٢\٨\٢٠١٠
له
بری جه‌نگ ..پێویستمان به‌پێکهاتنه له‌گه‌ڵ پارتی کریکارانی
کوردستان دا.
نووسینی:
مسته‌فا ئهکیول*

وه‌رگێڕانی: سه‌عید عارف باپیر
له کاتی ئێستادا، حوکومه‌ت سه‌رقاڵه، بهنهخشهدانان
بۆ پیکهێنانی هێزی(( یه‌که‌ی تایبه‌ت)) بۆ کاری جه‌نگی دژی پارتی
کرێکارانی کوردستان ــ رێکخراوی تۆقێنه‌ری یاخی له‌یاسا ــ له ((ناوچه‌کانی
سه‌رسنور)). چونکه ، هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی کرێکارانی
کوردستان له‌شوێنه جیاجیاکانی وڵات و له ناو ئه‌سته‌مبوڵ خۆی دا ،
ڕوداوگه‌لێکی خه‌مناک بوون .
له‌هه‌مان کات دا ، ((پسپۆڕه سه‌ربازیه‌کان )) که‌له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه
ده‌دوان ، ڕونیان ده‌کرده‌وه چۆن پێویسته هه‌نگاوی زۆرکارامه تر هه‌ڵنێن
بۆ به گژداچونه‌وه‌ی ((جه‌نگی دژه ترۆر)) ، له‌شێوازی ئه‌نجام دانی
کرده‌ی سه‌ربازی له باکوری عێراق دا . به‌ڵام ، باشه ، ئاخۆ ئه‌وه‌مان
تاقی نه‌کرده‌وه له‌درێژایی ده‌ساڵه‌ی ڕابوردودا ؟ به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی
حوکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان پڕکێشترین حوکومه‌ت بوو له
مامه‌ڵه‌یدا به‌ره‌و کێشه کوردیه‌که . پێش ساڵێک ده‌ستی کرد به ((کرانه‌وه‌به‌ڕووی
کورد))دا ، واده به‌خشێک بوو له ده‌ستپێکی دا ، وه‌لێ ئێستاکه له‌وه
ده‌چێت بۆ ههوهڵخانهی گه‌ڕابێته‌وه . هه‌نوکه له هه‌مان ((چاره‌ی
سه‌ربازی)) ده‌دوێین که ده‌مێکه کول بونی خۆی سه‌لماندووه ، پاش
کوژرانی 42.000 چل و دوههزارکهس سه‌ره‌نجام و چاره‌سه‌رێکی کارهساتباریشه
.
به‌کورتی ، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌وان سه‌رکه‌وتنی
به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌خوازه کورده‌کان دا بۆ نه‌گوزه‌را ، زیاد له‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی
تورکیشی زیاتر له‌خۆی ئاڵۆز کرد ، با بنۆڕین چۆن وا ی به‌سه‌رهات . له‌سه‌ره‌تادا
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌نێو کورده‌کان دا جه‌ماوه‌رێکی چاکی بۆ سازا
، له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا و له هه‌ڵبژارنی 2007 دا سه‌رکه‌وتنی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا . خێرا به‌دوای دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک
وه‌زیران ده‌ستی دایه کرانه‌وه به‌سه‌ر کێشه کوردیه‌که‌دا به‌پاڵپشتی
دوو توخمی سه‌ره‌کی ..
توخمی یه‌که‌می له هه‌وڵدانی بۆ دڵ و مێشک ڕاکێشانی زیاتری کورده‌کان
دا ده‌ینواند ، له‌نێوان کاری چاکسازی و ئاماژه‌کردن بۆ مافه
ڕۆشنبیریه‌کانیان ، له کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردی به
درێژایی ڕۆژو بوار دان به‌دامه‌زراندنی په‌یمانگای کوردی له زانکۆکان
دا .
توخمی دووه‌م ــ لاوازتر بوو ــ پشت به‌ستن به ((کرانه‌وه)) بۆ چه‌کدانانی
پارتی کرێکارانی کوردستان . له ڕونی دا حوکومه‌ت گفتوگۆیه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ
ڕێکخراوه‌که ده‌ست پێ کرد بوو ، تا هاتنه‌گۆڕێ ی ((ڕوداوی خاپور)) .
ئه‌وه‌ی به‌هاتنه‌وه‌ی دوانزه ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان له
بنکه‌ی سه‌ربازی پارته‌که له چیای قه‌ندیلی باکوری عێراقه‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد ، به گه‌یشتنیان بۆ ناو خاکی تورکیا له ده‌روازه‌ی خاپوری
سنوریه‌وه . به‌رپرسه تورکه‌کان به‌شێوه‌کی کورت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌و
که‌سه‌بێ چه‌کانه کرد که به‌رگی هاوشێوه‌یان له‌به‌ردا بوو ،کاتێ
ڕێگوزاریان پێدان ، به‌هه‌زاره‌ها له که‌س وکارو سهراسیمهبووهکانیان
ئاماده‌ی پێشوازی ئه‌وان بوون . که‌گه‌یشتنه دیاربه‌کریش، به‌سه‌دان
هه‌زار له شێوازی ئاهه‌نگسازی پڕ جۆش وسه‌دا دا پێشوازیان کردن . به‌لای
کورده‌کانه‌وه ، وه‌کو جه‌نگاوه‌ره ئازاکانیان پاش به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنێک
گه‌ڕابونه‌وه .
به‌لای که‌سانێکی تری ناو تورکیاوه ، شتێکی ناکاو توڕه‌یی به‌خش بوو .
له‌کاتێکدا وڵاته‌که زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی له‌جه‌نگی پارتی
کریکارانی کوردستان دا به‌کوشت چو بوو . به‌لایه‌نی ((خێزانی کوژراوان))و
ملیۆنانی ترله هاوسۆزه‌کانیان ((سازش له به‌رژه‌وه‌ندی ترۆریستان))دا
به‌و شێوه ڕونیه نه‌ویستراو بوو . به‌پێی ئه‌نجامی ده‌رهاویشته‌کان ،
ناڕه‌زایی له زیادی دابوو ، پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری پارتی داداو گه‌شه‌پێدان
بۆ نزمترین ئاسته‌کانی پاشه کشێی ده‌کرد .
ئیتر ((ڕوداوی خاپور)) سه‌لماندی هه‌رگیز بواری دوباره کردنه‌وه‌ی
نادرێت . به‌دوای دا پارتی کرێکارانی کوردستان که‌وته‌وه سه‌ر کاری زه‌برو
زه‌نگه‌که‌ی (هه‌ندێک بڕوایان وابوو ئه‌وه به‌هاریکاری ((ده‌وله‌تی
قوڵایی)) بوو که خۆشبه‌خت بوو به به‌ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی جه‌نگ له
پێناوی شکست هێنان به پارتی داد‌و گه‌شه پێدان ) . له‌وێدا په‌رچه‌کرداری
حوکومه‌ت ده‌ستی پێ کرد له دژواری کردنی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتیه کوردیه‌کان
، که به‌باڵی سیاسی ڕیکخستنه ترۆریستیهکه ده‌ژمێردران . پۆلیس که‌وته
ده‌سگیر کردنی ده‌یه‌ها نماینده‌ی هه‌ڵبژێردراوی ناوچه‌کانی باشوری
رۆژهه‌ڵات ، که هه‌ڵه‌ی زه‌ق و ئاشکرا بوون و جی به‌جێ کران . پارتی
کرێکارانی کوردستان به‌کاری توند‌و تیژی زیاتر به‌ر په‌رچی دانه‌وه ،
تا گه‌یشت به باره ناهه‌مواره‌که‌ی ئێستا .
پێوانه‌یه‌ک بۆ ڕاستی ئه‌م ڕوداوانه به‌هۆی پاشخانی ((ڕوداوی خاپور))ه‌وه
بوو ، به‌وه‌ی کاتێک پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌وه‌ی زانی پێکهاتن له‌گه‌ڵ
پارتی کرێکارانی کوردستان به‌لای زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه‌وه ناپه‌سه‌نده
. له‌به‌ر ئه‌وه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ویستی ته‌نها له‌سه‌ر توخمی
یه‌که‌م کاری خۆی پیاده‌بکات(مه‌به‌ستم مافه ڕۆشبیریهکان)هله ((کرانه‌وه
کوردیه‌که))دا به هه‌ڵبواردن وبایکۆت کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان
له‌وێدا ، یان بهتوندتربون له‌دژی ئه‌وان .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕون وئاشکرایه نه‌خشه که زڕو بی به‌رهه‌م بوو ، چونکه
به‌ساکاری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕیگه به‌هیچ که‌سێک نادات ((چاره‌سه‌ری
کێشه کوردیه‌که)) به‌بێ به‌شداری خۆی یه‌کاڵا بکرێته‌وه . ئه‌وه
شتێکی خراپه ، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه باری سه‌پاوه . نه‌خشه‌کانی کهویستێکیان
هه‌یه (بۆ ڕاکێشانی کورده‌کان هاوشان به‌تێکشکاندنی پارتی کرێکارانی
کوردستاندا) هیچ سودێکی نابێت ، چونکه پارته‌که ژماره‌یه‌کی زۆر
پشتگیریکاری دهمارتوندی له‌ناو کورده‌کان دا هه‌یه که ئێمه ده‌مانه‌وێت
ڕایانکێشین به‌لای خۆمان دا . هه‌میشه پارته سیاسیه‌کانیان %5ده‌نگی
هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک به‌ده‌ست ده‌هێنن . هیچ هۆیه‌کی تر له‌به‌رده‌ست
دا نیه بۆ بنبڕ کردنی ئه‌و ڕێکخراوهتۆقێنهره کهجهماوهریتی ئه‌وانی
به‌ده‌ست هێناوه .
له‌وسۆنگه‌یه‌وه ته‌نها هۆیه‌ک بۆ کۆتایی هێنان مۆته‌که تورکیه‌که‌ی
که له ده‌یه‌های ساڵه‌وه سوارشانی بووه ته‌نها له ڕێی پێکهاتنه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دا ، ده‌گونجێ هاوشێوه‌یه‌ک بێت له‌و
پێکهاتنه‌ی حوکومه‌تی بریتانیا له‌کۆتایی نه‌وه‌ده‌کان دا پێیگه‌یشت له‌گه‌ڵ
سوپای کۆماری ئێرله‌ندیه‌کان دا . پێویسته ئه‌و پێکهاتنه (( یه‌کپارچه‌یی
خاکی تورکیا ))ی تیا مسۆگه‌ر بکرێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنی فره‌کلتوری
و نا سێنتراڵی ده‌سه‌ڵات دا ، ئه‌وانه‌ش کاری نه‌شیاون له هزری((که‌مالیستی))
دا وه‌لێ هاوشێوه‌ییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ هزری ((عوسمانی))یه‌کان دا .
پێویسته ڕێگه‌یه‌ک واز بکرێت بۆ تۆقێنهرێکی ئه‌مڕۆ هه‌تاکو ببن به
سیاسی یه‌ک له‌سبه‌ینێ دا ،هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئازاربه‌خشه بۆ زۆرێک.
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌تورکیادا به‌تواناترین پارتێکه بۆ سه‌رخستنی
گه‌وره‌ی((کرانه‌وه‌ی تورکی )) . به‌ڵام ناتوانێت له بوارێکی وادا
بمێنێته‌وه له‌کاتێک دا ساڵێک که‌متری ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی ،
له‌پاڵ ئه‌وه دا پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و په‌ڕی کاری توند‌و تیژی
دایه (له م بۆنه‌یه‌دا ، ڕه‌نگبێ پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌و
کارانه‌ی بۆ ئه‌وه بێت پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردن دا توشی
شکست بکات ، چونکه پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگان تاکه ڕکهبهرێتی له‌نێو
کورده‌کان دا) .
له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌وه ، له‌وه ناچێت کاره‌کان به ڕاده‌یه‌کی زۆر
گه‌شبینی تێدا بێت . وه‌لێ له گفتوگۆیه‌کی ئه‌م نزیکه‌م دا ده‌رباره‌ی
ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ کچێکی هاوڕێمدا که ئه‌لیدا ئه‌لیسۆ یه‌و ئه‌کادیمیستێکه
له کاریفۆڕنیا نیشته‌جێ یه بڕێک ئومێدی نیشان دا . گوتی :(
کارێکی سروشتیه به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌دا که هه‌لی ئاشتی زۆر
نزیکه ، توند ڕه‌وه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاشتیه‌که
) وه‌لێ تاکه گرفت ئه‌وه‌یه ((توندڕه‌وه‌کان )) له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه
زۆرینه ده‌نوێنن . هیچ لایه‌کیان ئاماده‌ی ڕودانی گۆڕانی گه‌وره نیه
.
___________________________
*
نووسینه‌که‌ی (مسته‌فا ئهکیول) وه‌کو
تورکیه‌ک
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=11561&article=579509
زۆر نزیکه له نوسینه‌که‌ی (ئه‌میر
تاهیری)
ئێرانیه‌وه
http://sbeiy.com/ku/ByaniArticleDetail.aspx?id=733
که پێش تر بۆ کوردیمان وه‌رگێڕا بوو ، ئه‌مه‌ش
به‌راوردێکه وه‌کو به‌ڵگه‌ی دروست بونی ڕایه‌کی گشتی یه‌کگرتووه له
ناوچه‌که‌دا ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد له‌تورکیا ، ئه‌وه‌ش توانستی
پارتێکی کوردیه بۆ دروست کردنی ڕای گشتی وه‌کو وانه‌یه‌کی دنیای
سیاسه‌ت .
24\\07\\2010
saidaraf@hotmail.com
|