
لە چاودێرێکی
چاکەوە بۆ چاودێرەکەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.
چاوێرێکی
چاک
لەم چەند ڕۆژەدا ئەمە دووەمجارە ، کوردستانی نوێ لەسەرسکاڵای ناوەندی
چاک لە بەڕێز تاڵەبانی لەبەرامبەر هەڵوێستی لە هەمبەر جێبەجێنەکردنی
سزای سەپاو بەسەر تاوانکارانی ئەنفال دێتە قسە و بابەت دەنووسێت. وه‌لامه‌کان
تێکه‌ڵوپێکه‌ڵن، نکۆلیکردن و سه‌رلێشێواندنی تێدایه. ئه‌وه‌ش ناچاوه‌روانکراو
نه‌بووه و ئاماژه به پشووته‌نگی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به مافی یاسایی
و سڤیلی هاوڵاتیان و کوردستانیان ده‌کات.
هەموو کەسێکی هوشیار دەزانێت لە عێراق و کوردستاندا یاسا له ئاست ده‌سه‌لاتداراندا
سەروەر نییە، ئیتر ئەم ترسه‌ی ینک لە چییە؟ شیوەنەکەی بۆ ئەم سکاڵایەیە،
یان بۆ ئەوانەیە لە داهاتوودا دەکرێن که چاک دەرگاکه‌ی خستە سەر گازی
پشت؟
ئەوەی ینک و هەموو دەسەڵاتداران لێی دەترسن تێکشکانی دیواری ترسە لە
لایەن جەماوەرەوە، چاک یەکەم چەکوشی خۆی لەو دیوارە بەسامە دا لە ڕوی
یاساییەوە، ئەمە یەکەم سکاڵایە لە لایەن ناوەندێکی کوردییەوە لە عێراق
و کوردستان بەرەو ڕووی دەسەڵاتداری پلە یەکی ئەم وڵاتە دەکرێتەوە، واتا
چاندنی ڕۆشنبیری سکاڵاکردن و داوای مافکردنە لە لایەن هاووڵاتیانەوە.
چاک ڕێکخراوێکە بەردەوام بە دواداچوونی خۆی دەکات لەسەری و ده‌یه‌گه‌یه‌نێته
ڕاگه‌یاندنه‌کان، بەمەش بابەتەکە دەبێتە که‌یسێکی زیندووی گشتی و لەگەڵ
بەردەوامیدا دیواری ترس دەشکێنێت، ڕێگه بۆ به‌دامه‌زراوکردنی دیارده‌یه‌کی
یاسایی ڕه‌وا له هزری خه‌ڵکیدا خۆش ده‌کات، بەم هەنگاوەش تەواوی
سستەمی داد لە کوردستان و عێراق دەخرێتە ژێر پرسیارەوە. ئه‌نجامی ئه‌و
ساکاڵایه، بوونی دامه‌زراوه نادیموکراسی و پشووته‌نگ و لوتبه‌رزه‌کانه،
که گه‌ل به هه‌ند هه‌ڵناگرن و له پشتی شانۆکان ڕێکه‌وتن ده‌که‌ن،
بریار به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌سه‌پێنن و یاسا پێشێل ده‌که‌ن. تا ئێستا بۆ
به خه‌ڵک نه‌گوترا ئه‌م سزایه بۆ دواکه‌وت و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌دا
چییه؟ کێشه یاساییه‌کان کامانه‌ن و بۆ ناکۆکی له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران
و دادگا و که‌سانی ناو دادگا هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕوایان به پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان هه‌یه، دەبوایا
ک. ن. وەک کەناڵێکی ڕاگەیاندن و زمانحاڵی پارتێکی به‌ناو سۆسیال
دیموکرات، بەڕێز مام جەلالیش وەک یاساییەک دوور له هه‌ڵچوون و
نکۆڵیکردن، یاساییانه بێبه‌ریبوونی خۆیان له تۆمه‌ته‌کان ڕوونکردایه‌ته‌وه.
دەستخۆشیان لە ناوەندی چاک بکردبایا بۆ ئەم هەنگاوە ، کە بەشێوەیەکی
زۆر مۆدێرنانە لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی مافەکانیاندا، هانایان بۆ یاسا‌و
دادپەروەری بردووە.
مافی هەر ڕَکخراوێکە مافەکانی خۆی پیاده بکات و کەڵکی لێوەربگرێت،
چونکە هەر ڕێکخراوێک بۆ گەیاندنی پەیامێکی دیاریکراو پێک دێت، کەسیش
موزایەدەی کوردایەتی بەسەر سەرۆک کۆمارەوە نە کردووە، نە بەڕێزیشی و نە
کەسی دیکەش ناتوانن ئەو مزایەدەیەمان بەسەردا بکەن چەندە لە پلەی
باڵادا بن، بەهەموو ڕێزێکمانەوە بۆ لایەنە پۆزەتیفەکانی مێژووی
تێکۆشانی هه‌رکه‌سێک، به‌ڵام که ئه‌و که‌سه زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی
قوربانیان گه‌یاند، ئه‌وه مافی هه‌ر ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری قوربانیانه
به‌ر به‌و زیانه بگرێت.
چاک له کاتێکدا زۆر باش ئاگاداری نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسایه له
ئێراقدا، وه‌کو ڕێکخراوێکی سڤیلی فەرمی کوردی داکۆکیکاری قوربانیان،
بەمکارەی بە ئەرک و مافی خۆی هەڵساوە، زیاتری نەکردووە. بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه
یاساییه هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره نییه، وه‌کو هه‌ندێک ده‌یلێن.
کاتێک کەسانێکی سیاسی دەبنە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسا، چاک هانای
بۆ دادگا بردووە. ئەرکی حکوومەتی کوردستان بوو لەسەر ئەرکی خۆی
پارێزەرمان بۆ دابینبکات، مسۆگه‌ری پرۆسه‌یه‌کی ره‌وای یاسایی له‌مباره‌یه‌وه
بکات.
کوردستانی نوێ لەهەموو کەس زیاتر و باشتر دەزانێت ناوەندی چاک کێیە،
ئەگەر دەشیانەوێت ئەو گروپەی بەناوی چاک کاردەکەن بکەن بە ئەلتەرناتیفە
مەعقولەکەیان ئەوە بەلامانەوە گرنگ نییەو پیرۆزیان بێت. ئەوان زۆر
ئەزموونیان لە دروستکردنی حیزبۆکە و کۆپی کردنی ڕێکخراوەکان هەیە، به‌ڵام
هیوادارین له‌وه دڵنیابن، ناوه‌ندی چاک گوێ به‌م هه‌نگاوانه نادات و
به‌پێی توانا له‌سه‌ر کار و ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌کو
تائێستا کردوومانه و هێناومانه. ئەگەر کەمێک خۆیان ماندوو بکەن ئەوا
دەزانن ئێمە لە حکوومەتی یەکگرتوی هەرێمی کوردستان ناوەندێکی فەرمین.
هه‌وڵدان بۆ گومان خستنه‌سه‌ر بوونمان و مۆڵه‌تی فه‌رمی بوونمان هه‌وڵێکه
ئاماژه به هه‌وڵی نه‌هێشتنی ڕێکخراوێکی بوێری سڤیل ده‌کات.
ئێمە پێمانخۆشە لە وڵاتێک‌دا ژیان بەسەربەرین سەرۆک کۆمارەکەمان باوەڕی
بە بڕیاری هه‌لواسین نەبێت، هه‌لواسین نابه‌جێترین جۆری سزادانی مرۆڤە.
ڕووی پرسیاری ڕاکشاومان ده‌که‌یه‌ن ئێوه و ده‌پرسین: چه‌ند هه‌زار
ڕۆڵه‌ی کورد له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی به‌رێز مام جه‌لالدا کرانه سووته‌مه‌نی
به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی، ئه‌و بۆ ئه‌وسا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بوو؟ بۆ
به‌رێز مام جه‌لال له کوشتنی گه‌ریلاکانی باکور ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه
ناکات؟ ساڵانە سەدان سزای کوشتن لەسەردەمی دەسەڵاتداریی بەڕێز مام جه‌لال
دا لە عێراقدا ئەنجامدەدرێن ، بۆ ئه‌و و ئێوه بێده‌نگن؟ چۆن بەڕێزی
دەبێتە سەرۆکی وڵاتێک که لە ئەنجامدانی هه‌ڵواسیندا لە لیستی ڕەشدایە؟
ئه‌دی بڕیاری ژمارە 10 کە لە بەرواری 9-10-2005 دا دەرچووەو تایبەتە بە
دادگای باڵای تاوانەکان، که په‌سندی سزای هه‌ڵواسین ده‌کات، بەرَێزی
وەک سەرۆک کۆمار و بەڕێزان عادل عەبدوالمەهدی و غازی عەجیل یاوەر وەک
هەردوو جێگرەکەی واژۆیان لەسەر نەکردووە؟ سه‌یره ویژدانی مرۆڤ دۆستی
به‌رێز مام جه‌لال ته‌نها جار جاره له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی تاوانبارانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال ده‌جوڵێت.
|