له‌دوای هه‌لبژاردن که‌س ده‌ستی نه‌کێشایه‌وه!؟
قادر نادر
زۆرینه‌ی حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ، به‌گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆره‌وه به‌شداریان تیا کرد . وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاوێنه‌یه‌که بۆ بینینی سیاسی و جه‌ماوه‌ریت ، دوای ده‌رچونی ده‌ره‌نجامه به‌رایه‌کانی ، زۆرینه‌ی لیسته‌کان . توانیان ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆیان ببینن. که‌لێره‌دا ناشکرێت ئاماژه‌به‌وه نه‌که‌ین ،که‌به‌هۆی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌که که‌مێک وێنه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری لیست و حزبه‌کانی ناڕۆشن کرد . به‌لام به‌ده‌ر له‌و ساخته‌کاریه‌ش ده‌توانین ئه‌وه بلێێن ده‌سه‌لاتی کوردی ( یه‌کێتی وپارتی)، ئاستی جه‌ماوه‌ریان به‌ره‌و نزمترین ئاست رۆیشتوه . ره‌نگ بێت خوێنه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان هه‌لبسه‌نگێنێت که 57% هێناوه ، دیاره به‌ده‌ر له‌تێبینیانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌یه ، پارتی ویه‌کێتی به هه‌ردوکیان توانیان ئه‌و ژماره بهێنن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌و 800 که‌ناله راگه‌یاندنه‌ی که‌خۆیان وه‌ک ده‌ستکه‌وت باس و ئه‌ژماری ده‌که‌ن 700 زیاتر بۆ ریکلام کردن له‌به‌رده‌ستیان بوو ، له‌ته‌ک ده‌سه‌لات و پاره به‌خشین و ترس و نان بڕین و زه‌لیل کردنی هه‌زاران تاکی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی ده‌یان هه‌زاری تر که‌ده‌نگی پێداون ، یان به‌واتایه‌کی تر ، ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌کێتی له‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وت و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌یانه داببڕیت ، دلنیام که‌مترین کورسیان ده‌هێنایه‌وه. چه‌په‌کانیش که‌به‌کۆمه‌لێ حزب و ڕیکخراو ، به‌و مێژوه پڕ له‌تێکۆشان و قوربانیدانه‌کانیان ،به‌لیستێک به شداریان کرد ، به‌داخه‌وه گه‌وره‌ترین شکستی سیاسیان له‌مێژوی تێکۆشانی بزاڤی چه‌پی کوردستانی تۆمار کرد . که‌ناکرێت ئه‌و شکسته په‌نجه بۆ ئه‌و ته‌وژمه زه‌بروزه‌نگه‌ی له90 کانی سه‌ده‌ی رابردوی ده‌سه‌لات نه‌کێشین ، له‌ته‌ک نه‌بونی ئیمکانیاتی مادی و گۆڕینی هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان . به‌لام ناشکرێت ره‌خنه‌ی جدیان لێ نه‌گرین ، که‌له18 سالی رابردو ، به‌رده‌وام و سال به ساڵ به‌ره‌و حزبی باره‌گا کشان ، نه‌وه‌ک شه‌قام . وه‌له‌ناو باره‌گاکانیان زۆرترین وته‌ی تیۆریان ده‌رده‌بڕی ، به‌لام که‌مترین هه‌لوێست و کرداریان په‌یره‌و ده‌کرد ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جۆرێک له خۆبایی و نه‌خۆشیه‌کانی پارتی ویه‌کێتیان گرتبوو له‌بواری گه‌نده‌ڵی و بوارنه‌دان به‌ده‌نگه گه‌نجه‌کان تا له‌بریاری سیاسی بێنه پشه‌وه .
وه‌سه‌رجه‌م پارت وڕێکخراوه‌کانی تریش له‌نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی پاشه‌کشه‌ی گه‌وره‌یان پێ کرا ، که‌ئه‌گه‌ر له‌قۆناخی رابردو ، خه‌لک له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌وا ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌کانیان پێ ده‌دان ، ئه‌وا لیستی گۆران ئه‌م جاره توانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه بۆخۆی ببات . هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌وه‌دایه که‌چری به‌رنامه‌که‌ی خستبوه سه‌ر گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ده‌سه‌لات ، له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵات چه‌قین ، که‌خه‌لک ده‌مێکه به‌دوای هێزێکه که‌له‌سه‌ره‌تای شه‌ر یان له‌ناوه‌راسته‌که‌ی ، حزب پشتی تێنه‌کات ، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌ژوره تاریک ونهێنیه‌کان گه‌ل ئالۆگۆر پێ نه‌کات .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه راسته له‌م هه‌لبژاردنه زه‌بروزه‌نگ به‌کار نه‌هات ، به‌لام ناشکرێت ئاماژه به‌وه‌نه‌که‌ین هیچ لایه‌نێک له‌پایته‌خت ، هه‌وڵی نه‌دا خه‌باتێکی مه‌ده‌نیانه له ماراسۆنی جه‌ماوه‌ری و گفوگۆی هۆله‌کان و چونه سه‌رشه‌قام له‌ده‌سه‌لات بکات. له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش سه‌رله‌نوێ پارتی ویه‌کێتی ، له‌به‌رده‌م میدیا و ناوه‌ندی جیهانی و گه‌له‌که‌مان ، بواری نه‌داوه ئه‌و هه‌لبژاردنه بکاته هه‌لسانه‌وه‌یه‌ک بۆ جوانکردنی ده‌م وچاوه قێزه‌وه‌نه‌که‌ی ، که چه‌ند سالێکه به‌رده‌وام له‌یه‌خه‌ی سیاسی ئه‌م ده‌سه‌لاته ، بروانامه‌ی سیسته‌مێکی نادیموکرات وپێشێلکه‌ری مافی مرۆڤئ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵیین ، ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌گه‌ر هه‌لسه‌نگاندنێکیان بۆ بکه‌ین ، پارتی هێشتا به ئه‌قلی کۆنی هه‌ول ده‌دات له‌ڕیگای زه‌بروزه‌نگ ، ئه‌وشکسته سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هاتنه مه‌یدانی هه‌ندێ هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نمایش بکات ،که‌زو یان دره‌نگ شکستێکی گه‌وره تر روبه‌روی ده‌بێته‌وه ، چونکه هه‌مو هاوکێشه سیاسی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌یه‌کان ، هاوکێشه‌ی 90کانی سه‌ده‌ی رابردو نیه ؟
هاوکات یه‌کێتیه‌که‌ی تاله‌بانیش ، به‌رده‌وام له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و شکسته به‌گۆرینی له‌ئه‌دای سیاسی و مه‌یدانی چاره‌سه‌ر بکات ، درێژه به‌سیاسه‌تی گۆڕینی ده‌م و چاو و نان بڕین له‌ناو ئه‌ندام و هه‌وادارانی ده‌دات . ئاخر شکستی ئێوه‌و پارتی له سیسته‌مه‌وه‌یه نه‌وه‌ک له‌ئه‌ندامه‌کانتان ، وه‌دلنیابن ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕین ، له‌هه‌لبژاردنی داهاتوو خه‌ڵک زیاتر ده‌تان گۆڕیت .
چه‌په‌کانیش له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین تاقی کردنه‌وه و شکستدان ، که‌ئه‌گه‌ر به‌و میتۆده کۆنه به‌رده‌وام بن ( بێ هه‌لوێستی و نه‌چونه سه‌رشه‌قام و وازهێنان له خۆبه‌زل زان و گۆڕینی ده‌م و جاوه سیاسیه‌کان و وازهێنان له مجامه‌له ی ده‌سه‌لات له‌سه‌ر حسابی بیروباوه‌رو جه‌ماوه‌ره‌کاین ..... ئه وا له‌شکستێکه‌وه به‌ره‌و شکستێکی تر ده‌ڕۆن . ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی کاره‌ساتتر جگه له‌لیستی گۆران که‌وه‌ک هێزێکی نوێ و کورسیه‌کی باشی به‌ده‌ست هێنا ، سه‌رجه‌م لیست وقه‌واره‌کانی تر به شیوازی جیا پاشه‌کشه‌یان پێ کرا ، به‌لام پێ ناچێت هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی شکستیان خوارد ، ئه‌زمونێک وه‌ربگرن و وه‌ک نه‌ریتێکی دیموکراتی سه‌رۆکه‌که‌ی یان پۆلێک به‌رپرسی له‌کورسیه‌کانیان بێنه خواره‌وه.
|