١\٥\٢٠١٣
لەبت میم و قەدت ئەلف و
زولفت چیم
دەزانــی بــــەم
ســـیــانە تــــالـــبـــی چــــیــــم؟
(نالی)

فەتاح حەسەن
خامۆشترین، دەمی
ژووان
دەمی ماچە.
ئەی خانمەکەم
خۆت دەزانی، چەنێ شێتی
خامۆشی دەمی ژووانم.
* * *
ئەو ساتانەی
کە، وا مەستم
لەلام نەنگە، کە، ماچتکەم
نەبا
پێمبڵێی، بەدمەستم
* * *
کە لێو، دەخەیتە سەر لێوم
کە، چاو دەبڕیتە، نێو چاوم
ترپەی دڵم
زیاتر دەبێت.
چەند ئاسودەم
کە لە پشووی ماچەکاندا
بە ئەسپایی
بە گوێچکەمدا دەچرپێنی
خ ۆ ش م .. دە و ێ ی.
* * *
وەک یەک نییە..
ماچی کوڵم و ماچی دەم
ماچی گەردن خۆشی چییە!
ئارەقە نەسڕیت
دەم بەدەم.
* * *
کە پێتدەڵێم
بۆچیمە مەی؟
بۆمتێدەکەی، دەم بە دەم.
لێوی شەکەربارت بێنە
تا بیمژم
دەم بە دەم.
تۆ، پێمدەڵێی
لێوت، زۆر تامزرۆیە بە ماچ
زۆر دەترسم.
لە پاش ماچێکی ژەهراوی
بدرێی لە خاچ.
* * *
لەم وڵاتە ساردوسڕە
گەر ماچ نەبێت
دەبم، بە، پەیکەرێک
لە.. سەهۆڵ.
* * *
رێگەم دوورە
نابڕێتەوە.
تێشووی رێگەم
گەر، ماچ نەبێت
دەبێت
چیبێ؟
* * *
پاش ماچی تۆ
سێ پەنجەی، ناوەندی دەستم
ماچدەکەم و
سەر و دەستم
بەرەو ئاسمان، بڵند دەکەم.
دانیمارک - ڤالبی
fhesen@yahoo.com
|