په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

له‌ (ئه‌حمه‌د تورک)ه‌کانه‌وه‌ فێره‌ په‌ڕله‌مه‌نتاریی ببن.

قادر نادر   

 

ئه‌وه‌ی هیوایه‌کت پێ ده‌به‌خشێت و روناکیه‌کی تیا ده‌بینی ،   جولانه‌وه‌ی کورده‌ له‌باکور ، سه‌رباری تێبینی ره‌خنه‌کان. ئاخر رۆژ نیه‌ وێنه‌ی قاره‌مانی و نیشتمانی ، تاک و کۆی برا و خوشکه‌ ولات پارێزه‌کانمان   له‌ سه‌رشه‌قامێکی ئامه‌د   ،له‌سه‌نگه‌رێکی قه‌ندیل یان  له‌ نێو په‌رله‌مانه‌  پڕ له‌ شۆڤینیه‌که‌ی ‌ که‌مالیه‌‌کان نه‌بینین و گوێ بیست نه‌بین  .

 

سالی 2005 که‌به‌شداری یه‌که‌م ده‌نگدان  بۆ هه‌لبژارادنی عێراقم  کرد ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ک  ئه‌ندام په‌رله‌مانیش بێت (له‌یلا زانا)ئاسا له‌روداوێکی نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌لوێست وه‌ربگرێت و ره‌فتار بکات ، که‌چی  به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان له‌ 78 ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد ،  20دانه‌یان تا خولی په‌رله‌مان ته‌واو بوو  ،وته‌یه‌کی به‌ کوردی و عه‌ره‌بی له‌ده‌م نه‌هاته‌ ده‌ر  !!!؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی 3 سال زیاتره‌  55   به‌ناو نوێنه‌رمان له‌ناو په‌رله‌مانی به‌ غدا هه‌یه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی  ڕۆژێک گوێ بیستی ئه‌وه‌ بین . ‌ شه‌رێکی گه‌رما و گه‌رم ، هه‌لایه‌کی هاوشیوه‌ی  په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ تورکیا بێته‌ ئاراوه‌  ؟؟ ئاخر خه‌لک ده‌نگی دا به‌ ئێوه‌ که‌ ببنه‌ نوێنه‌ری ئازاره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان   یان حزب و سه‌رۆکه‌کانتان  تائه‌و هه‌موو شکسته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌مان ، بۆ تۆمار بکه‌ن ؟؟

 

ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ، که‌نه‌ده‌نگیان هه‌یه‌ نه‌به‌روبوم ، وه‌ به‌هێزترینیان  ‌جێگری مالیکیه(به‌رهه‌م سالحه‌) ‌ که‌ چی ڕۆژانه‌ گوێ بیستی ئه‌وه‌ ده‌بین ، مالیکی دژ به‌ کورد ئه‌و داخوازیه‌ی قبول نه‌کرد ،دژی وه‌ستا ، پیلانی گێرا..... .ئه‌مه‌ باس  له‌مامه‌ وهوشیارزێباری ناکه‌ین ،  که‌  ئه‌وه‌نده‌ی  له‌میدیاکان  تۆمه‌تی تیرۆریستیان  داوه‌ته‌  پاڵ  PKK مالیکی ده‌ری نه‌بڕیوه‌ !!؟.

 

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لوێستانه‌دا ، پێچه‌وانه‌که‌ی له‌باکوری کوردستان له‌ناو یه‌کێک له‌په‌رله‌مانه‌ هه‌ره‌ شۆڤینسته‌کانی جیهاندا ،ماوه‌ ماوه‌ گوێ بیست ده‌بین ،ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ،  سوکایه‌تی ، سکالا تۆمار کردن له‌سه‌ری ، هوشیارکردنه‌وه‌ی  تا هه‌وڵدان بۆ  داخستنی حزب له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان  گوێ بیست ده‌بین .

 

 2 هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر (ئه‌حمه‌د تورک) له‌هه‌لوێستێکی بوێرانه‌ له‌نێو دنیایه‌ک گورگه‌ بۆری که‌مالیست دا  ،هه‌ژانێکی سیاسی و میدیایی له‌نێو تورکیا خولقاند  ، کاتێک  یاساو ده‌ستوری  ئه‌م ولاته‌ی خسته‌ ژێر پێلاوی مناڵه‌  هه‌ژاره‌کانی وڵاته‌که‌ی   و  به‌ زمانێکی شیرینی کوردی ‌ چه‌ند په‌یڤێکی له‌ناو په‌ڕله‌مانی تورکیا  دا . 

 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رباری ئه‌وه‌ی بوێریه‌کی بێ وێنه‌ بوو ، هاوکات ئه‌و په‌یامه‌شی به‌ جیهان و کوردان دا ، که‌ ئه‌ردۆگان و حزبه‌که‌ی ،  ته‌له‌فزیۆنه‌  کوردیه‌که‌ی  TRT  و 2 ڕسته‌ که‌ی  به‌ کوردی    ، له‌  درۆیه‌کی زل و  ، ریکلامێکی هه‌لبژاردن زیاتر نیه‌ .چونکه‌ دان نان به‌ به‌شێک له‌داخوازیه‌کانی کورد ، له‌ده‌ستوره‌وه‌ (ده‌رگا) ده‌ست پێده‌کات نه‌وه‌ک له‌ تێڤێیه‌که‌وه‌ (په‌نجه‌ره‌).

 

زۆرسه‌یره‌ په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌ شه‌ری وڵاتێکی ملهوری سیاسی و ده‌ستوری وه‌ک تورکیا ده‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی یاساو ده‌ستوریان له‌پشت بێت ، که‌چی  به‌ناو نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا ده‌ستور ویاسایان له‌گه‌ڵه‌ و پارسه‌نگی هێز و سیاسی لایه‌نی کوردی و عه‌ره‌بی وه‌ک کوردو وتورکیش ئاسمان و ڕێسمان جیایه، که‌چی ئه‌وان ڕۆژانه‌ مه‌دالیای نوێنه‌رایه‌تی شایسته‌ بونیان له‌ یه‌خه‌ده‌درێت و نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غداش پێچه‌وانه‌که‌ی ؟؟

 

زۆر سه‌یره‌  له‌نێوان پاره‌ ،ده‌سه‌لات ، دڵ راگرتنی سه‌رۆک وحزب ،  ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کورد له‌به‌غدا قومبه‌له‌یه‌کی سیاسی   هاوشێوه‌ی( ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانا و سه‌باحه‌ت تونجه‌لی)  ناته‌قێنته‌وه‌ . بۆ  ئه‌و ه‌ی سه‌روه‌ریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌مێژوو  تۆمار بکات و خه‌لکیش هه‌ست بکات که‌نوێنه‌ریان له‌به‌غدا هه‌یه‌ ؟

 

ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌بڕی ئه‌وه‌ی پالپشتی ئه‌و ده‌نگه‌ بوێرانه‌ بکات و ئامه‌د ئاسا بوار نه‌ده‌ن (فه‌تحولایه‌کان) کۆنگره‌ی درۆزنانه‌ له‌سه‌ر کورد ببه‌ستن ، له‌سالرۆژی ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان کۆنگره‌یان بۆ ده‌به‌ستن و وه‌ک مژده‌ش هوشیار زێباری  بنکه‌ی هه‌واڵگری تورکی و کوردی  به‌خه‌لک ده‌گه‌یه‌نێ !!؟.

 

سه‌رۆکی هه‌رێم  زۆر جار دڵخۆشی ده‌کردین   که‌ جارێکی تر شه‌ری کورد کورد ڕوناداته‌وه‌ ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌  ئایا ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیدار نیه‌ بۆ‌سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی شه‌ری کورد به‌کورد؟؟   باواش تێنه‌گه‌ین ، شه‌رکردن  هه‌ر ئارپێجی ته‌قاندنه.‌