په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٩

لە ‌بارەی رۆمانی

(وێڵگەی یادەوەرییە ‌گریمانکراوەکان)ی یوسف عیزەدینەوە.


تێکۆشەر خالید     

(فاین ذاتك عنى حیث كنت ارى
فقد تبین ذاتى حیث لا این
لا انا الا انا)
- حەللاج -


دەستپێک:


(من فەرھاد تانجوریی دووەمم) ئەمەدەستپێکی رۆمانی (وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان)ی رۆماننووس " یوسف عیزەدین "ە، ئەوەی گرینگە لەمەڕ دەستپێک و قفڵی نووسین بە گشتی و رۆمان بە تایبەتی بدوێین، ئەو بیر و ڕایانەیە کە پێیان وایە رۆمانی سەرکەوتوو کەسی یەکەمی کۆ (ئێمە)، کەسی سێیەمی کۆ (ئەوان) ڕابەرایەتی دەکات، لە کاتێکدا مەسەلەی گێڕانەوە (سرد) لە نێو رۆماندا دەگەڕێتەوە بۆ (ھونەری داڕشتن و جۆری نێوەڕۆکی رۆمانەکە) جا نووسەر لە ھەر زمانێکەوە بدوێت، گرینگ گەیاندنی پەیامە لە بنووسەوە بۆ خوێنەر، ڕووداوەکانی نێو ئەم رۆمانە لە گێڕانەوەیێکی سەرنجراکێشەوە بەرەو قوڵایی و نێوەڕۆکی ڕاستەقینەی مێژووی شارێک دەڕوات، ئەگەرچی لەم رۆمانەدا کات و شوێن شێوێندراون و نووسەر ویستوویەتی لە ڕێی گێڕانەوەی ڕووداوگەل و بەسەرھاتە مێژوویییەکانی شارێکی نوێ و ناواقیعی ڕووداوگەل و بەسەرھاتی مێژووییی واقیعیی شارێکی کۆنمان نیشان بدات، بەم جۆرە لە ڕێی گێڕەرەوەوە کۆمەڵگە دەکاتە پاڵەوانی نادیار (مجھول)ی رۆمانەکە، ھەروەک رۆماننووسی بەنێوبانگی فرەنسەیی (ستاندال) پێی وایە، کە دەبێت رۆمان بە تەواوی ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگە بێت، ھەر بۆیە دەیویست تابلۆیێکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی فرەنسە نیشان بدات، کەواتە ستاندال واقیعی کۆمەڵگەکەی ڕاستەوخۆ گواستووەتەوە نێو رۆمانەکانی، ئەوەی لە وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان-دا دەرکی پێ دەکرێت، ھەمان بیر و ئایدیای (ستاندال)ە، بەڵام بە گێڕانەوەیەکی تەماوی و ھەر وەکو ئاماژەشمان پێکرد، لەگەڵ شێواندنی ناو و شوێن و کات، خوازیارین لەڕێی ئەم خوێندنەوەیەوە، بەشێکی ئەم رۆمانە بە خوێنەری کورد بناسێنین.


گفتوگۆ لەگەڵ گێڕانەوەکانی رۆمانەکەدا:


فەرھاد تانجوریی دووەم کە گێڕەرەوەی سەرەکیی گێڕانەوەکەیە، دوای ئەوەی دایک و باوکی لە"حەج" ناگەڕێنەوە، لەبەر ھۆیەکی نەزانراو دەست دەداتە کاری نیگارکێشی، کە ھەمان کاری پێشتری باوکییەتی بۆ دابینکردنی گوزەرانی، { کەم تا زۆریش لەنێو زۆربەی رۆمانەکاندا ھەندێک بۆنە و یادی نەتەوەیی و ئاینی نەک لەسەریان نەگوتراوە بگرە فەرامۆشیش کراون، وەک نمونە: حەج، جێژنی ڕەمەزان، قوربان، نەورۆز، ھتد... بەداخەوە دەبێت ھۆکەی بۆ نائاگاییی بنووسەکانمان بگێڕینەوە؟!} لێرەدا گوتەکەی ستاندال-مان بۆ دەسەلمێت، کە لەبارەی رۆمانەوە دەیڵێت و پێشتر باسمان کرد،دەکرێت ئێمە ئەم جۆرە رۆمانانە ناو بنێین "رۆمانی کۆمەڵگە" لە ڕاستیدا تەنھا رۆمانێک دەمێنێتەوە کە پێوەندی پتەوی بە کۆمەڵگەوە ھەیە و لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەژی، لێرەوە ڕووداوی حەجکردنی باوک و دایکی فەرھاد ڕەوتی رۆمان لە دەستپێکەوە دەگوازێتەوە و نەگەڕانەوەیان دەبێتەھۆی چوونە نێو ڕووداوەکانەوە، وەک گوتمان پیشەی نیگارکێشی بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت، لێرەوە بازرگانێکی بیانی دەناسێت، تابلۆ و نیگاری نێو دوکانەکەی بە نرخێکی زۆر زیاد لێ دەکڕێت، بازرگانەکە کە نێوی"شەھرام"ە کتێبی سۆفییەکی دەداتێ، ئەوەی دەبێتەجێی سەرنجی شەھرامی بازرگان ئەوەیە کە فەرھاد کتێبەکە دەخوێنێتەوە، چونکە پێی وایە ئەو کتێبە ھیچی لێ نەنووسراوە و بەئاسانیش ناخوێندرێتەوە، لێرەدا دەڵێت:


"وشەکان بەشێک نین لە دونیای دەنگی ڕاستەقینە، بەڵکو تەنیا وەھمێکن و ھیچ پێوەندییەکیان بەو شتانەوە نییە کە قەولە گوزارشتیان لێ بکەین و ئێمەیش پێمان وایە گوزارشت لەو شتە دەکەن"ل ١٤.


پێوەندی نێوان پەیبردن و بینین نەھێندە لێکەوە دوورن جوێیان بکەینەوە؛‌ نە ھێندەش نزیکن پێکەوە باسیان بکەین، لێ پێم وایە شتێکی تازەم ھەیە لە بارەی بینین و تێڕوانینەوەو ئەم رۆمانەیش کتێبێکی دانسقەیە بۆ ئەو شتە تازەیە و بەنموونەوەرگرتنیشی سوودی نەبڕاوەیە، لە بەشی واقیع و ناواقیعدا خستوومە تەڕوو:


پاشان شەھرامی بازرگان داوای لێ دەکات کە بە وێنای سۆفییەکە ‌وێنەی"ئیبلاس"ی بۆ بکێشێت، وێنای سۆفیەکەیش وەھایە: [ھەر ھێزێک بیەوێت لە ڕێی وشەوە زاڵ بێت و باڵادەستیی خۆی بسەپێنێت، ئەوە لە ڕاستیدا ھێزێکە خۆی وەک خۆی نییە و ئەوە ئێمەین درووستمان کردووە]‌.


وێنای سۆفییەکە لەمەڕ (ھێز- وشە)ەوە پێوەندی بەتێڕوانینمانەوە ھەیە و تەواو ڕاستە، لێرەوە نووسەر دەیەوێت ھەقیقەتێکمان نیشان بدات و ھەر لەڕێگەی گوتەی سۆفییەکەوە پێمان بڵێت، ئەو ھێزەی لە ڕێگەی وشەوە زاڵ بووە و باڵادەستیی خۆی سەپاندووە، ئەو ھێزە خۆی وەک خۆی نییە و ئێمە درووستمان کردووە، بەڵام ئەوەی دەبێت بگوترێت ئەمەیە: (شەیتان تەنھا یەک وشەشی نییە!) قەشە ئۆگستین -لە کتێبی شاری خودا–دا باس لەوە دەکات و ھەروەھا باسی ئەوە دەکات کە مرۆ لە ژیانیدا ھاووڵاتی دوو شارە، یەکەمیان شاری زەوی، ئەوی تریان شاری ئاسمان- خودا، کە شاری یەکەم شاری "شەیتان"ە بە ھەموو ماناکانییەوە، ئێمەیش لەم شارەداین و کاریگەریی ئەومان بەسەرەوەیە. بۆیە بیرگەلێکی وەھا لە بارەی خودا و شەیتانەوە شتێکی ئاسایی و دروستە.


دواتر فەرھادی نیگارکێش کە خوێندنی باڵای بەشی مێژوو تەواو دەکات پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ خۆیدا بڕیار دەدات کە وێنەی "شیڤا"ی خواوەند بکێشێت، ئەو خواوەندەی باپیری لە وێنایدا دروستی کردبوو، خواوەندێک کە سەماکارێکی بێوێنە و جگە لەوەش چوارسەد کچۆڵەی ناسک سەمایان لەگەڵدا کردووە، کە تیرماھا دیارترینیانە، بەڵام دواجار ناتوانێت ئەو وێنەیە بکێشێت، شەھرامی بازرگانیش وەک ئەوەی دەرکی بەوە کردبێت یان بینیبێتی، نایەتەوە لای فەرھاد تانجوریی دووەم.


فەرھاد خوێندنی باڵای مێژوو تەواو دەکات! لێ گومانی لە گێڕانەوەی مێژوو لە وێنای خۆیدا، وا دەکات کە خوێنەر- مرۆ گومانی لا درووست ببێت، پێشی وا بێت لە دونیادا مرۆ بێ گومانکردن بوونی نییە و ناتوانێت ھەست بە شتەکانی دەوروبەری بکات، دواتر کێشان و نەکێشانی وێنەکە و نەگەڕانەوەی بازرگانەکە جۆرێکە لەو گومانەی لە ناخی بنووسدا حەشاردراوە، وەک ئەوەوایە تۆ نەزانیت بۆ ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە، لە ڕاستیشدا تا دوا دێڕیت خوێندووەتەوە.


فەرھاد لە کەسێکی ئاسایییەوە دەبێتە کەسێکی نائاسایی، ئەمەیش دوای ئەوەی مەزاری پیرمەنسور ھەڵدەدەنەوە و ئێسک و پرووسکی دەردەھێنن؛ بەو درەختە سەرسوڕھێنەرەیشەوە کە لە بەردەم مەزارەکەیدا بووە، بە مەبەستی درووستکردنی ھێڵی ئاسنین، (ئاسایی بوون و نەبوون مەسەلەیەکی زۆر قوڵ و باکگراوندێکی ئێجگار سەیر و فەلسەفی لە پشتەوەیە، لە ڕاستیدا چوونەدۆخی نائاسایی بوونەوە بە ھۆی ڕووداوی ھەڵدانەوەی گۆڕی ئەو زاتەمەزنەوە، لێ وردبوونەوەی پێویستە، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە نووسەر لەڕێی بەشێکلەخاپورکراوەکان و فەرامۆشکراوەکانی یادەوەرییەکانی مەزاری پیرمەنسوورە؛ ‌وا دیارەکەزۆر پەیوەستە بەو شوێنەوە و کاریگەری لا بەجێ ھێشتووە.


بیرمان نەچێت پێوەندیی بنووس دەگەڵ ھەر کارەکتێرێکیدا پێوەندییەکی پێوەندیدارە بە ڕۆحییەوە، ئەوجا پێوەندییەکە بەکار دەھێنێت بۆ خۆی، یاخود بۆ شتێکی دەرەکی، ئەوەشتێکی دیکەیە. پیرمەنسوور: ئەو زاتەیە کە ھەر کەسێک منداڵی نەبێت و داوای لێ بکات، ئەوا منداڵی دەبێت، بەڵام بە نیشانەیەکی خۆیەوە، بۆ نموونە پەنجەکانی دەستی یان قاچی منداڵەکە زیاترە لە پەنجەی منداڵی ئاسایی و ئەو درەختە سەرسوڕھێنەرەیش ھەرگیز گەڵاکانی زەرد نابن و درەختێکی ھەمیشەسەوزە.


لە ڕاستیدا نووسەر لێرەوە ئاشنامان دەکات بە پیرۆزی ئەو زاتە و لە یادەوەریماندا دەیچەسپێنێت، وەک لە گفتوگۆیەکی نووسەری ئەم رۆمانە زانیم کەوا پیرمەنسور پیاوێکی زەردەشتییە، ھەر لە بارەی پیرمەنسور یان داری پیرمەنسورەوە کەم تا زۆر نووسەرانی دی لەبارەیانەوە دوواون، جگە لە "یوسف عیزەدین"، نالی-ش بەجۆرێکی دی لە بارەی پیرمەنسور و دارەئەفسوناوییەکەیەوە دەدوێت، کاتێک لە وڵاتی غەریبی، کەف و کوڵی دووری و داخی دڵی پڕ خوێنی بۆ تەنیاییی خۆی، بە نامەیەک کە بە چامەکەی نالی بەنێوبانگە دەنێرێت بۆ سالمی شاعیر و تیایدا پرسیار لە بارەی پیرمەنسوورەوە دەکات و نووسیویەتی:
داخۆ دەروونی شەق نەبووە پردی سەرشەقام
پیر و ئوفتادەتەن نەبووە داری (پیرمەنسوور).


ھەروەک چۆن "سالم"ی شاعیریش لە وەڵامدانەوەکەیدا پیرمەنسور لەیاد ناکات و کەشی ڕاستەقینەی ئەوکاتەی دەخاتە ڕوو:
ڕۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخسیش دەخەن زەرەر
وەک پیری ساڵخوردە، خەمە، داری (پیرمەنسوور).


لێرەشدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە و بۆمان دەسەلمێنێت کەوا ناو و کات و شوێن شێوێندراون، لێ بە جۆرێکی دی ئاڕاستەی دۆزینەوەی ئەو نادیارانەمان بۆ دەدۆزرێتەوە، بەڵگەش مەزاری پیرمەنسورە کە لە سلێمانییە و تا ئێستایش ئەو مەزارە پیرۆزە ماوەتەوە، بەڵام داخەکەم بە فەرامۆشکراوی...


شەقامی میسیۆدۆبری، لە ڕاستیدا کۆمەڵێکی زۆر لە ڕووداوەکان لێرەدا ڕوو دەدەن، دوای ئەوەی ئەو پیاوەی کە شەیتان دەچێتە نێو لاشەیەوە و بەڕەڵایییەکی بێ ئەندازە ڕوو دەکاتە ئەو شەقامە، کە بە نێوی ئەو پیاوەوە ناو دەبرێت: میسیۆدۆبری.. بۆیە حیکایەتخوانی رۆمانەکە دەڵێت: (گەر دەتانەوێت دوای زیندووبوونەوەی مەسیح بەم شەقامەدا تێپەڕێت، دەبێت ئەم شەقامە بسوتێندرێت...ل٢٧) .


وەک پێشتریش باسمان کرد، گێڕانەوەکانی فەرھاد تانجووری گێڕانەوەیەکی تا ڕادەیەک خۆویستانەیە، بەڵام ھەندێ جار ناچار دەبێت بە گێڕانەوە وەک خۆی، ئەو کاتەی لەگەڵ ژینادا لە نێو دارستانە نائاسایییەکەدان، بە وێنای ئەوان باران دەبارێت و دەکەونە گفتوگۆیەکی نەویستراوەوە، ( ئەگەر خورافیاتیش بێت، دەبێت قەناعەت بە خۆمان بکەین کە خورافیات نییە و ڕاستییە، تا بتوانین یادەوەرییەکانمان، وێنە و دیمەنە زەینییەکانمان بکەینە وشە و دێڕ و پەرەگرافەکانەوە و بە شێوەیەک لە شێوەکان بیگێڕینەوە. ھەر چەند باوەڕ ناکەم لە نێو وشەکاندا جێیان بێتەوە... ل ٣٠) لێرەیشدا زیادەڕەویی و خۆویستی گێڕانەوە بەرچاو دەکەون، لێ قەناعەت کردن بەو شتەی کە تووشی دێت لە دونیا و لە کاتی ڕێکردنی لەژیاندا شتێکی نەویستراو و ناچارییە. دوابەدوای ئەمەڕەوتی رۆمان دابەش دەبێت بەسەر دوو گێڕانەوەدا ئەویش گێڕانەوەکانی فەرھاد تانجوریی دووەم و ژینا-ن بەھاوبەشی، لێ فەرھاد ھەمیشە تا کۆتایی پاڵەوانی رۆمانەکەیە، ھەندێجاریش دەرک بەوە دەکەیت کە گێڕانەوەکانی ژینا لە گێڕانەوەکانی فەرھاد دەچن و یەکن، دواتر کۆمەڵێک شەھرام ناوی دی تا کۆتایی بە دووی یەکدا دێن، کە ڕەوتی رۆمانەکە زیاتر بەرەو مەبەستگەرایی و ڕوونکردنەوەی مەسەلەکە دەبەن، ھەروەک ھاتنی مێجەرسۆن و خۆناساندنی بەمیرزا، باسی زەمەنی پێش شێخ ڕەزا و ھەروەھا باسکردنی شێخی سپی، کە وا دەکات تەواو دڵنیا ببین لەوەی باس لەسلێمانی دەکرێت، چونکە شێخی سپی بە پێی گێڕانەوەکان مەبەست لە شێخ مەحمودی حەفید مەلیکی کوردستانە، سیناریۆی بەئەفسانەکردنی شێخ مەحمود لە پێناو ئینگلیزەکان خۆیان ل ٧٣- ٧٤، ئاماژەیە بۆ ئەوەی نووسەر ھەڵگری ئەو بیر و باوەڕەیە کە جەمیل ێائیب لە رۆمانی "لەخەوما"دا بەیانی کردوون، ھەروەک ئەو کە سەردەمی حوکمڕانیی شێخ بە خەونێکی ناخۆش وەسف دەکات و تیایدا ھەقیقەتەکانی ئەو سەردەمە بۆ مێژوو دەگێڕێتەوە. ئەم رۆمانەیش بەشێک لە وێناکانی پێوەست دەکات بەو مێژووەوە. دیارە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو ئەوا دڵنیا دەبین لەوەی دەیان میر و فەرمانڕەوا و ھاوکات بە دەستی خۆمان و نەزانینی ئەوان؛ کۆتایییان بە مانەوەی فەرمانڕەواییەتەکان ھێناوە، تەنانەت شێخ مەحموود بەھۆی وابەستەبوونی بەئاینی سەپێنراوەوە، قۆڵ لە قۆڵی "عوسمانییەتورکەکان" دەنێت و پشت لە ئینگلیز دەکات، لە کاتێکدا ئینگلیزەکان دەیانتوانی بە تەنیا درووستکردنی نەخشەیەک بمانکەنە دەوڵەت و بگرە تا ئێستا دەبووینە وڵاتێکی بەھێز لە ھەموو بوارەکاندا.
جۆرێکی تر لە شێواندنی ناو و شوێن و بەرچاوڕوونی بۆ دەرخستی ئەو شوێنەی کە دەیەوێت مێژووەکەی بگێڕێتەوە:" گۆڕینی ناوی کانیی ئاسکان و لابردنی پەیکەری دوو ئاسکەکەیە، لە جێی کانیی ئاسکان دەبێت کانیی بەرازان و لە جێی پەیکەرەکەیش، پەیکەری بەراز دادەنرێت، ئەو لافاوە بێوێنەیەش کە بۆ یەکەم جار ڕوودەدات ھەمان ئاماژەیە... ل٧٥".


بەستنەوەی ڕووداوی بەبەردبوونی ئاسکەکان بە پیرمەنسوورەوە کارێکی سەرنجراکێش و وردەکارییەکی جوانە:


(دوای ئەوەی پیرمەنسور و موریدانی بۆ ساڵانێکی زۆر لە نێو گەڕەکە نەبینراوەکەیاندا دەژین، لەبەر ھۆیەکی نەزانراو بەرەبەیانێک دوو ئاسکی نێو باخەکەی میر ھەڵدێن و پەرژینەکان تێپەڕدەکەن و بەمەش گەڕەکەکە تەڵسمی نەبینراویی خۆی لە دەست دەدات، کاتێک پیرمەنسور پێدەزانێت کە کار لەکار ترازاوە، لەو کاتەدا ھەرچەندە توڕە نابێت بەڵام دەفەرموێت ئەی ڕۆحی ڕەھا سەبەبکار بکە بە بەرد، لەو کاتەدا کە دوو ئاسکەکە تێر ئاو دەبن لە یەکێک لە کانییە نزیکەکان لە شوێنی پێشوویان ھەر ئەوەندەی شتێک دوور دەکەونەوە و بە گچکەتەپۆڵکەیەکدا ھەڵدەزنێن و دەبنە بەرد.).


ھەر لەنێو ئەم رۆمانەدا کەم تا زۆر قسەلەبارەی مەرگ و ژیانەوەدەکرێت.

ئـ : لەبارەی مردنەوە: کە ئێمە مەحکوم بین بەمەرگ بۆ دەبێت بژین، بۆ دەبێت ھەبین و ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک بکێشین، چ وەھمێکە ئەو ژیانەی تێیدا دەژین، چ بێمانایییە ئەوەندە ھەبین تا وەک خۆمان وەچە دەخەینەوە و ئەوانیش گەورە دەبن و دەبێت بەجێیان بھێڵین و بڕۆین بەرەو نادیار"مەجھول" ناشوێن، نازەمەن، بەرەو تاریکی و نەبینین، بەرەو دونیای نەبینین و قسەنەکردن، لە ھەمووشی سامناکتر ئەو ئەفسانانەن کە باس لە زیندووبوونەوەمان دەکەن، بۆ دەبێت زیندوو بکرێینەوە لە پێناو چیدا دەبێت حەق و حسابمان لەگەڵ بکرێت، ئێمە چ ئیختیارێکمان لە ھەڵبژاردنی ژیاندا ھەبووە تا دواجار بەبێ ویستی خۆمان بەجێیبھێڵین. لێرەوە کە لە بارەی مردنەوە دەدوێت بێگومان دەکەوینە نێوان ئەو گومانەی کە خۆیشمان نازانین چمان پێدەکرێ دەگەڵ ئەم ژیانە بێمانایە، مردن کە بێپرس وەک شتێکی بێمانا خۆی دەگەیەنێتە لات و بەیەک جاری دەتخەوێنێت، لە پووچی زیاتر ھیچی دی نییە، ئەگەر ژیانێکی تر ھەیە کوا؟ ئەگەر لەمەریخە با نەمرین و کۆچ دەکەین بۆ ئەوێ، ئەگەریش ھەموو دەبینە نە بینراو با پێکڕا بڕۆین، ئەوێک کە ھەموو شتێکی بە دەستە؛ (کون فیکون)ە، پرسیارکردن شتێکی ئاساییە، وەک چۆن لە کن دوکتورێک دەردەدڵی خۆتی ھەموو بۆ دەڕێژییە خوارێ ئەوھاش، کە ئەو خۆی بە خاوەنمان دەزانێ دەبێ قبوڵی ئەو بیرو بۆچوونانە بکات.


بـ : لەبارەی ژیانەوە: زەمەن تەنھا شوێنی گۆڕانی ڕووکار و دەموچاو گۆڕینی ماسکەکانە - لە نێو زەمەندا ھیچ ڕوو نادات - ئێمەین زەمەن بۆ خۆمان درووست دەکەین .. ئێمەین کاتژمێرەکان دادەھێنین و میقاتیان دەکەین .. رۆژی لەدایکبوونمان دواڕۆژی ژیانمانە چونکە لەو ڕۆژەوە بەرەو مەرگ دەچین- ھۆشمەندی بەڵایەکی گەورەی مرۆڤە- لەوەتەی ھەم؛ نەفرەت لە حامۆرابی دەکەم، ئەو خوێنڕێژەی یاسا و قوتابخانەی بۆ ئێمەدانا، ئەو پیاوەی دەستبڕین و کووشتن و ھەڵواسینی کردە یاسا و ئەو یاسایەش لەمڕۆدا و تامردنیش دەستەبەردارمان نابێت ھێندەی ژیان بۆ خۆی بێمانایە ئەوەندەی تر بێمانای دەکات، - نازانم چ حیکمەتێک لە بوونی ئێمە ھەیە جگە لە ناشرین کردنی دونیا – ھتد ل ١٠٤-١١٠.


کاتێک ئەو ڕستانە دەخوێنیتەوە چ لە بارەی مردنەوە چ لە بارەی ژیانەوە دڵتەنگی داتدەگرێت، ھەست بەزیادەبوونی خۆت دەکەیت، بیروباوەڕی ئانارشیزمەکانیش لەم بیر و ڕایەوە نزیکە کە نووسەر ئاماژەی پێدەدات، ھەر وەک چۆن دادایزمییەکان باوەڕیان وابووە کە یاسا نەمێنێت، لێرەوە دەگەینە ئەو بیر و باوەڕەی کە پێویستمان بەیاسا نییە، پێویستە بەو جۆرە بین کە بووین، ئاخر ئێمە چ پێویستمان بە یاسا و ڕێکخستنی ژیانێکی پووچ ھەیە کە لە ڕاستیدا ئێمە مرۆیەکی چەشنەئەلیکترۆنی بین و ھیچ شتێک بۆ ئێمە ئەوە نەبێت کە نابێت ببێت. دواتر فەرھاد دەبێتە موریدی ڕێگەی دۆزینەوەی نەبینراوەکان، شەھرام ل١٢٠ سەر لەبەری موریدەکانی فێری گریان دەکات:


(گریان بۆ بوونمان گریان بۆ ھەموو ئەو خراپەکاریانەی ئەنجامی دەدەین، گریان بۆ ھەموو ئەوانەی کە دەیانکوژین، گریان بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە بە ناحەق سەریان دەبڕین و گۆشتیان دەخۆین"-بڕوانەمرۆڤ یان ئاژەڵ-ێادقی ھیدایەت- لە ڕاستیدا گریان تاکە ھۆکارە بۆ خاوبوونەوە و کەمێک ئاسودەبوون، ھەروەک چۆن دیسان لەبارەی ژیانەوە دەدوێت ل١٣١ ، ژیان سیحرە، بەبێ فێربوونی سیحر مەحاڵە لەم دونیایەدا بتوانیت بژیت).


واقیع ناواقیع + فەلسەفەی بینین:


لەنێو ئەم رۆمانەدا دەرک بەوەدەکرێت کەفەرھاد تانجوریی دووەمی حیکایەتخوان و تەنانەت کاراکتێرەکانی تریش زۆر جاران لەھەوڵی بەواقیع کردنی ناواقیعدان و بەپێچەوانەوە، ئەگەر بۆ ئەم گوتەیەپرسیار بکەین، چۆن؟


-فەلسەفەیەکی قوڵ و نەبینراو لەنێو گوتەی کاراکتێرەکاندا ئامادەگی ھەیەئەویش بەوەی زۆر جاران فەرھادی دووەم پێی خۆشە-یان دەیەوێت بەتێڕوانینی خۆی شتەکان بگێڕێتەوە، کەئەمەلەنێو زۆرێک لەرۆمانەبیانییەکاندا دەرکی پێدەکرێت، نمونەشەھرامی بازرگانە کەداوای کێشانی وێنەی ئیبلیسی لێدەکات، فەرھاد پێی وایەکەشەھرام زانیویەتی کەناتوانێت ئەو وێنەیەبکێشێت، دواجار ڕەنگەوێنەکەیشی کێشابێت، یان لەوێنای ھەموو مرۆکانی دیدا وێنەکەکێشرابێت، لێ لەبنەچەشدا ڕەنگە کەس وێنەکێشی ئەو نیگارەنەبووبێت، لێرەوەدەگەینەئەو پرسیارە، ئایا ئەوەی مرۆڤێک ئەنجامی دەدات، لەبەرامبەری ویدا یەکێک پێی وایەدروستەو یەکێکی دی بەپێچەوانەوە؟ ئەم دوو تێڕوانیینە، دروست، نادروست، ناکاتەئەوەی گومان لەبینینمان بکەین و پێمان وابێت ئەوەی ئەو دەیبینێت و ئەوەی تۆ دەیبینیت، جیاوازن!؟ ئەی گوایەدوو تەفسیری جیاوازتان نییە؟ ڕەنگەئێرەشوێنی ئەوەنەبێت لێ بنۆڕەھەریەکەلەسەر ئەوەی دەیبینێت و قسەی لەبارەوەدەکات سووربوونەلەسەر بۆچوونی خۆی، کەواتەبینینی ئاسایی کەسمان وەکو یەک نین و ڕەنگەئەو ڕووخسارەی تۆ لەئاوێنەدا دەیبینیت و پێت وایەخۆتیت، ھیچ مرۆیەک بەو جۆرەنەتبینێت، ئەم رۆمانەپڕەلەو پرسیارەسەیرانەی ئەگەر بەقوڵی بیانخوێنیتەوە.. گرنگییەکەی و وەڵامی ئەم پرسیارانەت دەستدەکەوێت، وەھەروەھا ئەم رۆمانەدەروازەیەکی باشەبۆ دۆزینەوەی فەلسەفە؛ یان بیر و باوەڕێکی نوێ کەدەکرێت ناوی بنێین "فەلسەفەی بینین، یانیش تەنھا بینینەکان".


نمونەی زیندوو لەنێو رۆمانەکەوە"دارستانەنائاساییەکە"یە، کاتێک گێڕەرەوەلەگەڵ ژینا قسەلەبارەی دارستانەنائاسایییەکەوەدەکەن، دووبینین یان تێڕوانینی جیاواز بەریەک دەکەون، کەلەلای یەکێکیان دارستانەکە وەھمەو لەلای ئەوی دی بەواقیعیی دەبینرێت، ل٢٨-٢٩".


تەنانەت بەجۆرێک قووڵ دەبنەوەدەچنەنێو ناواقیعەوەکەلەژێر باراندان و تەڕ نابن، تا فەرھاد تانجوریی دووەم دەڵێت:" تۆ بڵێی باران نەبارێت و ئەوەی دەیبینین وێنایەکی من و تۆ بێت، ل٣٠" دواجار لەگێڕانەوەی یەکەمی ژیناوە ئەوەڕوون دەبێتەوە کەچەند بەوردی ئەو فەلسەفەیە یان دونیابینییەشیکار دەبێتەوە، نا ئاسایی بوونی شارەکەی بۆ ڕوون دەبێتەوە و پێی وایەئەوانەی بینیوویەتی تەنھا وەھم بوون، ئەو کەسانەش کەلەگەڵیان دوواوەتارمایی بوون و ڕەنگیشەمردووی ئەو شوێنەبووبێتن، بۆنا.. ڕەنگەئێستا ئێمەلەگەڵ مردووەکان گفتوگۆش بکەین و وەڵامیشیان بدەینەوە، بێ ئاگاش بین، حەقیقەتێکی تاڵە، ئەو کچەکچێکەلەوەھم و ئەندێشەکردنەکانی خۆت، ڕەنگەبەو شێوەیەبوونی نەبێت کەتۆ وێنای دەکەیت، ھەرچەند گرنگ وێناکردنی خۆتەل٤٤".


لێرەوەڕووباری خەیاڵدان شەپۆلی دەگاتەکەناری گومان و پێشمان وا دەبێ کەژیان لەوەپووچترەکەبیری لێدەکەینەوە، ‌ھەروەک "دیکارت" دەڵێت: چۆن دڵنیا بین لەوەی کەژیانمان ھەمووی خەونێک نییەو بەمردن ھەقیقەت دەست پێ دەکات؟! بێگومان زۆر بەشاراوەیی کاراکتێرانی نێو ئەم رۆمانەلە'نامۆ'ی 'ئەلبێر کامۆ' نامۆتر و لەسیزیف بێ ھیواتر و خۆشبەختتریشن، کەمن نمونەی وەک ئەم رۆمانەو لەنێو ئەدەبیاتی کوردیدا ھەرگیز نەمبینیوە، مەگەر بۆ لەمەودوا و چاو لەتەکنیک و ئاڕاستە ھونەری ڕەوتی ئەم رۆمانەو ستایلەکەی بکرێت و ئەمەیش پەیوەندی بەتێڕوانینی خۆمەوەھەیە.


لەلایەکی دیکەوە '‌یەک کەس' بوونی دوو شەھرامەکە، ‌ئەوەلای خوێنەر دروست دەکات کەزۆر دوور بێت لەواقیعەوەل٥٤-٥٥، لێ لە بنەچەدا ئەگەر خودی واقیع نەبێت زۆر نزیکەلەواقیعەوە، ئەوەمرۆیەکەھێندەلاوازە( و لقد خلقنا الانسان ‌چعیفا ) ناتوانێت وێنای ئەوەبکات کەپێمان وایەلەواقیعەوەنزیکە.. ‌تەنانەت مردبێتین و پێمان وابێت ھێشتا نەمردووین، مرۆ ھێندەلاوازەئەگەر سووریش بزانێت کەباوەڕی بەشتێک نییەلەکەمترین ماوەدا پەنای بۆ دەبات.


مەبەستگەرایی:


لەدوای "کانت"ەوەئیدی مەبەستگەرایی گرنگترین و باوترین پرسی فەلسەفەو نووسین بووە، لەنێو ئەم رۆمانەدا مەبەستگەرایی تا ڕادەی داگیر کردنی ئەتمۆسفێری رۆمانەکەپێڕەو کراوە، بەجۆرێک کەلەگەڵ خوێندنەوەی ھەر پەڕەگرافێکدا مەبەستێکی نوێ دەدۆزیتەوە:


(شارەکەلەو سەردەمەدا پایتەختی مەملەکەتێکی کورد بووە، کەلمی بیابانی بەشتێکی ئەفسوونی زانیوەو پارەو پووڵێکی زۆری مەملەکەتی داوەتە ئەو بازرگانانەی کەلەجێی ھێنانی مسک و بەھارات و خشڵ و زێڕ و زیو و شتی سەیر وسەمەرەی دونیا، ڕەوەحوشتریان بەرەو بیابان پێش خۆیان داوەو لەوێوەچەندیان پێ بھاتایەتەوەگوێنییەلمیان بۆ میر ھێناوەتەوە)، (دەیان ئەستێرەناس و ئەندازیار و بیرمەند و نووسەری ھونەرمەند ھەبووە)، (دەیان قەڵا و قولەو پرد و کۆشک و شوێنی سەیروسەمەرەی لەمیتاڵ درووست کراوی ھەبووە)، تێڕوانینی ئێمەسەبارەت بەو ڕووداوەو خولیای میر، گەڕانەوەیەبۆ مێژووی کورد، دواتر شێواندنی جوگرافیای وڵات! بەدەستی خۆمان و درووستکردن و بنیاتنانی مێژوویەکی تاکڕەویی خۆکارانە، بەردەوام نووسەر بەجۆرێک کەرەستەو دەستەواژەی مەبەستیی دادەڕێژێت، کەپێمان وایەزیاد لەتەفسیر و ڕایەک ھەڵدەگرن، بۆیەدەبێت ئەوەش بڵێین میر لێرەدا لەجێی ھێنانی مسک و زێڕ و زیو و بەھارات کەئەوروپییەکان بۆ بەدەست ھێنانی بەھارات.. تەنانەت لەڕێی ھەوڵەکانیان، گەیشتنە دۆزینەوەی شوێنی جوگرافی نوێ وەک دەزانین- رڕس ڕلرجال ێالح- لەئەنجامی گەڕانی ئەوروپییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ کەبەژێر دەسەڵاتی حوکمڕانی عوسمانییەتورکەکاندا نەڕوات.. بۆ بەدەست ھێنانی بەھارات.. دۆزرایەوە.


لەجێی ئەمانە کارەکانی ئەم میرەکوردەی ناو رۆمانەکە( کلتور و زمان و تێکەڵکردنی وڵات، جوگرافیا، مێژوو، ئایینی عەرەبەکانی لێدەکەوێتەوە.. ‌ئەویش تەنیا بەوەی کەخۆڵ "لمی بیابان" ی ھێناوەو تا دوایی دێتەسەر چێ کردنی ڕەشماڵ و کڕینی ئافرەتێکی سەماکەری عەرەب لەشێخولعەرەبێک، کەئەمەدەلالەتێکی تەواوەو لەڕاستی باسەکەمان نزیکمان دەکاتەوە).


تەقدیسکردنی پیرمەنسوور:


ئـ : لەلایەن خوداوە:


دوای ئەوەی ئەو کۆمەڵەزاتەی لەسەر ناونانی شارەبێناوەکەڕێک ناکەون و یەکێک لەوان بەخەنجەر دەکوژرێت، دواتر دەنگێک لەغەیبەوەدێتەقسە و دەڵێت: دەبێت بیر لەتەنیایی ئەبەدی و ئەزەلی خۆم بکەمەوە...، بۆ دەبێت ناچار بم چاکەی چاکەکاران بدەمەوەو خراپەکارانیش سزا بدەم، لەکاتێکدا نەھیچ خۆشییەکم بەچاکەی چاکەکاران دێت و نەبەخراپەی خراپەکارانیش پەست دەبم.


( إنً اللەبًرٍیٌ من ڕلمُشرکیٍن..)....ھەر پاش ناشتنی کوژراوەکەدەبینن چۆن درەختێکی ناوازەو ئێجگار سەیر لەپاڵ گۆڕەکەیدا بەحەوادا دەچێت، ئەو درەختەھەرگیز ھیچ کەس بۆی نییەبیبڕێتەوە(مەبەست داری پیرمەنسورە)، ھەر بۆ باوەڕھێنانتان و "پەرجوو" موعجیزەیی ئەو درەختەھەرکەس لەنەوەی ئێوەبەلایدا بڕوات گوێی بەگەڵایەکم دەشوبھێنم و نیشانەی تایبەتی لەسەر دەست و پەنجەو ھەندێجار بەشەکانی تری جەستەی دەدەم... تکایەجار جار بۆ ڕووکاری سێگۆشەیم بگرین ، من تەنیا بەبوونی سێگۆشەکان دەمێنمەوە؟! لێرەوەپیرۆزکردنی پیرمەنسوور سەر ھەڵدەدات، ھەرچەندەبێجگەلەمە، سەلماندنی کات و شوێنیشەبەتەنیشت نەمرکردن و پیرۆزکردنی پیرمەنسوورەوە، دواتر بەجێمانی ئاسەوار و لکاندنی بەونەوەیەوەو سێگۆشەکان "سێگۆشە، دەکرێت مەبەست لەنووشتەبێت: شێوەسێگۆشەیەو ئایەت و دوعای تێدا دەنووسرێتەوەو ھەڵدەواسرێ یان لەمل دەکرێ".


بـ : لەلایەن نووسەرەوە:


لەلایەکی دیکەنووسەر لەڕێگەی خۆی و کارەکتەرەسەرەکیەکەیشیەوەھەوڵی نەمرکردنی پیرمەنسووری داوە، و ئێمەیش لەبەشی گفتوگۆ لەگەڵ گێڕانەوەکانی رۆمانەکەباسمان کرد، ئەمەجگەلەوەی ئەگەر ئەفسانەیش بێت، بەحەقیقەتکردنێکەکەجێگەی تێوردبوونەوەیەئەوەچەندین ساڵەئەو درەختەھەیە، تەنانەت نائاسایی بوونی فەرھاد تانجوریی دووەم تەنھا پلانی پلان دانان بۆ ڕووخانی مەزاری حەزرەتی پیرمەنسوورە، بەمەبەستی کەوتنەبەر درووستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر لەکاتێکدا لەدیوەبینراوەکەیەوەکارگەو ھێڵی شەمەندەفەر ئەستەمەبکەوێتەئەو شوێنەجوگرافییەوە، لێ لەدیوەنەبینراوەکەیەوەئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا ڕەنگەئەمەیش جۆرێک بێت لەو تێکشکانەدەروونییەی و دواتر ئەو جیاوازییەکەلەتەسەوری فەرھاد داھەیە؛ ‌بۆ تێکشکاندنی ماڵی خوداکەی و لابردنی درەختەکەی، تەنانەت لەنێو ڕۆما‌نەکەدا پیرمەنسور دەتوانێت زیندەوەر بکاتەبەرد ل٧٨. دەکرێت ئاماژەبەوەش بدەین کەوا لەنێو رۆمانەکەدا تەنھا حەوت جار ناوی پیرمەنسوور ھاتووەئەویش لەلاپەڕەکانی (١٦-٧٦-٧٧-٧٨-٨٢-٩١) ئەمەو چەند جارێکی دیکەش ناڕاستەوخۆ لەبارەیەوەدەدوێت.


تێبینی و سەرنج : پێویستەئەوەش بڵێین زۆر لەبارەوەگوتن و درێژکردنەوەی پێناسەو تەعریفکردنی کەسایەتی و شوێن گەر بگاتەپلەی تەقدیس کردنیش، خوێنەر بەرەو گومانێکی نادروست و بیرکردنەوەلەموبالەغە"زیادەڕەوی" دەبات و زۆر جاران لەخوێندنەوەکەبێزار دەبیت، وەک دەشبینین بەتەنھا حەوت جار ناوھێنان، لەزەیندا پیرمەنسوور دەبێتەشتێکی دی ، وەک ئەوەی لەزەینی مندا ئێستا ھەیە. لەڕاستیدا "درێژدادڕی" درێژکردنەوەی ھەر شتێک لەنێو رۆماندا کوشتنی بڕستی خوێنەرە. کەواتەنووسەر و رۆماننووس(یوسف عیزەدین) ئەو تێبینی و سەرنجەی ئێمەی دەبەر چاو گرتووەو دەکرێت لەم ڕووەوە.. لەزۆر رۆماننووسی دیکەجوێ بکرێتەوەو زێدەتر بخوێندرێتەوە.

ناونیشانی رۆمانەکە.


دەگەڕێینەوەبۆ ناونیشانی رۆمانەکە"وێڵکەی یادەوەرییەگریمانکراوەکان" دەتوانن سوود لەواقیع و ناواقیع ببیننەوەکەپێشتر باسمانکرد، چونکەپێوەندی بەناونیشانی رۆمانەکەوە ھەیە، "وێڵگەی یادەوەرییەگریمانکراوەکان" خودی گرێ.. کەتەفسیرێکەبۆ ناوەڕۆکی رۆمانەکە، لەڕاستیدا گەمژەکان نازانن حەقیقەتیش خەیاڵێکەتێدەپەڕێ، بەبۆچوونی من ئەو گرێ- یەبەمەبەستی درکاندنی ئەمەیە:


دەکرێت ئەو ڕووداوانەی بەیانی دەکەم گریمانکراو بن، لەڕاستیشدا حەقیقەتن و ڕەنگە تێکەڵبەتێڕوانینی بینینم بن، یانیش ھیچیان نین و تەفسیرێکی دیکەی ھەیە. ئەگەر سەرنج بدەین فەرھاد تانجووری دووەم، بەگومانەدووەم فەرھاد بێت، یاخود شەھرام.. یانیش ..فەرھاد تانجوریی یەکەم..فەرھاد تانجووری دووەم؛ پێچەوانەی ڕەفتاری تانجووریی یەکەمە..ل١٣٨"وەک خۆیشی دەلێت:


ڕەنگەئەوەمن نەبم لەساتەوەختێکدا ھەموو چواردەوری خۆم بەوشێوەیەبێتەپێش چاو و ئیدی لەمەولا نەتوانم بچمەنێو وێڵگەی یادەوەرییەگریمانکراوەکان-ەوە، ‌تا نەتوانم یادەوەرییەگریمانکراوەکانی خۆم وکەسانی تر بگێڕمەوە!؟


ئەنجامی ئەم وتەیەئەمەیە:
ئـ- ئەوانەی دەیگێرێتەوەتەواو ڕاستن بەڵام بەو جۆرەدەیگێڕێتەوەکەخۆی دەیەوێت یان دەیبینێت.
بـ- ئەوانەی نەیگوتوون‌لەبارەی ئەوانەوەو یانیش گومانی لێیان ھەیە، تەنیا بینینن.


کەواتەڕووداوەڕاستەقینەکانی کەخۆی تێیدا بەشدارەگومانی لێدەکات، کەچی گومانەکانیشی بەڕاستی راستەقینەدێتەپێش چاو لەڕاستیدا ئەمەیە"فەلسەفەی نەبینراوی بینین".

ناوی کارەکتەر و شتی دیکە..


لەڕاستیدا بەیەکێک لەپلەنێزیکەکان ئەوەی وات لێدەکات بەردەوام بیت لەگەڵ خوێندنەوەی رۆمانێک، بەتەنیا ناوی کاراکتێرەکانی نێو رۆمانەکەن، چونکەئەگەر ڕووداوێکی بێزارکەر تەنانەت بێماناش لەنێو چیرۆکی رۆمانەکەدروست ببێت، ئەوا تێدەپەڕێت، بەڵام ناوی کاراکتێرەکان تا کۆتایی ھاوڕێت دەبن، من بۆ خۆم چوار جار رۆمانی دڵێکی لاوازی دیستوفسکی-م خوێندووەتەوە و ‌ئێستایش بەتەواوەتی ناوی کاراکتەرەکان نازانم، تەنانەت لەکاتی خوێندنەوەیدا پێم وابوو ھەموو یەک شتن و شۆرەتی کەسایەتییانم تێکەڵ دەکرد، خۆ ڕەنگەئەوەھۆکار بووبێت بۆ تێنگەیشتن و ئاڵۆزبوونی کەئەو ناوانەڕوسین، لێ ئەوەی مەبەستی منەئەمەیەلەنێو کورددا، کەدەبێت داتاشینی ناوی نوێ بەو جۆرەبێت کەخوێنەر بیانناسێتەوە، جا ئەگەر ناوێکی باویش بێت و لەناوی سرووشتی و داتاشراویی سرووشتییەوەوەرگیرابێت دەبێت لەڕووی درکاندن و مانا و گونجاندنی کەسێتیی کاراکتێرەکەوەگونجاو و شیاو بێت.


لەبارەی ناوی کاراکتەرەوەدەکرێت پێش ھەموو شت بڵێین ، کەنووسەر زۆر شارەزایانە و ‌وەستایانەکار لەسەر ناوی کاراکتەر-کەسایەتی نێو رۆمانەکانی دەکات، ئەم رۆمانەشی ‌یەکەمین نمونەی نییە، ھەر لەڕووی ئەو خاڵەگرنگەی رۆمانەوەپێم وایەلەنێو کورددا، وردبینی لەھەڵبژاردنی ناو بۆ کاراکتەر نەکراوەیان.. یان زۆر بەکەمی نووسەرانمان خۆیان پێوەسەرقاڵ کردووە، دەکرێت تەنھا بڵێین: "یوسف عیزەدین، بەختیار عەلی، کاروان کاکەسوور..." بەپەنجەی دەست ھەن کەگرنگییان بەم خاڵەداوە.


"یوسف عیزەدین" لەرۆمانی "ماجەراکانی سەلمانی فارسی" دا ناوی شارێک دەھێنێت کە"ینامێلس"ە، ئەگەر پێچەوانەی ئەمەبخوێنینەوە"سلێمانی"دەردەچێت و ھەر لەو جۆرەناوەی دروستی کردووە، کەکارامەیی نیشان دەدات شیعری "لافنا"یەکەئەویش پێچەوانەکەی "انفال"دەردەچێت، ئەوەی درکی پێدەکرێت لەرۆمانەکانی نووسەردا، ئاڵۆز کردنی ناوی کەسایەتییەکانە، بەڵام بەو جۆرەی کەحەز بکەیت بەدوایاندا بڕۆی، تا دۆزینەوەیان.. بۆ نمونەلەم رۆمانەی خستوومانەتەبەر خوێندنەوە، دەبینین فەرھاد تانجوریی یەکەم، فەرھاد تانجوریی دووەم، ھەریەکەیان ڕۆڵێک و کەسایەتییەکی ھەیە، وەک بووشرا کەسنەزانی ئاماژەبەناوی کاراکتێرەکانی رۆمانی ماجەراکانی سەلمانی فارسی بنووس دەدات و دەڵێت: لە(ماجەراکانی سەلمانی فارسی)دا وەک رۆمانێکی سەر بەڕیالیزمی جادوویی، لەگەڵ ھێنانی ناوەکانی" ساتیاسیا مەنسوری، سیاوڵەشارۆخی، سەیفەدینی چوچانی ) کەدوو ناوی کۆتایی کەسێتی ڕاگوزەر و لاوەکین، ناوی سەرەکی سەلمانی فارسی دێت کەپانتایی رۆمان بەو ڕووداوەدەگرێتەوە، لەناوناندا نووسەر زۆر جار و لەزۆربەی کارەکانیدا ڕەچاوی فۆنەتیکی دەکات و پیتی (س) وەک پیتێکی دووبارەبووەوەلەناوەکاندا سازاندنی تیا دەبینرێت لەگەڵ کارەکانی دیکەشیدا، ئەم ناوانەوەک پرۆسەی ناوی جادووی نییەکەلای بەختیار عەلی دەبینرێت. ھەر لەو رۆمانەدا ناوی سەلمانی فارسی وەک ناوێکی مێژووی ئاینی، کۆمەلێک کەسێتی بونیاد دەنێت. "سەلمانی فارسی یەکەم-سەلمانی فارسی مێژوو نووس-سەلمانی فارسی حەوتەم-دوایەمین سەلمانی فارس)کەبەدەر لەمانەش ‌سەلمانێکی نەناسراویش باس دەکات.


‌لەنێو ئەم رۆمانەیشدا لەسەرەتادا "شەھرام"ناوێک دێتەناو رۆمانەکەوە، ‌کەسێکی بیانی و بازرگانەل١١، دواتر "شەھرام"ناوێکی تر کارەکتەرێکەخوداناس و "شەھرام"ێکی دیکەش بەتەنیشت ئەمەوەجادووگەر و ساحیرەل٥٤-٥٥، ‌دیسانەوەکارەکتەرێکی دیکەدێتەخەونی فەرھاد تانجوریی دووەم ئەویش ھەر ناوی "شەھرام"ەل١١٦، ھەروەھا ‌ناوی "شەھرام"ێکی دیکەدێتەپێشمان ل١٢٠، ئەمەو ھیچ شەھرامێکیشیان لەیەکدی ناچن و ھەریەکەو بیروباوەڕێکیان ھەیە، دەبێت ئەوەش بڵێن کەلەنێو رۆمانەکەدا مامۆستایەکی بەتەمەن ھەیە کەوتارێک بڵاو دەکاتەوەو تیایدا ئاماژەبەوەدەکات کەوا جگەلەشەھرام ئەسفەھانی، ھیچ شەھرامێکی دیکەبوونی نییە، دەکرێت لێرەدا وەڵامی ئەوەمان دەست بکەوێت کەبۆچی لەزۆربەی رۆمانەکانیدا نووسەر بەو جۆرەکار لەناوی رۆمانەکانیدا دەکات. بێگومان من زۆر ھەوڵمدا ھیچ جۆرەرۆمانێکم بەر چاو نەکەوت کەوا ھێندەگرنگی بەناو دابێت و بەو جۆرەخوێنەر بەرەو ئاقاری تێفکرین و زاخاوکردنی مێشک ببات، دیارەلەکاتی خوێندنەوەی رۆمانەکەدا ھەست بەوەدەکەیت کەوا ناوی شەھرام وەک ناوێکی لابەلا ھاتووە، لێ لەبەرەوڕووچوونی ڕووداوەکاندا ئەوان ھۆکاری سەرەکین، لەبەر ئەوەی دواجار ئەم رۆمانەلەکەسێتی فەرھادی دووەم کەپاڵەوانی رۆمان و وەک حیکایەت خوانیش دەردەکەوێت لەسەرەتادا ئەم وێنەیەبەرەبەرەکاڵ دەبێتەوەو ژینا-ش وەک کاراکتێرێکی سەرەکی دەردەکەوێت و دێتەڕێزەی ئەم.


ھەر سەبارەت بەناو.. خوێنەر کاتێک ھەواڵی کوشتنی "مەحوی" دەبیستێت، لەلایەن زارایستەکان-ەوەکەسەرچاوەو سەلماندنی کوشتنەکەشی دەستنووسێکی کۆنە.. خوێنەر تووشی شۆک دەکات. دوو ھۆکار ھەیەبۆ ئەو شۆکەی باسی لێوەدەکەین:
ئـ- کەسایەتی مەحوی شاعیر و کووشتنی
بـ- ناوێکی تازە"زارایستەکان" کەدروست کراوی خودی نووسەرە.


دەکرێت ئەم بەشەنووسینەی لەبارەی ناوی مەحوییەوەپەیوەست بکەین بەبەشی مەبەستگەرایی یەوە، بەڵام بەبێ تەفسیری ئێمە!؟


جگەلەمانەیش ھەندێ ناوی تر دێنەپێشەوەکەوا دەلالەتن بۆ سەلماندنی ئەو بیروباوەڕەمان " کەپێمان وایەئەم رۆمانە بە دیوێکی دیکەیدا گێڕانەوەی مێژووی شاری سلێمانی یە" ھاتن و دەرکەوتنی ناوی "مێجەرسۆن".. کەبەمیرزا دەناسرێت ..ل ٥٦ ، ناوھێنانی "شێخی سپی" کەمەبەست لە"شێخ مەحمودی مەلیک" ل٧٠-٨٠ ، جگەلەمەیش تیایدا ناوەکانی کەسایەتییەکان وەک شێخ ڕەزای تاڵەبانی و ھەروەھا ناوی خولەپیزەیش دەھێنێت .ل ٦٠-٦٢ .

سیزیف و فەرھاد تانجوری دووەم.


"سیزیف" کەخوداکان بۆ سزادان تاشەبەردێکی گەورەی پێدەبەنەسەر شاخێکی بەرز و لەوێشەوەتاشەبەرد گل دەبێتەوەبۆ سەر زەوی و دووبارەئەم کارەئەنجام دەداتەوەو دووبارە... ئەمەسزادانێکی زۆر تاڵە، بێمانایە، پڕ و پووچە.. کەچی ئەلبێر کامۆ(١٩١٣-١٩٦٠) دەڵێت: "سیزیف خۆش بەختە!" ڕەنگەسیزیفیش ئەم کار-سزادانەی بەلاوەپەسەند بێت کەوا ئەنجامی دەدات و بووەتەچارەنووسی، بەڵام ھەرچی بێت بێمانایە.


فەرھاد تانجوری دووەمیش کەلەنێوان ھەندێک کار و گەڕانی بێمانادا دەخولێتەوە، بەختەوەرەو نائومێدیش دێتەپێش چاو، (لەڕاستیدا فەرھاد تانجوری لەڕێگەی خۆش بەختییەکی نەبینراوەوەدەگاتەنائومێدی-نائاسایی بوون، وەک چۆن دەتوانین بڵێین فەرھاد لەنا ئومێدی و نا ئاسایی بوونەوەخۆش بەختی پێوەدیارە).


"پیرمەنسور"بۆ ئەو وەک خوداوەندێک دەبینرێت، بەتێکدانی ماڵی خوداکەی پووچی ژیان ڕوون دەبێت بۆی. ئیدی ئاسایی بوون لەودا بێمانایییە.. زەمەن بۆ ئەو بێمانایییە. تاکەشتێک عیشقی ژینایە.. کەئەویش بەشێکەلەژیان یاخود دەلالەتەبۆ ژیان.


کەواتە"سیزیف و فەرھاد" ھەم لەیەک دەچن و ھەمیش تەواو پێچەوانەی یەکترن. ئەم بەبێڕێزی نواندنی، خوداکەی سزای دەدات. ئەو بەبێڕێزی نواندن بەرامبەر خوداکەی؛ وەک ئەوەیە سزای خۆی بدەن و دەبێتەکەسێکی نائاسایی و خاڵێکی دیکەیش ئەوەیەسیزیف تێدەگات تەنھا پەیوەندییەک کەئەو لەگەڵ ئەم ژیانەدا پێوەستی دەکات، عەشقی کچەلاوەکەیەتی، وەک ئەوەی فەرھاد بەرانبەر بەژینا تێیدەگات.
_______________________________________
سەرچاوەکان:
١. رۆمانی وێڵگەی یادەوەرییەگریمانکراوەکان. یوسف عیزەدین. بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، چاپی یەکەم ٢٠٠٩/چاپخانەی شڤان/ژ.م سپاردن١٨٠٩ی٢٠٠٩ی وەزارەتی رۆشنبیری.
٢. ڕێنی دیکارت. نووسین و ئامادەکردن و وەرگێڕانی کاوە جەلال. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
٣. دیوانی نالی. بڵاوکراوەی کوردستان"انتشارات کردستان". چاپی شەشەم، لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم (پیتچن و ڕێنووسی نوێ). تکایە بڕوانەلاپەڕ ە١٩٤ و ھەر لەنێو ئەم دیوانەدا دەتوانیت چامەکەی سالمیش دوابەدوای چامەکەی نالی ببینیت.
٤. ئەفسانەی سیزیف. ئەلبیر کامۆ. و. ھودا ئیبراھیم (فروزان). چاپی یەکەم ٢٠٠٦، چاپخانەی ھێمن، تکایە بڕوانە لاپەڕە ١٨٩ و ١٩١.
٥. گۆڤاری ھەنار. ژ.م ٤١. ناوی کاراکتەر لە چیرۆک و رۆمانی پاش ڕاپەڕیندا. بوشرا کەسنەزانی. تکایە بڕوانەلاپەڕە ٣٠-٣١.
٦. ھونەری رۆمان. میلان کۆندێرا. و. کەریم پەڕەنگ. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم ساڵی ٢٠٠٨. بڕوانە لاپەڕە ١٢٧.
٧. لە بارەی ستاندال-ەوە. بابەتێک بوو لە یەکێک لە ژمارەکانی "ئەدەب و ھونەری" کوردستانی نوێدا بەرچاوم کەوت. بە داوای لێبوردن و بەداخەوە ژمارە و ناوی نووسەرەکەیم بیرنەماوە.‌
٨. دونیابینی و تێڕامانەکانی فەیلەسوفێک. ھەڵبژاردەیەک لە نووسراوەکانی ئارسەر شۆپنھاوەر. و. سیدۆ داود عەلی. خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، چاپەمەنی گەنج، چاپی یەکەم ٢٠٠٩.
٩. ئەدەب چییە؟ ژان پۆل سارتەر. و. مستەفا غەفوور. دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریان، چاپی یەکەم ٢٠٠٩.
١٠. خۆڵاسەی تەفسیری نامی. مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس. بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، بەغداد، ساڵی ٢٠٠٠. تکایە بڕوانە سوڕەتی تەوبە لاپەڕە ٥٢٦.

 

ماڵپه‌ڕی یوسف عیزه‌دین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک