٢٧\١٠\٢٠١١
له دیکتاتۆریه‌تی
قه‌زافیه‌وه بۆ سه‌له‌فیه‌تی دژ به ژنان.

ئازاد به‌کر
پاش ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری
قه‌زافی به‌هاری لیبیا قاچی خسته ناو زه‌لکاوێکی تری کۆنه‌په‌رستیه‌وه.
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینی فێبریوه‌ری زیندانی بوسه‌لیمی به‌نغازیدا،
قه‌زافی به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه په‌لاماری خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی
ناڕازیدا. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی خه‌ڵکی به‌نغازی توڕه‌کرد،
جه‌ماوه‌ر هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌به‌نغازی،
دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ک و جبه‌خانه‌کانی ڕژێم له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
ئاڕاسته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان پێی نایه ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌کداریه‌وه.
سه‌ره‌تا نه‌بوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و زیندانی و سه‌رکوتی چوارده‌یه‌ی
ڕژێمی قه‌زافی فاکته‌ری هه‌ڵگیرسانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بوو، گۆڕانی
دۆخی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ئامانجه‌کانی
ڕاپه‌ڕینی به‌لاڕێدابرد. پاش ئه‌وه‌ی که‌تیبه‌کانی قه‌زافی سنگی
خۆپیشانده‌رانیان به‌مه‌به‌ستی کوشتن کرده نیشانه و ده‌ستدرێژی
سیکسیان بۆ سه‌ر ژنان و کچان ده‌ستپێکرد، ئیتر درێژه‌کێشانی ئه‌و
بارودۆخه خوێناویه ڕووخانی ڕژێمی قه‌زافی خێراتر کرد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گرژی و ئاڵۆزی ڕووداوه‌کاندا ووڵاتانی ئه‌وروپی، فه‌ره‌نسا
به‌تایبه‌تی، خۆیان خزانده ناو دۆخه‌که‌وه و ده‌ستیان خسته ناو
کاروباری ووڵاتی لیبیا و بوون به‌لایه‌نگری نه‌یارانی ڕژێمی قه‌زافی،
هه‌رزوو له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه دوای ڕازیکردنی ئه‌مه‌ریکا
بڕیاری ده‌ست له‌کارکیشانه‌وه‌ی قه‌زافی درا، پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
بڕیاره‌که له‌لایه‌ن قه‌زافیه‌وه، ئنجا بڕیارێکی تر بۆ ئابڵوقه‌ی
ئابووری و لێدانی ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی له‌لایه‌ن ناتۆوه واژووکرا. ئه‌مه‌ش
له‌ڕووکه‌شدا به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی ووڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا بۆ به‌رگریکردن
له‌مافی مرۆڤ و دیموکراسی بوو له‌لایه‌ک و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانیانی
جه‌ماوه‌ری کرێکاری ئه‌و ووڵاتانه بوو له قه‌یرانی سه‌ختی ئابووری و
پشتگیریکردنی ئه‌نجومه‌نی کۆنه‌په‌رستی ئینتقالی. بێگومان سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یرانی ئابووری هۆکاری بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و تێکدانی
بارودۆخی ووڵاتانه له‌لایه‌ن ووڵاتانی زلهێزی ئابووری و سه‌ربازی سه‌رمایه‌دارانی
ڕۆژئاواوه. له‌ناو ئه‌م که‌شه پڕ شه‌ڕه ناهه‌موار و ئاڵۆزه‌دا
ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و کوشتن و تاوانی گه‌وره به‌رانبه‌ر
مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی لیبیا ئه‌نجامدرا.
ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و کوشتارگه و وێرانکاریه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌و ووڵاته‌دا له ئاکامی چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی و هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی
نوێ دا هات، بڵێی ئاوات و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک له ئارامی و ئاشتی و
ئاوادانکردنه‌وه و باشکردنی ژیانی سته‌ملێکراواندا بێته‌دی. بڵێی
ئازادی و ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ دانیشتوان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
پێشبینی ده‌کرێ پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی. 23ی ئۆکتۆبه‌ر، که یه‌که‌م ڕۆژی
ڕاگه‌یاندنی ئازادی ووڵاتی لیبیا بوو، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئینتقالی
مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل په‌یوه‌ستبوونی حکومه‌تی داهاتووی لیبیای به شه‌ریعه‌ی
ئیسلامیه‌وه ڕاگه‌یاند و ڕه‌تی هه‌موو ئه‌و یاسانه‌ی سه‌رده‌می قه‌زافی
کرده‌وه که پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلامن، وه به تایبه‌تی یاسایی
دیاریکردنی هاوسه‌رگیری یه‌ک ژنه و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسایی فره ژنی
ئیسلامی. هه‌رچه‌نده زووتر ناوه‌رۆکی ئه‌م بزوووتنه‌وه‌یه ناسرابوو
که ئیسلامی سیاسی به هاوکاری په‌یمانی ناتۆی سه‌ربازی بۆرژوازی
جیهانی مامه‌ڵه‌ی ڕێکه‌و‌تننامه‌ی ڕووخانی قه‌زافیان له‌نێوان خۆیاندا
به‌نرخێکی گران سازدابوو، به‌ڵام له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا هێرشی کۆنه‌په‌رستانه‌یان
بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنان ده‌ستپێکرد و به‌پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنان،
بڕیارێکی نامرۆڤانه‌یان ده‌رکرد.
کێشه‌و گرفته‌کانی ئه‌م گۆڕانکاریه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کا و ناکۆکیه‌کانی
دوو باڵی ڕاست و چه‌پی کۆمه‌ڵگا، یان سکۆلار و کۆنه‌په‌رست، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
و سه‌پاندنی ئه‌جنده و بیروباوه‌ڕه‌کان زیاتر قووڵ ده‌بنه‌وه. له‌ئێستاوه
خه‌ڵکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و مۆدێرنی لیبیا ترسیان له‌ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی و سه‌پاندنی یاساکانی و نه‌بردنه سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌پێتر
به‌خه‌ڵکیان دابوو، گومانیان له‌و میلیشیایه توندڕه‌و چه‌کدارانه هه‌یه
که بتوانن ئارامی ئاسایشی ئه‌و ووڵاته بپارێزن. ئایا سیناریۆکه‌ی
عێراقیش له لیبیادا دووباره ده‌بێته‌وه؟ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه له
سایه‌ی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی سیاسی‌دا کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و بارێکی نه‌رێنی
بچێ و ببێته مۆڵگه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی له‌و ناوچه‌که‌دا و بۆرژوازی
جیهانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان سوودیان لیوه‌ربگرن. چونکه لیبیا قه‌رزارباری
ناتۆ و تورکیا و قه‌ته‌ر و ووڵاتانی تره، سامانێکی زۆر خه‌رجکرا له‌بۆردومانی
شاره‌کانی لیبیادا و چه‌ک و جبه‌خانه‌یه‌کی زۆر و یارمه‌تی لۆجستیکی و
سه‌ربازی پێشکه‌ش به میلیشیاکان کرا.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا دروشمی ( گه‌ل
ڕوخانی ڕژێمی ده‌وێت) له‌زۆر شوێن به‌رزکرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا
دروشمی گروپ و حیزبه ئیسلامیه‌کان بوو، که‌خۆیانیان له‌پاڵدا حه‌شاردابوو.
تا خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵک و داوا ڕه‌واکانی چینی کرێکار بشارنه‌وه و
جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه له هۆشیاربوونه‌وه دووربخه‌نه‌وه. واده‌زانن
گرفتی خه‌ڵکی لیبیا مه‌سه‌له‌ی چه‌ند ژنه بووه و هه‌ر له ئێستاوه
خۆیان له دابینکردنی داخوازیه‌کانی یه‌کسانی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دزنه‌وه و ده‌یانه‌وێ به ئه‌قڵی ووشک و ڕزیویان له‌م
سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌دا به‌زۆر پیاو سالاری و کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگادا فه‌رزبکه‌ن. واده‌زانن سه‌رده‌می جه‌نگه دڕنده‌کانی
ئیسلامه تا ده‌ستکه‌وت و ژنه‌کان له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن. ئه‌م
به‌ربه‌ریه‌ته خه‌ریکه زۆربه‌ی ووڵاتانی به‌زۆر ئیسلامکراو ده‌گرێته‌وه
و له‌پشت ئه‌مه‌شه‌وه بۆرژوازی جیهانی به سیاسه‌تێکی نوێوه پشگیری
لێ ده‌کات و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات، ده‌یانه‌وێ وای نیشان بده‌ن
دیکتاتۆره‌کان ته‌نیا به هاوکاری ئه‌وان ده‌ڕوخێنرێن، به‌مه‌رجیک هه‌ر
ئه‌و دیکتاتۆرانه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی بۆرژوازی جیهانی خۆیان بوون،
واته ده‌یانه‌وێ بڵێن یا مانه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت یان هاوکاری و
پشتگیری بۆژوازی جیهانی.
ئایین باشترین ئامڕازه بۆ هێشتنه‌وه‌ی دواکه‌وتوویی و خۆشکردنی زه‌مینه
بۆ ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی بۆرژوازی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی
چینی کرێکار و پاراستنی به‌رژوه‌ندیه‌کانیان، به‌جیاوازی بیروباوه‌ڕ و
بیرکردنه‌وه‌یانه‌وه. جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر بۆرژوازی جیهانی خۆیان ڕێخۆشکه‌ربوون
بۆ فراوانبوونه‌وه‌ی بیروباوڕی ئایینی به‌تایبه‌تی ئیسلامی و هه‌تا
توند ڕه‌وه‌کانیشیان به گروپ و حیزبه‌کانیانه‌وه، هه‌ر له بنلادن و
تالیبانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
لیبیا، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆیانن. واته ئه‌مانه ته‌نیا ئه‌و
ئامڕازه‌ن، له‌ژێر چه‌تری ئاییندا کۆمه‌ڵگه نوقمی دواکه‌وتوویی ده‌که‌ن،
له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی سامان و ده‌سه‌ڵاتدا، نۆکه‌ری و خزمه‌تێکی
باش به بۆرژوازی جیهانی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له سیفه‌ته
نامرۆڤانه‌کانی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که بۆ پارێزگاری
له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و به‌ده‌ستهێنانی قازانج و تاڵانی له کۆمه‌ڵگه‌کاندا
هه‌زاران سیناریۆی شه‌ڕ و کاولکاری و داگیرکردن و کۆنه‌په‌رستی بره‌و
پێده‌ده‌ن.
لایه‌نێکی تری ڕووداوه‌کان بریتیه له به‌خێرایی کوشتنی قه‌زافی و
کوڕه‌کانی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی و شاردنه‌وه‌ی
نهێنیه‌کانی نێوان قه‌زافی و ووڵاتانی ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌تی هاوکاری هه‌واڵگری
و ڕێکه‌وتنه‌کانیان له‌سه‌ر به‌ناو ڕێگرتن له‌تیرۆر. وه ناتۆ و ئه‌نجومه‌نی
ئینقالی هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا باسی کوشتنی قه‌زافی ده‌کات و پاڵه‌وانیه‌تیه‌که
بۆ خۆی تۆمار ده‌کات. پرسیار ئه‌وه‌یه هۆکاری کوشتنی قه‌زافی پێ
دادگایی‌کردن چی یه؟ چۆن تا دوێنێ ئیسلامیه‌کان به به‌ندکراوی له ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریکاوه ڕاده‌ستی قه‌زافی ده‌کران و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه و
له‌سێداره‌ده‌دران؟ که‌چی ئێستا به یارمه‌تی ڕۆژئاوا بونه‌ته ڕابه‌ر
و سه‌رکرده‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌ریکی دامه‌زراندنی ووڵاتێکی ئیسلامی
و کردنی ئیسلام به ئایینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تن، کۆمه‌ڵگه‌ی لیبیا له
دیکتاتۆریه‌تی قه‌زافیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌له‌فیه‌تی
ئیسلامی کۆن.
کردار و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌م میلیشیانه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی ئینتقالی
ڕووی قه‌زافی سپیده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له عێراقدا ڕوویدا خه‌ریکه
هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه. له ئێستاوه بڕیاری تاکڕه‌وانه
ده‌رده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر و بڕوایان به
ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری نیه‌و ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگا به
ئاره‌زووی خۆیان بکێشنه زه‌لکاوی دواکه‌وتوویه‌وه، ئه‌مه‌ش وێنایه‌ک
بۆ سبه‌ینێیه‌کی گه‌ش و ئارام و بێ سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه نادا به‌ده‌سته‌وه.
هه‌ر بۆیه ده‌کرێ جه‌ماوه‌ری سکولار و پێشکه‌تنخواز و چه‌پ و ڕه‌وه‌نده
کرێکاریه‌کان بۆ ڕێگرتن له کۆنه‌په‌رستی، خۆیان له‌و گروپ و میلیشیا
ئیسلامیانه جیابکه‌نه‌وه و به‌ره‌یه‌کی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و
دادپه‌روه‌ر و شارستانی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و ووڵاته دامه‌زرێنن.
٢٦\١٠\٢٠١١
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|