لەبەینى نیشتیمان
وغوربەتدا گۆڕانکارى.

هەردى شەفیق
نیشتیمان شەق
لەمناڵە کانى خۆى هەڵنادات
ئەوە مناڵەکانین شەق
لەیەکترى هەڵ ئەدەن و یەکترى دەر ئەکەن .
کۆمەڵگاى کوردى کۆمەڵگایەکى داخراوە ،لەڕوى کلتوریەوە کلتورێکى سیاسى
داخراویشى بەرهەم هێناوە کەکەمترین جێگاى گەنجەکانى تیادا دەبێتەوە و
کەمترین خزمەت بەگەنجە کانى ئەکات کەزیندوو ترین و بەرهەمدار ترین
توێژە گرنگەکەى کۆمەڵن. بۆیە دەبینین ڕۆژ بەڕۆژ ئەم وڵاتە لەڕوى
پێشکەوتنەوە لەپاشە کشەدایە و شوێنە چۆڵەکانى گەنجان پیرە بێکارو
تەمەڵە کان پڕى ئەکەنەوە .ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى گۆڕانکارى لە
حیزبە کاندا کەئەزموونە کەیان لە حکومەت وپەرلەماندا کۆپى کردوەتەوە و
لێرەوە بە ئیفلیج کردنى گەنجان و بێکار کردنیان و نەبوونى پرۆژە بۆسود
وەرگرتن لە وزەو توانا کانیان دروست بووە و تەنانەت هەرچى پێداویستى
سەرەتایشە لەخواردنەوە بیگرە تا دەرزیەک لەوڵاتانى دەروەوە هاوردە
دەکرێت. حکومەتیش بووەتە حکومەتێکى بەکاربەر بەشێوەیەک ئەگەر سێ ڕۆژ
سنورەکان ى لەسەر دابخرێت هەڵاوسانێکى ئابورى ترسناک ڕوى تێدە کات .دیارە
ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر بەرژەوەندى شەخسى و وحیزبى کەلەپێش بەرژەوەندى
گشتى و خزمەتکردنى نیشتیمانەوە دانراون و هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ
ئەو ئەقڵیەتەى نەوەى ڕابردوو کەلەزەمەنى خۆیاندا دروشمى گۆڕانکارى و
گۆڕینى فاشیست ترین دەوڵەتى دونیایان گرتە دەست و پاش گۆڕانکاریش
ڕۆحیەتى گۆڕانکارى وخزمەت کردنیان لەگەنجە کانى وڵاتە کەخۆیاندا بەرەو
ستى ولاوازى خستە سەرسکە .هەربۆیە لەپاش شانزە ساڵ لە ئەزموونى
دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان نەک هەر گۆرڕانکارى ئەوتۆ لەژیانى
گەنجدا نەکراوە بگرە جۆرە ها نائومێدى و کێشەى کۆمەڵایەتى وسیاسى
بەدواى خۆیدا هێناوە و لەگۆڕنانى ئەو کێشانەش نەک لەخزمەتى بەرژەوەندى
کەسانێکى نێو دەسەڵاتدا نیە کەنا خوازن کورسیە کان جێبێڵن و گۆڕانکارى
بکرێت بگرە لە گۆڕنانى بەر ژەوەندیە شەخسیە کانیانە بۆیە لێرەوە
دەتوانین بڵێین ئەرکى سەر شانى گەنج تەسلیم بوون و هەڵهاتن نیە لەواقیع
،کەئەمەش نەک لەبەر ژەوەندى خۆیدا نیە بگرە لەبەرژەوەندى نیشتیمانە
کەشیدا نیە ،ئەو نیشتیمانەى کە لە غوربەت و غەریبیدا بۆ یادگاریەکانى
دەگرى بەڵکو حەقیقەت کۆڵنەدان و تەسلیم نەبونە بەو واقیعەى کەژیان
بەرەو نەهامەتى وکارەسات بەڕى َ دەکات بۆیە هەقى خۆیەتى بپرسین ئایا بە
سەر هەڵگرتن وجێهێشتنى وڵات کارەسات و ماڵ وێرانى دوایی دێت یازیاد
دەکات؟ کێشەکان بنەبڕ دەبن یا زیاد دەکەن ؟خەونەکان دێنە دى یادەمرن ؟دەسەڵات
گۆڕانکارى لەخۆیدا دەکات یا خراپترى بەسەر دێت؟
لەوەڵامى ئەم پرسیارانەوە کەلاى هەمووان ئاشکراو ڕونە دەگەینە ئەو
ڕاستیەى جێهێشتنى وڵات و ئایندەى نیشتیمانێک کەئەگەر خۆمانى تێدانەبین
کەس و کارمانى تێدا نیشتە جێن ئەدەینە دەست قەدەرێک ى سامناک و ئەو
حیزبانەى کەگەنجەکان لەناویاندا بونیان نیە بەوەش بیانوویەکیان ئەدەینە
دەست کەگەنجى ئێمە ئەمڕۆ ئامادەى خەبات کردن وبەگژا چونەوەى
ئەوسیستەمەنیە و بەبەراوردى گەنجى هەشتاکان هیچى لەبارداینە و
تاڕادەیەک لەڕاستیشەوە نزیکە .
بۆیە پێویستە گەنجى کورد بەلەبەر چاو گرتنى ئەم واقیعە بگەڕێتەوە ناو
دەسەڵات و لەوێدا شەڕى گۆڕانکارى بکات نەک لەدەرەوەى چوار چێوەى
هاوکێشەکان .ڕاستە حیزب نایەوێت گۆڕانکارى بکات و پەرلەمان ناخوازێت
بەڵام هێزى فشارى گەنجە کان لە کوێدایە ئەگەر نەتوانن هەتا لەڕێگەى
دەنگە کانیشەوە بێت دەسەڵات ناچار بکەن بەشدراى کاریگەریان پێبکات
لەدەسەڵاتدا و تێیان بگەیەنن بەم واقیعەى ئێستاى کوردستان ناڕازین و
لەگەڵ ئەم بارو دۆخەى ئێستاى کوردستاندا نین .
بەداخەوە گەنجى ئێمە پێى وایە بەدەنگ نەدانى ئیدى حکومەت وحیزب دەڕوخێت
و بێئاگایە ئەو دەنگ بدات ودەنگ نەدات دەنگاکانى لەسەر سنوقە کان بۆ
پڕدەکرێنەوە .یان پێ ى وایە لەدەرەوەى دەسەڵاتەوە بوو ئیدى کاریگەرى
هەیە وبێئاگایە شوێنە چۆڵە کەى ئەو پیرێک پڕى دەکاتەوە و هێندەى تر
بارو دۆخەکە ئیفلیج دەکات .
Jgarsoz8181@yahoo.com
|