٦\١٠\٢٠١٣
لەچک چەند بێ..
دیموکراتییش ئەوەندەیە!
یەلماز ئۆزدەمیر
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: بڵێسە شاوەیس
کوردەکان دەتوانن لەچک لەسەرکەن
بەم جۆرە لە پاکێجەکە گەیشتم.
*
زمانی دایک و شتی وا نییە...
بۆ نموونە گوڵتان کشاناک
ئەگەر بیەوێ دەتوانێ لەچک لەسەر بکا
ئەوەش بە پێی ئەو مافەی کە پاکێجەکە پێی داوە.
*
هەر چییەک بی بەڕێزم...
بەڵام ئەوەی کە بڵێی من تورکم...
بە هەموو جۆرێک نەما.
*
لەچکەکەت لەسەرنێ و گەر پێت خۆش بوو ژاپۆنیی
بە
ئەوەش هەر بە پێی پاکێجەکەیە
گرنگ نییە ئەوەی خوارەوە چ ناسنامەیەکی هەیە...
خەمت نەبێ ئەوانەی سەرەوە ئاگایان لێتە...
*
عەلەوییەکان گلەیی ئەوەیان هەیە کە بە هیچ
جۆرێک لەو پاکێجەدا ناویان نە هاتووە، بەڵام بەو شێوەیە نییە...
ئەوانیش دەتوانن لەمڕۆوە لە دامودەزگا فەرمییەکان و زانکۆیەکان لەچک
لەسەر بکەن، ئاخر لەوە زیاتر چیان دەوێ؟
دەستتان بخەنە سەر ویژدانی خۆتان و پێم بڵێن هەتا ئەمڕۆ چ حکومەتێک
توانیویەتی ئەو مافە بداتە عەلەوییەکان؟
*
کەمایەتییە مەسیحییەکانیش گلەییان هەیە، لە
کاتێکدا ئەم پاکێجە مافی لەچک لەسەرکردنیان دەداتێ و بەم جۆرەش دەتوانن
لە کەمایەتییەوە ببنە زۆرینە... ئەمە ئەو مافەیە کە تەنانەت
پەیماننامەی لۆزانیش شتی وای پێنەداون...
*
قەرەجەکانیش لەبیر نەکراون...
باپیرانیان شەپقە لەسەر بوون
دە با نەوەکانیان لەچک لەسەر بن
بەم جۆرە ئەو دەرگایەش دادەخرێ.
*
بە کورتیی...
ئەو پاکێجەی کە حیزبی فەرمانڕەوا بانگەشەی بۆ دەکرد و لایەنگرانی بە
تەقەی خۆشیی و دەهۆڵ و زوڕناوە پێشوازییان لێکرد ئێمەش چەند وەختە
چاوەڕێین، تەنها مافی لەچک لەسەرکردنی پێداین و هیچیتر ئەمەش بۆ ئەوەی
لەچک لەسەرێک بچێتە ناو پەرلەمان و خۆشی یەک کورسی زیاد بکا و سیستەمی
هەڵبژاردن بگۆڕێ و بەنداوێکیش لە سەر ناوچەی سێ کوچکەکە دروست بکا.
هەر بۆیە دەبێ چاوەڕێی ئەوە بین کە ئاستی جەماوەریی ئەو حیزبە بە
شێوەیەک کە پێشتر رووی نەداوە داببەزێ.
bilesadiler1993@yahoo.com
|