خاڵه‌به‌کر
(1)
دوور له‌ئێستا،
گوڵه به‌لقیسی باخچه‌ی عه‌رشم بوویت..
به‌یانیان،
دوای هه‌ڵگڵۆفینی چاوه‌کانت،
په‌پوله‌ی ڕۆحم به‌یانی باشی لێ ئه‌کردیت.
(2)
لهقوتابخانهیهکدام..،
ئه‌و به‌یانیه‌ی،مامۆستای سروود،
مارشی عیشقم پێ ده‌خوێنێ،
مامۆستای وانه‌ی عیشق..!
زمانی ده‌کات به‌تیغ و..،
دژی فره ژنی ده‌ئاخفێ..!
لێ،به‌ڵێ
له‌بن ساباتی داکۆکی کردنیشه‌وه،
بۆ فره پیاوی ده‌گه‌ڕێ.
(3)
لهپۆلێکدام،
ئه‌و کتێبه‌ی،
لاپه‌ڕه‌کانی،
له‌په‌ڕه‌ی هه‌ناسه‌یه و له‌دیدی په‌پوله‌وه
ئه‌یخوێنمه‌وه..،
له‌وانه‌ی ئاینده‌دا..
ئه‌یشارنه‌وه..!
ئه‌و ده‌مه‌ی مامۆستاش له‌وانه ووتنه‌وه ئه‌بێته‌وه،
سه‌قفی پۆله‌که‌م لێ ئه‌بێت به‌ئاسمان،
ده‌روونم ئه‌بێت به‌هه‌وره تریسکه،
ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ش..
ئه‌بێت بهتهختهی سپی..!
له‌وانه‌ی ئاینده‌دا..،
ڕه‌شێنه‌ی چاوه‌کانی مامۆستا..!
ئه‌که‌م به ته‌باشیر،
له‌سه‌ر ته‌خته سپێکه ئه‌نووسم..!
+په‌شیمانم،
ئه‌و ده‌مانه‌ی..،
شیعرم بۆ ئهنوسییت ،
په‌شیمانیشم،
ئه‌و ده‌مانه‌ی،
ڕۆحمم کردبوو، به مه‌شخه‌ڵی سه‌ر له‌پی ده‌سته‌کانت،
چونکه..،
ئیراده‌م نه‌هه‌نگێک بوو..!)
لهوشکایی عیشقا دادپه‌وه‌ر بوو..)
(4)
هه‌رچی هه‌وری گه‌ردوون هه‌یه،
له‌سه‌ر ووشکایی ههقبێژیدا ڕیزیان ئه‌که‌م..
په‌ڵه،به‌په‌ڵه،
لێیان ئه‌پرسم،
کامتان،تا،ئێستا؟
لێوه‌کانی،
لێوی نمه بارانێکی ته‌ڕ نه‌کردوه؟
با، له گۆڕه‌پانی ئه‌م عیشقه‌دا!
بێته ده‌رێ، ڕاوێژی که‌م،
نه‌با، جارێکی تر..،
ئاسمان،
له‌خشته‌ی ببا و ههڵخخهڵهتێ..!
(5)
سه‌رسامم!
یاخی و تووڕه‌م..
له،تۆ،
له‌خۆم،
له‌و دڵۆپه بارانه‌ی،
که‌پێی ووتم، بێ خه‌م به..
به‌ڵێن بێت،
که‌هاتمه خوار،
ده‌ستی ووشکم،
هیچ ده‌ستێکی ته‌ڕ نهگوشێت
تا....،
پێکه‌وه له‌ئاسمان،
شوێنێکی متمانه‌تر،
ده‌که‌ین،به‌جێ ژوان،
یاخی و تووڕهشم!!
له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی،
پێش دره‌وشان،
که‌پێی ووتم!
دڵنیابه..!
ناهێڵم دڵی هیچ که‌س له‌تۆ زیاتر،
شانازی بکات به رهونهقمهوه،
یاخی و تووڕهشم!
له‌و باوه‌شه‌ی،
که بوو، به‌لانه و، فێرگه‌ی عه‌شقم!
چونکه..،
جگه،له‌شکست و تێکشکان،
هیچ شتێکی تری لا جێ نه‌هێشتم..
(6)
نامه‌کانتم هه‌ر لاماوه..،
دڵنیابه،
بۆ،مه‌رگیشی ناخوێنمه‌وه..!
بۆنی ههناسهکانیشتم هه‌ر لاماوه..،
دڵنیابه..!
به بۆنی هیچ گوڵێکی ناگۆڕمه‌وه
لێ، په‌شیمانم..،
له‌و نامانه‌ی که بۆم نوسیت و
نیشانی خۆمم نه‌یا،
چونکه..،
وام ئه‌زانی،
ته‌نها به‌منت ووتووه..
له‌ژیانا،
ته‌نها،دووشت، به‌زۆر نیه
یه‌که‌م، هاوڕێیه‌تی!
دووهه‌میش، خۆشه‌ویستی!
(7)
ڕۆژانێک..،
توینوێتیت به لێوه‌کانم ئه‌شکا،
ئێستاش به‌خوێنم..!
(8)
نمه‌کم کردویت..!
نمه‌کی،
(خوێ)و(نان) و(ئاو)..نا..
نمهکیشت کردوم..!
نمه‌کی،
(خۆێ)و(نان)و(ئاو)...نا..
له‌سه‌ر ئه‌و سفره‌یه‌ش..!
هه‌ناسه نه‌ما..!
ئاڵای سوور..!
به عاشقان هه‌ڵنه‌کا..!
* * *
هۆڵه‌ندا
21/3/2009
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەرهەنگ خامۆش
ئێوارەیەک
پڕ لە بۆنی هەناسەکانی بیرەوەری
پڕ لە خەراباتی عیشقی منداڵیم
بانگی کردم
ماچی کردم
تێر..تێر
لە باوەشی گرتم
لایلایەیەک لە موحیبەت
منی بردە نێو
لانکە پڕ دەزرازەکەی ئەوین
زەمەن لێم بوو
بە چەپکێک لە ملوانکەی
پڕ لە مۆر‌و و زەنگیانەی سەردەمی منداڵیم
موسافیرێکی بەردەم
وێستگەکانی فیراق بووم
پڕ بە دڵ حەزم دەکرد
لەم سەفەرە
جێ نەمێنم
بەڵام قەدەر ڕێی پێ نەدایین
حەزم دەکرد
وەک پرچی خوشکە بچوکەکەم
بمهۆنیتەوە
لە خەم..لە تەنیایی..لە عیشق
لەو حیکایەتانەى
کە لە شەوە مات و خامۆشەکان
پێلوی چاویان لێکدەنام
حەزم دەکرد
بملاوێنیتەوە
لە خەندە پڕ گومانەکانی
ئەو کچەی
کە لەسەر ڕیگای مەکتەب
بۆی دەکردم بە هەوێنی
هەنسکی گەنجیم
لەو ماچانەی
کە هەرگیزنەیاندەهێشت
تاوێک لەژێر تارمایی
کاروانسەرای ئەوینی شەو
بسێمەوە
ئەوانەی کە جێیان هێشتم
لە تۆ زیاتر
کەس پێی نەگوتم ماڵئاوا
لە تۆ زیاتر
کەس منی بە تەنیایی نەسپارد
بۆیە
ڕۆحم ئاوێزانی
سەما نەرمەکانی (باران)و
گەمە سەختەکانی گریان دەبێ
(با)دەمباتەوە
بەردەم دەرگای فیراق و
سەفەر دەمباتە
بەر پەنجەرەکانی یادگاری
گوناه
مێزەرێکی زەردم لەسەر دەنێ
تۆبەش بەرەو قاپی خودام دەبا
مەهێڵە زێتر
لەنێو مەراقەکانی عیشق
کاڵ ببمەوە
گوناهتر بم لە سواڵکەرێکی
سەر شەقامەکانی تەنیایی
تەنها بۆ چاو تروکانێکیش
پەنجەکانم لە تەنیایی دانەخەم
لێم گەڕێ با تەڕ بم
تەڕتر لەو پاساریانەی |
کە باران بە لێزمە
ماچیان دەکا
هەوریش گەزیان لێ دەگرێ
کە تۆ هاتی
من لەوێم
لەوێ..
لە کەناری بیرەوەرییەکانی عیشق
بەدیار لوتکەی بوونی خۆمدا
خۆم بە بەژنی تۆ هەڵدەواسم
دەمەو عەسرێک
من لەوێم
لەگەڵ چایەکی خەستی(مەچکۆ)
بە دوکەڵی سیگارێک
کە لە هەنسکی قوڵم دێنە دەرێ
وەک تابلۆیەک
دەتنەخشێنم
لەوێم
لە سوچێکی کۆڵانەکانی یادگاری
پەنجەکانم
لە پرچی کاڵی زەمەن
دەئاڵێنم
دووبارە بەیەکەوە
لەسەر قەدی
دارئەسپیندارێکی (شەست مەتری)
یادگارییەک هەڵدەکەنین
ئەمجارەیان
شەرم مەکە
با هەموو کوڕ‌و کچانی
زانکۆ‌و قوتابخانەکان
بمان بینن
با دیسان*(مەم)
لە بەلەکۆنەکەوە سەیرمان کا
داستانێکی دیکە
پڕ لە عیشق..پڕ لە سوتماک
دابڕێژێ...
قەیدی
چییە
دیسان با مناڵانی گەڕەک
هاوار بۆ دایکم ببەن
کە نیوەڕۆ گەڕامەوە
باوکم بە حەیزەرانەکەی
چاوترسێنم دەکا
شیعرێکی ترم بۆت نوسیوە
هەر کت و مت
لە ستایلی هەشتاکانم دەچێ
ئەو شیعرانەی
کە بە(عومەر خامۆش)و
(مەجید خەمناک)م نیشان دەدان
کە پڕ بوون
لە ئێستاتیکای عیشقی تۆ
دەمەو عەسرێک
دەچمەوە سەر گردەکەی قالنچاغە
وەک مناڵیم
چیلکە دارێک
لە شارە مێروولەیەک وەردەدەم
خانویەک لە ووردە بەردو
گومبەتێک لە قوڕ دروست دەکەم
کە ئێوارە گەڕامەوە
دایکم دەڵێ:
نەیە ژوورێ
بە لەشی قوڕو تۆزاوی
لە بەلوعەکەی بەردەرگا
خۆت خاوێن کەوە ئینجا...
دەمەو عەسرێک |
کتێبێک دەخەمە بن کۆڵمەوە
هێدی..هێدی
هەنگاوەکان
دەمبەنەوە ژێر سیبەری
دار سنەوبەرەکانی(غاباتی کوران)
لەوێ..
من و شیعر‌و تۆ بەیەکەوەین
لەوێ..
چامەیەک دادەڕێژم
بڕگەکان
لە قافیەی عیشق هەڵدەکێشم
چاو دەگێڕم
دەڵێم بەڵکو
( بێلاف)*یا(شەیداهۆ)*
ببینم
بە حەسرەتەوە بۆیان بخوێنمەوە
دەمەو عەسرێک دێمەوە
لە ناو باسێکی خەتی(ئیسکان)
لاپەڕەکانی ڕۆژنامەیەک هەڵدەدەمەوە
شیعرێکی (کەریم دەشتی) دەخوێنمەوە
دوای ئاوێتە بوونم
لەگەڵ هەر کۆَپلەیەک
سەر هەڵدەبڕم
لەلاتیوێک ڕوومەتی ئاڵ و
برژانگە ڕەشەکانی کچە هەولێرییەک
دەکەم بە ماڵی
حەسانەوەی هەنسکەکانم
شەو شیعرێکی
(قوباد) دەخوێنمەوە
ئێرۆتیکانە مەست دەبم
هەناسەم تێکەڵ
هەناسەی(ئاو) دەبێ
تەڕ..تەڕ دەبم لە عیشقی تۆ
ئەمشەو
گشت بیرەوەرییەکان جێم دێڵن
ناچارکەزیت
لە نێو فۆتەی شیعرێکدا
دەهۆنمەوە
کوڵمەت بە ماچ ماکیاژ دەکەم
بە کۆپلەیەکی ئاوریشمی
داتدەپۆشم
بەڵام سینەت
با بەبێ ستیان بێ...
ئەمشەو نایەڵم پڕشەنگی خۆر
بە سۆمای چاوەکانم ئاشنا بێت
دەڕۆم ئۆقرە ناکرم
دەرگای(فەرەیدون سامان)ی هاوڕێم و هاوسێم
دەهەژێنم
بە چاوی پڕ لە ئەفسونی عیشق
سەیری شیعرەکە دەکاو
دەڵێ:
جوانە..دەست خۆش
پڕە لە عیشق..پڕە لە نۆستالیژیا
ئەگەر هاتی
من دەمەو عەسرێک لەوێم
لەوێ..
لەگەڵ هەناسەکانی تەنیایی
لەگەڵ ئەزەل
لەگەڵ فیراق
لەگەڵ منداڵیم
لەگەڵ گەنجیم
من لەوێم
لەوێ ێ ێ ێ ێ
لەگەڵ بیرەوەری....... |
*(مەم):
مەبەستم (محەمەد
مەولود مەم)ی چیرۆکنووسە.*(بێلاف):
عەبدولرحمان
بێلافی شاعیر.*(شەیداهۆ):
ئیدریس شەیداهۆی نووسەر
و شاعیر.
Xamosh_s@hotmail.com
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەرزان
هەستیار
بیرکردنەوە لە
نیشتیمان ...
چزووی ئەو دووپشکە بێ ئومێدەیە
لە نێو کلیلەی ئاگردا
لە سەری خۆی ئەچەقێنێت ،
بیرکردنەوە لە نیشتیمان ...
پەنجە خستنە نێو قژی شۆخەژنێکە....
لەبەر تریفەی مانگەشەوێکی هاویندا ،
بیر کردنەوە لە نیشتیمان
ژەهرێکە لە ماچی یار شیرین‌تر و
کڵۆ شەکرێکە لە فیراق تاڵتر
من وەک منداڵێک ،
چۆن بیر لە هاتنی یەکەم ڕۆژی جەژن ئەکاتەوە
بیر لە نیشتیمان ئەکەمەوە
بیر لەو شەڕانەش ئەکەمەوە بە یەکمان فرۆشت ،
ئەو "دا‌و"انەی بە ناوی عیشقەوە
لەسەر بەفری " ڕیا " بۆ یەکمان دانا
ئەو بوختانانەی بە بیانووی ناپاکییەوە بۆ یەکمان کرد
ئەو "مین "انەی لە لا ڕێدا بۆ یەکتریمان چاند
"مین"ی عیشق و خیانەت و
گومڕابوون و
" مین " ی هەموو شتێک ، هەموو .................!
* *
* * * * *
لەوە تێ ئەگەم نووستن ، مردنێکە کاتیی ،
بەڵام بیرکردنەوە لە نیشتیمان ، زیندەگانییەکە هەمیشەیی و
مردنێکە ، نا کۆتا ؛.
نیشتیمان ، بە دڵێکی پاک و
بە هەموو تەنەکە خۆڵە ژەنگاویەکانیەوە
پیاسەی کەناری " ڕاین " م لەگەڵ ئەکات و
بە ڕیزێک "مەنهۆڵ "ی شکاوەوە
لەگەڵما خۆی ئەکات بە کڵیسا زەبەلاحەکەی "دۆم "دا و
بە شەقامە پڕ تاسەو چاڵەکانیەوە
قۆڵ ئەکات بە قۆڵما و
بە سوپەر مارکێتەکاندا فڕکەمان دێت
بە ڕا‌نک و چۆغەیەکی شڕەوە ...
پێش من خۆی ئەکات بە باڕێکی قەرەباڵغدا و
بەو نیوە زمانییەی خۆیەوە .....
داوای دوو " بیرە " بۆ هەردووکمان ئەکات
چەند جوانە نیشتیمان ،
بێ ئەوەی ئارایشت بکات ،....
لەگەڵما دێتە ئاهەنگ و
سەما ئەکات و گۆرانیش ئەڵێت ،
لە ناکەس بەچەیی کوڕەکانی نەبێت ،...
شەرم لە سادەیی خۆی و
لە بێکەسیی خۆی و
لە نابووتیی خۆی ناکات ؛
لەوەتەی هەیە نیشتیمان ،
وەکو دایکم.....
هەر خەریکی منداڵ بوون و
گسکدان و
قاپ شۆرین و
جل شتن و
میوان بەڕێ کردنە ،
وەک نەنکیشم .....
دەستەکانی ئەلەرزن و
چاوانی ، کز ،
لە نێوەندی شەقامێکی قەرەباڵغدا
هۆڕنی ماشێنەکان کاسی ئەکەن و
کەس نییە بیگەیەنێتە سەر شۆستەکە
* *
* * * * *
نیشتیمانە بێ دەرگاکەم ،
نیشتیمانە بەرەڵڵاکەم ،
نیشتیمانە فریشتەکەم ،
نیشتیمانە نورانییەکەم ،.....
هەموو ڕۆژێک ئەیبەنە بەر دەروازەکەی بەهەشت و
ناشهێڵن بچێتە ژوورێ ،
ڕۆژ نییە نەیگەیەننە بەر قاپیی دۆزەخ و
سووتانی خۆی پیشان نەدەن ؛
نیشتیمانە وەحشییەکەم ، ئەلف و بێ جیا ناکاتەوە و
ئەدرێسی خۆی لەبەر نییە ،
هەموو ڕۆژێک لە کۆڵانەکەی خۆشمانا ون ئەبێت و
ئەبێت دراوسێ حیزەکان بیهێننەوە.
کۆلن
کانوونی دووەمی 2009
bhastiar@yahoo.de
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هێمن
بابان
هه‌ندێ جاران
ووشه‌کانت خه‌نجه‌رئاسا
بڕبڕه‌ی پشتم ده‌پێکێ
هه‌ندێ جاریش
مه‌ستم ده‌که‌ن وه‌کو پێکێ
من ئێستاکه
زامدارێکی نیوه مه‌ستم
به‌دگومانم له‌و ئه‌وینه‌ی
که عومرێکه ده‌یپه‌رستم
گومانی چی
ئێواره‌یه و
مانگه شه‌وی به‌دی ده‌که‌م
که‌چی هێشتا به‌دگومانم
بۆیه چرایێ هه‌ڵده‌که‌م
له‌ناو گڕی ئه‌وینتا هێنده سوتام
به ئاگریش دانامرکێم
له ماڵێکی بێ تۆییدا
هێنده ونم نازانم کێم
که‌چی ئیستاش به‌دگومانم
که فه‌رشی وه‌فا رابخهی
ئه‌سته‌مه هه‌تاکو مردن
له‌ته‌ک خۆتدا جێم ڕابخه‌ی!!
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئیدریس
عه‌بدوڵا
هۆ ئازیزم
لەسەر ڕێگای خۆشەویستیم
بەرەو لای تۆ هەنگاو ئەنێم
مات‌و مەلول و پەرێشان
هەنگاو لەسەر هەنگاو ئەنێم
ئەزانی بۆ زەرد و لاواز
ماندویی ڕێم پێوە دیارە
چونکە ڕێگەم گەلێک دوورەو
زۆریش سەختەو بە ئازارە
بەڵام نەکەی بێ هیوا بی
خۆت دڵتەنگ کەی بێ ئاگا بی
دڵنیابە دەگەمە جێ
چونکە رێگەم گەلێک ڕوونە
ڕێگای خۆشەویستی تۆیەو
ڕێگای بەرەو لای تۆ چوونە.
سویسرا
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌نوه‌ر
مه‌سعود
له‌خه‌ونمدا مردم
له‌م دنیا بۆ ئه‌و دنیا
هه‌ر خێرا هه‌ڵیان گرتم.
کاتێک چاوانم کرده‌وه
به‌هه‌شتی به‌رینی خودا بوو
منی هه‌ژار بۆی برابووم
کیژێک، بۆ به‌خێرهاتنی منی میوان
به‌سه‌ماوه به‌ره‌و رووم هات
حهولهوهلا، له‌و جوانییه
سه‌دانی فریو ده‌دا
به‌نیگایه
پرچێکی ره‌ش
ره‌شتر له‌هه‌وری پێش لیزمه‌ی باران
دیار بوو خودا
کاتی زۆری ته‌رخانکردبوو
بۆ خۆلقانی جوانێکی وا
له‌شه‌رابی ده‌ستی ئه‌و جوانه
توونیه‌تی نه‌ده‌شکا
هه‌ر بۆیهوهک شێت، سه‌رم پیوه‌نا
شه‌رابێک پڕ له‌هه‌ستی خۆشی
نه ژانه‌سه‌ر و بێ تاقه‌تی
به‌رژانی به‌گیانمدا
هه‌ستێکی خۆش هه‌ژا
کچانی تر
بۆ خزمه‌تم، سهرهیانگرت
یه‌کێ به‌سینی پڕ گۆشت
یه‌کێ میوه‌جات
یه‌کێ بهحهڵواوه
منی نه‌دیو بدی
ئه‌وه‌نده‌م خوارد
سکم وه‌ک مه‌شکه‌ی
پڕ دۆی لێهات
پاشان قۆڵیان گرتم
بۆ لای جۆگه‌ی هه‌نگوین
بۆ پیاسه و قه‌ده‌م لێدان
له بینینی هه‌نگوینی خوا
هێز گه‌رایه‌وه چاوانم
هه‌روه‌ک زه‌رقا
ئازیزانم
بڕاواتان بێت!
کچانی دنیای خۆمان
ئه‌ڵێی پیاون
له‌چاو کچانی به‌هه‌شتی خوا
پاش ئه‌مانه
کچانی رووت، بۆ جۆلانێ
خستمیانهسهر
که‌وانه حه‌وت ره‌نگه‌که‌ی
پرچی ئایشێ و فاتێ
به‌ده‌نگی ناسک پێیان ده‌وتم
بۆتۆی میر و نه‌جیبزاده
خزمه‌ت هێشتا گه‌لێ ماوه
له‌کۆتایی
وتم توو گه‌وره‌یی ته‌عالا
تێم گه‌یه‌نن
له‌نهێنی و کاری خودا
به‌کۆرس وتیان
چی بێ له‌تۆ نهێنی بێت
ده‌بێت ده‌نگمان پێ بده‌یت!
به‌م نزیکانه
له‌به‌هه‌شت
ئینتیخاباتی
په‌رله‌مانه!
ئه‌م هۆنراوه‌ی
شاعیری کۆمیدی پاکستانی ئه‌نوه‌ر مه‌سعود، به‌شێوه‌یه‌کی زاره‌کی له‌زمانی
سویدییه‌وه وه‌رگێراوه و پاشان وه‌رگێڕدراوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی، ئه‌م
وه‌رگێڕانه له که‌موکوڕی به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی
هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان وای لێکردم که بڵاوی بکه‌مه‌وه.
سه‌ردار عه‌بدوڵا
sardar2@spray.se
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی
من هیچ ناڵێم
له‌کۆتره بێوه‌ژنه‌کانی گه‌رمه‌سێری
چاوه‌ڕوانیی ته‌م بپرسن
کهلهدهووری تراویلکه‌ی بێچوه‌کانیان
هه‌ڵکوڕماون و
هێشتا قه‌له‌ڕه‌شکه‌ی ڕمان
په‌ی به‌زه‌نگیانه ڕه‌شه‌کانی چاوه‌کانیان
نه‌بردووه‌و هه‌ر چاوه‌ڕێن
به‌ڵکو خودا
له‌ئه‌ستێره کشانێکی نیوه‌شه‌ودا
سۆراخێکی هاوسه‌ره دزراوه‌کانیان
نیشان بدا‌و .. ئه‌ویش بێده‌نگ
وه‌کو گۆمه بێ نوتقه‌که‌ی ویژدانی تۆ
ئه‌ی ده‌سه‌ڵات
من هیچ ناڵێم
له‌خۆڵه‌مێشی ژێر چرا وه‌همیه‌که‌ی
دۆزه‌خی شه‌ره‌ف بپرسن
تاچیرۆکه باڵ سوتاوه‌کانی عیشقی
پهپوولهتان بۆ باس بکات
له‌سه‌رده‌می
میهرتانا
کهلهمیهری خودا ده‌چێت
بۆ (حه‌وا)ی تاقانهکچی
تاهه‌نوکه‌ش تێنه‌گه‌یشتم له‌په‌یوه‌ندی
نێوان عیشق و گوناهی سێ‌و
تاهه‌نوکه‌ش تێنه‌گه‌یشتم
بۆچی عاشقان یان ده‌سوتێن
یان لهفیردهوسی نیشتیمان
نه‌فی ده‌کرێن
ئه‌ی پاسه‌وانه جوامێره‌کانی ئاسمان
سه‌د نه‌فره‌ت لهئازادیتان
ئاخر ده‌بێ چ حیکمه‌تێ له‌مانه‌وه‌ی ئێوهدابێ
که‌ئازادی هه‌ر بهکهڵبهی گورگ ده‌به‌خشن
لهگوڵبژێری نێچیرداو
بهجۆرههای نوکی قولاپ
له‌هه‌ڵبژاردنی ماسی
ئاخ ... نیشتیمان
له‌چه‌رخی هارونهکاندا
چه‌ند که‌ساسی.
به‌هاری
2009
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خالید شه‌یدا
ده‌زانی بۆچی ڕه‌نگم زه‌رد هه‌ڵگه‌راوه
ترپه‌ی دڵیشم زۆر كز بووه
چونكه گیان ماوه‌یه‌كه
به‌یانیان به ماچ
له خه‌و واگام ناكه‌یته‌وه
ده‌زانی بۆچی شه‌و و ڕۆژم
لێتێك چووه .....
به شه‌و خه‌وم لێدهزڕێ و
تا به‌یانی هه‌ر به ئاگام
چونگه گیانه سێبووریم
ناێی بێ تۆ ....
تۆ لێره نیت ،
به‌ڵام من به خه‌یاڵ
هه‌ر له لای تۆم ....
ده‌زانی بۆچی جار و بار كش و ماتم
هه‌ندێ جاریش فرمێسكی
دێ له چاوم
غوربه‌ت
چونكه گیانه كه‌وتوومه‌ته
گۆشه‌گیری و هه‌ر به ته‌نیام
خه‌م و په‌ژاره‌ش یه‌خه‌ی گرتووم
كه‌سێكی وه‌ك تۆش شك نابه‌م
ببێته پشت و په‌نام ،
تا بسڕێته‌وه
له دڵم په‌ژاره و خه‌م ....
هانۆڤه‌ر
21 .09.05
|