په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١١\٢٠٢٥

لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی

باسی جینۆساید و كیمیابارانی كوردستان دەكرێ.

 


تۆری (KONCICC) بە هاوكاریی بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە كیمیاباران و  جینۆساید، لە چوارچێوەی كۆنگرەی ٢٤ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەند، رۆژی چوارشەم ٣\١٢\٢٠٢٥، كاتژمێر هەشت و نیو تا نۆ و چل و پێنج خولەکی بەیانی، لە هۆڵی ''Yangtze2'' لە چوارچێوەی چالاكییەكانی  ASP24  سمینارێك رێکدەخات بە ناونیشانی (شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە كوردستاندا)، تیایدا كۆمەڵێك پارێزەر، نووسەر،لێكۆڵەر، چالاكوان و قوربانی بەشداریی  تێدادەكەن.

بەخێر هاتن و بەڕێوەبردن: جەماڵ مەجید فەرەج، نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید.
سالار مەحمود، نووسەر و لێكۆلەری بواری جینۆساید: تاوانی جینۆسایدی  ئەنفال یەكێك لە تاوانە مەزنەكانی سەدەی بیست.
ئەیاد كاكەیی، پارێزەری خۆبەخشی كەیسەكانی جینۆساید: هەوڵەكانی قوربانیانی شاری هەڵەبجە بۆ بە دادگایی گەیاندنی كۆمپانیاكانی چەكی کیمیایی.
دارا محەمەد عەلی ساڵەح، رزگاربوی سەربازگەی دووبز و نگرە سەلمانی ئەنفالكراوان: لە دوو زیندانی جینۆسایدكردن گەڕامەوە.
لوقمان عەبدالقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی کیمیایی هەڵەبجە: لە ١٦\٣\١٩٨٨ بە بەرچاوی جیهانەوە لە شاری هەڵەبجە ئاوا مردین.
هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەی مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ: مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەكانی جەنگی دژ بە داعش چۆن دامەزرا. 
سۆنیا سەیدە عیسا، هاوڵاتی شاری شەنگال: داعش لە شەنگال ئاوای بەسەر كچان و مندالانی ئێزیدی هێنا.
هاوكات فلیم لەسەر جینۆساید و كیمیاباران نمایش دەكرێ.

بیستەم ساڵە لەو جێگایە چالاكیی خۆبەخشانە لە بواری جینۆساید پێشكەش دەكرێ، هەموو خەرجییەكانیش لەسەر بەشداربووانە. 

 


بۆ پەیوەندییکردن:

عەلی مەحمود:

واتسئاپ: ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٧١٤٦٢٠

ئیمێل: alimahmud2001@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک