١\۴\٢٠١٠
له
جاران زۆر ناسک تریت .

باکۆ جه‌لال
گه‌رچی ئێستایش
له زه‌ینمدا ، هه‌ر تۆ په‌ریت
له ژینمدا ، به‌نرخترین گه‌وهه‌ریت
له خه‌ونمدا ، زۆر ناسک‌تر خۆت ده‌نوێنیت ..
زۆر له جاران قه‌شه‌نگ تریت ،
به‌ڵام ئه‌فسوس!
چه‌ند ڕۆژێکه ، له تاو غایه‌ڵه‌و خه‌یاڵی تۆ
ده‌می شیعرم مجرۆ بوه و نایاته گۆ
پیتم بۆ نابن به وشه و
وشه‌کانیش وه‌ک نه‌دیده ، له باڵای یه‌ک دی ده‌ڕوانن
منیش به جۆرێک شێواوم ، که نازانم
کامیان بۆ وه‌سفی تۆ ده‌شێن .. کامیان وه‌ک ڕوخسارت جوانن ،
غوربه‌ت باڵی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی بڕیم
له‌م کۆچه‌دا به هه‌ر سنورێکدا تێپه‌ڕیم ،
له هه‌ر سنوره و شێوه زارێک ،
له هه‌ر زارێک چه‌ند وشه‌یه‌کیان پێ به‌خشیم ،
به‌ڵام له بری هه‌ر وشه‌یه‌ک
کۆپله شیعرێکیان سه‌ر بڕیم !.
ئه‌مریکا
3/30/2010
bako.jalal@yahoo.com
|