لەبارەی کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆن زەروورەت وئاسۆی کاری داهاتوومان.
دەشتی جەمال
گرتنی کۆنگرەی فیدراسیۆن گرنگییەکی پر بایەخی هەیە بەتایبەتی لەدەورەی ئیستادا کە ئاڵوگۆرێکی بنەرەتی لە بارودۆخی جیهان پێک هاتووە ،ئاشکرایە دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکا لە دوای رووخانی بلۆکی شەرق وکۆتای هاتنی دیای دوو قوتبی( شەرق و غەرب) سترایژێکیان گرتۆتە بەر کە لە ریگای جەنگو ملهۆری بالادەستی یەکلایەنەی خۆیان لەژیر ناوی (نەزمی نۆی جیهانی)دا بەرپاکردوە ،رووداوی خۆیناوی 11 سپتامبەر بەهانەیەکی گەورەی دایە دەستیان ئەم هەلە بقوزنەوە بۆ دریژەدان بە سیاسەتی شەرخوازانەوەمیلیتارزمێک لە ژیر ئیدعای (جەنگ دژی تیرۆریزم) تابتوانن لەریگای شەرەوە سوود پەرستی و دانانی بەرژەوەندی ئابووری سەرمایەداران بەرو پێش ببەن. دنیای یەک قوتبی پێویستی بە ئارایشێکی تازەیە حالەتی دووقوتبی جیهان بە جیهانێکی بێ نەزم تەبدیل بووە کیشەمەکێشی و ململانەیەکی جیهان تر و نۆی لە تیرۆریزمی دەولەتی و غەیرە دەولەتی بەر بوونەتە گیانی یەکتر ،کە بەدوا خۆیدا دەردەسەری زیاتر جەنگ وپەرەگرتنی کۆنەپەرستی و هاندانى جوڵانەوەی نەژاد پەرستانە و کاولکاری وهەژاری و بیکاری و ئاوارەی ملیونی کردۆتە نسیبی سەرتاسەری بەشەرێت لە دنیادا، جیهانی شارستانی، بەشەریتی ئازادی خوازو ئینسان دۆست ئەو هێزەیە بەر بەم بەربەریتە ئاشکرایە بگرێت. دیاردەی پەنابەری ئیستا دەرکەوتێکی سیاسی و جیهانی یە،ئاسۆو سیاسەتێ کە بزووتنەوەی پەنابەری ورێکخراوە پەنابەری و ئینسان دۆست ورێکخراوەکانی بەرگری لەمافە مەدەنی یەکان لەم بەرامبەر ئەم دیارە لیشاوەدا پێویستە بیگرنە بەر لە پێناو بەرگری لەمافو حورمەتی ئیسانی پەنابەران و ئاوارەی دەستی ئەم سیستەمە جیهانی یە دا پێویستی بە هەڵگرتنی پەرچەمێکی ئینسانی یە،ئێمەش وەک رێکخراوەیەکی رادیکال و پێشرەو ئینسانی کە خۆمان بە پەرچەم داری بەرگری لە بەها ئینسانی یەکان و مافەکانی پەنابەران دەزانیین لەدیدگایەکی سوسیالیستی کە تەنها لەدانی مافی پەنابەری یەوە بە پەنابەرانی کوردو عیراقی دەست پێناکات لە بریارەکانی کۆنفیدراسیۆنی جینیف و بریارنامە نیو دەوڵەتی یەکانەوە دەستی پێناکات بەڵکو مافی ئینسان مافی سەفەرو هاتووچوو نیشتەجێ بوون بەرگری لەمافە مەدنی یەکان ودژ بە هەر بیرو براوەیەکی نەژاد پەرستانەوە فەرهەنگی دواکەوتووانەوە شونازی میللی وپیاو سالارانەوە ،هەرکەسێک لەهەر شۆێنێکەو دێت بە هەدەلیلێ لە جوغرافیایەکی دیاری کراو ناتوانێ ژیان بکات پێویستە بەناونیشانی یەک هاولاتی ماف یەکسانی ئەو وولاتە بەهرەمەند بێت ئەم ریگای حلی ئەم دەردەیە وسەرەتایەکە بۆ چارەسەی کیشەی پەنابەری ولەریشە هەڵکیشانی ئەم کۆنگرەیە نۆینەرایەتی ئەم جیهەتە سیاسی یە دەکات. پەنابردنو ئاوارەی و رووکردنە دەرەوەی خەڵکی عیراق و کوردستان لەریگای سەخت و پرچەرمەسەری یەکێکە لەبەڵا و موسیبەتەکانی ئەم سەردەمە کە بە هەزاران کارەسات و دەردەسەری لێکەوتۆتەوە تەنها لەپێناو بەهرمەندبوون لەمافی پەنابەری ،خەڵکی عیراق و کوردستان بەدوای شەری کەنداوی 1991 ،لێدانی عیراق و پاشان گەماروی ئابووری و دریژەکێشانی دەسەلاتی کۆنەپەرستانەوە میلیشای چەکداری ودەسەلاتی سەکوتگەرانی بەعس ولەکەناریشەوە سیاسەتی شەرخوازانەی ئەمریکا بەهەدەفی نەزمی نۆی جیهانیکەی بەسەردنیادا کە لەسەرەوە باسکرا هەموو ئەمانە کێشە و موسیبەتی گەورەیان بەسەر خەڵکی عیراقدا هێناوە،کە ئاکامەکانی بەدەزگایەکی جەنگ و تیرۆریستی گەیشتووە کە رۆژانە دەیان کەس دەکاتە سووتەمەنی و و رووداوی دڵتەزێن وبەهەزاران ئاوارەو پێ پەنا دەکات،ملیونەهاشی لەژیر سایەی نائەمنی و بێ مافی و سەرگەدانیدا راگرتووە ،کار بەشێوێنێک گەیشتووە کە لایەنەکانی بەشدار لە ئەحزابی قەومی و عەشیرەتی و دینی ئەوانەی پاڵ دەستی ئەمریکاش لەهیچ جۆرە تاوانێکی نا ئینسانی سڵ ناکەنەوە لەژن و مندالان و خەڵکی مەدەنی رۆژانە دەکاتە قووربانی خۆی. دەوڵەتانی ئەوروپا ئیدعا ئەوە دەکەن کوردستان وەک بەشێکی عێراق ئارامە و پێویستە پەنابەرانی ئەم بەشە بەزۆر رەوانە بکرێنەوە ،وەرن بە کەرنەڤاڵی 17 ساڵ دەسەلات و حکوم رانی ئەم ناوچەیە تەماشا بکەین کە چارەنووسی خەڵکی کوردستان تیا سپێرا بەدوو ئەحزابی دەسەلاتدار(یەکیتی و پارتی)کە تا ئێستا بارودۆخی کوردستانیان بە ناجیگیری هێشتۆتەوە نە بۆ تە دەولەتێک کە مافو ئازادی یەکان وپێداویستیەکانی رۆژانی خەڵکی کوردستان دابین بکات وە نە بەشێکە لەدەوڵەتێکی جێگیر،لەکوردستاندا دەسەلاتێک هەیە کە سەرتاپای لە گەندەڵی و فەسادی ئیداری و کۆمەلایەتی غەرق بووە ،دەستدرێژی بۆ سەرمافەکانی خەڵکی کوردستان و زیندان وبێ سەروشۆین کردن و راونانی خەڵکی نارازی بەو دەسەلاتە ،تەقەکردن لەخۆپیشاندانی هیمنانەی خەڵکو پێشیلکاری بەرامبەر بە مافەکانی ژنان مندالان بەرێوەچوونی حکومی اعدام،بەردەبارانکردنی ژنان ، تووندکرنەوەی سەرکوتی سیاسی وخنکندنی نارەزایەتی یەکان بەرامبەر بەم دەسەلاتانە، هەڵسوڕاوانء رێکخەرانى خۆپیشاندانەکان دەستگیرو زیندانى دەکەن. چەندین هەڵسوڕاوانى ئەم نارەزایەتیانەء هەر دەنگێکى نارازىء پاڵپشتى خواستەکانى خەڵکء بە بیانووى جۆراجۆر یان بەبآ هیچ تۆمەتێک لە زیندانەکانى ئاکرآ، قەڵاچوالانء کانی گۆمە و زیندانەکانى ئاسایشى پارتىء یەکێتى ئاخنراون. ئەو لایەنە سیاسیانەى کە پاڵپشتى خەباتء مافەکانى خەڵک دەکەن سەرکوت دەکرێنء هەڵسوڕاوەکانیان یان رەوانەى زیندان دەکرێ، یان هەوڵى تیرۆرکردنیان دەدرێت،رۆژنامەنووسان دەرفێنرین بەبێ هیچ پرۆسەیەکی یاسای ورەوانەی زیندانکان دەکرێن ئەم کردەوانە ناکۆکە لەگەلڕ هەموو پێوانەیەکی ئینسانی و مەدەنی بۆ مافەکانى خەڵک ئەوان پەیرەوی لێ دەکەن، تەنانەت راپۆرتی رەسمی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لەسەر پێشیلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان شایەتی دەدەن ، هەروەها راپۆرتى نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەرۆشنى ئاماژەبە ناجیگیرى وەزعى کوردستان دەدات پێداوبستیەکانی رۆژانەی خەڵک لە ئاوکارەباو خزمەتگوزرایەکان بەتەواوەی هەڵوەشاوەتەوە داواشی بکەیت دەدریتە بەر تەقەو وە یان کونجی زیندانە نهینی یەکان جیگاتە ،لەمانەش گرنگتر ئایندەوە چارەنووس هەڵواسراوی خەڵکی کوردستان کە ئیلحاقکراوە بە حکومەتێکی قەومی عەرەبی ئیسلامی. ئەو راستیانەی سەرەوە دەی سەلمێنەری ئەوەن کە پەنابەری عیراقی پەنابەری سیاسیین و بەر ئەنجامی کیشەی سیاسی و نائەمنی هاتوونەتە دەرەوە بە ئەنجامی هەڵومەرجێکی نالەبارو نا ئیسانی کە خودی ئەمریکاو بەریتانیاو غەرب خولقاندویانە و ناچاریانکردون ژیانی پەنابەری هەڵبژیرن ،وە ئیستاش ئەم دەولەتانە دەستیان خستۆتە نیو دەستی یەکتر لەژیر ناوی گەرانەوەی ئارەزوو مەندان وە فشاری رووحی و نەفسی بۆ پەنابەران دەیەن تا ناچاریان بکەن مل بدەن بەگەرانەوە بۆ کۆمەڵگایەک نە ژیان نە دەوڵەت نە ئەمنێتێکی تیا مسۆگەرە ،سنورداخستن و فشارهێنانی زیاتر بۆ خەڵکی عیراق تا ریگای مەرگ هەڵبژیرن پەنابەرانی کورد بەزۆرو کەلەپچە رەوانەی کوردستان دەکەنەوە ،کۆنگرەی جۆراجۆری دەگیرێت تا ریگا چارەیەکی نا ئینسانی بخەنە بەردەم ئەم لێشاوە زۆرە لە پەنابەران کە روویان لە ووڵاتانی دراوسێ عێراق هیناوە هەریەک لە وولاتانی دراسێ عێراق وولاتانی ئەووپا وبەحکومەتی عیراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەریەک خەریکن بەهربەردانی سیاسی خۆیان لەدیاردەی رووهێنانی پەنابەرانی عیراقی دەکەن. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دۆینێ و ئەرکەکانی ئەمرۆ ئەو رۆژەی رێکخراوی فیدراسیۆن دامەزرا لەبەرامبەر دیاردەیەکی واقعی و بەرفراوان بەدەر لەویست و ئیرادەی ئێمە بەدەیان پەنابەر لە وولاتەکانی دراوسێ عیراق وکەمپەکانی (رفحاو ئەرتاوی)و(کەمپەکانی ئیران و سلوپی تورکیا و رووسیا و یوونان ولوبنان و تایلند تا ئەوروپای شەرقی ، دوای جەنگی یەکەمی کەنداو لەگەڵ گەورەترین کیشەو گیروگرفت دەرگیر بوون ،فیدراسیۆن لەبەرامبەر بەکیشەو گیروگرفتەکانی ئەم پەنابەرانەوە زەروورەتێکی ئەو سەردەمە دامەزرا و تێکۆشا تا بە ئاسانترین شێوە زووترین کات ئەم پەنابەرانە لەمافی پەنابەری بەهرمەند بن وبۆ وولاتای سێیەم بگویزرێنەوە و دژ بە هەر جۆر جیاکاری و هێرشێکی نەژاد پەرستانە لەدژی پەنابەران رابوەسێ پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەحزابی ناسیونالستی و ئیسلامی ئەو کات کە سوکایەتیان بە حورمەتی ئینسانی و شەخسێتی پەنابەرانیان دەکرد و دەبوونە پاڵپشتی ئەو دەولەتانە پەنابەران بگیرنەوە ،فیدراسیۆن توانی ژیان دەیان پەنابەر لەو دۆزەخە نەجات بدات وهەزاران پەنابەر بەقبول بکێشێو رەوانەی وولاتە ئەوروپایەکان بکات ،توانی نارەزایەتێکانی پەنابەران یەکگرتوو رێکخراو بکات و لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ئینسانی یەکانیان بکات هێزێکی کاریگەرو و لە ئاستی جیهانی و ناوچەی پشتیوانی بۆ مافە بەرهەقەکانی پەنابەرانی کوردی و عیراقی رابکێشێ ،رینمای دروست بخاتە بەرپێ پەنابەران لە تورکیاوە تا یووان و ئیتالیا و رووسیا ..بە دەیان پەنابەر رزگار بکات ، ،لێکولینەوە لەکیشەو گیرو گرفتی شەخسی وەستانەوە دژ بە بەفەرهەنگی پیاو ساری وبەرگری لەمافەکانی ژنان و مندالان ودەرکردنی بەدەیان بەیان ئیمزا کۆکردنەوە پیکیتی تەبلیغاتی و زنجیرەی ئاکسیۆنی، گۆڤاری فیدراسیۆن و سازدانی تۆری نۆینەرایەتی و دامەزراندنی لق وکردنەوەی دەفتەری نۆینەرایەتی لەسەرتاسەری وولاتانی ئەسکەندەنافی و تورکیاو یونان و ئوسترالیلو کەندا.. لەپێناو بەقبوڵ کیشانی پەنابەران و بەرگری لەمافە ئینسانی یەکانیان وەختێ ئاور لە میژووی دامەزراندنی ئەم رێکخراوە دەدەینەوە خەرمانێک لە سەروەری دەستگەوتی گەورە رزگارکردنی ژیانی بەدەیان پەنابەر لەهەرەشەی کوشتنو تیا چوون و گەیاندیان بە ژیانێکی ئارام.. ئەتوانم بڵیم زۆربەمان قەرزارباری کاری فیدراسیۆنیین. بەڵام بەدەلیلی ئالووگۆر کە لەدنیاو وەزعیتی پەنابەران بەگشتی بارودۆخی سیاسی عیراق دا پێش هاتووە،ئێمەش ئیتر پێویستمان بەخۆیندنەوەیەکی نۆی یە بۆ ئەوزاعی تازە و رووبەروونەوەیەکی تازەمان پێویستە،ئاڵوگۆر لە سیاسەتی تازەی دەولەتان بەرامبەر بە پەنابەران وسەرچاوەکانی ئاوارەی ئیستا و پەنا هێنانی خەڵکی عیراق و کوردستان بۆ دەرەوە ،ئاڵوگۆر لەشێوە کارو سیاسەتی ئێمە وگورینی هەیکەلی یەی رێکخراوەی و ئیلزامی دەکات. فیدراسیۆن وەک رێکخراوەیەکی ئینسانی پەنابەری پێویستە سکەی خۆی بگۆرێت ئالۆگۆر لەکاری رێکخراوەی فیدراسیۆن پێویستە ،دامەزراندنی رێکخراوەیەک بە ئەولەویاتێکی ترەوە بە دیاری کردنی نەخشەی دەورەی وئامرازێکی رێکخراوەی پتەوە محکەم و دامەزراو لەتۆری نۆینەران و شەبەکەیەکی گەورە لەهەڵسوران لە سەراسەردا بۆ وەلام دانەوەبەکیشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران و فریاکەوتنیان ، رێکخراوەیەکی جەماوەری رادیکال کە ببێتە لایەنی دژ بە پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەعیراق و کوردستان ،ببیتە راێکخراو هێزێکی دەخالەتگەر لەبەهیزکردنی رەوتی رادیکال و ئینسانی و پێشکەوتن خوازی لەعیراقو کوردستان ،رابەری کردنی بزووتنەوەی نارەزایەتی پەنابەران،فریاکەوتنی سەدان ئەم ئاوارانەی روویان بۆ دەوڵەتانی دراوسێ عیراق هێناوە ،فریاکەوتنی وگەیاندنی کۆمەکی ئینسانی بەو ئاوارانەی لەناوخۆی عێراقدا ئاوارە بوون ،بەرێخستنی هەوڵکی جدی لەپێناو راوەستانەوە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدژی ئیسانیانەی دەولەتانی ئەوروپا لەبەرامبەر پەنابەرانی کورد گرتوویانەتە بەر بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران،بەگری کردن لەمافەکانی ژنانو ومنداڵان ،راوەستانەوە بەرامبەر بە سیاسەتی جیاکاری ونەژادپەرستانەی ئەم دەوڵەتانە تا دارشتنەوەی پێناسەی پەنابەران وبەیانی مافەکانی پەنابەران لە پێناو داسەپاندنی مافە جیهانداگرە ئینسانی یەکان. دەور گیرانی جدی لەسەنتەری خەبات بۆ گورینی یاساو سیاسەتی دژی پەنابەریەکان لە تەواوی ئەوروپا ،دەوری گیرانی بەرفراوان لەسەر میدیاکان و دەزگاکانی راگەیاندن بۆ بەرگری لەپەنابەران و مافەکانیان. دامەزراندی دەزگایەکی اعلامی گرنگ کە رێگا چارە لەبەرامبەر کیشەی پەنابەران رینمای گونجاو و نقدی ئەفکاری دواکەتووانە وپیاو سالای دژ بە ژن کوشتنو و مینبەری بەرگری لەمافەکانی ژنان و مندالان وراوەستانەوە بەرامبەر بە نەژاد پەرستانە رینمای بکات.دەستبردن بۆ رادیو تەلەفزیوون و ەک کەنالی راگەیاندنی و دەست راگەیشتن فەوری بەخەڵک. دەورگیرانی جدی لە پێکیهینانی بەرەی گەورەی ئیسانی لەجیهانی شارستانی ئەمرۆ لەپێناو بەرگری لە بەها ئینسان یەکان و بەرگری لەمافە ئیسانی و مەدەنی و پەنابەریەکان. بە براوی من کۆنگرەی فیدراسیۆن دەتوانێ ئەرکێکی گرنگ و چارەنووسساز بخاتە بەرپێ هەڵسورانی فیدراسیۆن ورابەرایەتەکی پرکار ئامادە بکات ،ئەساندەکانی کۆنگرە و بریارنامەکانی سەنگی مەحەکە بۆ ئامادەکردنی فیدراسیۆن بە افق و ئاسۆیەکی رایدکال و ئینسانی و چەپ کە بتوانی دەور ببینێ لەبەرامبەر ئەم بارودۆخە دشوارە وە بتوانێ تەواوی جبهەی ئینسان دۆستی و ئازادی خوازی دنیا بخاتە پشت ئەم جەبهە ئینسانی یە. هەنگاوە عەمەلیەکان لەباری رێکخراوەیەوەی وئەرکەکانی داهاتووە: بزووتنەوەی پەنابەری وکیشەی پەنابەران پێناوەتە قۆناغێکی نۆی یەوە ، فیدراسیۆن وەک بەشێکە لەم رووداوانەی ئێستای جیهان دەتوانێ دەورێکی جدی بگیریت لەفریاکەوتنی هەزاران ئینسان کە بەهۆی جەنگونائەمنی وهەرەشەی دەستەو تاقمی ئیسلامی وقەومی روویان هێناوەتە دەرەوە ،دیاردەی کۆچ و ئاوەرەی ئەمرۆ بە تەواوی زاهیرەیەکی سیاسی جیهانیە سەردەمی هیجرەی کریکاران نیە بۆ کار رووبکەنە وولاتانی تر ، وە هەروەها موقعیتی بزووتنەوەی پەنابەری ئەوە لەئێمە داوا دەکات رێکخراوەیەکی جەماوەری توندو تۆڵ محکەم لەنیو کۆروکۆمەڵی پەنابەری دامەزرێنیین ،فیدراسیۆن ناتوانێ بەتەنها رێکخراوەیەکی موتالەباتی بێت کە تەنها کۆمەڵێک خواستی هەبێ وە یان چالاکىیەکانى خۆى لەچوارچیوەى رێکخراوەیەکی حقوقیدا قەتیس بکاتەوە ویا رێکخراوەیەک بێت تەنها تەبلیغ وخۆپیشاندانو کەمپینی دژی دیپۆرت بەرێ بخات بەڵکو رێکخراوەیەکی سیاسی جەماوەری غەیر دەولەتییە کەلەروانگەى چەپو ئینسان دۆستی و ئازادیخوازیەوە دەجولى و وەلام بەکیشەکانى پەنابەران دەداتەوە. ومیکانیزمى کارەکانى لەسەر ئەساسی قازانج و خواستی هاوبەشىپەنابەران دادەمەزرینآ. لەبارى ریکخراوەیشەوە، فیدراسیۆن لەسەربنەماى شەبەکەى هەڵسووراوان وتۆرى ئەندامان و ودەفتەری نۆینەرایەتی وولاتەکان کاروبارى خۆى رادەپەرینى. بەرادەى ئەوەى کەبتوانآ لەبەردەست خەڵکادا بێت بۆ وەڵام دانەوە بەکیشەو گیروگرفتەکانیان تێبکۆشیت، موزوعی کاری فیدراسیۆن ئینسان وبەرگری کردنە لە مافەکانی ئینسان ئینسانێ کە محرومن لەهەقی نیشتەجێ بوون، سەفەر هاتووچۆ وکارکردن ودەستراگەیشتن بە مافی خۆیندن ئەمە جگە، لەوەی سیاسەتی دژی پەنابەری و نەژادپەرستی و دیپۆرت و باڵی راستی ئەم وولاتانە یەخەیان پێدەگرێ ..،رێکخراوەیەک کە بتوانێ رابەرایەتی بزووتنەوەی پەنابەران بکات ، رێکخراوەیەک کە رابەران وهەڵسوراوانی ئاشکرا و ناسراو وبەرپرسی هەر وولاتو شارێکی بەتەلەفون وئیمیلو نوسینگەکانی وکۆبوونەوەویان معلوبێت، رێکخراوەیەک کە بتوانێ بەهەزاران هەزار پەنابەر لەژیر چەتری خۆیدا کۆبکاتەوە ،نەخشە و ئەولەویاتەکانی هەر دەورەیەکی رۆشن بێت ،مافی ئەندامەتی و ئەندام نوسراوئەرشیف بکرێت ، تەزمینکردنی پەیوەندی بە سکرتاریتی فیدراسیۆن وبەرێوەبردنو وەڵامدانەوە بەکارە سەرتاسەریەکانی فیدراسیۆن سیستماتیک بچنە پێشەوە. دانانی کۆنفرانسی ساڵانەی فەرعەکانی فیدراسیۆن بەشێوەی وەرکشۆپی جۆراجۆر، رێکخراوەیەک کەبەرئەنجامی ئاڵوگۆرەکانی لە ئەوزاعی سیاسی عیراق خۆیندنەوەیەکی ترێ و ریگا چارەی خۆی هەبێت بۆ کارکردن لەسەر لەبەین بردنی زەمینەو هۆکارەکانی ئاوەرەبوون . ئەم فیدراسیۆنە دەبێ هەم لەکوردستان وهەم لەعیراق فەرعى هەبێ و لەم ریگایەشەوە جیگاى خۆى لەبارودۆخەسیاسیەکانى عیراق وکوردستاندا بباتەپیشەوە و فشاربینین بۆلایەنەکانی دەسەلات. هەروەها فیدراسیۆن لەپال کارى کەمپێنیدا دەبێ ریکخراویکى هوشیارکەرەوە بێت وبۆئەمەش دەبى دەیان پرۆژەى هوشیارکردنەوە و ریگاکانى ئاشناکردنى پەنابەران بەبیروباوەرى چەپ وئازادیخوازى بگریتەبەر وئیتر ریگانەدا پەنابەرانە ببنە زەخیرەی دەستی ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی وراستی کۆمەڵگا بەکار ببرێن ئەمە گۆشەیەکە کە کەمترین کاری لەسەرکراوە . میکانیزمەکانی دەستراگەیشتن بە پەنابەران، فیدراسیۆن پێویستە سایتێکی بەقوەتی بێ کە لەهەموو بواریکدا رینۆینی پێویستو قانوونی وئاگاگەری بخاتە بەر پێ پەنابەران،بلاوکراوەیەکی مانگانەی پر نوسراو کەچالاکی جۆراجۆری و فەرهەنگیو ئەدەبی ورۆشنبیری تیا بەرجەستە بکرێت بەتیراژێکی زۆر لەبەر دەست پەنابەران بێت تا دەست بردن بۆ رادیوو تەلەفیزیون کە مینبەری پەنابەران نۆینەرایەتی بکاتکە لەسەرەوە باسکرا.. لەباری ئیمکاناتی مالی بەو پێ یەی کە فیدراسیۆن رێکخراوەیەکی غەیرەدەولەتیە بەو مانایە نا ئیتر ناتوانێ فاندرەیزین بکات بەڵکو فیدراسیۆن و نوسینگەگانی دەتوانن دەست بەرن بۆ هەر ریگایەک کە دەتوانن ئیمکانیتی پێ بهێنن بەلام سەرچاوەی داهات کە لەمافی ئەندامەتی و پرۆژەو داهاتی تر لە پەیرەوی ناخۆدا هاتووە ئەو ریژەی دیاری کراوە بدرێت بەسکرتاریت لەجیگای خۆی باقی یە، کە دیارە هەموو ئەو ئەرکەگرنگانەی لەسەرەوە باسکرا ناتوانێ ئیتر رێکخراوی فیدراسیۆن بەم شێوەی ئیستا کاروبارى خۆى بەریتە پیشەوە بۆیە ئیمەدەبى بەپىى نەخشەیەکى رۆشن فیدراسیۆن بگۆرین بۆ ریکخراوەیەکى ئیمکانساز لەپال چالاکیەکانىتریدا. بەوپێیەی لە ئیستادا بریاری نامەی جیهانی جنیف 1951 بەجۆرێک کۆتای هاتووە وە زۆربەی ئەو دەولەتانەی ئیمزایان لێداوە کاری پێناکەن وە یان دەستیان لەم لائیحەیە شۆریوەتەوە ،فیدراسیۆن پێویستە لائیحەی مافەکانی پەنابەرانی ببێ و پێناسەی بۆ پەنابەران ببێ ،ئەو دەورەیەی ئەم بریار نامەیەی جنیف نوسرا کۆتای هاتنی جەنگ وپێداویستیەکانی وولاتان بەهیزی کاری هەرزان و لەبەرامبەر بلۆکی جیهانی براوە پێویستیان بە ئەبزارێکی تر بوو ،کەوایە ئەم بریارنامانە مۆری بلوک بەندی وکیشەمەکیشێ جیهانی بەر ئەنجامی زەروورەت و رەوەندی میژووی ئەو کاتە بوو. هەربۆیە فیدراسیۆن لائیحەیەکی دەوێت بە پەرچەمێکی ئازادی و ئینسانی کە بەرگری سەرسەختە بێت لەبەها ئینسانیەکانو مافە جیهانداگرە ئینسانیەکان کە لەو بریارنامەدا هاتووە کە دەخریتە بەردەم کۆنگرەی فیدراسیۆن وچەند ساڵ بەر لەئیستا لە کۆنفرانسی 9 هەمبەستەگی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی ئیرانی ولەگەڵ فیدراسیۆنی عیراقی بە دەنگ گەیەنرا و بەهەندێ دەسکاری کورتەوە خراوەتە بەردەم کۆنگرە ئەوە پێویستە بەرابەران و هەلسوراوانی فیدراسیۆن بیخەنە مەیدانەوە وەک پەرچەمێکی ئینسانی بەدەستەوەی بگرن . ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی فیدراسیۆن : پپ َویستە فیدراسیۆن هەوڵێکی جدی بەرێبخات بۆ بەدەنگەوە چوونی دەیان پەنابەر کە هەر ئێستا هەرەشەی گیرانەوەیان لەسەر لەلایەن دەولەتە ئەورپیەکانەوە وسیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کوردی عیراقی بۆ کوردستان بەتوندی رەتبکاتەوە و ئیدانە بکات بۆ بەقبولکیشانیان هەوڵی جدی بدات هاوشان بتوانێ خەڵکى ئازادى خواز و موتەمەدنى ئەوروپا بەتەواوى تواناوە بخاتە پشت خۆی لەپێناو پوچەڵکردنەوەی ئەم سیاسەتەدژی ئینسانیە. . بەدەستبردن بۆ دەیان ریگای نارەزایەتی دەربرین لەخۆپیشاندان و زنجیرەی ئاکسیۆنی ومانگرتن و هەراسازکردن لەسەریان وفاکس بارانکردنیان بە هێنانی نامەی پشتیوانی ،بەکاربردنی ریگای یاسای.. شکایەت تۆمارکردن لەسەر ئەم دەولەتانەی پێچەوانەی بریاریک کەخۆیان ئیمزایان لێداوە بەرپرس یان بکەین ،رووکردنە ئەندام پەرلەمان ویەکیتی کریکاریەکان وئیستیفادەکردن لەنامەی شەخسی بۆ ئەندام پەرلەمان سەرۆک وەزیران هەتا ئامادەکردنی چەند کەیسێک کە ئەو ئیدعاو وتەبریرىرانەی دەکرێت لەسەر ئامن بوونی کوردستان بەدرۆ بخاتەوەو بەبەلگەوە بیسەلمینێ .بەرپرس کردنی راستەوخۆی یوئین(UN) بەرامبەر بەسیاسەتى دیپۆرتى پەنابەرانى کوردستان و مامەلەى نامرۆڤانەى دەولەتانى ئەوروپایى کە ئێستا لە ئەوزاعی سیاسی عیراق دەوریان پێدراوەتەوە، ریسواکردنی پەیوەندی هەرهاوکاریەکی حکومەتی عیراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەردەم رای گشتی چ لەدەرەوە چ لەناوەوەی کوردستان بەنووسینی مقلات وسازدانی کۆرو سیمینارات تا خۆپیشاندان سازکردن لەدەرەوەو ناوەوەی عیراق وراکیشانی پشتیوانی ئازادی خوازانو رێکخراوە پیشەیەی ومەدەنیەکان ... سەبارەت بەرێگا چارەی دەستەبەجێ لیشاوی هاتنەو دەرەوەی خەڵکی عیراق وئاوەرییان بەر لە هەرشتێک بە کۆتای هینان بەداگیرکاری وجەنگێ کە ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەبەرابەر خەڵکی عیراق بەرێیان خستووە وە هەروەها هەڵوەشاندنەوەی دامەزراو حکومەت و دەستورێک کە لەژیر سایەی داگیرکاری بەسەر خەڵکی عیراقدا داسەپینراوە ئارام دەبێتەوە. تا داگیرکاری بەردەوام بێت شەپۆلی هاتنە دەرەوە لەزیادبووندا دەبێ، بۆیە پێویستە فیدراسیۆن بەوپەری توانا ریگا چارە و پشتیوانی خۆی بکات لە هاتنە سەرکاری دەولەت و حکومەتیکى سکولارى غەیرە قەومى و غیرە دینى لەسەر بناغەى سەلماندنى مافى هاولاتیانى یەکسان و سەرجەم خواستە سیاسى و مەدەنیەکان دامەزرابیت کەلانى کەمى ژیان و گوزەرانى دانیشتوان دابین بکات. حالەتیکى ئاوا بناغەى گیرانەوەى هەلومەرجى کۆمەڵگایەکى ئاسایىیە کەلانى کەمى ژیان و ئەمنەیەت و مەدەنیەت بەپىى یاسا دەگیریتەوە بۆ دانیشتوان وبەم جۆرەش ئیستقرایى سیاسى و کۆمەلایەتى لەنیو هەموو بەشەکانى کۆمەلگادا دابین دەکاو خەلکى ناچار نابیت بە هەڵبژاردنى ناچارى ژیانى ئاوارەیى و پەنابەریتى بەوشیوەیەیى ئێستا لەگۆریدایە.بۆیە پێویستە فیدراسیۆن ئەرکێکی گرنگی خۆی ئەم دەورەیە بەخەرج بدات داوابکات نەتەوەیەکگرتووەکان بەرپرسیاریتى ژیانى خەڵکى ئاوارەى عیراق لەولاتانى وەک ئەردەن و ئیران و سعودیەو کویەت و تورکیا، بگریتە ئەستۆ و لە داهاتى نەوت مەسرەفى لانى کەمى ژیانیان لەئەستۆ بگرى لەپێناو باشکردنى ژیانى ئاوارەعیراقیەکان و بەهرەمەندبوونیان لەئیمکانات و ماف و ئەمنیەتیان لەهەرولاتیکدا هەن. بۆئەمەش دەبى. هاوکات هەوڵبدات کەئەم دەولەتانە وەک هاولاتیان چاویان لیبکەن و مافەکانیان بۆبەرەسمى بناسیندرێت.لەم بارەیەوە کۆنفرانس بگریت رێکخراوە پەنابەری و ئینسان دۆستو حزبو لایەنە سیاسی و نۆینەرانی وولاتە ئەوروپیەکان بۆ دەعوەت بکات تا فریای ئاوەرە عیراقیەکان بکەوێت.،هەوڵبدات بنکەو ئۆفیسەکانی لە وولاتانی دراوسێ عیراق بکاتەوە ،نۆینەرانی فیدراسیۆن لەوولاتانی دراوسێ عیراق بەتایبەتی سوریاو ئەردەنو تورکیا سازبداتەوە . پشتیوانی فیدراسیۆن لە کۆنگرەى ئازادى عیراق و ریگاچارەیەک کە کۆنگرەى ئازادى عیراق خستویەتیە بەرپىى کۆمەلگاى عیراق لە کۆتایى هینانى خیراو بیقەیدوشەرتى ئیحتلال و دەسەلاتى میلیشیاى چەکدارى ئیسلامى وبەعسى و شەرى تایەفەگەریان و جێگرتنەوەى دەسەلاتى ئیستا بە حکومەت و دەسەلاتیکى جەماوەرى، سکولارى نەقەومى ونەدینى، کە مافى هاولاتیانى یەکسان بۆهەموان بەرەسمى بناسینى و تەواوى مافە مەدەنى وفەردەیەکان لەدەستوردا جیگیربکات، تەنها ریگا چارەو بەدیلیکى واقعىیە کەنەک هەر دەتوانى مەدەنیەت و ئارامى بۆ کۆمەڵگاى عیراق بگیریتەوە، بەڵکو ئەتوانى بارودۆخەکانى ئێستاى عیراق بەقازانجى خەڵک بگۆرى و ریگاش بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنى دیاردەى ئاوارەیى و پەنابەریتى کەئێستا رووبەرووى خەلکى عیراق بۆتەوە. فیدراسیۆن بەتەواوى توانیایەوە هاوشان لەگەل کۆنگرەى ئازادیدا بۆ چارەسەرکردنى ژیانى ئاوارە عیراقی یەکان وپیشکەشکردنى خزمەتگوزارى و فریاکەوتنایان چ لە ناخۆی عیراق و چ لە دەرەوەىیدا. بەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە ئاوەرە عیراقیەکان لەناوخۆو لەدەوڵەتانی دراوسێ عیراق تا راکیشانی پشتیوانی لەخەباتی ئێستای کۆنگرەی ئازادی عیراق درێژە پێدەدات . کوشتنى ژنان لە ئەوروپا وەیان گیرانەوەیان بۆ کوردستان وکوشتنیان یەتایبەتی لەم سالانەی دواییدا بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو لەژیر ناوی ناموسی بەتایەتی لەنیو جالیەی کوردی و تاوان باران بە هەرجۆرێک پەنا دەبەنەوەنیو کوردستان ، درێژەکێشانى ئەم دیاردەیە لە ئەوروپادا نیشانەى ئەوەیە هێشتا تاوانبارانى کوشتنى ژنان پەناگایەکى ئامنیان لە کوردستان هەیە و هێشتا دەست ئاوەلاکردنى ئەم درندەیىیە بە هەقى ژنان لە کوردستان لە ژێر دەسەلاتى هەردوو حزبى ناسیونالیست یە کێتى و پارتى فرسەتی بۆ ئەمانە ئاوەلا کردووە کە بە بێسزا و لێپرسینەوە لەم تاوانانە دەربازبن. سیاسەت و قانونێک لە لە کوردستان بە دژى ژنان بە رێوە دەچێت پەناگەیەکى بۆ پیاوسالاران و بکوژانى ژنان دروست کردووە کە زۆر بە ئاسانىپیلان بۆ جێ بە جێ کردنى تاوانەکانیان دادەنێن لە ئەوروپا و دەچنەوە بۆ کوردستان کە لەوێ لە ژێر سایەى قانوونێکی دژى ژنانەکانى ئەحزابى ناسیوناایستدا خۆیان بێ خەم حەشار دەدەن . لە لایەکى تریشەوە بە هۆى سیاسەتى راسیستى و فرە کەلتوورى ووڵاتانى ئەوروپا کە لەبەر پاکانە کردن بۆ کەلتوورى دینى ئیسلامى و کەمە نەتەوایەتیەکان و خاڵى کردنەوەى شانى خۆیان لە بەر پرسیارى لە بەرامبەر پاراستنى مافى ئازادى و سەلامەتى تاک تاکى ئەم کۆمەڵگایانە واى کردووە کە خزمەتگوزارى و یارمەتی یەکان کە بۆ ژنان هەیە بۆ پاراستنیان لە دەست توند و تیژى بە شێوەیەکى یەکسان فەراهەم نەبێت بۆ هەر ژنێک کە پێویستیەتى بە یەکسانى و بە جیا لە هەر جیاوازیەکى کەلتوورى و دینى و نەتەوەیى . بە پێچەوانەوە بە هۆى سیاسەتى فرە کەلتوورى مافەکانى ژنان و مندالان بە تەواوى کراوەتە قوربانى مافى دینى و کەلتوورى و لە ئەنجامدا هەزاران ژن و منداڵ فەرامۆش کراون تا بە تەنیا و لە نێو کۆمەڵگا و کەلتورى خۆیاندا چارەسەرى بێمافیەکانیان بدۆزنەوە . ڕاگرتنى ئەم کۆمەڵگایانە لە بآمافى و نەبونى خزمەتگوزاریەکان و چاودێرى نەکردنى مافى ژنان و لاوان و مناڵان تیایدا واى کردوە کە ئەم کەش و بارودۆخە دواکەوتوانە بپارێزآ و زەمینەى درێژەکێشانى داب و نەریتى دواکەوتوانە و پیاوسالارى و کوشتنى ژنان ئاسان تر بکات . فیدراسیۆن بەتەواوی تواناوە لە دژی توندو تیژی دژی ژنانو وکوشتنی ناموسی رادەوستێت و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ رێکخراوەکانی ژنان کە دژ بەم دیارەدەیە هاتوونەتە مەیدان رادەگەیەنێت ، هەروەها پێویستە بۆ گۆڕینى ئەم هەلومەرجەى ژنانى تێدا دەژین و سەرجەم ژنان و خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانى خواز بانگەواز بکات بۆ کۆبوونەوە لەژیر چەترێک دژ بەم دیاردەیە کە لەپێناو کۆتایى هێنان بەم کارەسات و بآمافی بەرامبەر بە ژنان ، پێویستە فیدراسیۆن پەناگایەک بێت بۆ دیفاعی سەرسەخت لە هەموو ژنێک کە ماف و ژیانى لەژێر هەڕەشە و فشاردایە.نەک هەر ئەمانە فیدراسیۆن پشتیوانی خۆی بکات لە هەر کەمپێنێکی کە دژ بەدیاردەی کوشتنی ژنان لەکوردستان بەرێوەدەچێ. هیوادارم کۆنگرە بتوانێ رێکخراوەیەکی توندو تۆل وئامادە بە رابەرایەتیەکی چالاکو بەم پەرچەم ئینسانیانە ئامادەبکات بۆ خەرمانێک لەکار وئایندەیەکی پرکار کە کۆمەڵگا چاوی تێ بریوە . 20-8-2007
|