٢١\١٢\٢٠٠٩ له بری شه‌رمه‌زاریی، شانازیی ده‌که‌ن !!؟ راستکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی بۆ کوردستانی نوێ و دڵپاک تاهیر.
قادر نادر
یه‌کێک له‌کاره قێزه‌وه‌نه‌کانی پارتی و یه‌کێتی چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و ـمێژووه ، ئه‌گه‌ر چی نوسینه‌وه‌ی مێژوو نه به ئیمپراتۆریه‌تی مادی ، نه به راگه‌یاندنی زه‌به‌لاح ده‌نووسرێته‌وه ، به‌ده‌سته خۆم نییه ئه‌و وشانه ده‌نووسم چونکه هێزێکه پالم پیوه ده‌نێت که‌راستیه‌کان باس بکه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌رچوی مێژووم ، دواتر خۆم له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوێک بووم ( ناساندنی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال لای سۆسیال دیموکراتی سوێدی ) و سێیه‌م راگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌رده‌وام بێ ویژدانانه و چه‌واشه‌کارانه ئه‌م روداوه باس ده‌کات ، هۆکارێکی تری ئه‌م نووسینه بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کانی ئاینده‌ش له ره‌فتاری به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی له سه‌ر که‌یسی ( تاوانی کۆمه‌لکوژیی کوردان ) پر له‌تاوان و ناپاکی و خه‌مساردیان ئاگادار بببنه‌وه. هه‌رگیزاو هه‌رگیزیش مه‌به‌ست لێره ئه‌وه نییه ڕۆلی مێژوویی چاودێری کوردۆساید به‌گشتی و کۆمیته‌ی سوێدی ئه‌م ڕێکخراوه به‌تایبه‌تی باس بکه‌م ، چونکه دڵنیام راستیه‌کانی مێژوو سبه‌ی وه‌ک خۆی ده‌نووسرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌زه‌مه‌نێکی وا پێشکه‌وتووی مۆدێرنی راگه‌یاندن دا ، ئه‌گه‌رنا دوایی نووسه‌ر یان ڕیکخراو ده‌بێته گالته‌جاری مێژوو ئه‌گه‌ر به گوڕاح شت بنوسرێته‌وه .
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژویی کورددا ، له‌مانگی 10 ی 2006 کۆمیته‌ی سوێدی چاودێری کوردۆساید/ چاک ده‌ستی به که‌مپینێک کرد بۆ ناساندنی تاوانی کۆمه‌لکوژیی ئه‌نفال به جینۆساید ، خۆشبه‌ختانه توانیمان دێوه‌زمه‌ی ترس و سه‌ره‌تایه‌کی ڕۆشن بۆ کۆمیته‌کانی تری چاک بشکێنیت ، که‌دواتر هه‌ریه‌که‌ی به جیا کۆمه‌لێک سه‌روه‌ریی و ده‌ستکه‌وتی مێژویی له‌م باره‌وه بۆ گه‌له‌که‌ی تۆمارکرد ، که تائێستاش ئه‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وامه سه‌رباری هه‌ژاریی و بی پالپشتی ده‌سه‌لاتی کوردی .
له‌م که‌مپینه‌دا بۆ یه‌که‌م جار 42 ئه‌ندام په‌رله‌مان 4 پارتی سه‌ره‌کی و3 سه‌رۆک حیزبی سه‌ره‌کی سوێدی ، دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال نا که ژینۆسایده ، به‌داخه‌وه له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م هه‌لمه‌ته ئه‌و بارودۆخه تایبه‌تیه‌ی که رووبه‌رووی چاک بۆوه ( جیابوونه‌وه ) کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر وه‌ستانی کاتی لێ‌کردین ئه‌گه‌رنا ئه‌و ژماره‌یه و هه‌نگاوه‌کان گه‌لێک گه‌وره‌تر ده‌بوو. که‌لێره‌دا ناتوانم ڕۆلی نیگه‌تیف و دژایه‌تیانه‌ی یه‌کێک له‌و گروپه‌ی که‌لێمان دابران ئاماژه پێ نه‌که‌م ، ( دلێر محه‌مه‌د عه‌لی )که عه‌قلم ئه‌وکات و ئیستاش قبولی نه‌ده‌کرد له‌ئاست ئه‌و دژایه‌تیه‌ی . کاتێک واژوی مۆنا سالین سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی به ئـمێل گروپ بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر نارد ، زۆر به‌توندی وه‌لامی دامه‌وه ، که ئه‌م ژنه گه‌نده‌له و قادر بۆ خۆده‌رخستن ئه‌و کارانه ده‌کات !؟
بۆ مێژووش بلێم ئێمه ئه‌وکات نه‌مانتوانی واژوی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌ده‌ست بهێنین ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکی ئه‌و پارته که گه‌وره‌ترین پارتی سوێده ( مۆناسا لین ) واژوی کرد ، وه 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر که یه‌کێکیان میکائیل دومبه‌ری که شه‌مال ئاکۆیی واژوه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ی تریش (ئه‌میر سیچت ) که نه‌جمه‌دین قادر واژوی پێ کرد. هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که مۆنا سالین واژووی کرد ، گوتی به‌رپرسی ئه‌ومه‌سه‌لانه له‌ناو حیزبه‌که‌ی ئێمه ( ئۆربان ئۆهلینه ) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بگره ، هه‌ولی زۆرم له‌گه‌ل دا به‌داخه‌وه به‌ناوی پارته‌که‌ی واژوی نه‌کرد . بۆیه ئه‌و بابه‌ته لای ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ستا به‌تایبه‌تی لای سۆسیال دیموکرات ، کاتێک دوایین کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێدی نزیک ببۆوه ، (ئه‌ڤین چه‌تین) که ئه‌وکات ئه‌ندامی فه‌خری چاودێری کوردۆساید بووه ، ئاگاداری کردمه‌وه که‌شتێکی وا هه‌یه ، به‌په‌له ده‌ستمان به‌کارو چالاکی کرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل هاوڕی هیرانی دواتر فه‌رهاد جیهان مه‌هر که له بابه‌تێکدا به‌دڕیژی باسی هه‌وله‌کانی کۆمیته‌ی سوێدم کردوه نامه‌وێ بچمه‌وه سه‌ری ته‌نیا له‌خواره‌وه لینکه‌که‌ی داده‌گرم.
به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م ماوه‌یه‌که یه‌کیێتی به‌به‌رنامه ده‌یه‌وێت هه‌م خۆیان بکه‌نه قاره‌مانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، هه‌میش ڕۆلی ئێمه فه‌رامۆش بکه‌ن . به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دیدارێکیان له‌گه‌ل کلاس نۆردمارک پێشنیازکه‌ری ئه‌م دۆسیه‌یه له‌کوردستانی نوێ کردووه که ئێمه به‌لگه‌مان له‌به‌رده‌سته کلاس ئاماژه‌ی به‌رۆڵی چاک کردبوو به‌لام کوردستانی نوێ نوسیبویی ( کۆمه‌لێک گه‌نج ) رۆلیان هه‌بووه ، که ئه‌وکات به‌پێویستم نه‌زانی وه‌لام بده‌مه‌وه له‌لایه‌کی تره‌وه 3 دیداریان له‌گه‌ل دلپاک تاهیر کردووه که له هه‌رسێکی وه‌ک قاره‌مانێک ده‌یناسێنن که به‌شداری کردووه له‌و کۆنگره‌یه‌ی سۆسیال دیموکرات که بۆته هۆی ناساندنی ئه‌نفال به‌کۆمه‌لکوژیی بۆیه ئێستا به‌پێویستی ده‌زانم هه‌نذی خال ئاماژه پێ بکه‌م
1/ سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بلێم راسته یه‌کێتی به‌فه‌رمی و ئاشکرا نه‌یگوتووه که رۆلی بالایان هه‌بووه له‌ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له کۆنگره‌ی سۆسیال دیمکرات ، به‌لام به‌شیوه‌ی ته‌کنیکی و به‌ربڵاو له ده‌زگا زه‌به‌لاحه راگه‌یاندنه‌ی هه‌یانه که به‌پاره‌ی دزراوی داهاتی خه‌لکی کوردستان بۆ خۆیان قورخیان کردووه ، زۆر زیره‌کانه خه‌ڵک چه‌واشه ده‌که‌ن که ئه‌وان ڕۆلیان هه‌بووه ، دلنیام ئه‌گه‌ر له‌ترسی ئێمه وه‌ک تاک و ڕیکخراو نه‌بوایه ، که له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆکردن له‌ناو ئه‌وکۆنگره و چه‌ند کاتژمیر به‌ر له‌و بریاره ئێمه له‌به‌رده‌م هۆلی کۆنگره‌و دواتر کاتی گفتوگۆ ناو کۆنگره ئاماده بووین ، و له‌گه‌رمه‌ی دابه‌شکردنی 500 به‌یاننامه 6 کاتژمێر به‌ر له گفتۆگۆکردن له‌سه‌ری له‌به‌رده‌م ده‌رگای کۆنگره پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی کۆنگره‌مان کرد و توشی ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی بووین ئاگایان له‌هیج نه‌بوو ، ئه‌وا یه‌کێتی خۆی ده‌کرده قاره‌مانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه . 2/ بۆ مێژوو بلێم کلاس نۆردمارک ماوه‌یه‌کی زۆربوو ئه‌و پێشنیازه‌ی خستبووه به‌رده‌ست ئه‌ندامانی ئاماده‌که‌ری کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی ، و له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به‌ماوه‌ی 10 رۆژ به‌ر له‌و بریاره پێی راگه‌یاندم ، خۆشی به‌دیدار ئاماژه‌ی پێ کردووه ، سه‌ره‌تای کاره‌کانی زانیاری له کاک شۆرش قادر له‌سه‌ر ئه‌نفال ، و یه‌لماز که‌ریمۆ له‌سه‌ر کوشتاری سه‌یفۆ وه‌رگرتیه . به‌لام کارکردنی سه‌ره‌کی که که‌مپینی بۆ بکه‌ین به‌ته‌له‌فۆن و ئمێل سه‌دان ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراتمان ئاگادارکرده‌وه ، و دابه‌شکردنی 500 به‌یانامه له‌به‌رده‌م هۆلی کۆنگره و و هه‌وله دیبلۆماسی و په‌یوه‌نده‌یه‌کانی بۆ کۆمیته‌ی سوێد جاودێری کوردۆساید به‌گشتی ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌ته‌ک هه‌ولی چالاکانه‌ی هه‌ریه‌ک (تارا توانا و ئه‌ڤین چه‌تین) که ئه‌ندامی چالاکی سۆسیال دیموکراتن ده‌گه‌رێته‌وه ، که ئه‌م 2 کادیره کچه کورده‌ی سۆسیال دیموکرات چیان که‌متر له‌کلاس نه‌کرد له‌په‌یوه‌ندی کردن به‌ده‌یان ئه‌ندامی به‌رزی سۆسیال دیموکرات له گرنگی ئه‌و بریاره بۆ حیزبه‌که‌یان و کورد شی ده‌کرده‌وه . که‌ده‌بێت بلێم ئه‌وکات ته‌نیا ئه‌ڤین ئه‌ندامی فه‌خریمان بوو . به‌لام دوای ئه‌و کار و چالاکیه به خۆشحالیه‌وه هه‌ردوکیان ئێستا له‌گه‌ڵمانن . 3/ نازانم وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی چۆن له‌بری قاره‌مانێتی خۆ ناساندنی ، شه‌رم نایگرێت ؟؟ کاتێک ئێمه به‌یانامه‌مان دابه‌ش ده‌کرد و قسه‌مان له‌گه‌ل کردن گوتیان ئاگامان له‌و مه‌سه‌له‌یه نییه ، خودی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ڕێم لێگرت و داوام لێ کرد که ئه‌و به‌یاننامه‌مان له ژووره‌وه‌ی کۆنگره بۆ دابه‌ش بکات ، که به گرژی ده‌م و جاویه‌وه سه‌یرێکی کردم تێی گه‌یاندم که چۆن قسه و داوای به‌و شیوه‌یه‌ی لێ ده‌که‌م ، که به‌یاننامه‌مان بۆ دابه‌ش بکات ، دواتر شوان کابانیش هات یه‌کێ دانه‌یه‌کیان لێ برد ، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌ست خۆشیشیمان لێ بکه‌ن ، به‌لام بۆ مێژوو بلێم دلپاک تاهیر و ژنێک له‌گه‌لی بوو ، ئه‌وان خۆیان هاتنه لای من و گوتیان زۆرمان بده‌یی بۆتان دابه‌شی ده‌که‌ین دواتریش ئه‌وه‌نده‌ی بینیم هه‌رله‌گه‌ل ئه‌ندامانمان ( شلیر نه‌جم و ئیخلاس حه‌مه‌ده‌مین و کۆچه‌ر سۆفی وه‌ستان (که‌ئه‌مانیش به‌یاننامه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگا دابه‌ش ده‌کرد ) ده‌بێت ئه‌وه‌بلێم تا نه‌چوونه ژوره‌وه‌ی کۆنگره ، نه‌مزانی ئه‌وانه نوێنه‌ری یه‌کێتین دواتر یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانمان ئاگاداری کردمه‌وه ئه‌وان نوێنه‌ری یه‌کێتین ، ئه‌گه‌رنا هه‌ولێر گوته‌نی هه‌رله‌وێنده‌ر دوقسه‌ی ره‌قم له ده‌ست ده‌نان ، که چ نوێنه‌ریکن ئاگایان له‌و روداو‌و و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه نییه ، که‌چی به‌ناوی کورد لێره‌ن !!؟
4. قسه‌ی کۆتایشم ئه‌وه‌یه راسته بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واله‌که له‌میدیای یه‌کێتی و بروسکه لێدانی بۆ کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات کارێکی باش بوو ، به‌لام نازانم چۆن ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌کێتی و راگه‌یاندنه‌ی تنۆک تنۆک شه‌رم نایان گرێت که‌له‌بری ئه‌وه‌ی راستیه‌کان باس بکات ، خۆیان به شێوه‌ی ته‌کنیکی ده‌که‌نه قاره‌مان که نه ئاگا نه رۆلیان تێدا هه‌بووه !؟ ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچونی بریاره‌که‌ش به 2 کاتژمێر له کادیرێکی سۆسیال دیموکراتیان پرسی بوو ئه‌ڕێ ئه‌م روداووه چۆن بوو ؟ له‌بڕی ئێوه بم کاتێ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێت ، سه‌ره‌تا داوای لێبووردن ده‌که‌م ، دواتر تنۆک تنۆک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌لده‌رێژم به‌تایبه‌تی که‌بینیتان، 2 منالی کورد( ڕیژوان 9سال و ئاکامی 11سال ) له‌رۆژی پشوویان هاتن که چۆن به حه‌ماسه‌وه له به‌رده‌م کۆنگره‌که به‌یانامه‌یان دابه‌ش ده‌کرد و پر به‌گه‌روویان هاورایان ده‌کرد ده‌نگ بده‌ن به J 28 (ژماره‌ی دۆسیه‌که بوو له‌کۆنگره‌که ) و بۆ ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی باسی ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌یان ده‌کرد !!؟
ئه‌مه باس له‌وه‌ش ناکه‌ین که هه‌م میری ئه‌نفالچیه‌کان ( فه‌تاح به‌گی جاف ) که مێژویی 14/04 له تاوانی ئه‌نفالی به‌هۆی ئه‌و چه‌سپاوه ئێستا له که‌لار شاهانه یه‌کێتی ده‌یژێنێت ، له‌لایه‌کی تره‌وه کۆنی فریدکسۆن به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له سۆسیال دیموکرات له کۆنفرانسی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید له‌سالی 2007 ، که چاک و پارتی جه‌پی سوێدی له په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌نجاممان دا و له‌به‌رده‌م 100 که‌سایه‌تی گوتی ، ئه‌وه‌نده دۆستی پارتی و یه‌کێتین به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌م جاره داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌کرێت ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین !!؟
ووته‌که‌ی کۆنی فریدکسۆن نوێنه‌ری سۆسیال دیموکرات له‌کۆنگره‌ی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید له سالی 2007له‌په‌رله‌مانی سوێد: http://www.dengekan.com/doc/2007/5/chak_sued9.pdf ده‌قی نامه‌که‌ی چاک و هه‌وله‌کانی ئه‌ڤین چه‌تین و تارا توانا له‌م لینکه‌دا ببینه: http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6441 هه‌والی چاودێری کوردۆساید شه‌وی یه‌که‌می بریاره‌که‌ی سۆسیال دیموکرات: http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6445 راپۆرته هه‌والێک له‌سه‌ر کۆنگره‌که و رۆلی چاکتێدایه: http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6450 به‌شی یه‌که‌م و دوه‌می هه‌ندێ زانیاریی: http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=6472 http://www.kurdocide.org/ku/news.php?readmore=64844 یه کێک له‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که‌ناوی 40 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تیایه دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال ناوه که جینۆسایده: http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=4755 دیدار له‌گه‌ل کلاس نۆردمارک له کوردستانی نوێ: http://www.knwe.org/Direje.aspx?Cor=4&Besh=Witar&Jimare=538 یه‌کێک له‌دیداره‌کانی دلپاک تاهیر: http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=607&Cor=9&Besh=Araste
|