٢٨\١٠\٢٠١٢
لە دوژمن فێربن.

لینین
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: سالار
حەمەسەعید
بۆرژوا دیمۆکراتەکانی (ناشا ژیزین)*
دەستیانداوەتە کەمپینێک دژ بە "تێکەڵەی مارکسیزم و بەربەریزم". ئێمە
تەواوی کرێکارانێک کە ووشیاری چینایەتیان هەیە ڕادەسپیرین کە زۆر لە
نزیکەوە بڕواننەقسەو باسەکانی دیموکراتە ڕادیکالەکان. هیچ شتێک بەو
ئەندازە زۆرە ئاسانکاری ناکات لە تێگەیشتنی جەوهەری سیاسی پێشکەوتنەکان
بەئەندازەی هەڵسەنگاندنەکانی دوژمنانی یەکێکیانەوە(لایەنێکیانەوە)، (
بێگومان مەگەر ئەمەی دوایی گەمژەبێت).
( ناشا ژیزین) حەز بە "هەوڵەکانی بەشێک لە حزبی کرێکارانی سۆشیال
دیمۆکرات دژ بە نوێنەرانی شورای کرێکارانی سنت پترسبۆرگ"ناکات،
یاووردتر بڵێین، تێکۆشانی سۆشیال دیمۆکراتەکان دژ بەرێکخراوە چینایەتی
یە ناحزبیەکان، هەروەک رۆژنامەکان دەیخەنەڕوو. ڕادیکالەکانمان دەڵێن کە
کرێکاران دەبێ یەکگرن. مانای ئەوەیە کە ڕابەرانی شوراکان کە "لەهەوڵی
یەکگرتنی تەواوی پرۆلیتاریادان بەبێ گوێدانە بیروباوەری سیاسی یان"
ڕاستن . ڕادیکاڵەکان بە دروستی ڕسوامان دەکەن بە دژایەتی کردنمان لەگەڵ
پرنسیپەکانی خەباتی چینایەتیمان دا. لە دوژمنانتان فێربن، هاوڕێ یانی
کرێکار، کە پشتگیری دەکەن لەپێکهێنانی رێکخراوێکی ناحزبی کرێکاران یا
کە بەلانی کەمەوە بێ موبالاتن بەم ئامانجە.
مانیفێستی کۆمۆنیستی مارکس و ئەنگلز تان بیردەهێنمەوە کە باس لە گۆڕانی
پرۆلیتاریا دەکات بە چینێک کە پەرەسەندن وگەشەکردنی نە تەتەنیا لەگەڵ
یەکگرتوویی (پرۆلیتاریا) دا هاوئاهەنگ بێت بەڵکو لەگەل ووشیاری
سیاسیشیدا. نموونەی وولاتانێکی وەک ئینگلتەراتان لە بیربێت کەتیایدا
خەباتی چینایەتی پرۆلیتاریا دژ بەبۆرژوازی هەربەردەوامە لەهەمووشوێنێکی
دا و لەهەموو کاتێکدا، سەرەرای ئەوەی پرۆلیتاریا بەیەکنەگرتوویی
ماوەتەوە، و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی پەروەردەی دەستی بۆرژوازین و
ووشیاری چینایەتیان فاسد و گەندەل بووە بەهۆی تیۆریسینەکانی سەرمایەوە
و هێزو تواناشیان پەرش وبڵاوکراوەتەوە بەهۆی وەلانان و وازهێنان
لەجەماوەری کرێکاران لەلایەن ئەریستۆکراسی کرێکارانەوە. هاوڕێ یانی
کرێکار، بیر لەهەموو ئەمانە بکەنەوە و دەگەنە ئەو بەرئەنجامەی کە تەنها
پرۆلیتاریای سۆشیال دیموکرات، پرۆلیتاریایەکە ئاگا و ووشیار بەئەرکە
چینایەتیەکانی.
دەبا بڕوخێ ناحزبیەت! ناحزبیەت هەمیشە و لەهەموو شوێنێک دا چەک و
دروشمی بۆرژوازی بووە. لەباروزرووفی دیاریکراودا، ئێمە دەتوانین و
دەبێت پێکەوە هاوهەنگاو و هاوڕیزبین لەگەڵ پرۆلیتاریایەک کەئاگایی و
ووشیاری چینایەتی نیە، لەگەڵ پرۆلیتاریایەک کەپرنسیپ و بیروباوەڕە
ناپرۆلیتاریەکان (بەرنامەی سۆسیالیستە شۆرشگێرەکان) پەسەند دەکات.
بەڵام بە هیچ شێوەیەک و هیچ کاتێک نابێت میتۆدی (شێوەکاری) توندوتۆڵی
حزب شل بکەینەوە. وەلە ژێر هیچ بارو زرووفێک و کاتێکدا نابێ لە بیرمان
بچێت، یاخود ڕێگەبدەین کەسانی تر لەبیریان بچێت، کە دوژمنایەتی کردنی
سۆسیال دیمۆکراسی لەنێو ڕیزەکانی پرۆلیتاریادا پاشماوەی تێڕوانینەکانی
بۆرژوازین لە نێو پرۆلیتاریادا.
________________________________________________
*
ناشا ژیزین (ژیانمان): ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە نزیکە لە باڵی چەپی حزبی
کادێت. لە سنت پترسبۆرگ بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ دەردەچوو لە مانگی
نۆڤەمبەری ١٩٠٤ تا مانگی تەمموزی ١٩٠٦. (٢) بڕوانە: مارکس و ئەنگلز،
بەرهەمە هەلبژێراوەکان، بەرگی یەکەم مۆسکۆ ١٩٥٨ لاپەرە ٣٣-٤٥.
سەرچاوە:
لە بلاوکراوەی (نۆڤایا
ژیزین) ژمارەی (١٦)ی ١٨ی نۆڤەمبەری ١٩٠٥
بلاوکراوەتەوە.
salar2000uk@yahoo.co.uk
|