٢٩\٧\٢٠١٠
لە دوای
کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان
قوتابییه هەژارەکان دەست بە ئیش دەکەنەوە.

سازدانی: محەمەد ئەحمەد
قوتابخانە، سەرچاوەی فێربوونی زانیست و زانیارییە، لە سەرەتای ژیاندا و
لە تەمەنێکی کەمدا دەبێت بەرەو قوتابخانە بڕۆیت بە مەبەستی فێربوونی
زانست و زانیاری ، بەڵام خێزانە هەژارەکان بۆ دەربازبوون لە
کەمدەرەامەتی و دابینکردنی بژێوی خانەوادەکەیان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ
کارکردن، بۆیە زۆر جار ناچار دەبن لە قوتابخانە منداڵەکانیان دەربکەن
بۆ ئەوەى کار بکەن، وە کارکردن بەهەرشێوەیەک بێت، بەڵام مەرجە
کۆمەڵاییەتێکان ویاساییەکانی تێدابێت ئیدی رەوایە بۆ دابینکردنی بژێوی
هەرتاکیک لە کۆمەڵگادا.
قوتابیە تازە پێگەیشتووەکان پشووی هاوین بە هەلێک دەزانن بۆ کارکردن
تێدا ، چونکە وەک خۆیان دەڵێن لەبەر سەرقاڵبوونیان بە خوێندنەوە لە
رۆژانی دەوامی خۆیاندا ناتوانن کاربکەن ، چونکە نایانەوێت لە
قوتابخانەکانیان دوور بکەونەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستە بە باشمان زانی رای
چەند قوتابیێک وەرگرین و بییاندوێنین :
محەمەد عەلی گەنجێکى تازە پێگەیشتووی تەمەن 18 ساڵ وتی: من لە
قوتابخانە پۆلی پێنجی ئامادەییم ، ئێستا لە کاتی پشووی هاویندا خەریکی
کاری بۆیاغ چێتیم لەگەڵ براکەمدا ، گەنجە 18 ساڵەکە لە درێژەی
قسەکانیدا وتی : لەماڵەوە درامەتێکى وامان نییە کە پێویست نەکات من لە
پشووە هاوینەکەمدا ئیش نەکەم، بۆیە ناچارم هیچ نەبێت وەرزی هاوین ئیشێک
بکەم بۆ باشتر دابینکردنی درامەت بۆ خانەوادەکەم.
قوتابییەکی دیکە کە بە (ئازاد کەریم) خۆی ناساند وتی : هەرچەندە من لە
کاتی دەوامی قوتابخانەشدا کاردەکەم بە ئێواران ، بەڵام لە پشووی
هاویندا کرێکاری دەکەم لەگەڵ چەند برادەرێکمدا، هەرچەندە ئازاد کارى
کرێکارێکەی خۆی ئاشکرا نەکرد و درێژەی بە قسەکانی نەدا ، بەڵام لە
کۆتاییدا ووتی : گەنجی کورد وریایە و ژێردەستەی کەس نییە تا بژێوی
ژیانی بۆ دابین بکات ، بۆیە بە سەربەرزییەوە من لە قوتابخانە قوتابیم و
لە پاش دەوامی خۆم کاریش دەکەم .
عەبدولقادر محەمەد ی تەمەن 21 ساڵ ، قوتابی کۆلیژی بیرکارییە لە زانکۆی
تکریت وتی : من لە رۆژانی دەوامی قوتابخانەدا ، قەرزدەکەم بۆئەوەی
بەردەوامی بە خوێندنەکەم بدەم ، بەڵام لە رۆژانی پشودا ، کرێکاری دەکەم
بۆ ئەوەی قەرزەکانم بدەمەوە.
ئەو قوتابیەى زانکۆ هەروەها وتیشى وەک دەزانرێت مەسرفی هەر تاکێک لەناو
کۆمەڵگادا و لەئێستادا زۆرە بەتایبەت قوتابیانى زانکۆ هەر هیچ نەبێت
هەفتانە دەبێت سەردانى ماڵەوە بکەین کرێ سەیارەمان پێویستە و قوتابی
زانکۆش مەسرەفى لەقوتابی ئامادەیی و ناوەندى بێگومان زۆرترە، بۆیە
لەپشودا کار دەکەم و بۆ ئەوەى ئەو قەرزانەم بدەمەوە کە لە کاتی دەوامی
قوتابخانەکەمدا دەمکرد .
خورماتوو
hamreen90@gmail.com
|