


له ده‌ربه‌ندی روحی تۆدا
ئه‌شكه‌وتێكم ده‌وێ
به‌قه‌د باڵی په‌پوله بێ
له سحرای چاوه پڕ سه‌رابیه‌كانت
ماچی خۆر و زه‌ویم ده‌وێ
به هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ناخت
ده‌ست له‌ملانێی نۆته‌كانم و
به‌نێو فه‌زای خۆشه‌ویستیت
شیده‌بمه‌وه
ده‌لێم گه‌ڕێن
به‌جێ گۆڕكێی ئه‌ستێره‌كان
نهێنی ژین ئاشكراكه م
شتێ هه‌یه ؟
هێنده‌ی مرۆڤ جوانی هه‌بێ
گشت جوانیه‌كان
له چاوانی تۆدا ئه‌زێن
شتێ هه‌یه ؟
وه‌كو مرۆڤ له‌گه‌وره‌یی
هه‌موو شته‌كان
له زاكیره جێیان ئه‌بێته‌وه
ده‌پێمبڵێن
ململانێی خودا و مرۆڤ چ ئه‌نجامه
ده‌پێمبڵێن
خۆشه‌ویستی چ پێویستی به‌په‌یامه
سه‌رم كاسه و
روحم خرۆش
رۆژێ دادێ
له میحرابه
خوا هه‌ڵسێنم.
ئه‌م شیعره له
نامیلكه‌شیعری ( مه‌گیرانی) له ژێر ناوی ( شتێ هه‌یه...؟؟؟؟)
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
١٤ی ١١ی ٩٦
هه‌ولێر
Handren88@hotmail.com
|