٢\١\٢٠١٢
له فیدائییه‌کانی
سه‌دامه‌وه بۆ فیدائییه‌کانی بارزانی!

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
حیزبی ناسیونال فاشی به‌عس و سه‌دام حوسین له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه ده‌سه‌لاتی
سه‌رکوتگه‌ریاندا و بۆ دریژه دان به‌سه‌رکوتگه‌ری ومانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌لاتدا،و
کپ کردن و له‌خوین هه‌ڵکێشانی هه‌ر ده‌نگیکی ناره‌زایه‌تی له دژی،
وێڕای (هێزی سه‌ربازی و ئه‌من و موخابه‌رات و ئیستیخبارات وپۆلیس وجه‌یشی
شه‌عبی و فتوه و ته‌لائیع)، ده‌یان جۆری تری ده‌سته‌و تاقمی مرۆڤکوژی
پیکهینا بوو، وه یه‌کیک له‌وده‌زگایانه و دره‌نده‌ترینیان فیدائی یه‌کانی
سه‌دام بوون، که‌به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌مانه سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌و خیڵی
خۆیان بوون و زیاتر که‌سانی لۆمپه‌ن بوون. هه‌ڵبه‌ت سه‌دام وڕژێمه‌که‌ی
ده‌سه‌لاتی ڕاسته‌وخۆی دابوو به‌م فیدائیانه‌و سه‌ر پشک بوون له‌هه‌ر
کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌بیان ویستایه له‌هه‌ر شوینیک پێی هه‌ستن. هه‌ر
بۆیه هه‌مومان شایه‌دی سه‌دان چیرۆکی ترسناک بووین له‌باره‌ی ئه‌م
فیدائییانه‌وه .جا هه‌ر له دزین و ڕاوو ڕووته‌وه تا ده‌گاته
ڕفاندنی خه‌ڵک، به‌تایبه‌تی هه‌ر کچێکی جوان که‌ئاره‌زویان بوایه بۆ
خۆیان و عوده‌ی و داروده‌سته‌که‌یان ده‌یان دزی ولاقه‌یان ده‌کردن. ئه‌مه
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دڕه‌نده‌ترین هیزی جه‌کدار بوون بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر
ناره‌زایه‌تییه‌ک. بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ڵکی عیراق به‌گشتی و
کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌رگیز ئاوا ئاسان ناتوانن ترس و تاوانه‌کانی
فیدائییه‌کانی سه‌دام له‌بیر بکه‌ن تا ئه‌و جیگه‌یه‌ی هه‌ر ده‌سه‌لاتیکی
تری له‌و چه‌شنه تارمایی ده‌سه‌لاتی هه‌بێت به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه.
به‌ڵام ئیستا دوای نزیک به‌ده‌یه‌یه‌ک له‌ڕووخانی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری
سه‌دام حوسین هه‌مان ده‌زگای خوێنڕیژی وسه‌رکوتگه‌ر، هه‌ڕه‌شه‌و گوره‌شه‌ی
کوشت و بڕمان لێ ده‌کرێته‌وه، که‌له لایه‌ن سه‌رانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره
ناسیونال عه‌شیره‌تی یه‌کانی کوردستانه‌وه به‌تایبه‌تی پارتی، به‌ئاشکرا
پێکهێنانه‌وه‌ی هێزێکی فیدایی تایبه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. ئه‌م هه‌وڵه‌ش
هاوشانی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵات دێت که‌ڕۆژانه باس له‌دیموکراسی
و فره حیزبی و مافی مرۆڤ وسه‌روه‌ری یاسا وئازادی ده‌که‌ن. گوایه ئه‌م
کاره‌شیان به‌پێی یاسا‌و له‌چوارچیوه‌ی یاسادا ده‌به‌نه پێشه‌وه!.. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕاستیه ئه‌وه‌یه که‌وینه‌ی ئه‌و فیداییانه‌ی که‌له‌سه‌ر زاری
فازل میرانی سکرتیری مه‌کته‌بی سیاسی پارتییه‌وه نیشان ده‌درێ و له‌دیمانه‌یه‌کدا
که‌له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیڵدا باسی لێوه‌ده‌کات هه‌ر ئه‌و نمونه‌یه‌یه که‌سه‌دام
حسێن له‌ڕابردوودا نیشانی داوین. فازیل میرانی له‌ودیمانه‌یه‌دا ده‌ڵیت:
"ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڕه‌شه‌ش نه‌بێت، ئێمه سی هه‌زار چه‌کداری
بارزانیمان هه‌یه، بێجگه له‌وه‌ی پارتی، بێجگه له‌وه‌ی هه‌ولێر و
بادینان و که‌رکوک و گه‌رمیان و سلێمانی، ئه‌م سی هه‌زاره هه‌میشه
فیدایی بونه، به‌یه‌ک قسه خۆیان به کوشت ده‌ده‌ن...”.
مه‌گه‌ر ئه‌م قسانه به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی زیاتر بۆ کوشت‌و
بڕو له‌خوێن هه‌ڵکێشانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بیت ئاخۆ بۆ چییه؟؟!!
دیاره ئه‌م جۆره خۆ هه‌ڵکیشانه، به‌ده‌سته و تاقمی ئاماده بۆ مرۆڤ
کوشتن نه‌یه‌که‌م جاره‌و نه‌دوا جاریش ده‌بێت که‌به‌م شێوه‌یه له‌زاری
سه‌رانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانه‌وه
بڕژێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانه‌وه، به‌ڵکو له‌ڕابردوودا
چه‌ندین جار نمونه‌کانی ئه‌م هه‌ره‌شه وچاوترساندنه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رده‌ستدایه،
بگره نمونه‌ی به‌کرده‌وه‌ش زۆرن که‌به‌پێی پێویستی هه‌ر قۆناغیک هێزه‌چه‌کداره‌کانی
ئه‌م حیزبانه له‌ڕووی خه‌ڵکی هه‌قخوازی کوردستاندا ڕاوه‌ستاون وده‌ستیان
له‌خه‌ڵکی وه‌شاندوه. ڕووداوه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ده‌ڤه‌ری
بادینانیش ئاخرین وینه‌ی زیندون له‌و هه‌ڕه‌شانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م جاره‌ی میرانی له‌وانی پێشوو تر جیا ده‌کاته‌وه
ئه‌وه‌یه که‌میرانی و حیزبه‌که‌ی، باش ده‌زانێ ئیتر خه‌ڵکی کوردستان
جامی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کیتی پر بوه‌وه
لێی ده‌ڕژێ و خه‌ڵک به‌ئاشکرا بێزارن له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌رو
گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌په‌رسته‌که‌یان و به ئاشکراش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن،
بۆیه پارتی له‌زمانی میرانییه‌وه ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکرایه ده‌کات.
له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه گه‌ر که‌سانێک وا تێبگه‌ن، یاخود وای
لێکبده‌نه‌وه، که‌هه‌ڕه‌شه‌یه له‌فڵان و فیسار لایه‌نی به‌ناو
ئۆپۆزیسیۆن که به‌ڕواڵه‌ت وا دێته به‌رچاو، پێم وایه ئه‌م تیگه‌ییشتن
و لێکدانه‌وه‌یه زۆر ساده‌و ڕووکه‌شییه،.چونکه هه‌م پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی
ده‌زانن که‌هه‌ر 3 لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ناکۆکی و دژایه‌تی ئه‌وه‌نده
قوڵ و ڕیشه‌ییان نییه له‌گه‌ڵ پارتی وده‌سه‌لاتداراندا، به‌ڵکو ناکۆکی
و دژایه‌تی ئه‌وان ته‌نها له‌سه‌ر که‌می به‌شه پاره‌و پول و ده‌سه‌ڵاته‌و
نه‌ک له‌سه‌ر خواست و به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و یه‌کسانی
خواز. بۆیه له‌ڕاستیدا وه‌ک ووتمان پارتی و میرانی ده‌زانێ که‌ده‌بێت
خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ شه‌ڕی خه‌ڵکی ئازادیخواز. یانی شه‌ڕی ملیۆنان خه‌ڵک
که‌له هه‌ژاری و بێ‌کاری و بێده‌ره‌تانی وده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی تردا
ده‌ژین و له‌ولاشه‌وه سه‌رانی پارتی ویه‌کیتی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان وه‌ک
چینی سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌ماندانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر حسابی ژیانی
کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان، بونه‌ته ملیۆنیرو ملیاردیر، وه دیاره بۆ
پاریزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابورییان پێویستیان به‌جۆره‌ها ده‌سته‌و
تاقمی مرۆڤ‌کوژ هه‌یه له‌چه‌شنی فیدائییه‌کانی سه‌دام حوسین که‌ئه‌مڕۆ
میرانی ده‌ڵێت 30 هه‌زار چه‌کداری بارزانیان هه‌یه‌و ئاماده‌ن به‌قسه‌یه‌ک
وه‌ک فیدائی خۆیان به‌کوشت بده‌ن. بۆیه پێویسته خه‌ڵک و هه‌ر لایه‌نیکی
ئازادیخواز ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی میرانی وپارتی زۆر به‌جدی وه‌رگرن.
خه‌ڵکی کوردستان که‌خوازیاری ده‌سه‌ڵاتو سیسته‌مێکی حکومڕانی مه‌ده‌نی
وسکولارن، ده‌سه‌ڵاتێک که‌جێگای هێزی چه‌کداری سه‌رو خه‌ڵکی ومیلیشای
حیزبه‌کانی تیانابێته‌وه و ڕێگانادات له‌سه‌ر داهاتی هاوڵاتیان ئه‌م
ده‌زگا سه‌رکوت و زه‌به‌لاحه خوێناویه پێک‌بێت وخۆی بژێنێ، به‌پێویست،
قه‌ده‌غه‌کردن وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزی فیدایی تایبه‌تی حیزبه‌کان، ده‌بێته
یه‌کێک له‌خواسته‌کانی خه‌باتی ئه‌مڕۆیان. چونکه به‌بێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌م هیزانه ناکرێ باس له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئارام و ئاسایش وته‌نانه‌ت
سه‌روه‌رکردنی ئازادییه‌کان بکرێ. له‌ڕاستیدا خۆپیشاندانه‌کانی
حه‌ڤده‌ی شوبات له‌سه‌ر هه‌ق بوو کاتێک له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دروشمی
''حیزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه''یان هه‌ڵبڕی.
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|