٢٠\٦\٢٠١١
لەگەڵ دەسپێکردنی
وەرزی دروێنە لە ناوچەی شارەزوور
جوتیارانى ئەو
ناوچەیە رووبەرووی چەندین گرفتی جۆراو جۆر دەبنەوە..
پشتیوان کەریم
ناوچەی
شارەزوور پانتاییەکى زۆری لە زەوی کوشتوکاڵی هەیە و ساڵانە بڕێکی زۆر
لەو زەویانە دەکرێتە گەنم و جۆ . هەموو ساڵێک گرفتی گەورەی جوتیارانی
ئەو ناوچەیە نەبونى سایلۆیە لە شارەزوور بۆیە دەبێت سایلۆی سلێمانى
بەروبومى گەنم و جۆ یان لێ وەربگرێت بەمەش کرێیەکی گواستنەوەی ئەو
بەروبومانە دەکەوێتە سەر جوتیاران . بۆیە جوتیاران داوا دەکەن کە
حکومەت هاوکاریان بکات لە گواستنەوەى بەروبومەکانیان تا ئەو کاتەی
سایلۆیەکیان بۆ دروست دەکەن.
سەرچاوەیەک لە کوشتوکاڵی قەزای سهیدسادق
ڕایگەیاند حکومەت لە کاتى هەموو خولەکانى هەڵبژاردن بەڵێنی دروستکردنی
سایلۆ بە جوتیارانى شارەزوور دەدات بەڵام بەڵنەکان ناڕاست بووە و تا
ئێستا هیج هەنگاوێک بۆ ئەو مەبەستە نەنراوە ..
سهیدسادق
pshtiwan_gashbin@yahoo.com
|