له (جان جورێس)*ـه‌وه
تا ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله.

سه‌لام عارف
جان جورێس شۆڕشگێڕێکی سۆسیالیست بوو، سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م دژی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م خه‌باتی کردووه و ئه‌و جه‌نگه‌ی
به جه‌نگی سه‌رمایه‌داران بۆ دابه‌شکردنی قازانج و دنیا ده‌زانی و له
گۆڕه‌پانه میللییه‌کاندا هانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ده‌دا دژی
جه‌نگ و گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانیان به ڕاوه‌ستاندنی
جه‌نگه‌وه.
په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ (لینین)دا هه‌بووه و ڕه‌خنه‌یان له
بیروبۆچوون و هه‌ڵوێستی یه‌کتر گرتووه. لینین ئه‌وده‌مه له‌ناو سه‌رکرده
سۆسیالیسته‌کاندا؛ کاوتسکی، ڕۆزا لوکسمبورگ، بلیخانۆف، هه‌ڵوێستی
شۆڕشگێڕانه‌تر بووه و ئه‌وکاته داوای له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
کردووه ڕووی تفه‌نگه‌کانیان بکه‌نه بۆرژوازیی وڵاته‌کانی خۆیان و به‌رگری
له بۆرژوازیی وڵاته‌کانیان نه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا نه‌بن
به هۆی کوشتی برا کرێکاره‌کانی به‌رامبه‌ر خۆیان. هه‌ر له‌و تێروانینه‌شه‌وه
ڕه‌خنه‌ی له جان جورێس گرتووه که کرێکاران به‌و ئاڕاسته‌یه هان
نادات. دژایه‌تیکردنی جان جۆریس بۆ جه‌نگ سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کی بۆ
لای خۆی ڕاکێشا بوو و ده‌سه‌ڵاتی هه‌راسان کردبوو، ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ئه‌وه‌ی
ڕووی تێرۆریستانه‌ی خۆی ده‌ر نه‌خات چه‌ند چه‌کلوپه‌کلێکی نارده سه‌ر
و له یه‌کێک له قاوه‌خانه‌کانی گه‌ڕه‌کی (درانسی)ی هه‌ژارنشین، له
پاریس، به ده‌مانچه کوشتیان.
جان جۆریس به‌ردی بناغه‌ی ڕۆژنامه‌ی (لۆمانیته)ی دانا و ژماره‌ی یه‌که‌می
ده‌رکرد. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، تا ئێستاش، به‌رده‌وامه و حزبی شیوعیی فه‌ره‌نسی
ده‌ریده‌کات و ساڵانه یادی ڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی به دامه‌زرێنه‌ر و پێشره‌وی خۆی ده‌زانی
و به هه‌زاران په‌یکه‌ری بۆ دروستکراوه و به سه‌دان خیابان به
ناویه‌وه ناونراوه و نووسه‌ران به‌رده‌وام، تا ئه‌مڕۆش، به‌دوای
دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کانی ژیانیدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله‌ش که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کادرێکی
کارامه‌ی حزبی شیوعیی عیراق بوو له ناوچه‌ی سلێمانی و له‌به‌ر
ڕۆشناییی سیاسه‌تی حزبه‌که‌یدا بۆ ئازادی و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد،
به مافی جیابوونه‌وه‌شه‌وه، خه‌باتی ده‌کرد و داوای کشانه‌وه‌ی سوپای
عیراقی ده‌کرد له کوردستان. ئه‌و ماوه‌یه‌ش که هاتوچۆ له سلێمانیدا
قه‌ده‌غه کرابوو، له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌سی تردا ئه‌ویش گیرابوو و له
زیندانیش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر درا تا واز له حزبه‌که‌ی
بهێنێت و سووکایه‌تیی به مه‌لا مسته‌فای بارزان بکات و جنێوی پێ بدات،
که‌چی ئه‌و به‌رگه ده‌گرێت و و داواکه‌یان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. به‌ڵام
دوای به‌ربوون و پاش ماوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی چه‌ند چه‌کلوپه‌کلێکی
پیاوکوژی خۆیان ده‌نێرنه سه‌ری و له هه‌یوانه‌که‌ی ماڵی خۆیاندا به‌به‌ر
چاوی خاووخێزانه‌که‌یه‌وه تیرۆری ده‌که‌ن.
دوور نییه که‌سێک بپرسێت: "ئه‌و پیاوه ئه‌وه جموجووڵ و هه‌ڵوێستی
بووه، بۆ تیرۆریان کردووه؟" وه‌ڵامی ئه‌مه، به‌ئاسانی، له‌وه‌دا
ده‌بینرێته‌وه که: ئه‌وده‌مه دروشمی باوی ناسیۆنالیسته‌کان ئه‌مه
بوو: "پێشڕه‌وی کورد پارتییه، هیچ حزبێکی تر نییه!". واته
ناسیونالیسته‌کان نه‌یانده‌ویست هیچ حزب و لایه‌نێک له‌گه‌ڵیاندا له
پێشبڕکێدا بێت. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌وده‌مه به سه‌رده‌می
موفاوه‌زاتی لامه‌رکه‌زی له چه‌می ڕێزان ناو ده‌برا و جه‌لال
تاڵه‌بانی له‌و موفاوه‌زه‌یه‌دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو؛ له‌به‌ر
ئه‌وه‌یش که حکوومه‌ت به ئاسانی ده‌ستی به شیوعییه‌کان و ئازادیخواز
و ئاشتیخوازان نه‌ده‌گه‌یشت، ده‌بوو ئه‌وان جارجار دیاری‌یان پێشکه‌ش
بکه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشانی حکوومه‌تی بده‌ن که نیازیان
له موفاوه‌زات پاکه. کوشتن و له‌ناوبردنی که‌سێکی وه‌ک ئه‌وڕه‌حمانی
ساڵحی خله‌ش، وه‌ک کوشتن و له‌ناوبردنی سه‌دان ئازادیخوازی تر، به
هه‌موو پێوانه‌یه‌ک، هه‌ر له بازنه‌ی ئه‌و قوربانییانه‌دا
ده‌سووڕێته‌وه که پێشکه‌ش به‌و موفاوه‌زاته و ده‌سه‌ڵاتدارانی
سیاسیی ئه‌و ڕۆژگاره کراوه!
* جان
جۆریس - Jean Jures
|