١٩\٨\٢٠١٦
لە چاوەڕوانی
فریادڕەسدا.
شێرزاد وڵاتدۆست
قوڵتربوونەوەی قەیرانەکان و بێدەنگی هاوڵاتیان جێی سەرنجە ، بەجۆرێک
کۆمەڵێک پرسیار دێنێتە پێشەوە کە ئاخۆ چ هۆکارگەلێک لە پشت بێدەنگ
بوونی دەنگی ناڕازی و سڕ بوونی شەقامەوەیە ؟ ، ئایا هۆکار چیە
خۆپیشاندان و جوڵانی شەقام لە ئێستا دا گۆراوە بە بوونی دەنگێکی کزی
ناڕازی کە چەند شوێن و میدیاکان دا ڕۆژانە بەر گوێمان دەکەوێت لەگەڵ
بوونی خراپترین هەلومەرجی ژیان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بەچەند ساڵی
ڕابردوو؟!.ئاخۆ هاوڵاتیان بەڕاستی بێزار بوون لە خۆپیشاندان و
داواکارکردنی مەفەکانیان لە دەسەڵاتێک کە بەرپرسە لە ئاست بوونی
خەرمانێک لە قەیران و گیروگرفت ، یاخود بەڕاستی هاوڵاتیان خۆیان لەگەڵ
ئەم باردۆخە گونجاندووە و دڵنیان لەم بەرودۆخە حکومەت هەر ئەوەندە
دەسەڵاتی هەیە لە ساڵێک دا چەند مانگێک نیو مووچە و چەند کاتژمێرێک
کارابا بدات !!! بەڵام پێناچێت ئەم هۆکارانە هۆکارگەلی سەرەکی بن بۆ بێ
دەنگی و نەبوونی ناڕەزیەتیەکی دیار لە چوارچێوەی خۆپیشاندان و
سەرهەڵدان ، بەڵام وادیارە ئەمجارە هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی هاتنی
فریادڕەسێکن بۆ ڕزگارکردنیان لەم باردۆخە؟!
لێ ئاخۆ هیچ فریادرەسێک بوونی هەیە ، ئایا عیسایەک یان محمدی مەهدیەک
لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و دەبێتە فریادرەس و بۆ چارەی قەیرانەکانی
ئەم هەرێمە !! ، یاخود بەشێوەیەکی تر هاوڵاتیان لە چاوەڕێی ئەوەدان
وڵاتێکی دەرەکی بە هانای کێشە و گرفتەکانی ئەم مەملەکەتەوە بێت و بێت
بە فریادرەس ، بێ گومان و بە دڵنیایەوە وڵامەکەی نەخێرە ، چونکە هیچ
کەس و هیچ لایەنێک وەک فریادڕەس بوونی نیە بۆستەملێکراوانێک کە
بەرامبەر ستمکار بە دەنگ نایەن و ناڵێن “نا” . بەدرێژای ساڵانی ڕابردوو
لە دوای ڕاپەڕین و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت ، ساڵ لە دوای ساڵ
هاوڵاتیان لە چاوەڕێی بە دیهێنانی ئە بەڵێنە بریقەدارانە بوون ، کە بە
درێژایی (٢٥) ساڵی رابردوو لەلایان دوو حزبی
دەسەڵات دار پێیان درابوو ، بەڵام نەک ئەو بەڵێنانە بەدی نەهات بەڵکو
سادەترین ماف کە خۆی دەدیەتەوە لە ژیانێکی شیاو بەدی نەهات بۆ گەلێک ،
کە ساڵەهای ساڵ لە ژێر چەپووکی دڕەندەدەترین داگیردابوو.
گرنگە دیسان ئاماژە ئەوەیە هەتاوەکو کوڵان و شەقامی شارو شارۆچەکەکانی
هەرێمی کوردستان پر نەبێت لە دەنگی ناڕازی لە هەموو چین و توێژەکان و
بەیەک دەنگ نەڵێین “نا” بۆ دەسەڵاتێکی شکستخواردوو “نا” بۆ دەسەڵاتێکی
مافیا ئاسا “نا”بۆ ژیانێکی شاهانە بۆ ئەوان و ژیانێکی کۆیلە ئاسا بۆ
ئێمە “نا” بۆ چیتر بەتاڵان بردنی داهاتی ئەم میللەتە “نا” بۆ کوشتنی
ڕۆژنامەنوس “نا” بۆ مانەوە بە شێوە کارتۆنی یاسا و دادگا “نا”
برسیکردنی هاوڵاتیان “نا”.... “نا” ...“نا”.. ،بێگومان هەتا ئەم دەنگە
ناڕازیانە نەبن بەیەک بە یەدەنگ هاور نەکەن و بناغەی دەسەڵاتی
گەندەڵکاران نەهێنە لەرزین ، نە دەسەڵات مل کەچ دەبێت و نە باردۆخی
ژیان باشتر و شیاو تر دەبێت ، بەڵکو ڕۆژ لە دوای رۆژ بەرەو بارودۆخی
سەخت تر خراپتر هەنگاو دەنێین.
sherzad.wllatdost@gmail.com
|