٤\٩\٢٠٢٠
لە پێنجەهەمین
ساڵیادی مەرگی ئالاندا
ئەم جیهانە ئاڵۆزکاوە
پێویستە جارێکی دیکە لەسەرپێی خۆی دابندرێتەوە.
- ئالان کوردی ئەو منداڵەی سۆزی جیهانی هەژاند -
٢ی
ئەیلوولی ٢٠١٥ چیرۆکی دۆزینەوەی ئالان کوردی منداڵێکی خنکاوی سێ ساڵانی
لەکەنار دورگەی ئاوی بیدروم سەر بە شاری مۆغەڵا لە تورکیا ویژدانی
جیهانی ڕاچڵەکاند بەرامبەر بەو تراژیدیا ناخ هەژێنەی لاشەی ساردەوەبووی
منداڵێکی پەنابەری سوری و هاوکاتمەرگی بە کۆمەڵی دەریایی و بێسەروشوێن
بوونی هەزاران مرۆڤی بێتاوان لە دورگە و کەنار دەریاکاندا راستی
جیهانێکی پێچەوانە عەکسدەکاتەوە.
ئالان لەباوەشی خێزانەکەیدا و لەگەڵ چەند پەنابەرێکی تر دوای ئەوەی
چوپەکەیان نقوم دەبێت لەدەریایی ئیجەدا، بەداخەوە ئالان و دایکی
وبرایەکی و دوو پەنابەری تر دەخنکێن لە ١٤سەرنشینی ئەو چوپە و ئەوانی
تریش لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی تورکیا رزگار دەکرێنو سیان لەو
قاچاغچیانەی دەستیان بوو لەو تاوانەدا بە ١٢٥ساڵ حکومدران.
وێنەی ئالان و تراژیدیای مەرگەکەی چووە نێو میدیاکانی جیهانەوە ولەو
رۆژە بەرەودوا سیاسهتی حکومهتهکانی ئهوروپا ئاڵوگۆڕێکی
بهسهرهات.جەستەی ساردەوەبووی ئالان بۆ جارێکی تر بووە هۆی
ڕاچڵەکاندنی سۆزی جیهانی مرۆڤدۆست و ئازادیخواز و بەشێك لە ولاتەکانی
جیهانی ناچار کرد سنورهکانیانبکەنەوە، تا ڕوویهکی مرۆڤ دۆستی
لهخۆیان نیشان بدهن، بهڵام ئهمه زۆر درێژهی نهکێشا و سەرلەنوێ
لە پێناو قازانج و بهرژهوهندییهکانی خۆیان و پڕکردنهوهیبازاڕی
کار و پێداویستیەکانیاندا، دووبارە دەستیان بەهەمان سیاسەتی دژە مرۆیی
گرتەوە و کەوتنە توندکردنهوهی سنورهکان و تهلبهندکردنیان و
راگرتنی پهنابهران له کهمپ و دورگەکاندا، هاوکات کەوتنە
شانخاڵیکردنەوە لە خزمەتگوازیی و هاوکاری و مافەکانیان و لەوەش زیاتر
ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەری وهێشتنەوەی منداڵانی پەنابەر و لە گرتوخانە
دەستبەسەرەکان و جیاکردنەوەیان لە خێزان وگێڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەران
بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هەڵهاتوون، تا ناچارکردنی پەنابەران بە هەڵبژاردنی
ڕێگای دەریای ریسك کردن بەژیانی خۆیان ومنداڵەکانیانەوە.
بەپێی راپۆرتی منداڵپارێز و ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە لە پێنجهەمین
سایادی مەرگی ئالاندا بڵاویانکردۆتەوە ٢١٠هەزار مندال گەیشتونەتە
وڵاتانی ئەوروپا و هەر لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا ٧٠٠ منداڵ لەرێگای
گەیشتن بە ئەوروپادا لەدەریادا ژیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون و
زیاتر لە ١٠هەزاریشیان لە هەڵومەرجێکی ئەوپەڕی نامرۆڤانە و خراپدا ژیان
بەسەر دەبەن.
لە سەدا شەستی ئەو منداڵانە تەمەنیان لەخوار١٢ساڵانەوەیە وهەروەها
منداڵان لەبەشیك لە وڵاتە ئەوروپیەکان بۆ ماوەیەك لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکاندا رادەگیرێن پیش دیپۆرتکردنەوەیان وە یان لە
خیزانەکانیان دابڕوان پێویستیان بە یارمەتی ویەكگرتنەوەیە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پێنجهەمین ساڵیادی ژیان
لەدەستدانی ئالاندا داوا دەکات هەنگاوی بەپەلە هەڵبگیرێت بۆ پاراستن و
سەلامەتی منداڵان و بەرەسمیت ناسینی مافە جیهانداگرەکانیان. پێویستە
هەرچی زووە خۆیان و خێزانەکانیان لە مافی پەنابەری بەهرەمەند بکرێن و
ڕێگە بگیرێت لەمەرگی دەریایی پەنابەران و وەڵام بە باشکردنی ژیان و
پێداویستیەکانیان بدەنەوە وە لە کەمپەکانی پەنابەر رزگار بکرێن و لەگەڵ
کۆمەڵگەکان تێکەڵاویان بکەن. بهرەی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی و جيهانى
شارستانى ئەو بەرەیەیە توانای گۆڕینی ئەم دۆخەی ئێستای هەیە بەئاراستەی
گٶڕینی ئهو کۆمهڵگایانه و لهبهینبردنی زهمینهکان وئهو
هۆکارانهی کە بوونەتە هۆی ناچارکردنی لەشکرێکی بەرینی مرۆیی کە شوێنی
کار و ژیانیان جێ بهێڵن و ڕێگەی نەجات لە دەست جەنگ و نائارامی و
ماڵوێرانیبگرنەبەر و ئەو رێگا سەختە مەرگچێنانە هەڵبژێرن. تا ئەو
جێگایەی ئەوە نهکرابێت ئەوا تراژیدیای هاوشێوەی ئالان کوردی و مەرگی
بەکۆمەڵی پەنابەران و نههامهتیەکانیان درێژهى دهبێت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢\٩\٢٠٢٠


|