په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٩\٢٠١٣

لە ٣١ی ئابدا گۆڕەپانی وتاربێژیی لەندەن

کرایە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پارتی و مەسعود بارزانی.

 


ڕۆژی شەمە ٣١ی ئاب، گرووپی چەتری ئازادیی لە ساڵ یادی کارەساتی ٣١ی ئابدا لە گۆڕەپانی وتاربێژی لەندەن(سپیکەر کۆرنەر - هایدپارک) کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێکخست بەرامبەر به‌و تاوانانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەریی مەسعود بارزانی، رژێمی سەدام حسین و لیوای گاردی کۆمارییەکەی به ‌تانک و دەبابەوە شاری هەولێر و ناوچەکانی تری کوردستانیان داگیکرد و تراژیدیا و تاوانێکی گەورەیان دەرهەق بە خەڵکی کوردستان بەرێوەبرد، بەرهەڵستکارانی پارتی و رژێمی بەعسیان ڕەوانەی زیندانەکانی ئەبو غریب و موسڵ و کرد بەو شیوەیە لەو کارەساتەدا بەدەیان کەس گیانیان لەدەستدا و، لە سێدارە دران یان ئاوارە و سەرگەردان و بێ سەروشۆین کران.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا دەیان دروشم و پلاکارت و پۆستەری گەوەرە، کە گوزارشتی لە تاوانی ٣١ ئاب دەکرد و نووسرابوون بە: (٣١ی ئاب رۆژی وەبیرهێنانەوەی کارنامەی پارتی و مەسعود بارزانییە لەگەڵ رژێمی بەعس. ٣١ی ئاب ڕۆژی هێنانەوەی رژێمی بەعس بوو بۆ کوردستان، دەخاڵەتی پارتی لە سوریادا درێژکراوەی سیاسەتی ٣١ی ئابە.،٣١ی ئاب بەرهەمی شەری ناوخۆ وسیاسەتی ڕاکێشانی دەستی بەعسە بۆ هەولێر، مەسعود بارزانی وەک بەرپرسی یەکەمی کوشتار و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستان دادگای بکرێ، چارەنووسی ونبووان و قوربانیەکانی شەری ناوخۆ ئاشکرا بکەن، هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو دامودەزگا میلیشیایی‌و سەروو یاساییانەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەک‌و هێزی سەربازی‌ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی، ٣١ی ئاب پەڵەیەکی رەشە بەنیو چاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان،٣١ی ئاب دۆسییەکی دانەخراوە لە هەست و هزری خەڵکی کوردستان، ٣١ی ئاب میژوویەکی رەشە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.... بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی مەیدانی وتاربێژیی پێ داپۆشرا.

پاشان گۆنا سەعید هەڵسوراوی چەتری ئازادیی پەیتا پەیتا بە زمانی ئینگلیزی ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەی بۆ بەشداربووان و رێبوارانێک که‌به‌و نێوه‌دا ده‌رڕۆشتن و خۆپیشاندان و پۆسته‌ره‌کان سه‌رنجی راده‌کێشان، لە دەوری ناڕەزایەتی چەتری ئازادیی رۆشنده‌کردوە. بەدوا ئەودا دەشتی جەمال ڕێکخەری چەتری ئازادیی لەسەر ئامانجی کۆبوونەوە نارەزایەتیەکه‌ قسەوباسی کردو گوتی"٣١ی ئاب رۆژی دەربرینی نارەزایەتیە بەرووی حیزبە میلیشایە دەسەڵاتدارەکان لە کوردستاندا..، رۆژیکە کەمتر نیە لەوکارەساتە سیاسی مرۆیانەی لە رابردوادا رووبەرووی خەلکی کوردستان بۆتەوە "هەروەها ئەوەشی ووت"ئەو سیاسەتەی ٣١ی ئابی بەرهەم هێنا تا ئیستا لە بەرنامەو ستراتیژو پرۆژە پارتی درێژە هەیە لە خۆگریدانەوە بە حکومەتە کۆنەپەرستی ناوچەکەو پەیرەوی لە تاکە حیزبی فەرمان رەوای و بنەمالەی لەکوردستاندا لەڕێگای سەرکوت تیرور وپەلاماردانی رۆژنامەنوسان خنکاندنی هەموو دەنگێکی ئازادوە هەروەها لەکیشەی نێوان مالیکی وبەشداری لەبارودۆخی سوریا و کاکردن بە ئەجندەی حکومەتی تورکیادا ئایندەی کوردستانی خستۆتە بەردەم دووبارەبوونەوەی کارەسات ورووداوی نەخوازراوەوە بۆیە دۆسیەی ٣١ی ئاب دۆسیەکی دانەخراوەو مافێکە لە لایەن ئازادییخوازان وخەڵکی کوردستانەوە بۆ لی پرسینەوە بەداگا گەیاندنی تاوانباران ....

پاشان خەلیل کاردە، هەڵسوڕاوی چەتری ئازادیی بە زمانی عەرەبی داواکارییەکانی چەتری ئازادیی خۆیندەوە کەپێک هاتووە لە:

١. دادگایکردنی مەسعود بارزانی وەک کەسی یەکەم و بەرپرس لەو کوشتار و ماڵوێرانییەی بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ئەنجامدرا.
٢. چارەنووسی قوربانییەکان و ونبوانی ٣١ی ئاب و شەری ناوخۆ ئاشکرا بکرێ، کەسوکاری قوربانییەکان و ئەوانەی زیانیان لێکەوتووە قەرەبوو بکرێنەوە.
٣. هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو دامودەزگا میلیشیایی ‌و سەروو یاساییانەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەک و‌ هێزی سەربازیی‌ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی.

بەدوا ئەوەدا هەریەک لە بەریزان دڵشاد حافز هەڵسوراوی چەتری ئازادیی، پێشەوا بابان بەرپرسی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆران لە لەندە ن، نوری بەشیر بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان، هاورێ ماردین لە حیزبی ئایندەی کوردستان و سەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کوردستان و خۆرهەلاتی ناوەراست وتاریان بە بۆنەی کارەساتی ٣١ی ئابەوە پێشکەشکرد...

هەروەها کەناڵی ئاسمانی KNN لەگەڵ هەڵسوراوانی چەتری ئازادیی و بەشداربووان چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

شایەنی باسە سه‌دان لفلێت بە زمانی ئینگلیزی لە مەیدانی وتاربێژی لەندەن و هاید پارک سەبارەت بە ٣١ی ئاب بڵاوکرایەوە.

 


چەتری ئازادیی
٣١\٨\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک