوەکانیان دیاربوو کەزۆر دلخۆش بون
بەخۆپیشاندانەکە و کەس هەلنەدەهات لەلایەکی تریش پیاوەکانی بەعس تا ئەو
چرکەسات هیچ کەسیکیان ئازار نەداوە بەلام دوای فڕیدانی وێنە شوشەکانی
سەدام بۆ ئاسمان وشکاندن و بەپیلاو هاتنە سەری ئەوکات ئەمنێک هاتە
ناومانەوە لەنزیک چێشتخانەی تاجریان و هەولی دا یەکێک لەخوێندکارەکان
ببات ، بۆیە هەموو خوێندکاران زۆریان لەو ئەمنەداوە بەرادەیەک دەلێ
دەمانچەکەشی کەوتە زەویەوە بەلام کەسمان نەمان وێرا لێی ببەین چونکە
لەو چرکەسات بەتایبەتی لەبەرچاوی ئەمنەکان گەلێ گران لەسەر هەریەکێک
دەوەستا بیبردایە ، بۆیە بوە تەقە بەسەرمانەوە کەئیمە وامان زانی
کەزۆرینەمان شەهیدو بریندار بوین بەلام دوایی دەرکەوت کە بۆ ئاسمان
تەقاندویانە، بەلام شەهید سەلاح جەوهەر لە ئەنجامی ئەو تەقانەدا
بریندار دەبێ، دەچیتە ناو گەراجێک کە بەرامبەر چێشتخانەی تاجریان بووە
(گەراجی دیبەگە، مەخمور، هەولێر) لەم نزیکایەتیە بووە،
بەبیرورای بەختیار ، شەهید سەلاح بریندار بووە بەلام بەهۆی ئەوەی
نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانە و واش هەست پێ دەکەن لەناو ئەو گەراجە هەر ئەو
ئەمنەی خوێندکاران زۆریان لێ داوە، ئەو گولەنی تری لێداوە، بەپێی
زانیارییەکان ئەو لەو خۆپێشاندانەدا هیچ خوێندکارایکی تر نەگیراوە
نەبرینداربوە، بەلام ئەو دەلێ خۆپیشاندانی تر هەبووە
کەلەقوتابخانەکەیان سازکراوە لەکاتی هەلدانی ئالای عێراق ١٢ برینداریان
داوە.
بۆ بەیانی گەرچی پیاوانی بەعس هاتنە ناو قوتابخانە وهەرەشەیان دەکرد
بەلام ئەو دەلێ کەسمان نەگیراین تارۆژی دواتریش ، لەکاتی پرسەکەشی
بەکۆمەل خوێندکاران لەهەموو قوتابخانەکان دەچونە پرسەکە ی لە مزگەوتی
خوار گەرماوی ئیسکان و هۆلی گەل بووە.
.
بەختیار لە درێژەی وتەکانیدا دەلێ جاری تریش قوتابخانەی رزگاری
خۆپێشاندانیان کردوە وەک کە بەریوبەری قوتابخانەکەیان (محەمەد عومەر)
کە خەلکی دیبەگەبوە بەلام بەهۆی ئەوەی لەگەلمان باش بووە بۆیە
بەعسیەکان ئەویان لاداوە هاوکات دوو مامۆستای تریشمانیان گواستۆتەوە
بەناوی (جەلال عەلی شا رواندزی) کە هەوادارێکی شوعی و ، محەمەد
ئیسماعیل کە لە سەردەمی ٧٠کا نی دەسەلاتی پارتی دا، بەرێبوەری پەروەردە
بووە، هاوکات ئاماژە بە نیشتمانپەروەری هەموو ئەو مامۆستایانە دەکات بە
رادەیەک بەرێوبەر (محەمەد عومەر) و جیگرەکەی (ئەسغەر تالیب) کە وەک
هەواداری یەکێتی بوو سەرباری فشارەکانی سەریان بەلام ملیان نەدەدا
بریارەکانی بەعس،. بۆیە کە بەریوەبەر و دوو مامۆستاکە گواسترانەوە، هەر
٧٠٠ خوێندکاری ئامادەیی رزگاری مانی گرت لە نەچونە هۆلەکان و دەستیان
بە دروشمدان لەناو قوتابخانە کردوە بەرادەیەک چەندین بەرپرسی بەعس
هاتون داوای شکاندنی مانگرتنەکەیان لێ کردونە و هێزیکی زۆریان وەک
چاوترساندنی خوێندکاران هێناوە بەلام خوێندکاران سووربونە لەسەر داوای
گەرانەوەی بە پەلەی بەرێوبەر و دوو مامۆستاکە، بۆیە لە کۆتاییدا لە
هەمان ڕۆژدا بەریوبەرە بەعسییەکان لاداوە (عەبدولغەنی جەبار وەلی) و
هەرسی مامۆستایان گەراندۆتەوە.
پرسیاری من ئەوەیە ئایا بەهەمان شیوە لەو دروشمانە روخانی دەسەلاتی
پارتی و یەکێتی بوترێ و وێنەی بارزانی بشکێ و فرێبدڕیتە بەر پێی
خوێندکاران ئایا دەزگای پاراستن و ئاسایش وا رەفتار دەکەن !؟
نموونەکەمان بۆ جوان نیشان دانی بەعس نییە بە ئاستی ئەوەی بلێن
دەسەلاتی کوردی لە هێزە سەرکوتەکەرەکەی مەترسیدارترە.
ماڵپهڕی قادر نادر
|