٣٠\٧\٢٠١٩
له گشت‌پرسیی و سه‌ربه‌خۆیی
بۆ داگیركردنی كوردستان.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
گه‌لی كوردستان دووجار پرۆسه‌ی گشت‌پرسیی وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی به‌رێوه‌بردووه
و ئه‌نجامه‌كانی جێی خۆشی و شادی بوون و، له پاش ئه‌و پرۆسه‌یه زوربه‌ی
هاوڵاتیان دڵخۆش بوون بەوەی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان موژدەیەکی
گرنگ و خۆش به گه‌لی كوردستان ئەبەخشێ و هه‌ر هه‌موو چاویان بریبووە
دەمی بەرپرسە گەورەکانی کوردستان و بە ئاوات بوون بێنەگۆ و موژدەکە كه
سه‌ربه‌خۆییه جاڕ بده‌ن.
بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆێی له ساڵی ٢٠١٢ له لای به‌رپرسانی كوردستان به
گه‌رمی تاوتۆێ ئه‌كراو، به نیاز بوون له نه‌ورۆزی هه‌مان ساڵدا سه‌ربه‌خؤیی
كه ئاواتی گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورده رابگه‌یێنن
و،وەلێ بەڵێنی بەرپرسە گەورەکانی کوردستان تەنھا سۆز‌و قسەی مفت بوون و،
ئاواته‌كه نه‌هاته‌دی و، به‌رپرسان به‌كوردی په‌تی توشی دڵه‌راوكێ و
ترس بوون و، دیسانه‌وه هێڵه سووره‌كانیان كاڵ بوونه‌وه و، داخوازییە
رەواکانی گەلی کوردستان جارێکی تریش پشتگوێ خران.
جێی نێگه‌رانییه ئه‌وانه‌ی به گه‌رمی باسی گشت‌پرسیی و سه‌ربه‌خۆێ
كوردستانیان كرد، له‌مرۆدا ئه‌و باسیان له بیرچووه‌ته‌وه و، ده‌ستیانكردووه
به گه‌مه‌یه‌كی گڵاوودێزو، له باتی سه‌ربه‌خۆێی كوردستان گڵۆبی سه‌وزیان
بۆ توركیا هه‌ڵكردووه به ئاسانی كوردستان داگیر بكات و، ئه‌وه‌تا ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له پاش داگیركردنی خواكورك به
خۆشحاڵی و به ناوی خوا‌و بیسمللا ئه‌ڵێت : سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی (
چنگ ٢)ی له هه‌رێمی كوردستان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه)
ده‌ستپێكردووه.
پێشتر داواكراو وترا :باشتر وایە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان پێش
راگەیاندنی گشت‌پرسیی داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن بنکە سەربازییەکانی
و، ھێزە چەکدارەکانی لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا هه‌ڵگرێت و بەرەو
تورکیا بیانباتەوە، چونکە مانەوەی ئەو بنکانە مەترسیدارەو ئامادەکاریە
بۆ شەرێکی گڵاوو دژوار لە دژی گەلی کوردستان و، له ئێستادا توركیا به
ئاسانی جاده‌و رێگاوبان به‌ره‌و قوڵایی خاكی كوردستان قیرتاو ئه‌كات و،
خۆی بۆ شه‌ره گڵاوه‌كه ئاماده ئه‌كات.
له پاش رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێرو كوژرانی كابرایه‌كی تورك ئه‌ڵێن : سیخور
بووه و، ئاسایش رۆژ له دوای رۆژ هاوڵاتییه‌ك ئه‌گرێت و، ئه‌یخاته سه‌ر
ژماره‌ی هاوڵاتیانی زیندانی كرا‌و، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه زۆرتر بێت.
بۆ كوشتنی سیخورێك و له‌به‌ر خاتری توركیای داگیركه‌ر ئاسایش چالاكانه
كار ئه‌كات و، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه: كوا بكوژانی سورانی مامه حه‌مه،
بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان، بكوژانی كاوه گه‌رمیانی، بكوژانی وداد حوسه‌ێن
و عه‌بدولسه‌تار شه‌ریف و، ئه‌وانی تر كه تا نوكه بێ سه‌روشوێنن؟. ئه‌ی
بۆ ئاسایش ئه‌و بكوژانه ناگرێت؟ دیاره خوێنی سیخورێك له خوێنی شه‌هیدانی
قه‌ڵه‌م و، خوێنی هاوڵاتیانی كوردستان گرانتره.
.كوشتنی سیخوره توركه‌كه له‌م كاته‌دا سیناریۆیه‌كی توكمه‌یه و، خه‌ڵك
توركیا تاوانبار ئه‌كات و، به پاساوی ئه‌و كوشتنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
كوردستان كارئاسانی زیاتر بۆ توركیا ئه‌كرێت.
له ٢٦/٤/٢٠١٢ له نووسینیكدا به ناونیشانی {کوردستان لە چنگی عروبەوە
بۆ گەرووی ئەتاتورک} نووسیومه : بەڵێ، بەڵێ، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
کوردستان. نەء، نەخێر، نا بۆ کوردستانی سەر بە تورکیا، به‌ڵام جێیداخه
ئێستاكه توركیا سه‌ربه‌ستانه و بێ‌باك خاكی زیاتر ئه‌خاته ژێر ركێفی
خوێ و، هیچ كه‌س له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان نقه‌یان لیوه نایه‌ت و
هه‌ر هه‌موو بێده‌نگن.
توركیا (٥٠) ساڵ نه‌وتی كوردستان ببات و، كه‌س چاوی به دینارێك نه‌كه‌وێت،
دیاره ئه‌و خاوه‌ن ماڵه و، بكوژ و ببڕه و، بۆیه ھەر لە ئێستاوە و،
له پێناو پیرۆزی خاكی كوردستان ، ئەبێ گەڵی کوردستان خۆی ئامادە بکات
بۆ شەر لە گەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگانی كه‌لله‌پوچ و رژێمی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست.
٢٩\٧\٢٠١٩
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|