١\١٠\٢٠١٤
لە
بانگی رەشتاندا.

عەلی رهسوڵی. و.
حسێن جەوانشێر
تاریکان بوو
شەنگال بریندار
شەنگال بێ مانگ و
کۆبانی پەلەپیتکەی گڕگرتووی گەریلا بوو
تاریکان بوو
ساوایەکی کڕ تینی مەمکێکی ون کردبوو
تیشکیان لە کۆڵان سەردەبڕی و
لە شەقاما خوا کچۆڵەیەکی دەفرۆشت.
تاریکان بوو
لە تیرەگی ئەستێرەیەکدا خوێن هێلانەی چێ دەکرد
مەیتی ژنێ لە شۆستەکانی حەڵەب دنیای مەیلەوسوور کردبوو
بژانگی مردووی هەتا شەنگال دەگەیشت و
خان یوونس گریا و
هەڵەبجەش دیسان مرد.
تاریکان بوو
خەو لە تەقینەوەکاندا دەزڕا
کوردستان بەستەی قەنناسە بوو
ژنێ گوڵاوی خۆماڵیی چەکەکەی ماچ دەکرد و
سەنگەریش دژی ملکەچی گوڵ بۆ شمشێر بوو.
تاریکان بوو
تاریکان بوو
مانگ دەرزیی یۆنیفۆرمی ژنێ بوو
کاکێشان ریزە فیشەکێکی چاوەڕوانی دەرباز بوون
ئەوین
کۆتایی رێ و
مەبەست
بزەی منداڵێ بوو.
communard@live.com
|