١\٣\٢٠١١
چه‌ند
وشه‌یه‌ک بۆ کاک هه‌ورامان.
ئێمه
له‌گه‌ڵ پاراستنی قه‌واره‌ی کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و
ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌کانیتری کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردستانیشین، به‌ڵام پشتگیریی ته‌واوی خۆمان بۆ
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌بڕین به خۆپیشاندان و راپه‌ڕین
تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و دیکتاتۆرییه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی و بازرگانه به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی وه‌ک
گۆڕان و ئیسلامییه‌کان کۆتای‌یان پێ دێ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل داده‌مه‌زرێ،
بۆیه پێویسته ئێستا هه‌موو که‌سێک له‌وه تێ‌بگا که ناڕازییبوونی
جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌سه‌ری ده‌ڕژێته‌وه..
ئه‌گه‌ر سازشکاره به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان که به‌شێکن له
ده‌سه‌ڵات و پاراستنی ده‌سه‌ڵات بارزرگانییان پێوه نه‌کردبا ئه‌وه
ئێستا خۆپیشاندانه‌کان به شێوه‌یه‌کی باشتر و شارستانیانه هه‌موو
کوردستانی ده‌گرته‌وه و سه‌رکه‌وتن نزیکتر ده‌بۆوه، دیاره
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر جگه له‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه بۆ وه‌دسه‌تهێنانی
ماف و ئازادییه ره‌واکانی گه‌ل ناڕه‌زایه‌تیه‌کیشه دژ به
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که که‌رکوکیان دۆڕاندووه و سه‌ربه‌رخۆیی
کوردستانیان له‌باربردووه و بیست ساڵه بازرگانی به مافه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه
ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر دژ به قه‌واره‌ی کوردستان نییه به‌ڵکه دژ به
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆریی تاڵه‌بانی و بارزانی و هه‌موو
سیاسه‌تبازه بازرگانه‌کانی وه‌ک نه‌وشێروان و ئیسلامییه‌کان و به‌ناو
رۆشینبیره ناوه‌رۆک پووچه‌کانه که ساڵانێکه پارێزگاریی له‌و
ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره ده‌که‌ن، ئیدی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بگۆڕێ و هه‌ر ناشتوانێ خۆی بگۆڕێ.. رۆژی
ئه‌وه به‌سه‌رچووه خه‌ڵکێک بیه‌وێ ترسی له‌ده‌ستچوونی ئه‌زموونی
هه‌رێمه په‌ڕپووت و خێڵه‌کییه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بداته به‌ر
جه‌ماوه‌ری هۆشیاری دژ به دیکتاتۆریی، جه‌ماوه‌ر نایه‌وێ قه‌واره‌ی
هه‌رێم له‌ده‌ست بدا به‌ڵکه ده‌یه‌وێ چاکی بکا و دیکتاتۆر له‌نێو ببا
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین یه‌ک له دوای یه‌ک
هه‌ڵده‌وه‌رن، ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌لێکیش بتوانێ دیکتاتۆره‌کانی نێوخۆ
له‌نێو ببا ئه‌وه بێگومان ده‌شتوانێ پارێزگاریی له قه‌واره‌که‌ی خۆی
بکا و ئامانجه وه‌دسهتنه‌هاتووه‌کانیشی وه‌ده‌ستبهێنێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ش ئێمه له روانگه‌ی باوه‌ڕمان به ئازادیی ده‌ربڕین.. ئه‌و
بابه‌ته‌ی کاک هه‌ورامان بڵاوده‌که‌ینه‌وه که گومانمان نییه له
دڵسۆزیی ئه‌و بۆ چینه مافخوراوه‌کان و ئامانجه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌ی به‌ڵام هاوکاتیش ترسی له‌ده‌ستدانی
ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستانی هه‌یه که پێمان وایه ئه‌و جۆره
بۆچوونانه له‌مڕۆدا بمانه‌وێ یا نه‌مانه‌وێ به قازانجی
پته‌و‌ترکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌مه‌ڵه‌یی و دیکتاتۆریی کوردستان ته‌واو
ده‌بێ.
-
ئه‌مڕۆ -
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌ده‌ستدانی
ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان زیانگه‌یاندنه
به نه‌ته‌وه‌ی کورد و دۆزه
ره‌واکه‌ی.

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
کاتێک مرۆڤ بێ وابه‌سته‌بوون به فکری سیاسی و حزب و لایه‌نه‌وه و له
هه‌گبه‌ی خۆشه‌ویستی وڵات و نه‌ته‌وه په‌رستی و کوردایتیه‌وه
بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هه‌ڵسه‌نگێنێ زۆر به شێوازێکی دی و جیاواز
له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کانه‌وه ده‌یبینین
و ده‌ی بیستین و ده‌ی خوێنینه‌وه . زۆربه‌ی کات ئه‌م ئاڵۆزی و
بارودۆخانه هێنده کاریگه‌ریان له ناخی مرۆڤ دا سه‌ختن و ده‌مان خه‌نه
شێوه نامۆبوون و دونیایه‌کی بێ ده‌نگ و سه‌رسام که بڕوانه‌بوونمان به‌هه‌موو
ئه‌گه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌خت بوونی بیرکردنه‌وه‌ش له ئاینده‌ش ده‌گرێته‌وه
، ئێمه‌ی کورد و ئاستی سیاسی و بارودۆخی سه‌ختی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵۆزی
دۆزی کورد، ده‌بوو شێوازی مامه‌ڵه‌کردن زۆر جیاواز بوایه چ ئه‌وانه‌ی
که ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته ئۆپۆزسیۆن
واته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی که ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ماندا
بگونجایه.
سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵات ئه‌م لایه‌ن و سه‌رکرده سیاسی و ئیداریه یه که
له کۆمه‌ڵگای دیموکرات دا به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری
کراو ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ده‌گرنه ده‌ست و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیدا جه‌ماوه‌رو کۆمه‌ڵگاو په‌ڕله‌مان و ده‌زگا چاودێریه‌کان له کار‌و
به‌رنامه‌و پلانی ده‌ڕوانن و به‌باش و خراپ کاریگه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتوو ده‌بێت و پێش وه‌خت ئه‌م شێوازه‌ی که لای خۆمان و کۆمه‌ڵگای
عه‌ره‌بی ده‌ی بینین ، ته‌نها له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کاندا بوونی
هه‌یه و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سه‌ڵاتی دیموکرات خواز له وڵاتانی
پێشکه‌وتوو دا به‌رجه‌سته‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سیسته‌می سیاسی و به‌رنامه‌و
شێوازی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست له‌وڵاتی ئێمه‌دا لاسایی کردنه‌وه‌ی خودی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که له عێراق دا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت و کاریگه‌ری
شێوازی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وروبه‌ر و ته‌واوی ناوچه‌که‌ی پێوه دیاره ...
ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هێند بۆ ئێمه‌ی کورد سانا نه‌بێت خۆمان جیابکه‌ینه‌وه
، به‌ڵام ئه‌وه‌خواستی ئێمه‌نیه و ته‌واوی کۆمه‌ڵگاش ئه‌وه ده‌خوازێ
که و ده‌بوو به جدی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه کوردیه‌کانه‌وه
کاری له‌سه‌ربکرایه ده‌سه‌ڵات و په‌ڕله‌مان ده‌بوو خێراتر و به‌شێوه‌یه‌کی
کوردیانه تر کاریان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم بکردایه و دوور له
ئامانجه حزبیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان ئه‌و ده‌ستوره له‌دایک
ببوایه و له‌ڕێگایه‌وه مافی که‌سایه‌تی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بپارێزرێت
و ئه‌رکه‌کان دیاری کرێن و خه‌ڵک ئه‌و ده‌ستوره وه‌ک پارێزه‌رێک بۆ
داکۆکی له مافه‌کانیانی بزانن به‌تایبه‌ت له‌دۆخێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا.
کار‌و به‌رنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیدا کاراتر
بوایه و کاری بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بکردایه ، ئه‌مڕۆ به‌هۆی دروست
بونی ئه‌و که‌لێنه گه‌وره‌ی نێوای خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات هه‌موو فه‌رمانڕه‌وایه‌ک
به‌گه‌نده‌ڵ ده‌بینن ، ئه‌مه‌ش بۆته واقع و ده‌بێ ژیرانه مامه‌ڵه‌ی
له ته‌ک دا بکرێت.
خزمه‌تگوزاریه‌کان و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاووڵاتیان و سستی
کار تێ‌یان دا هۆکارێک بوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی که
کێشه‌ی کاره‌با و ئاو ڕێگاوبان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی
و هتد ... که کاره‌کان له ئاست پێویست نین و هه‌نگاوه‌کان سستن و له‌ئاست
داخوازی جه‌ماوه‌ردانین و ده‌کرا خێراتر‌و باشتر و به‌شێوازێکی فراوانتر
ئه‌نجام بدرانایه.
دوو ئیداره‌یی و بوونی دیارده‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی له سه‌ره‌تایی شه‌ڕی
ناوخۆوه تا ئه‌مڕۆ هێشتا بوونی هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌ش بوونی سه‌روه‌ت
و سامانی وڵات بۆ دوو به‌شه‌وه و جیاوازی له مامه‌ڵه‌کردن به‌و
داهاته‌وه و زۆر له‌و شێوه گرفتانه‌ی که بوونه‌ته جێگای نیگه‌رانی
هاوڵاتیان و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئاستی بارودۆخه‌کان له‌گه‌ڵ
عێراق و لایه‌نی عه‌ره‌بی که کۆمه‌ڵگای کوردی خواستی زیاتر و پێویستی
زیاتری هه‌یه ده‌بوو که‌رکوک وناوچه دابڕاوه‌کان زۆر له ئێستا زوتر
بیریان لێبکرایه‌ته‌وه و یه‌ک لای بکرایه‌ته‌وه و موساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر
نه‌کرایه ، تا ئه‌مڕۆش له که‌رکوک و ناوچه‌کانی دی لایه‌نه کوردیه‌کان
به‌هه‌مان شێوه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین کارده‌که‌ن و هێنده‌ی له نێوخۆیاندا
ناکۆکن و کێشه‌یان هه‌یه هێنده له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان نیانه
، که ده‌بێ هه‌ڵوێستی یه‌ک بوون و نه‌ته‌وه‌بوون و کوردایه‌تی و یه‌ک
ئامانجی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه کوردیه‌کان بۆ سنوری هه‌رێم به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش کراوه‌ته قوربانی زۆر مه‌سه‌له‌ی دی.
دواتر باس له نه‌بوونی ئازادی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و مامه‌ڵه‌ی یه‌کسان
له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و قۆرخ بوونی هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له په‌یوه‌ندی
و وابه‌سته بوون به حزبه‌کانه‌وه.
راگه‌یاندن ... مامه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره
بارودۆخانه ده‌کرا نه‌ته‌وه‌یانه تر بوونایه و دوور له ئامانج و
خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌کان کاری خۆیان بکردایه ، ئه‌وانه‌ی
ڕۆژانی شه‌ڕی براکوژیان دێته‌وه یاد که چۆن ڕاگه‌یاندنه‌کان کاریان
ده‌کرد له‌بری ئه‌وه‌ی ئاو به‌و ئاگره‌دا بکه‌ن زیاتر کار بۆ گڕ به‌رزبوونه‌وه
ده‌کرد و به‌شێک بوو له‌و گۆماوی خوێنه و هه‌مان سیسته‌م و کار گۆڕانی
به‌سه‌ردا نه‌هاتوه و هه‌مان هاوارو لێکدانه‌وه‌و تێڕوانینیان له‌سه‌ر
بارودۆخه‌کان هه‌یه و به‌ده‌وام دوور له سیاسه‌تی هێور بوونه‌وه و
هه‌نگاونان بۆ چاکسازی و ڕاگیربوونی دۆخه‌کان له‌و ئاسته پێویسته‌ی که
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێویستی پێیه‌تی بێ گومان ئه‌مه هه‌ڵوێستی هه‌موو
ڕاگه‌یاندنه‌کان نیه.
ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌بوو ڕاگه‌یاندنه‌کان نه‌ک له ئه‌مڕۆیی
دۆخه نائاساییه‌کاندا به‌ڵکو له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا که‌رکوکیان له
بیربوایه و کار‌و به‌رنامه‌ی جیاوازیان هه‌بوایه و له تێڕوانینێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
و ڕاگه‌یاندنه‌کان دۆخه‌کان به‌ره‌و خراپتر‌و ئاڵۆزتر ده‌به‌ن و ده‌بێ
سـراتیجیه‌تی ڕاگه‌یاندنی کوردی له ڕوانگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ویستی که‌سایه‌تی
ئاسایی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بیت و داکۆکی له‌مافه‌کانیان بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌م شێوه ڕاگه‌یاندنه له ئه‌مڕۆدا بوونی نیه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی
به‌ناوی بێلایه‌نه‌وه کارده‌که‌ن ئه‌و ئامانجانه ناپێکن و له‌ژێر په‌رده‌ی
سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نی دا به به‌رپرس و لایه‌نی دی ده‌که‌ن زۆریان
بوونه‌ته مۆرانه‌و کاریان شێواندنی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه‌و
کار بۆ شێواندنی ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵگا و که‌سایه‌تی کورد ... کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌سایه‌تی کورد به‌هۆی
تایبه‌ت مه‌ندی بارودۆخه‌کانی دۆزی کورد و سه‌رده‌می داگیرکردن و زوڵم
و زۆری داگیرکه‌رانی کورد و زه‌بروزه‌نگ و کوشتن و شێواندنی کۆمه‌ڵگای
کوردی و بوونی کورد له ڕۆژگاری شۆڕش و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
دوژمنان‌دا کارێکی وایی کردووه که تاکی کورد به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
حزبی و ئایدۆلۆژیایی سیاسی هه‌بێت خۆیی به پێشمه‌رگه و پارێزه‌رو
خاوه‌ن هه‌ڵوێست زانیوه و له‌هه‌مان کات دا تاکی کورد له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه
به‌ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و به‌هۆی تامه‌زرۆیی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
په‌یوه‌ندی حزبی و هه‌وا داری بۆ لایه‌نه کوردیه‌کان هه‌بووه به‌شێوازێک
ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌شێوازێکی هه‌ڵه به‌کارهاته‌وه و ئه‌و خوێن گه‌رمی
و دڵسۆزیه دواتر بۆ گه‌رم کردنی شه‌ڕی براکوژی به‌کارهاتوه‌و ته‌نانه‌ت
ئه‌و خه‌ڵکه بۆ‌خۆیی ئه‌و ویسته‌ی تیدابوو که ئه‌و شه‌ڕه بکات هه‌رچۆن
له‌م خۆپیشاندانانه‌دا که ئامانجه‌کانی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و کار بۆ
چاکسازی بوون به‌ڵام ده‌ره‌نجام هێرش و په‌لاماری داڕێژراو بوون بۆ سه‌ر
باره‌گاکانی پارتی له‌و ناوچانه‌ی که ڕێپێوانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درا
.. که‌واته هێشتا جه‌ماوه‌ری کورد له‌و ئاسته‌دا نیه یه‌کتر قبوڵ کات
و ئه‌و زه‌مینه‌یه بۆ لایه‌نه‌کان خۆش بکات که هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و
ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان بنرێت.
بۆیه ده‌کرێ بڵێن خه‌ڵک وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی ئاسایی و ساده و خێرا به‌ده‌ستی
لایه‌نه‌کانه‌وه وه‌ک ئامرازێک به‌کار ده‌هێنرێت بۆ کوشتن و تاڵانکردن
و له‌ناوبردن و سوتاندن و وێران کردن و له‌ناوبردنی براکه‌ی که ته‌نها
بۆچونی جیاوازی هه‌یه یان کێشه‌ی له‌مێژینه‌ی سه‌رکرده‌کانیان تا ئه‌مڕۆ
بوونی هه‌یه و تۆڵه ده‌که‌نه‌وه . ئه‌مه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵات
بن یان ئۆپۆزسێۆن بێ جیاوازی.
کاتێک ده‌مانه‌وێ داکۆکی له داخوازیه‌کانمان بکه‌ین داوای ماف و
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و چاکسازی و گۆڕان و نوێ بوونه‌وه بکه‌ین و دژی
گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری بوه‌ستینه‌وه و خواستی ژیان و خۆش گوزه‌رانیمان
هه‌بێت و سه‌روه‌ت سامانی ئه‌و وڵاته که‌س بێبه‌ش نه‌بێت و ته‌نها
گیرفانی به‌رپرسانی پێ پڕنه‌بێت و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ش له دووره‌وه
لێیان بڕوانن.
ئه‌مانه هه‌موو مافی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ گوێیان لێ
بگرێ و له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیاری کراوی خۆیی دا ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی
به ئه‌نجام بگه‌ێنێ و کاره‌کان له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵگادابن و وڵات به یه‌کسان
و بێ جیاوازی به‌ره‌و ئاوه‌دانی به‌رێ ، له هه‌مان کات دا ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری
له جوارچێوه‌ی یاسادا و له شێوازێکی هێمنانه‌و ئارام دا خواست و
داواکان به‌رزبکرێنه‌وه و دوور له ئاژاوه‌گێڕی و شه‌ڕه‌نگێزی و ڕشتنی
خوێن و کوشتن و برینداربوون و سوتاندن و تێکدانی ئه‌من و ئاسایشی وڵات
که به‌م شێوازه هه‌موو لایه‌ک زه‌ره‌ر‌مه‌ند ده‌بێت و سود به‌هیچ
لایه‌ک ناگات.
له هه‌مان کات دا ده‌کرێ پرسیاری ئه‌وه بکه‌ین بۆ پێش شۆرشه‌کانی
تونس و میسر‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی بیر له ڕێپێوان نه‌کرایه‌وه و شۆڕشی
به‌ردوو مه‌یدانی ئازادی نه‌بوو و دروشمی روخان و سوتاندن نه‌بوو ، ده‌کرێ
به‌رده‌کی سه‌راو میژووی ئه‌و گۆڕه‌پانه بگۆڕین به مه‌یدانی ته‌حریر
و بکه‌وینه گیانی مێژوو ئه‌ویش ته‌عریب بکه‌ین ، ده‌کرێ هه‌مان ئه‌و
نوێژه‌ی که عه‌ره‌به‌کان له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندنه‌کاندا کردیان ئێمه‌ش
لاساییان بکه‌ینه‌وه و هه‌مان شێوه نوێژبکه‌ینه‌وه و فتوای جیهاد
بده‌ین ، به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی ئه‌وان و خۆپیشاندان به کاتی
دیاری کراوی ئه‌وان و ده‌ره‌نجام خواسته‌کانی لایه‌نی عه‌ره‌بی دژ به‌خواسته‌کانی
ئێمه‌ی کوردن و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ سه‌روه‌ریه‌کانی خۆمان به‌ده‌ستی
خۆمان بڕوخێنین.
ده‌کرا ئه‌و ڕێپێوانانه بۆ بوون به‌ده‌وڵه‌ت و به‌یه‌ک بوونه‌وه‌و وه‌لانانی
بیری ته‌سکی حزبی و هه‌نگاونان بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان
بن و ده‌سه‌ڵات ناچاربکه‌ین چی دی له‌و هه‌نگاوانه‌دا سست نه‌بن و گوێ
ڕایه‌ڵی ئه‌مریکا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه‌بن و چی دی باس له‌برایه‌تی
کورد و عه‌ره‌ب نه‌که‌ن چونکه ئه‌وان برایه‌تی کوردیان ناوێ و ئێمه‌یان
قبوڵ نیه و بڕوایان به‌کوردستان و نه‌ته‌وه‌یی کوردی نیه ، ئه‌ی بۆ
دوای سه‌ربه‌خۆیی دارفۆر و ڕاپرسیه‌که‌یان و هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی له‌و
باره‌یه‌وه نه‌توانرا سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێ و هه‌موو پێکه‌وه
داوای ڕیفراندۆممان بکردایه و میلله‌ت بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی بدایه نه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و حکومه‌تی عێراقی به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشمان
ناچاربکردایه گوێ له‌داواکانمان بگرێ نه‌ک بێن به‌پلانی دوژمنان وڵاتی
خۆمان و ده‌ستکه‌وته‌کانمان له‌ناوبه‌رین . خه‌ڵکی دی کار بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و
و بنیاد نانه‌وه‌بنێ.
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|