په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٦\٢٠١٧

لە فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران

١٢ فیلمی بیانی نمایش دەکرێن و خەڵاتی پەپوولەی زێڕین دەبەخشرێ.

 

مەنسوور جیھانی

 

لە فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ١٢ فیلمی بیانی نمایش دەکرێن.

لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جیھان نمایش دەکرێن.


لە لایەن بەرپرسانی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناوی فیلمە بیانییەکانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فیلمە بڵیندەکانی ئەم فیستیڤاڵە راگەیێندران کە لە ١٢ فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان پێکھاتوون.


ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ٣٠مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کە بریتی بوون لە: "کامیار موحسنێین" ـ رەخنەگر و توێژەریی سینەما، "محمەد رەزا کەریمی سارێمی" ـ بەرپرسی ھونەریی و بەرھەمھێنەر، "نیما عەباسپوور" ـ دەرھێنەر، "مەجید شێخ ئەنساری" ـ مامۆستای زانکۆ و دەرھێنەر و خاتوو "فەریاڵ بێھزاد" دەرھێنەر، ١٢ فیلمیان بۆ بەشی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵە دەستنیشانکرد.


ناوی فیلمە بڵیندەکانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بریتین لە:


فیلمی سینەمایی "مامۆستای سیخوڕەکان" لە دەرھێنانی "رۆبێرت ھێنسێن" لە وڵاتی کەنەدا.
فیلمی سینەمایی "بەخت لەگەڵ خۆش شانسە" لە دەرھێنانی "نۆربێرت لێشنێر" لە وڵاتی ئەڵمانیا.
فیلمی سینەمایی "بێل و سباستیان ٢" لە دەرھێنانی "کریستیان دۆگای" لە وڵاتی فەڕەنسا.
فیلمی سینەمایی "پاسکلی شین" لە دەرھێنانی "ئەمیت کۆرکێن" لە وڵاتانی تورکیا و ئەڵمانیا.
فیلمی سینەمایی "ھەڤاڵی من راڤی" لە دەرھێنانی "ئارێند ئاگتە" لە وڵاتی ئەڵمانیا.
فیلمی سینەمایی "رۆژێک کە باوک لق و پۆپی ھەیە" لە دەرھێنانی "نیکۆل وێن کیدۆنک" لە وڵاتانی کرۆواسیا، بەلژیکا و مەقدوونیا.
فیلمی سینەمایی "زستانی جیل و جووی" لە دەرھێنانی "سارا کێنتێل" لە وڵاتی فینلەندا.
فیلمی سینەمایی "خۆڵەمێشە چکۆلە پڕھەراکە" لە دەرھێنانی "پێدێر ھەمدێل" لە وڵاتی نۆڕوێژ.
فیلمی سینەمایی "خێراکە!" لە دەرھێنانی "ئیگۆر ئستێرک" لە وڵاتی ئسلۆڤانیا.
فیلمی سینەمایی "یارمەتیم بدەن، من مامۆستاکەمم چکۆلە کردەوە" لە دەرھێنانی "سڤێن ئانترێوێلدێت" لە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا.
فیلمی سینەمایی "مۆعجێزەی کوێستان" لە دەرھێنانی "توبیاس ویمێن" لە وڵاتی ئەڵمانیا.
فیلمی سینەمایی "پڕجۆش و خرۆشترین پشوودان بۆ (بو)" لە دەرھێنانی "دێرێک ئێبینگ" لە وڵاتی ھۆڵەندا.

٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی ئێران و ھەروەھا بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی ھونەریی سینەما لە رۆژانی ٣٠ی جوون تا ٦ی جوولای ٢٠١٧ لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ.

 


خەڵاتی پەپوولەی زێڕین لە فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دەبەخشرێ.
 


لە ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، خەڵاتی پەپوولەی زێڕین لە سیناریۆنووسان دەبەخشرێ.


لەسەر پەسەندیی "عەلیرەزا رەزاداد" بەرپرسی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، سیناریۆکانی ئەنیمەیشنی بەشی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی حەوتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە شێوەی جوێی دادوەریی دەکرێن.


بە لەبەرچاوگرتنی پێشوازیی بەربڵاویی سیناریۆنووسانی پێٌڕفێشناڵ، خوێندکاران و ھەروەھا لاوانی داھێنەر و بەھرەمەند لە بەشی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵاندا و ناردنیی بێی وێنەی سیناریۆی ئەنیمەیشن، لەسەر داوای بەرپرسی بەشی پێشبڕکێی سیناریۆی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و پەسەندکردنی لە لایەن بەڕێوەبەریی ئەم فیستیڤاڵە بڕیاردرا دادوەریی سیناریۆکانی ئەنیمەیشن لە گرووپێکی جیاوازدا ھەڵسەنگاندیی بۆ بکرێت و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە دەستنیشان بکرێن.


لەسەر ئەم بنەمایە بە سێ سیناریۆی بەرچاو لە بەشی پێشبڕکێی ئەنیمەیشنی حەوتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران خەڵاتەکانی پەپوولەی زێڕین، لەوحەی فەخریی و خەڵاتی نەقدی پێشکەش دەکرێ.


حەوتەمین پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە مەبەستی سەرھەڵدان و بردنەسەرێی ئاستی بەرھەمەکان و ھەروەھا ناساندنیی بەھرەمەندە نوێیەکان (ئەندێشە نوێیەکان)، لە ھەموو چالاکانی سینەمای ئێران، لاوان، ھونەرمەندان و دەرچووانی زانکۆ بۆ بەشداریی لەم ڕووداوە فەرھەنگییە بانگھێشت دەکا.


ھەروەھا بریکاریی سینەمایی حەوزەی ھونەریی بە ھاوکاریی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ٣ سیناریۆی سەرکەوتووی بەشی وەرگیراو کە بە پێی کتێبەکانی حەوزەی ھونەریی نووسرابێتن رێزدەگرێت.


حەوزەی ھونەریی لە ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ٣ سیناریۆی سەرکەوتوو لە بەشەکانی "پێڕفێشناڵ" و "ئەندێشەی نوێ" کە لە حەوتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەشداریی بکرێن، بە پێشکەش کردنی لەوحەی فەخریی و خەڵاتی نەقدیی رێزیی تایبەت دەگرێ.


٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی ئێران و ھەروەھا بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی ٣٠ی جوون تا ٦ی جوولای ٢٠١٧ لە شاری ئیسفەھان لە ئێران بەڕێوەدەچێ.

 


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک