١٨\١٢\٢٠١٢
لە
بارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانەوە؟!

پێشڕەو حەمید
ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە وەک دەبینین خۆڕسکانە نیە ؟! بەڵکو دەربرینی
ناڕەزای و سکاڵایەکی شەرعیە لەحکومەتێک کە لەدوای ٢١ ساڵ کارکردنی
ھێشتا بەبێ پلان درێژە بەمانەوەی سیستەمە پرلە خەوشەکەی خۆی ئەدا.
ئەگەر ئامارھەبێت ئەوا حکومەت و وەزارەتی وەرپەروەدە بەوە دەزانێت کە
چەند قوتابی ئامادەیە لەقۆناغی یەکەمی بنەڕەتیەوە دەست بەفێربون بکات ،
کەئامار ھەبوو دەزانێت چەند قوتابخانەت پێویستە و ئیتر قەیرانی کەمی
بینای خوێندنت نابێت و ئەوەی پێدەورترێت سیستەمی سویدی توشی لەکەداری
نابێ و لەتەنھا پۆلێکدا ٤٠ قوتابی نابینیت؟!
کەئـــڕمار نەبوو، نـــــــــــــازانی ئەو ھەموو دەرچوانەی زانکۆ و
پەیمانگاکان چی لێبکەیت ، بێگومان کە کارگەو کارخانەو وەرشەی فێربونی
سەنعەت کاریت نەبوو ، ئەوا دەبێت سود لەتوانای ئەو دەرچوانە تەنھا
لەنێوان چەند وەزارتێک و چەندین فەرمانگەدا سنورداربکەی ؟! واتە دەبێت
ھەموساڵێک فەرمانبەر دروستبکەیت و لەکۆتایدا تەواوی کۆمەڵگا دەبێتە
فەرمانبەری حکومەت و ئیتر تەواوی جومگەو کایەکانی تر فەرامۆش ئەکرێـت و
قوتی خەڵکی دەکەوێتەلای حیزب.
کاتێک قسە لەسەر چۆنێتی بەرێوەبردنی یاخود ئەنجامدانی گردبونەوەو
خۆپیشاندان دەکرێت ، ئەبێت ئەوەمان لەیاد بێت کە داواکاری لەکێ ئەکەین
و لەبەرامبەر چی ھێزێکی پۆلیس یان چالاکی مەدەنیدا ڕوبەڕو ئەبینەوە ؟!
بێگومان بۆکوردستان لەم کاتەدا تەواو پێچەوانەی ئەو سیستەمەیە کە ناویی
لێنراوە دیموکرسی لەکاتێکدا لەناخی خۆیدا ھەڵگری کلتورێکی پرلە ڕق و
توندوتیژییە.
ئەوەی لەکوردستان و شاری دەربەندیخان ڕوئەدەن داواکاری نەوەیەکە کە
ترسی لەدەست دانی ئایندەی ھەیە ، لەکاتێکدا تەواوی ١٨ ساڵ و ٢٠ ساڵ و
زیاتر بەرگەی ھەموو ناخۆشی و کۆسپەکانی گرتوەو ھەمو توانایەکی خۆی
بەخشیوە تەنھا بۆئەوەی بڕوانامەیەک بخاتە گیرفانی و بتوانێت لەکۆتایدا
لەشوێنکدا کاربکات و بژێی ڕۆژانەی وەدەستبخات ، لەئەنجامی داواکاری و
بەردەوام بونیان بۆدیاری کردنی چارەنوسیان کەلەدەست کەسانێکدایە
تەمەنێکە حکومداری ئەکەن و ھێشتا نازانن چۆن وەڵامی شلگیرانەی ئەو
نەوەیە بدەنەوە ، کە ئەگەر ئەنەوەیە یەکگرتوانە کاربکەن دورنیە ھەرەس
بەو ھەمو تموحە دەسڵات سالاریەی پارتی و یەکێتی نەھێنن کە سەردەمێکە
پایەکانی دەسەڵاتیان لەسەر قوتی خەڵک و بەخشینەوەی موژدەی وەھمی
ڕاگرتوە؟!
ھەمیشە سەردەمیانەترە ئامانجی خۆپیشاندان دیاری بکرێت بۆئەوەی میدیاو
خەڵکیش لەوە بەئاگابن کە ھۆکارەکان چیەو داواکاریەکان کامانەن ،
تابۆئەوەی لە ئەگەری ھەر پێشێلکاریەکدا لەلاین دەسەڵاتەوە ، کۆدەنگی و
پاڵپشتی جەماوەری و گروپ گەرای بەدەستبھێنرێت لەبەرامبەر جەبری ھێزە
ئەمنیەکاندا کە دواھەمیشن پێشلێکارییان پەلاماردانی خوێندکارە
ناڕازیەکانی دەربەدیخان بو بە ئامێرگەلێک کە تەنھا خەڵکی " چەقاوەسو "
لە گیرفانیان دەنێ.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|