٢٢\١١\٢٠١٠
لێبووردن بکوژانی ژن بێمنه‌تتر ده‌کا.

شوان سدیق
پێش ده‌سپێکی جه‌ژن، به بۆنه‌ی چه‌ژنی قوربانی موسڵمانانه‌وه، به فه‌رمانی
سه‌رۆکی هه‌رێم "دووسه‌د و حه‌فت حوکمدراو له بنکه‌کانی چاکسازیی
پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌رچوو"، بڕیاری
ئازادکردنی ئه‌و چه‌ند به‌ندکراوه، به نییه‌تی ئه‌وه‌ی دووباره، بگه‌ڕێنه‌وه
نێو کۆمه‌ڵگاو ژیانێکی ئاساییانه بژێن. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆکی
هه‌رێم له لایه‌که‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی بوو به‌تایبه‌تی لای که‌سوکاری
ده‌ستگیرکراوه‌کان.
له‌لایه‌کی تریش که‌زانرا، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک که‌سێکی تاوانباری
گرتۆته‌وه، که تاوانباره به "کوشتنی دوو خوشک" ده‌ستگیرکراوه، و
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه، بڕیای هه‌تا هه‌تای بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام
به‌بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک ئازاد بووه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى و نیگه‌رانی زۆر
که‌سی لێکه‌وه‌ته‌وه.
ناره‌زاییه‌کانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمزایان کردووه، یان ده‌نگ
هه‌ڵده‌بڕن، باچیتر ئه‌م سیناریۆیانه دووباره نه‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها
ترسیشیان له‌وه هه‌یه که "ئه‌م لێبوردنه بکوژانی ژن بێمنه‌تتر بکات،
له‌وه‌ی له یاسا‌و دادگاکانی کوردستان سڵنه‌که‌نه‌وه".
ره‌نگه سه‌رۆکی هه‌رێمیش ده‌نگی له‌پاڵ ده‌نگی ئه‌و ناره‌زاییانه بێت،
چونکه خۆی چه‌ندین جار ته‌ئکیدی له‌وه کردۆته‌وه، که پێویسته هه‌موو
ئه‌و کاره نه‌شیاو نامۆ و مه‌ترسیدارانه‌ی که هاتوونه‌ته نێو کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی پێویسته بنه‌بڕبکرێ و رێگای لێ‌بگیردرێت.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان که‌سێک که دانی به‌وه‌دا ناوه خۆی "دوو ئافره‌تی
کوشتوه"، که‌چی حوکمی دادگای ته‌واو نه‌کرد، ئه‌و دادگایه‌ش که سه‌رۆکی
هه‌رێم: ده‌ڵێت "دادگا له‌سه‌روی هه‌موومانه‌وه‌یه"، ئه‌م جاره‌یان به
بڕیاری سه‌رۆک بڕیاری ئازادکردنی بکوژی مرۆڤ راده‌گه‌یه‌ندرێت، من
ناڵێم ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم کردوویه‌تی نایاساییه به‌ڵام باشتر
بوو ره‌چاوی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌شی بکردبایه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، بۆ (PNA) ده‌ڵێت "ئه‌و
حوکمدراوانه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نواندنی ره‌وشتیکی به‌رز له
بنکه‌کانی چاکسازیدا به‌ر لێبوردنی تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان که‌وتوون و دۆسیه‌ی ئه‌و حوکمدراوانه‌ش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی
یاساییه‌وه کاری پێویستی بۆ کراوه".
بێگومان له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌دان و بگره هه‌زاران مرۆڤ له
هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆکاری جیاجیا کوژران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کوژرانی ژن
له ره‌گه‌زی نێرینه تر جیاده‌کاته‌وه، ئه‌و یش مه‌سه‌له‌ی ناموسه،
چونکه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌کوژرێن به هه‌ر هۆکار و
که‌ره‌سته‌یه‌کی جۆراو جۆر، به‌دڵنیاییه‌وه، زۆرینه‌ی له‌سه‌ر
نامووسه.
به‌ڵام دواجار که‌سی بکوژ که ئاشکرا ده‌بێت، هه‌ندێکیان داڵده
ده‌رێن، هه‌شه راده‌کاته ده‌ره‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ش که
ده‌ستگیرده‌کرێن، ره‌نگه زۆریان له رێگای سوڵحی عه‌شایرییه‌وه
کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێ، ئه‌مه‌ش ئاسانکارییه‌که بۆ دووباره
گه‌ڕانه‌وه‌ی بکوژ بۆ ناو کۆمه‌ڵگا و به‌ئازادانه‌تر بسوڕێنه‌وه.
بێگومان داڵده‌دان و پشتگیرکردن له بکوژی ژنان و ئافره‌تان،
بکوژه‌کانی مرۆڤ له‌م وڵاته هێنده‌ی تر بێمنه‌تتر ده‌کات له یاسا،
بۆیه لێره‌دا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێمه به پاڵپشتیکردنی
رێکخراوه و ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌رکی په‌رله‌مانی
کوردستانیشه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی چاودێریکردن، چاودێری هه‌موو ئه‌و
که‌یسانه بکرێت، که له دادگاکاندا یه‌کلای ده‌کرێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر ئه‌و مرۆڤانه‌ی که مرۆڤی تر ده‌کوژن، سزای یاساییان بدرێت.
هه‌روه‌ها باشتریش وایه ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م جاره ئیمزای
له‌سه‌ری کردووه، له داهاتوودا هه‌ر جۆره ئیمزایه‌کی وا ئه‌گه‌ر
که‌سانێکی تێدابێ که ده‌ستیان به خوێنی ژن سور بووبێت ئازاد نه‌کرێن،
ره‌نگه ئامانجی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و فه‌رمانه‌ی له‌وه‌داشدا بێت، که
"هه‌لێکی دی به‌و حوکمدراوانه بدرێ وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی بگه‌ڕێنه‌وه
ناو کۆمه‌ڵگا"، به‌ڵام ده‌بوایه له‌و حکومدراوانه که‌سانێکیان
تێدایه هه‌ق نه‌بووه، ئازاد بکرابان، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له به‌ندیخانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوایه به‌خۆیاندا
بچوبایانه‌ته‌وه".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|