

ڕابەر فاریق
1
کانیلەیەک لە هەورەوە تا باخەکەی نێو ژوورەکەم،
دێت و لەگەڵ هاتنی دا
وەرزێک دەچێتەوە پیاسە و
قەفەزێک نامێنێتەوە،
بۆ خۆم و بۆ منداڵەکەم، تەنیاییمان و ژنەکەم.
وەختێک ئەو دێ،
سەفەر ناکەین بۆ هیچ کوێیەک،
وەخاتێک شنە پاڵتۆی کەسک دەخاتە بەر
پاییزی لێوار پەنجەرە،
بەرخی نێو قاڵییەکەی دایکم دەباعێنێ،
دەباعێنێ و
لە پەنا هەر قولانجە نیگایەکی برسیی،
ناوەکیی دا،
لەنگەرگرتنی خوڕڕەکە، کەم و کەمتر دەبێتەوە.
ئەز دەمگەلێکە دەزانم،
ئەم ئاوە دێ،
بە تام و بۆی جوایەزەوە،
بەڵام ئەوە تازە بزانم،
زانین تەنها ئەوە نییە،
ئەمەیشە کە دەریببڕی، وەک زانینکار.
2
ئەمشەو سبەی دەنووم لە پاڵ،
تەرمی زەمەنی مردوودا،
لەوێ بۆ خۆم تاریکیی کۆدەکەمەوە و
هەڵوەرینم دەستووتێنم.
قل قل باڵم دەردەهێنم،
هەموویشیان دەکەم بە سیگار،
دوو دوویش بە دیار ئەوینەوە دەیانکێشم،
ئاهەکانم.
گیرفانی ئاو تژیی دەکەم،
لە خەیاڵی خەونی نەبینراوم،
سەوڵی دەستە شکاوەکانم،
دەنێمە نێو زەریای خەم و
دێم و دەڕۆم، تا نێوەندی تۆ و من و خۆم.
لە کێدا نیشتەجێ ببم، ئەی بێکەسیی؟
- لە
تۆ یان زەمەن، یان لە تەم؟
- لە
با یان هەور، یان لە چیی؟
- لە
شوێن یان مانا، یان سەبر؟
- دە
پێم بڵێ؟
- لە
هیچ کوێیەک.
|
سێبەرم وەکوو تارماییی کەوشەکانم، لەگەڵم دێت،
شەقامەکان هەر لەوێدا دەمێننەوە،
وشەکانیش بەفرئاسا دەتوێنەوە و
سنگێک نییە، سەری من بناسێتەوە.
لە باخچەی قاڵییەکانم،
خونچەگوڵەکان پەشمووردەن،
ئەدی بۆچی پەپوولەکان هەڵنافڕن،
لە سەر گومەزی پیتەکان؟
-
تومەز لەوێ هێللانەیان چێ کردووە،
بۆ
نامە نەخوێندراوەکان،
+ بۆ
منیش ئەی وەهمی دنیا،
ئەی کەسێک کە قەت ناتناسم...
دە کەواتە، با دەست پێ بکەین و بخۆینەوە.
3
دڵی وشە دەدەینەوە، بە نووسینەوە،
کاغەز ئاودەدەین بە پیت،
پاڵ بە درەختی ساڵەوە دەنێین و
دەڵێین: ماڵئاوا ئەی چاوەنۆڕیی.
4
هەموومان بە دیار مارشەکانی ونبوونەوە،
ڕا وەستابووین،
گۆرانیمان بۆ ئاو دەگوت،
لەوێ،
لە ژوورە ساردەکەی بەفردا،
هەوا فلووتی دەژەنی،
پیاوێک، پەڕەکانی باڵی کۆتری پاکنووس دەکرد،
ئاگر بە تەنها دانیشتبوو،
لە ژێر نێڵەی پشکۆیەک،
ئێمە لە بەفر ڕۆچووبووین،
وەختێک وشەکان لاربوونەوە، لە ژێر هەتاوی
نووسینەوەیاندا.
5
خۆم بە سێبەری قەوزەکانی
گۆمی وەرزا هەڵًناواسم،
بە گسکی یادەوەرییم
هەناسە لەترگرتووەکان کۆدەکەمەوە،
لە هەر پەرتبوونێکدا، حوزن لە ڕەهێڵەکان دەئافرێنم،
ئاهێک لە دوامەوە دێت؛
نازانێ کە لە نائومێدیی تێ پەڕیوم.
|
------------------------------------------------------------------------------------


ده‌ریا نامۆ
شه‌رمه‌زاربی ئه‌ی
ئه‌و که‌سه‌ی
وه‌ک خۆر هه‌ڵهاتی له ژینم
وه‌کو هه‌وری ڕه‌شی ناوه‌خت
قه‌تیس مای له ئاسمانی دڵم
بوویته باران و ڕه‌هێڵه
تنۆک تنۆک باریت له چاوانم
شادیت لێ کردم به شین
جارێ نه‌هاتی به‌لای گریانم
بویت به ته‌رزه و زریانێ
ژاکانت ڕوخساری شیعرم
وه‌ک بایه‌کی شوومی ناکات
وه‌راندت خونچه‌ی به‌هارم
به نه‌فره‌ت بی بایه‌قوشی خه‌م
هه‌ر بێ شوێن و سه‌ره‌ڕۆبی
به‌ر نزای ئه‌م دڵه‌م که‌وی
قه‌ت خۆشی له خۆت نه‌بینی
شه‌رمی ویژدان بتگرێ
تا دڵت له لێدان ئه‌که‌وێ
ببیت به داستانی سه‌رشۆڕی
جیهان ده‌رست لێ وه‌رگرێ
فه‌رهاد داستانێک بوو
عیشقی شیرینی به دونیا ناساند
به‌ڵام تۆی ناپاک و دوو ڕوو
ڕق و کینه‌ت له باخی مندا ڕواند.
به‌ریتانیا
------------------------------------------------------------------------------------


حەمەى ئەحمەد
رەسوڵ
ئەم شیرۆکانە بۆ تۆیە.
بێـــدەنــگ مـەبـە
دیومە گــەلـێ جــار
ڕۆڵــە لـەحـەژمەت مەرگی دایکا
دوورگەی نێـو دەریـاو بیابـان و
دەشتـی نێـو هـەوران تـەی کـا
دیومـە بلەرزآ دڵ لە تاو ئازار
خوێــنی چاو سەرکا و
بڕژێــتە سەر خاک، دوا تنۆکەی هێــز
نەمدی بۆ تــــــاوآ، لانەی هیوایەک
گیانێــکی تەزییو... بگرێــتە ئامێــــز
بەڵـــێ من دیومە
دڵـــۆپآ شەونم
کڵــپەی سووتانی
سەرتاپا شـارآ
بکوژێــنێـــتەوە
نــــەمدی بۆ تـــاوآ
سێــبــــەری خەونی وونی:
نێــــو سەراب ، بدرەوشێــــتەوە
دیومە گێــــژەن، سەری ڕووتی بنارێــکی
لە مێــــخەوە هەڵگرتووە..
دیومە ئاگر وەک ئەهریمەن
بە نێــــو شادەماری درەختا ڕۆچووە
نە من نە تۆ ..
نەماندیووە ، ماری برسی
پاسی ڕێـبوارێـکی نووستووی ژێــر دارآ بـێ
تۆش وەکو من کە نەتدیووە.. بۆ ناپرسی !؟
شــــــــــــە و
چاوی ماندووی شەوآ بانگی کردم :
" دەمآ سا ڵە بینایی چاوانم کوێرە و
ئاوی هەنگوینم لا تا ڵــە
لێ ئاخ !
خۆزگە ئەمزانی دڵی هەوری ئاسمانی
شۆخ وچاوی مانگ و ئەستێرەی شیرین
بۆچی هەردەم بە کــوڵ ئەگـریـن ؟
|
سووتان
هەوری
ئاســــمانــێ نووستــووە
دوکـــەڵ لـە ئــاگر تۆراوە ،
دایکی شـــارێ کۆست کــەوتـــــووە
دار چنارێ، لــەخــۆوە ڕا بـەلایا دێ
چـــرای شیــعرێ ، کـــــز ئــەسووتـــــێ
نــەمـــــریـــی
گوڵیش هەر پیر ئەبێ و
..... ئەمرێ
وەلێ پێش مردنیان ،
لەسەر لەپی دەستەکانما
جێ ئەمێــــــنێ بۆنیان !
گەشبینم کە هێشتاکە ئەژیم
چەندی تر لە تۆز و قەهر و ژاوەژاوی
چەپگەردی وا ڕەزاگرانا لێوان‌لێو بم
لە تووڕەیی .. لە ڕەشایی ..
هێدی هێدی ڕەنگەکانی ئۆمێدم
لێ کاڵبنەوە ..
هێشتاکە ئێرە بۆ من :
باخچەی سبەینێیەکی شێدارە
ئەو باخچە کەسکانەی بە سانایی
ئەمگەڕێننەوە نێو باوەشی مناڵیم
مناڵیی : ئەو دەمەی جانتای پڕ کتێبم
لە پاڵ شیشەکانی" باخچەی گشتی "یەوە
فڕێئەدا و سەری چکۆلەم پێش خۆم
ئەبردە ئەودیوی بارەگای گوڵ دزینەوە ..
لە نێو باخچەدا ،تێر ..تێر خۆم ئەگەوزاند
دوو ..سێ ..چوار گوڵی تەمەنم ئەقرتاند
ئەمخستنە نێو جانتای سەفەرەوە و
بەرەو سەراب .. بەرەو ژیان هەنگاومئەنا !
|
*
شیرۆک: بریتییە لە
شیعر+ چیرۆک واتە هەر دەقێک خەسڵەتەکانی شیعر و چیرۆکی لەیەک بابەتدا
کۆکردەوە پێی ئەڵێین شیرۆک.
------------------------------------------------------------------------------------


به‌ندی عه‌لی
شه‌وی یه‌ڵدا چه‌ن درێژ بێ
گورزه تیشکی ده‌ی پسێنێ
کریستاڵی خۆشخه‌یاڵی
وورده زیخێ ده‌ی شکێنێ
کێوه به‌فری وه‌همی پیرۆز
په‌یکه‌رێکی به‌رهه‌تاوه
چه‌نێ فیزی نه‌مری لێدا
نه‌رمه وه‌شتێ ده‌ی ڕمێنێ
کێ ده‌توانێ به‌ر به‌گوژمی
تۆفانێکی مێژوو بگرێ
کێ ده‌توانێ سه‌مای گه‌ردوون
چرکه ساتێ بوه‌ستێنێ
کێ ده‌توانێ ناخی زه‌ریا
کپ و خامۆش و بێ ده‌نگکاو
له‌فه‌رهه‌نگی حه‌قیقه‌ت دا
به‌گۆمی مه‌نگ ، بیشوبهێنێ
که‌جامی دڵ سه‌رقه‌ڵا بوو
به‌ئازاری تواوه‌ی خه‌م
یه‌ک دڵۆپی کافیه تا
چه‌مێ بێزاری بڕژێنێ
نه‌خێر نابێ و نه‌نگه هه‌رگیز
ڕووباری خوڕ به‌ره‌و دوابێ
زه‌مه‌ن ترپه‌ی دڵی گه‌وره‌ی
سروشته‌و ژین ده‌بزوێنێ
مه‌لی ئازاد تاکو بفڕێ
سه‌رنجی ڕوو له‌ئاسۆیه
چاره‌نووسه سبه‌ی ، ئه‌مڕۆ
به‌جێدێڵێ و ئه‌مڕۆ ، دوێنێ.
هاوینی
2009
------------------------------------------------------------------------------------


ڕێـبوار ئـالانی
زه‌مــــــه‌نـێـکـــــــی
دوور و درێـژ
بــــــه‌خــۆشـــــی لـێـمان تـێـپـه‌ڕی
ڕۆژگـــارێـکــــی حــه‌ز و ناسـک
بـــــــــۆ بـاخی ئـێـمــه هـه‌ڵـپــه‌ڕی
*****
کـــــه یـــه‌کتـرمان ئـه‌دی هه‌ر کات
ئــه‌بـوویـن بـــــــه‌سـاڵـێ لـه بـه‌هار
دایــم سه‌وز و جوان و گه‌ش بووین
لــــــه دامـێـنـی چـیـا و کـــــــــه‌نـار
*****
وا ئـێـســـتاکـه‌ش بــــــــێ هـــه‌واڵم
وه‌رزی ســـــــــاڵـم گشـــت پــاییزه
چـــــاوم ئـه‌گـری بـــۆ و ئـه‌ویـنـه‌ی
دوور لــــه بــــــه‌هــــاری ئـــازیزه
*****
مـــن دڵـنـیـام ئـــــــه‌م ژووانـــــــه؟
بــــاوه ش بــــۆ کـــه‌س نـاکـاتـه‌وه
گــــه‌ڵای ســـــه‌وزی ده‌خـوڵـقـێـنـێ
تـــــا بـــــه بـــاڵات ده‌گــــــــاتـه‌وه
*****
تـــــۆ فــێـری جـێـژوانــــــی منـی
گـــــــه‌رچــــی وونـــی بـه‌داخـه‌وه
ڕۆژێ هــــه‌نــــاســـه‌ی پـاکـی تـۆ
هــــــه‌ر دێــتـــه‌وه ، لــه نـاخـه‌وه
************
بـه‌ریـتـانـیـا
پـایـیـزی 2009
rebwaralany@hotmail.co.uk
------------------------------------------------------------------------------------


په‌یوه‌ند خه‌یام
فه‌رمانی دڵ بوو
هه‌ر کارێ له ژیانم که کریاو کردم
دل ده‌ستی ده‌گرتم به کۆڵانی تاریک و رۆشنی ده‌برم
زه‌مه‌نێ دل له‌سه‌ر به‌رمالی مه‌لاکان نوێژی پێ ده‌کردم
که‌چی دوێنێ له‌سه‌ر مێزی مه‌یخانه‌یه‌ک سه‌رخۆشی کردم
سه‌رده‌مێک که دڵ ساوا بوو له ئامێزی دایه‌ی ده‌گرتم
که‌چی ئه‌مرۆ دل به‌ره‌و ئامێز و باوه‌شی
کیژێکی بردم
به‌ر له سلاو و بیستنی ناوم لێوه‌کانی بۆ گه‌ش کردم
پرسیم ئه‌ی کیژی دل وه‌ک په‌پوله چ زوو بروات پێ کردم
له تاریکی کام شه‌و ترسای وا به‌گه‌رمی ده‌ستت گرتم
کام دادوه‌ر فرمانی دا که زیندانی قه‌فه‌زی دلت کردم
کیژی دل وه‌ک په‌پوله هاته وه‌لام رووی تێ کردم
هه‌رچی که کریا و کردم فرمانی دڵ بوو دل
فێری کردم.
peywand-xyam@hotmail.com
|