٣\٦\٢٠١٤
لە
بادا واتاکان کاڵ دەبنەوە.

ستار ئه‌حمه‌د
باخه‌کان ئاریشه‌ی
شنه‌ی با ده‌پێون..
وه‌رین.. به‌ربوونه‌وه‌ی گه‌ڵا له ته‌مه‌ن ده‌سێنێ.
عومری چۆله‌که‌یه‌ک
له باخه‌ڵی مروه‌تا ژیر ده‌کاته‌وه
بیرکردنه‌وه‌ی مرۆ
له ئه‌ندازه‌ی سووڕانه‌وه‌و له‌رزین
راچه‌نینێک به جووڵه ده‌بزوێنێ
بۆ ئه‌وه‌ی هاژه به ناخمانا تێپه‌ڕێ
له وه‌چه‌ی داره‌کان ئاواز وه‌رگرین
به‌ره‌و دونیای جوانیی
له‌سه‌ر هەڵپە‌ڕکێی گوڵ.
شیوه‌نی باڵدار و چڵ.
شینبوونی گیا له سایه‌ی گه‌ڵادا بڕه‌نگێنین
مردن.. گوشینی ده‌سته به‌ره‌و هێوربوونه‌وه
هه‌ڵکردن.. شه‌ماڵی خه‌ونه بۆ هه‌ڵاتن
به‌ره‌و جێگیربوون.
له نێوانی چڵ و گوڵا
بێدەنگیی و ئاوازی بادا
خاڵێک هه‌یه
بۆ له‌باربردن و زیندەگیی
له چرکه‌ساتی مه‌ودای کات و
رامان له سڕینه‌وه‌ی
گوناهێکدا
کانیه‌ک له ئه‌ندێشه
ده‌موچاوی تیشک له هه‌ور ده‌نێ
سروه‌یه‌ک خۆر ده‌کاته ئامێته‌ی گوڵاو
به‌رامه‌یه‌ک مه‌ودای نوور ده‌چێنێ
سره‌وتن له کۆَشی پیرۆزیا
له بۆنی نان و نه‌رمه باران به‌چێژتره
خه‌ون.. ده‌رووی هزر ده‌کاته‌وه
ده‌چینه ئامێزی پووکانه‌وه
دارێکین به‌رمان ته‌نکه‌بایه.
باڵمان.. لاسکی گوڵه‌گه‌نمی ژێر
سایه‌ی هه‌ودایه.
ده‌مێنین، هه‌تاکو ده‌روازه‌یه‌ک
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌کانمان ده‌بزوێنێ
ده‌ڕۆین.. بۆ ئه‌وه‌ی ئێواره‌یه‌کی دیکه
تاریکیی نه‌خاته گه‌رووی رۆژه‌وه
شه‌وه‌کان نیگایان نه‌بێته گوڵه‌با
باخچه‌کان له بارێزه سڵ
نه‌که‌نه‌وه.
گه‌ڵاکان له ژێر پێیه‌کانی باراندا نه‌رم
بنه‌وه.
له بادا هه‌موو شتێک سپی ده‌چنه‌وه.
له بادا هه‌موو واتاکان کاڵ
ده‌بنه‌وه.
ژیان په‌لکه‌زێڕینه له به‌رۆکی
ره‌شه‌با ئه‌دا،
نه‌مان ده‌ست له گه‌ردنی با ئه‌دا.
مردن وه‌رینی ئه‌ستێره و داخستنی ئاسمان،
سڕینه‌وه‌ی زه‌مین له ده‌فته‌ری هه‌وادا ده‌خوێنێته‌وه.
که با نه‌بێت مرۆکان ده‌پووکێن،
باخه‌کان هه‌ڵناپه‌ڕن.
په‌ڕتووکه پیرۆزه‌کان هه‌ڵنادرێنه‌وه.
بوونه‌وه‌ره‌کان به له‌رزه‌ی ئاو
و
به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆل و داخزانی که‌ناره‌کان
له گژوگیا تێر
نابن و
به خۆراکی هه‌ڵاتوو
مووژه‌ی ره‌وه‌نده‌کان ناناسن.
star.ahmad62@ymail.com
|