٥\٩\٢٠١٤
لە
دووبارەبوونەوەی کاتدا.

شوان حه‌سه‌ن
له شه‌وێکی سپی‌دا
قۆچپه ره‌شه‌کانی بازنه‌یه‌ک
هێڵێک ده‌هێلنه‌وه بۆ خولانه‌وه‌ی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان
به‌یانی ناچین بۆ کار
تیشکێک پسووله‌ی نه‌خۆشییمان بۆ وه‌رده‌گرێ
تا شه‌که‌ت بوون له پشوودا
پیاسه ده‌که‌ین و
گۆرانی ده‌ڵێین
ماندووبوونێکی خۆش لاشه‌مان هه‌ڵده‌گری و
ئێمه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆین
سێبه‌ر نهێنیی کاتمان پێناڵێت
رۆژمێرنووسێک به دوای چنینه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک خه‌و ده‌یباته‌وه
دووکه‌ڵی جگاره‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی هیچمان پێبڵێت سه‌رنجمان راده‌کێشێت
خاڵه جوداکانیش پشوێک ده‌ده‌ن له پشت تابلۆیه‌کی دزراو
ئای که خۆشه بیرکردنه‌وه‌مان
وه‌ک کۆلاره به‌سه‌ر کووچه و کۆڵانه‌کانی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌ده‌ین
جگه له به‌خته‌وه‌ریی که‌س له زمانمان ناگات
که‌سکایش له چاوڕوانی خوناودا
بێ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوی بشوا
رووت ده‌کرێته‌وه...
ئه‌وه‌ش ده‌بێته به په‌له‌ترین هه‌واڵی نوێی رۆژنامه‌کان
له ترسی ته‌نیایی... دوو جێگا راده‌خه‌ین
ته‌له‌فۆن ئێمه به‌وان ده‌به‌ستێته‌وه
دابڕان لێره
له خه‌یاڵ
له مۆسیقا
که‌چی بۆ هاوده‌میی دایناخه‌ین
ئه‌و رۆژه شه‌و به جلکی سپی نازانێ بخه‌وێ
هه‌رچی خه‌ولێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدابێ ده‌یخواته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|