١٢\٢\٢٠١٦
لە
دووریی تۆ!!!

خالید شه‌یدا
له دووریی
تۆ
جێگه‌ی ته‌نیام..
سارد و سڕه
ده‌ستت بێنه، به رووی دڵما
تۆ بزانه...
دڵهکوتێم چیت پێده‌ڵێ
ئاخی سینه‌م چۆن گڕدەگرێ
له‌گەڵ ناڵه
و...
گرمه و ترپه‌ی هه‌ر
لێدانێ
چۆن سۆزی عه‌شقێ دەبارینێ..
ئه‌ی په‌رییه‌که‌ی ئاسمانی من
ئه‌ی ئه‌و کیژه‌ی هه‌ستم دەبهی
لێم دوور مه‌به...
با دڵه‌که‌م لێتنهڕهنجێ
له ئامێزتا رامهەژێنه
تا مه‌ست ده‌بم
به‌سه، خه‌یاڵ
خه‌ڵوه‌تخانه‌ی خه‌م تێکبدە
به ماچی نێو زار
و ده‌مت
له‌سه‌ر سینه‌ت بمخه‌وێنه
بمگریێنە...
تا شه‌و ده‌ڕوا و رۆژ دێته‌وه
بملاوێنه...
منم پیری موغانی تۆ
شێت و شه‌یدا!!
ئه‌ی گوڵخونچه‌ی باخی دڵم
سنوور بشکێنه و یاخی به
له ده‌ستووری
ئه‌م کۆمه‌ڵه
ئیدی به‌سه
ته‌مه‌ن کورته
با له ناو یەک
بتوێینه‌وه
جارێکی تر سەرلەنوێ
نوێبینەوه...
ماڵپه‌ڕی خالید شه‌یدا
|