په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٦\٢٠١٥

لە جیاتی ئەوەی خەریکی پیرۆزبایی و ستایشکاریی بین

کردەوەمان لەو ٨٠ پەرلەمانتارەی باکوور دەوێ نەک حیزبایەتیی.

 

 

 

یەک رووبار خوێن درا تا ئەو ٨٠ کورسییە لە ئەنقەرە جێگر بوو، ئیدی پێویستە ئەو پەرلەمانتارانە لەدووی ماف و ئازادییە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو چەوساوانە بن کە لە ژێر سیستەمی مافیایی تورکیا ماف و ئازادییەکانیان پێشێل دەکرێن و پشتیوانیی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن نەک وەک پەرلەمانتارەکانی باشوور کە هەر خەریکی حیزبایەتیی و هەڵلووشینی بودجە و وەدەستخستنی پۆست و خۆسەپاندنی خێڵەکییانەن، پێویستە لە دەستپێکی کارەکانیان - هەرچەندە خۆیان باشتر دەزانن ئەرکەکانیان لە باکوور و تورکیا چین - لە پێناو ئازادکردنی تێکڕای زیندانییە سیاسییەکان تێبکۆشن و مافە لەدەستچووەکانیان بگەڕێننەوە و ئازادیی دەربڕین لە نێو دەستوور و یاسایەکان بچەسپێن، دەربارەی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش پێویستە لە رێی پەرلەمان و دروستکردنی رای گشتیی سوپای داگیرکەری تورکیا لە چیایەکانی باشوور وەدەربندرێ، لە رێی دەسەڵاتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا سوپای داگیرکەری سوریا لە کوردستان وەدەربندرێ، ئاستێک بۆ ئەو پەیوەندییە ملکەچیی و نابەرابەرەی پارتی لەگەڵ تورکیا دابندرێ، (پەکەکە و یەکێتیی)ش لە هەردوو دەسەڵاتی دڕندە و داگیرکەری ئێران و سوریا و شیعەگەرێتیی دووربخرێنەوە.. سەرەنجام لە زووترین کاتدا یەکێتیی و هاوکارییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە نێوان هەموو هێز و رێکخراوەکانی سەراسەری کوردستان چێبکرێ و کوردستانێکی سەربەخۆ و سێکیولار ئامانجی هەر ئێستامان بێ.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک