٢٦\١١\٢٠٢٢
راگەیاندنی رۆژنامەوانیی
راپۆرتی ''پاکتاوکردنی نەتەوەیی نوێ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان'':
لە دوای
پێنج ساڵ،
پاکتاوکردنی نەتەوەیی کورد لە عێراق بەردەوامە.
١٦ی
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پێنج ساڵ بەسەر لەشکرکێشی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی
عێراق و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەدوای ریفراندۆمی کورد بۆ سەر
کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە تێدەپەڕێت. تاوانەکانی دژی کورد
زانیاری سەرچاوە کراوە لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە بەرامبەر بە
دانیشتوانی کورد ئەنجام دەدرێن کۆدەکاتەوە. لێکۆڵینەوەکانی تاوانەکانی
دژی کورد بۆیان دەردەکەوێت کە هەڵمەتی بەردەوامی پاکتاوکردنی نەتەوەیی
بەربڵاو و سیستماتیک ڕەنگە ببێتە جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی
مرۆڤایەتی.
راپۆرتە نوێیەکە بە ناوی "تاوانەکان دژی کورد: پاکتاوکردنی نەتەوەیی
نوێ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان"، ئەو پێشێلکارییانەی لە لایەن دەوڵەتی
عێراق و میلیشیاکانی سەر بە ئێران و داعشەوە ئەنجام دراون، بەڵگەدار
دەکات لەوانە:
ئاوارەبوونی زۆرەملێ
کوشتن، رفاندن، دەستدرێژیکردن
سووتاندن و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان
هەراسانکردنی ڕۆژنامەنوسان
هەڵاواردنی کولتووری
هەڵاواردن لە دامەزراندن
دادپەروەری و لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا هێشتا بە زەحمەت
دەمێنێتەوە. ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێ
کاربکەن بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان، جێبەجێکردنی لێپرسینەوە و
گەڕاندنەوەی قوربانییەکان. راپۆرتەکە شیکاری یاسایی سەرەتایی لە کەیسە
هەڵبژێردراوەکان لەخۆدەگرێت کە ئاماژە بە پێشێلکارییەکان دەکەن لە
پەیوەندی لەگەڵ پابەندبوونەکانی دەوڵەتی عێراق.
لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی سەرچاوەی کراوەوە، تاوانەکانی دژی کورد بەڵگەی
ئەم حاڵەتانەتانەیان لە لا هەیە:
١٢٢ حاڵەتی کوشتنی بەڵگەدار (لەوانەش ٢ ڕۆژنامەنووس) لە نێوان ساڵانی
٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٢
٥١ حاڵەتی بەڵگەدار سووتانی کێڵگەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠٢٢
٢٥ حاڵەتی بەڵگەدار لە رفاندن/ڕفاندن لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠٢٢
ڕێنماییەکانی پاکتاوی نەتەوەیی دەوڵەتی عێراق
هەروەها ڕاپۆرتی تاوانەکانی دژی کورد
· چەکی دابینکراوی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی کورد و
خەڵکی سڤیل بەکاردەهێنرێت
· ڕۆژنامەنوسان هەراسان دەکرێن و دەکوژرێن
· بۆشایی ئەمنی بەکاردێت بۆ ئاوارەکردنی کوردەکان لەڕێگەی داعش و
میلیشیاکانەوە
نووسەری سەرەکی ڕاپۆرتەکە، جایا سریڤاستاڤا دەڵێت:
ئاماژەی بەوەشکردووە، «لە کاتی هەڵمەتی ئەنفالدا قڕکردنی کورد بۆ جیهان
دیار بوو. حکومەتی فیدراڵی عێراقی ئیستا چیتر کورد کیمیا باران ناکات،
بەڵام پاکتاوی قەومی بەردەوامە لە کاتێکدا وڵاتان پشتگوێی دەخەن
توێژەر سوزی وای هیڵ دەڵێت:
«بەهای ژیانی کورد لەماوەی ٢-٣ مانگی ڕابردوو دا لە ناوچە کێشە
لەسەرەکان کەوتۆتە ژیر مەترسی و کەس لەو بارەیەوە نازانێت. کاتی ئەوە
هاتووە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دادگای نێودەوڵەتی بەدواداچوون و
لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم پاکتاوکردنی نەتەوەیی سیستماتیکە بکەن».
نووسەری کوردی بێناو دەڵێت:
«لەم ڕۆژانەدا کوشتنی کەسێکی کورد لە کەرکوک زۆر ئاسانە. دەوڵەتی عێراق
دەبێت ڕێز لە ئەرکی دەستوری خۆی بگرێت بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ دۆخی
ناوچە ناکۆکەکان، و دامەزراندنی میکانیزمی دادپەروەری ئینتقالی بۆ
پێشێلکارییەکان دژی دانیشتوانی کورد و کەمینەکانی دیکە.».
تاوانەکان دژی کورد گروپێکی توێژەرانە کە بنکەکەی لەسەر ئاستی
نێودەوڵەتییە و تیشک دەخاتە سەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لە بەشەکانی
کوردستانی عێراق و سوریا و تورکیا و ئێراندا ڕوودەدەن. تاوانەکانی دژی
کورد توێژینەوە ئەنجام دەدات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر ئەو
پێشێلکاریانەی کە لەم بوارانەدا ڕوودەدەن، بۆ ئەنجامدانی داکۆکیکاری
کاریگەرتر بۆ پێشخستنی لێپرسینەوە لە تاوانباران و نۆژەنکردنەوە بۆ
قوربانییەکان. هەروەها تاوانەکانی دژی کورد سوپاستان دەکات بۆ ئەو
مەترسیانەی کە وەک ڕۆژنامەنووس دەیگرنە بەر بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەم
نادادپەروەییانە و دەرفەتێک دەداتە ئێوەی بە ریز کە بابەتێک بنووسن بۆ
ئەوەی جەخت لەسەر ئەم کاریگەرییە ڕاپۆرتانە بکەنەوە پێش ئەوەی بینیریت
بو ئاژانسی نێودەوڵەتیکانی دەرەوە. تکایە بۆ زانیاری زیاتر ئیمەیڵ مان
بو بنێرن، تکایە بەشداری بکەن لە بلاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە.
گروپی کاری دادپەروەری ئینتقالی TJWG.
ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن گروپی کاری دادپەروەری ئینتقالی کە بنکەکەی لە
سیئۆلە سپۆنسەر کراوە، ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لەلایەن داکۆکیکاران و
توێژەرانی مافی مرۆڤ لە پێنج وڵاتەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.
پشتگیری لە شێوازە پێشکەوتووەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی پێشێلکارییە
قورسەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە دادپەروەری بۆ قوربانییەکان لە
پێش و کۆمەڵگاکانی دوای گواستنەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
هەروەها راپۆرتەکە لە ماڵپەڕی ريليف ويب بەردەستە کە لەلایەن نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە سپۆنسەر دەکرێ:
https://reliefweb.int/report/iraq/crimes-against-kurds-new-ethnic-cleansing-disputed-territories
_____________________________________________
• بەستەری
راپۆرتەکە: ''پاکتاوکردنی نەتەوەیی نوێ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان''.
https://crimesagainstkurds.org/bashur/bashur-documents/The-New-Ethnic-Cleansing-of-the-Disputed-Territories.pdf
https://crimesagainstkurds.org
تاوانەکان دژی کورد
admin@crimesagainstkurds.org
|