***********


ده‌وه‌ن
پێشکه‌شه به گه‌ڵاکانی
ژێر زامه‌کانی یاده‌وه‌ریم به(ترێ و داریان و حیکمه‌ت و جه‌ماله ڕه‌ش).
تۆ ئه‌ی خاک
له زه‌مانی(ئاده‌م)و(حه‌وا)وه
ئازارێکیت و له‌نێوانی
ده‌ست وپه‌نجه‌ی ڕۆژگارایت
شه‌وانه بۆ دڵنه‌وایی خۆت
ده‌چیته(ماڵ)ه فاڵچییه‌کی درۆزن و
تۆی دێوانه و سپی پۆش و بێ ناسنامه
له ژێر لێفه سووره‌که‌ی مێژوودا
خۆت گڕمۆڵه ده‌که‌یت و
به‌ده‌م خه‌مه‌کانته‌وه گینگڵ ده‌ده‌یت
له‌ئێواره‌یه‌کی په‌مه‌ییداو
به‌ڕێکه‌وت خۆت خزانده
ناو په‌رتووکه‌که‌ی زه‌رده‌شته‌وه
شه‌وانه له ئاته‌شگه‌دا به‌گڕی ئاهورامه‌زدا
خۆت گه‌رم ده‌کرده‌وه
هه‌ر له‌وێ و له‌خۆرنشینا
که‌وتیته نێوان
ده‌ست وپه‌نجه‌ی(عوریان)ه‌وه
به‌ده‌م هه‌نسکی مۆم و ڕژانی پێکی شه‌رابه‌وه
خه‌و ده‌یبردیته‌وه
له ژێر ڕنووی فرمێسکه‌کانتا
پرچه سوتاوه‌کانت به شیعر شانه ده‌کردو
به‌بۆنی بوغورد خۆت داده‌پۆشی
به‌یانییه‌ک نه‌بوو ده‌ستی سڵاوێک به‌رزکه‌یته‌وه
بۆ نه‌وه‌کانی ژێر ساباتی ژان و برین
ئێمه هه‌موومان بانگمان کردیت
ده‌ستمان به سنگه‌وه بۆ گرتیت
بۆ خاتری ئه‌وه‌ی
گۆچانه‌که‌ی ده‌ستت ماچ بکه‌ین و
ئێواره‌یه‌ک لامان بمێنیته‌وه
وه‌لێ ئه‌فسوس هه‌نگاوه‌کانت به خێرایی هه‌ڵێناو
ئاوڕێکت لێ نه‌داینه‌وه
به زمانی پڕله حوزن و گریانه‌وه هاوارمان کرد
بگه‌ڕێوه ئه‌ی جاویدانی عه‌زابنۆش
تو سه‌ری ئه‌ولاده به‌خشنده‌کانت
وه‌ره بۆ لامان
به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ر بکه‌ی
بۆ ناو تابووتی گووم بوون
بێ ماڵئاوایی مه‌ڕۆ
مشتێ هه‌نجیر و چڵێ نێرگز
له‌گه‌ڵ خۆتا ببه..
به حوسن و ڕه‌زای خۆت
مه‌قامێکی سه‌فه‌ر بچره
له دیداری دواهه‌میندا
له بینینی پڕ له شه‌ر‌ما
چاوه‌ڕوانی چیت ئه‌ی مه‌خلوقی
سروشت و شینایی
چاوه‌ڕوانی چیت !
ژیان بۆ تۆ هه‌ر چاوه‌ڕوانییه
له گه‌مه‌ی فێڵبازه‌کاندا
له سیحری فاڵچییه‌کاندا
خۆت و کتێبه ڕه‌شه‌که‌ت
هه‌ر چاوه‌ڕێن و چاوه‌ڕێ ..
هێنده لووت به‌رزیت نواند ئه‌ی خاک
هێنده بێزاربویت لێمان
وه‌ڵامی مناڵه‌کانیشت نه‌دایه‌وه
بانگیان کردیت
به خێرایی ڕایانکرد به شوێنتاو
هانایان بۆ هێنایت
بۆخاتری ئه‌وه‌ی حیکایه‌تێکی تازه‌مان
له نه‌وه‌مێرخاسه‌کانت
بگێڕیته‌وه بۆمان
هێشتا خۆر له‌سه‌ر سفره‌ی به‌یانیمان میوان بوو
تۆ هه‌ر نه‌هاتیت..
باڵنده‌کانیش بۆیان جریوانیت
به باڵه‌فڕێ سه‌ر رێگه‌یان لێگرتیت
وه‌لێ تۆ هه‌ر ناهتیت
ئیدی له‌حه‌یوه‌تا باڵنده‌کان و
پاسارییه‌کانی ته‌ریقه‌ت
تۆران له ساباتی خواجه‌کان و
له‌ده‌نگی شنه‌ی بای به‌یان و له ده‌مه‌قاڵێی ئێمه.
خۆزگه ئه‌ی خاک
له ئێمه‌و باڵنده‌کانت ده‌ڕوانی
له‌و ساتانه‌ی
په‌ڕو باڵی شالووره‌کان
وورد وورد
هاتنه خوارێ و به‌ختیان یار نه‌بوو
له هه‌نگاوه‌کانت .
ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین
له یاداشته‌کانی یاده‌وه‌ریمانا |
ناوت له دێڕی
یه‌که‌میندایه
ئه‌ڤه هه‌ر
ئێمه‌ین
له هه‌نگاوه‌کانت دوور ناکه‌وینه‌وه..
هه‌ر دێین و به شوێنتا
کۆڵان کۆڵان بۆت ده‌گه‌ڕێین
تا سه‌روماچی مێزه‌ره‌که‌ت بکه‌ین
مێزه‌ری تۆ ئه‌ی خاک
ڕۆژێ بۆنی داری عودو
ڕۆژێ بۆنی خوێن و
ڕۆژێ بۆنی بارووت و
ڕۆژێ بۆنی تاوانی لێدێت
ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین
شوکرین به بینینت ئه‌ی خاک
ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین ئولفه‌تمان
به تۆوه گرتووه ئه‌ی خاک
تۆی مێزه‌ر خوێناوی ..
پشتێن پان و چۆغه‌چڵکن
شه‌وێک ده‌بیته میوانی ما‌ڵه خائینێک و
ڕۆژێک له‌سه‌ر تاته شۆری مزگه‌وتێک
شه‌هیدێک ده‌شۆی
ئێواره‌یه‌ک دێیت و لاره لاره
به خۆت و گاڵۆکه‌که‌ته‌وه
سه‌رخۆش سه‌رخۆش
هه‌نگاو ده‌نێیت و بۆنی عاره‌قت
ڕۆژه ڕێیه‌ک ده‌ڕوات
هه‌ندێ جاریش
ده‌بیته گیتارژه‌نێکی هه‌رزه‌کارو
ئاوازی نه‌شاز ده‌ژه‌نی
کاتژمێرێکت له ده‌ستدایه شکاو
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت بزانی کات چه‌نده
ناسنامه‌یه‌کت هه‌یه دڕا‌و
سنوورێک نییه بیخوێنێته‌وه
نیوه شه‌وێک
به قاچاخی و له‌لا ڕێوه
ده‌ڕۆیته شاری فیرده‌وس و
که‌سێ نییه ده‌رگات لێبکاته‌وه
هاوده‌مێ نییه گریانی غه‌ریبیت
له بیرباته‌وه
ئه‌ی خاک
هێنده دڕکی کوڕه که‌وشخواره‌کانت
چزا به‌په‌نجه‌مانا
هه‌رچی بۆنه خۆشه‌کانی باغی عومرت هه‌بوو
له بیریان بردینه‌وه .
به‌ڵێ کوڕه که‌وشخواره‌کانت و هه‌ر ئه‌وان
به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ گیرفانه‌کانتیان بڕی و
بێ ماریفه‌تانه
بۆ گوناهه‌کانی خۆیان
واژۆی تۆیان دزی و
له لاپه‌ڕه مێژووییه‌کاندا
ڕویان زه‌رد کردی
که‌چی تۆ نوزه‌یه‌کت لێوه نه‌هات
هه‌ر ئه‌وان و کوڕه که‌شیشه‌کانت
جامۆڵه‌یان پڕله ژه‌هر کرد و
ده‌رخواردیان دایت
تۆش به ته‌زبێحه ئه‌بڵه‌قه‌که‌ته‌وه
هه‌رخه‌ریکی ته‌زبێحات بوویت و
واتده‌زانی به دوعاکردن
ماڵه‌که‌ت ئاوا ده‌بێته‌وه
ئاخر گه‌وره‌م کێ دیویه‌تی
ماڵێک پڕکه‌ن له خوێن و
گه‌روویه‌ک پڕکه‌ن له بارووت و
شه‌قامێک ڕه‌نگ ڕێژکه‌ن
به خوێنی کچه‌کانت
یه‌که یه‌که‌ی په‌نجه‌ی
کوڕه به‌خشنده‌کانت ببڕنه‌وه
سه‌رپۆشی دایکی کوڕه‌کانت
به دوژمن ببه‌خشن
کراسه‌کانیان بکه‌ن
به ته‌وێڵی ماشێنه‌کانیانه‌وه و
سروودی سه‌رکه‌وتن بڵێنه‌وه!
ژیان ترووسکاییه‌که بۆ هیواکان
گه‌ر ترووسکایی و هیواکان نه‌بێت
ژیان مۆمێکی کزه‌ڵه‌یه
به فووی که‌وشخوارێک ده‌کوژێته‌وه
ئه‌وه ئیشی نه‌وه که‌شیشه‌کانت بوو
جوانییه‌کانی تۆیان هه‌ڵکڕوزان
هیواکانی تۆیان له‌ت له‌ت کرد‌و
به جوانییه‌کانی تۆ به‌هه‌شتێکیان
بۆ خۆیان ڕازانده‌وه و
تۆیان توڕدایه گه‌رووی مه‌رگه‌وه!
|
هه‌ر تۆ ئه‌ی
خاک
که‌شتی(نوح)ت له شه‌پۆله‌کانی نووقم بون
قووتار کرد
وه‌لێ تائێستا نه‌تتوانی
خۆت له کوڕه که‌وشخواره‌کانت
ڕزگار بکه‌یت.!
کوڕێکی شانۆکارت
زام و خه‌نده‌کانت له‌سه‌ر شانۆ نمایش ده‌کات
که‌چی تۆ ناڕازیت
کوڕێکی شێوه‌کارت
هه‌رچی به‌ژنه باڵای تۆ هه‌یه له تابلۆیه‌کدا
ڕه‌نگ ڕێژی ده‌کات
به‌ڵام تۆ ناڕازیت
کوڕێکی ده‌نگخۆشت
هه‌موو برینه‌کانت به لایلایه ده‌لاوێنێته‌وه
به‌ڵام تۆ هه‌ر ناڕازیت
کوڕێکی شاعیرت
هه‌رچی داستانه‌کانی عه‌شقی دڵارانت هه‌یه
به شیعر ده‌یخوێنێته‌وه
به‌ڵام ئاخ تۆ هه‌ر ناڕازیت
کوڕێکی ڕۆماننووست
سه‌راپا غه‌می باغه‌کانی تۆ ده‌نووسێته‌وه
که‌چی تۆ هه‌ر ناڕازیت
کوڕێکی که‌وشخوارت
هه‌موو ئه‌م کوڕه عاشقانه‌ی
تۆ یه‌ک یه‌ک ده‌کوژێت
که‌چی تۆ بێده‌نگ و شوکریت.
له ئێواره‌یه‌کی خۆرنشیناو
هێشتا مێردمنداڵ بووم
ده‌نکێ ترێی پایزانه‌ت
نایه ناو ده‌ستمه‌وه
له‌و حه‌له‌وه ئه‌و ده‌نکه ترێیه
له‌ناو دڵمایه‌و
بۆ هه‌ر کوێ بچم له‌گه‌ڵمایه
شیرین‌تر له شیعری(گۆران)
بێگه‌ردتر له خێزگه‌ی تاڤگه‌کان
قه‌شه‌نگتر له وه‌رزی پایزو گه‌ڵاکانی
خۆشه‌ویست تر له بارانی ئێوارانی شاره‌که‌م
تنۆکی ئاوی ده‌نکه ترێکه‌م
هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌بارێته
سه‌ر لێوی حه‌زم و
له خه‌و خه‌به‌رم ده‌کاته‌وه
خه‌یاڵم ده‌باته‌وه‌و
ده‌مخاته ناو تامی ده‌نکه ترێکه‌مه‌وه..
تێر تێر له‌زه‌تی خۆیم ده‌داتێ
فروم ده‌کات له پرسیاری سروشت و
له بۆنی لاسک و گه‌ڵاکانی
ئه‌م ووڵاتی دارمێوه
هه‌موو ڕۆژێک بچوک ده‌بێته‌وه
وه‌کو سنوقی پۆستی ماڵه‌که‌م.
کورت‌تر ده‌بێته‌وه
وه‌ک قاچه‌کانی(حیکمه‌ت)ی برام
که له ژێر ڕه‌حمه‌تی ئینسانی بووندا
به‌بێ پرسیار به تۆبزی
کورتیان کرده‌وه.
لێره گشتمان
ڕووخسارمان زه‌رد و جه‌سته‌مان
نووقمی گه‌ڵای باغچه داخراوه‌کانه
وێڵ بووین له ناو گوناه و تاواندا
له‌نێوان خه‌ڵتانی وون بوون و
خه‌یاڵی سروشتدا
له‌ناو پرسیاری کورد بووندا
له‌ناو ڕۆحی خاک په‌رستندا
هه‌زاران ساڵه ئه‌ی خاک
خوێنت پێ ده‌به‌خشین
ڕۆحمان ده‌که‌ین به ملوانکه‌و
له گه‌ردنی دارسێوه‌کانتی ده‌ده‌ین
که‌چی تۆ هه‌ر لالووت بووی لێمان
ئه‌رێ قوربان تێر نه‌بوویت
له‌تامی خوێن..
له خوێنی کوڕه به‌خشنده‌کانت ..
له خوێنی کچه عاشقه‌کانت ؟
به‌سیه‌تی قوربان
مێزه‌ر و چۆغه‌و
پشتێن و پێڵاوه‌کانیشت
خوێنی لێ ده‌چۆڕێ
پێم بێژه گه‌وره‌م
تۆ که‌ی تێر ده‌بیت
له خوێنی کوڕه به‌خشنده‌کانت
که‌ی ؟! |
saroyan@hotmail.de
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


خالید شه‌یدا
هه‌ر کاتێ
که تێنووم ده‌بێ
بۆم ده‌بیه ئاو ده‌تخۆمه‌وه
که برسیشم ده‌بێ
بۆم ده‌بیه نان و ده‌تخۆم
ده‌با ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست نه‌بایی
ڕۆژ تا ڕۆژ له دڵما
خۆشه‌ویستیت زێتر ده‌بێ
من و تۆ پارسه‌نگی خۆشه‌ویستی
یه‌کترین ...
به بێ یه‌کتری قه‌ت هه‌ڵناکه‌ین
هه‌ر دووکمان له ناو یه‌ک جه‌سته داین
تۆ ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست و شیرینی
وه‌کو گه‌زۆی هۆش و بیری
له هه‌نگوینیش شیرینتری
بۆیه هه‌میشه له سه‌ر زاری منی
تۆ یه‌ک پارچه‌ی له دڵمی
هه‌تا ده‌مرم هه‌ر هی منی.
ئه‌لمانیا
09.0419.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


هێمن ڕه‌ئووف
ئاگرێکی له‌ناو
دڵما کردۆته‌وه
گه‌ڵای وه‌ریووی غه‌مگینیم ده‌سوتێنێ،
ئاگر له‌په‌یکه‌ری ووشکی ئه‌م خه‌مۆکییه‌م به‌رده‌دا.
ئاگرێکی کردۆته‌وه
زه‌وی دڵم‌هه‌مووی
بووه‌به‌چراخان
له‌ژێر دره‌ختی شیعرێکدا
چه‌ند پیتێکی به‌جێماو و چه‌ند وشه‌یه‌کی ووشک بوو،
گوڵ و تۆوی چه‌ند شیعرێکی ساڵانی زوو ده‌چنێته‌وه.
له‌ئاقارێکی ڕه‌نگ زه‌ردی شێوه‌بیابان لێنیشتوو
که‌شوێنه‌واری یادگاری و ژووانمان بوو
ناوی خۆی و وێنه‌یه‌کی کێشراوی باڵای خۆی و
جێ پێیه‌کی به‌جێماوی منداڵیی ده‌بینێته‌وه .
ئه‌و ئێواره‌ی بیر دێته‌وه:
به‌ملوانکه‌ی شیعرێکی سه‌وزی به‌هاری
دیلانێ و په‌ت په‌تێن ده‌کات
من ده‌بینێ
به‌شه‌رمه‌وه‌خۆی بۆ باوه‌شم ده‌هێنێ
خۆیی ده‌هێنێ و خۆی ناهێنێ
پێڵوه‌کانی لێک ده‌نێ
سه‌ری ده‌نێ به‌سنگمه‌وه‌و
تاسه‌ی ماچێکی شیرینی به‌لێومدا هه‌ڵده‌واسێ.
ئاگرێکه‌هیچ جێیه‌کی خاکی دڵم ناسوتێنێ و نایه‌شێنێ
هیچ گوڵێ ناپروکێنێ
هیچ شه‌وێکم ناتۆرێنێ
ئاگرێکه‌چیلکه‌و چه‌وێڵی وشکبووی خه‌مه‌کانم ئاگرده‌دا و
پشکۆی حه‌زه‌کانم گه‌ش گه‌ش ده‌کاته‌وه
نامسوتێنێ و هه‌موو سه‌رزه‌مینی دڵم
ڕووناک رووناک ده‌کاته‌وه
ئه‌و ئاگره‌ی بۆ‌عه‌شقی من و نازی خۆی کردۆته‌وه
نازه‌کانی خۆی کردووه‌به‌پلیکانه‌یه‌کی له‌نگ
ووشه‌و پیته‌کانی منی هه‌رهه‌موو به‌نیانی خۆی
به‌دره‌ختی شیعرێکمدا هه‌ڵده‌واسێ
ئێره‌ی کردووه‌به‌سه‌کۆ و به‌سکێچی خۆنواندن
چیرۆکێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌ڵبه‌ستووه‌پڕه‌له‌گوڵ
خۆی عه‌زییه‌کی په‌مه‌یی و پاپوچێکی بچکۆلانه‌ی له‌پێیایه
پرچی به‌گوڵه‌به‌یبون و نێرگز و گوڵاڵه‌سوره
به‌دوو پرچی مناڵانه‌له‌ملاولایه‌وه‌به‌ستووه
هێنده‌جوانه، له‌دێڕێ شیعری خۆی ده‌چێ
یاری ده‌کات سه‌ما ده‌کات ناز ده‌بارێ
ئاگر هه‌ر گڕی ده‌سوتێ
نازانم دڵم ده‌سوتێ یا ناسوتێ
هێشتا هه‌ست به‌ئازار ناکه‌م
گڕی زه‌ردی وورده‌وورده‌بۆ ڕه‌نگێکی ئه‌رخه‌وانی هه‌ڵده‌کشێ
چاوم ڕێشکه‌و پێشکه‌ده‌کات
ده‌یبینم ده‌بێت به‌گوڵ و نابێت به‌گوڵ
گوڵ ڕه‌نگێکی ئه‌رخه‌وانی
گڕ هه‌تا دێ کاڵ و بێڕه‌نگ ده‌چێته‌وه
په‌مه‌یی سپی بێڕه‌نگ و کز و ڕه‌نگ زه‌رد
ده‌بێته‌وه‌به‌گوڵ، گوڵێکی په‌مه‌یی
گوڵێکی سور
گوڵی سپیی
ئه‌رخه‌وانی...
دیسان ده‌بێته‌وه‌به‌گڕ
ئه‌و ئاگره‌شێتم ده‌کات
له‌ناوه‌راستی دڵم دا داگیرساوه
ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌م زه‌مینه‌ی
ئاوه‌دانه به‌خاشاکی خه‌م و ئازار، پاک کاته‌وه.
له‌پڕ بارانی گریانێ
خۆله‌میش و تۆزه‌که‌شی ده‌شواته‌وه
ئیتر نه‌گوڵ نه‌ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی گڕ
نه‌ڕووناکی
نه‌منداڵی
نه‌پێکه‌نین
نه‌یادگاری
نه‌بینینی کۆڵانه‌کانی ئه‌م دڵه‌م
نه‌من... ئیتر... ده‌ڵێمه‌وه :
ئاگرێکی له‌ناو دڵما کردۆته‌وه...
مایسی
2009
www.hemnrauf.kurdblogger.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


عمران
خه‌مبار
ده‌سته و نه‌زه‌ر
ڕاوه‌ستاوم
له به‌ر ده‌رگای ماڵی دڵتا
چاوه‌ڕوانم کۆرپه‌ی دڵم
بلاوێنی له باوه‌شتا
. . .
ئاماده‌م چاوم ده‌ربێنم
بیکه‌ی به ملوانکه‌ی ملت
به‌مه‌رجێ ڕێگام پێ بده‌ی
بیکه‌م به ماڵی خۆم دڵت
. . .
سه رو سه‌روه‌ت و سامانم
باببێ به خۆڵی به‌ڕپێت
به‌س یه‌ک ووشه بدرکێنه
بڵێ منیش تۆم خۆشه‌وێت
. . .
بادڵم له نێو دڵتا بێ
تامردن ئه‌ی خودای جوانی
ئه‌گه‌ر مردیشم دڵی تۆ
باببێ به گۆڕستانی.

ئه‌مشه‌و هاتی له
گه‌ڵ خۆتا ژوره‌که‌مت پڕ کرد له نوور
به هێمنی هه‌نگاوت نا هێدی هێدی هاتیته ژوور
لێوه‌کانت نایه سه‌ر یه‌ک وتت بیرم کردی گوڵم
که تۆم بینی شاگه‌شکه بووم خه‌ریک بوو بوه‌ستێ دڵم
وه‌ک فریشته ڕاوه‌ستا بووی له سوچێکی ژووره‌که‌ما
ووشه‌م بۆ نه‌ده‌وترا زمان وشک بوو له ده‌ما
له پڕ هه‌ستام به ئه‌سپایی ویستم له ئامێزت گرم
له‌م کاته‌دا دایکم ووتی هه‌سته زۆر دره‌نگه کوڕم
که چاوم هه‌ڵبری بینیم دایکم نانی بپم هانیوه
ئه‌وسا زانیم که خه‌یاڵه منی داماو خه‌ونم دیووه.
omran_xember@yahoo.se
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


به‌ندی عه‌لی
دره‌ختێکی په‌ل شکاوی
تێره بارانی
غوربه‌تم
چۆڕ چۆڕ خه‌مم له‌به‌ر ده‌ڕوا
گومان ، وه‌ک
خاکێکی کڵۆڵ
سه‌راپا داگیری کردووم
ده‌ترسم پێش
شه‌سته وه‌ستان و ژوانی
جارێکی که‌ی
چاوه‌شینه‌کانی ئاسمان
ببم به‌ده‌شتێکی دێم و
لیمۆیه‌کی ووشکی گوشراو
به‌ڕێکه‌وتیش دڵۆپێکی
ترشی سۆزم لێ نه‌چۆڕێ
به‌هانام بێ .. بوکی ده‌ریا
ئه‌م ئۆقیانووسی حه‌سره‌ته
فره سوێره‌و من له‌مێژه
تامی ماچێکی سازگاری
لێوی کانیم نه‌کردووه
به‌هانام بێ .. په‌ریی خه‌یاڵ
نیگام نغرۆی سه‌رابێکه
مانگ به‌ڕه‌قیبی زیندانی
شه‌و ده‌زانێ و
باران به‌وورده بزماری
له‌خاچدانم
ده‌ریاش به‌سه‌حرایه‌کی شێت
چ خه‌مستانێکه گوڵم
مه‌زاری ئه‌م
ژینه ، بێ تۆ
یه‌که‌م جاره
چاو له‌چرکه قورسه‌کانی
کات ده‌پۆشم
زۆر په‌رۆشم زوو به‌سه‌رچن
یه‌که‌م جاره
گوێ به‌زه‌رده‌ی ته‌مه‌ن ناده‌م
که‌ی و له‌کوێ ئاوا ده‌بێ
من زه‌نگیانه‌کای ئه‌مڕۆم
لێ وون بوون و
گه‌ڵا زه‌رده‌کانی فرسه‌ت
دام ده‌پۆشن
ئه‌ڵێی باڕه‌شی ئه‌م ده‌هره
بۆ ناخی من هه‌ڵده‌کات و
پوشی روحێکی مه‌ئیوسی که ناناسێ
ئاخ له‌چڵه دڕکاویه‌که‌ی ئه‌م قه‌ده‌ره
زۆر ده‌ترسم
قه‌تره‌یه‌ک خوێنی ته‌ته‌ریم تیانه‌مێنێ
تا دواهه‌مین نامه‌ی عیشقی
پێش دواهه‌مین هه‌ڵفڕینی
ئه‌م چۆله‌که هه‌ڵکوڕماوه‌ی
سه‌ردره‌ختی
ئه‌م جه‌سته‌یه‌ی پێ بنووسم
بیرت ده‌که‌م ، ئه‌ی گوڵه‌باخ
به‌هانام بێ.
به‌هاری
2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


له‌تیف
عومه‌ر
چمکی
تارای شه‌ریعه‌تی ڕۆژی هه‌ینی
کشابووه نێوان ماتی مه‌مکه‌کانم
نه‌هامه‌تیم گوزه‌ر ئه‌کرد
زه‌ماوه‌نده‌و ئه‌سپی ڕێگا
له نێوانی تاوێره‌کان، سمی ئه‌برد
تا، له ناکاو بۆره پیاوان
له‌گه‌ڵ زنگه‌ی تیغی شمشێر
له‌سه‌ر زینی هێز سالاری
ئه‌یان زرمان ناڵه‌و هاهۆی، دڕنده‌یی
له‌م کاروانه‌ی ترپه‌ی دڵما
که‌سێ نه‌بوو، لێم بگرێ ناز
له‌به‌ر ده‌می گاشه‌به‌ردی
ڕووه‌و هه‌وراز
له‌م ڕێگایه ، قه‌تاره‌ی ڕێ
دڵی بوکێنیان گوشیم
،.،.،.،.،.،.
ئیتر له‌وێ
هه‌ناسه‌کانم سه‌غڵه‌ت بوون
هه‌ستم بوو به گژه‌بای خه‌م
له توێی له‌شما
پارچه ، پارچه‌ی کراسه‌که‌م
شه‌که‌ت وێڵی نزای کردم
له ڕازی گۆی مه‌مکه‌کانم
تیکه ، تیکه‌ی ئازارێک بوون
ستیانه‌که‌م
دڕندانه سوێو ناسۆری، ژه‌هری تاڵیان
ڕژانه سه‌ر سینه‌ی تاساوی جه‌سه‌تم
شکاندیان په‌نجه‌کانم
له‌ناو ده‌ستی کۆیله‌یه‌تیم
له دامێنی هه‌م کچێنیم
،.،.،.،.،.،. |
له ڕۆحێکی ڕوت‌و قوتی ژێر خه‌نجه‌را
ئه‌قیژێنێ
به‌سه‌ر دارستانی ڕه‌شا
به عه‌ر،عه‌رو سنه‌وبه‌رو
سوور‌و سپی به‌رز چنارا
له‌م هاوارو گڤه،گڤی هه‌ناسه‌یه‌م
زریکه‌ی ژ نه‌دۆستانم ناسییه‌وه
هه‌ر سوێی ژانه‌و جه‌سته‌یه‌کمان ئه‌تاسێنێ
هاوارم کرد
هۆۆۆۆۆ، ژنه کۆیله‌ی،ڕه‌شو سپی
له‌به‌ر لرفی زاڵمانا
ئه‌شێ شیعرێ، یا شاعیرێ
له شیعرێکی سیلابی، نێو دیوانه‌که‌ی
ئه‌م ناسۆره مان ببینێ
.،.،.،.،.،.،
ئه‌وا ئه‌شک له‌م ڕۆشتنه‌م
حه‌زم ده‌کاته دانسقه‌و
تنۆکی ڕۆح ،له حه‌سره‌تا
ئاورنگ ئه‌گرن، له‌سه‌ر پێڵوی چاوه‌کانم
بۆ ئه‌و ساته‌ی ده‌روونی گڕ له گه‌رمه‌سێن
ووشک ئه‌بێ
چاو فرمێسکی پێ نامێنێ
بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی، ئه‌یانه‌وێ
ترپه‌ی دڵم لێ کپ بکه‌ن
له نێو دارستانی ڕه‌شا
هۆ دۆستانم،ده‌سته خوشکی
ئه‌م جه‌نگه‌ڵم، بۆ ئه‌وجه‌نگه‌ڵ
کراسه‌کان دادڕاون
له نوێژی ده‌م سپیده‌یا
بوون به به‌رماڵ
.،.،.،.،.،.، |
په‌پوله‌کان نه‌یان وێرا
نمایشی نازی جوانیان
له تویێ سامایه‌کی ناسکا
به‌سه‌ر باڵای گوڵه‌کانا، بکه‌نه‌وه
تا، ڕازێکی
نییازی له‌ش
له ژێر سێبه ری ماندوبوون
له‌ماچ گرن ،به تاسه‌وه
له‌م هاتنه‌م چی ئه‌بینم
هۆردویه‌ک ژن
ڕوتوو،قووتی بێ ناز له‌حه‌ز
حه‌ز له ئاهیان
ئاه له‌حه‌سره‌ت
حه‌سره‌ت له‌هیچ
هیچ له نییازی سره‌وتی ژن
.،.،.،.،.،.،
دره‌خته‌کان،نه‌یان وێرا
تنۆکێ له لیکی له‌زه‌ت
بڕژێنه‌سه‌ر مه‌مکێکه‌وه
له‌نمه‌ی ڕازی گه‌ڵایه‌کی
به‌ژنیانه‌وه
که‌وا سڕی نێوان ده‌ستی
به‌زمی نازوو
ڕازی حه‌ز بوون
ئه‌ی داد هاوار
له زه‌بری گێژه‌ڵوکه‌ی ڕق
ڕیزه ، ڕیزه خونچه‌ی هیوای
نازی جوانیان
له گوڵزارا، چۆن گوڵه‌گۆی
مه‌مکه‌کانیان، هه‌ڵئه‌وران
.،.،.،.،.،.، |
04/06/2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


سروه
دڵخۆش
ساته‌کانی ته‌مه‌نم ڕۆی خۆشی ژینم لێ په‌ڕیوه
وشه‌ی شیعر و هه‌سته‌کانم
ساباتی خه‌م دایپۆشیوه
ده‌ستی زه‌مانه‌ی بێ وه‌فا ترووسکه‌ی جوانی
ون کردم
له تاراوگه‌ی نامۆییدا بۆ خه‌ڵوه‌تگه‌ی ڕه‌شی
بردم
سه‌یره! به‌فری خه‌مه‌کانم هاوینیش ناتوێته‌وه
له‌چوار وه‌رزا بێ به‌هارم باخچه‌م سه‌وز نابێته‌وه
به‌ختی منه له‌م سه‌رده‌مه
نامۆیی له‌دایک بووه
ده‌نا بۆچی خه‌نده‌ی زه‌مه‌ن بۆباره‌گای حه‌زین چووه.؟

به‌بێ ئاگا پێم ئه‌ڵێیت
دڵم پێشکه‌شی تۆ بێت
خۆزگه‌خوازی به‌و که‌سه‌ی ڕۆژی جارێک ئه‌مبینێت
واده‌زانی دڵی من خه‌زنه‌ی شادی و خۆشییه؟
بڕوات بێ دڵخۆشییه‌که‌م بێداری و ناسۆرییه
ئیتر بۆ که‌سێکت ئه‌وێ که دڵه‌که‌ت شاد نه‌کات؟
روخسارت بشێوێنێ و دڵیشت شه‌قار بکات؟
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
ئه‌ڵێم ، ببارم وه‌ک
باران
وه‌ک شه‌ونم رابوه‌ستم
له سه‌ر به‌رگ و گوڵ و گه‌ڵا داران
* *
* * *
* * *
ئه‌ڵێم، با روبارێ بکه‌م به هاورێ
ده‌ستم بگرێ و له گه‌ل خۆیدا
به‌ره و ده‌ریا هه‌ڵمگرێ
* *
* * *
* * *
ئه‌ڵێم، ببمه زریان
ئه‌سبی ره‌نگ شێ شه‌پولی ده‌ریا
زین بکه‌م .
به‌ره‌و لێواری بێ خه‌یاڵ
که‌ف چه‌رێنێ و بحێلکێنێ و سم کۆڵ بکا
بخرۆشێت و بهووشێنێ
به‌رد و
دار و
سه‌خره و
ساحێل
له یه‌ک بدا و بیروخێنێ.
2004
|