٢٤\١١\٢٠١٨
لە
گۆرانیی ئەسکیمۆییەکانەوە.

و: نەژاد عەزیز سورمێ
١
گۆرانیی راوچییەکی پیر.
ئەوە منم ، لە بۆشایی ساڵاندا
بەسەر چیای شەختەبەندەوە وەستاوم
لە ناوەڕاستی تاریكاییدا
چاوەڕێی هاتنی (ئاسك) دەكەم
داخۆ دێ بۆ دڵی پیر ؟
ساڵ بۆ كوێ دەڕۆن ؟
ئاسكی دڵم دوای زهردهپهڕ دەچێتە كوێ ؟
گەلۆ !
بڵێی وەك سەردەمی لاوی بمبینێ ،
ئەودەمەی باسكم وێنەی با
تیری منیان داوێت
تا ئەوەی دوورخەمەوە
چاوی گەنجان دەیبینن ؟
داخۆ (ئاسك)ی دڵم
بۆ پیرێكی پەككەوتە دێتەوە؟
٣
گۆرانیی قاژ.
هەستن !
لە متبوونی درێژی زستانە
بێداربنەوە
كە چاوی سپێدەی تێدا قورس كردوون و
ئێوەیشی قورس كردووە ..
ڕۆژی ژیان ، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ
هەستن برایان !
قاژ خەریكە گۆرانیی دەچڕێ
ههر ئێستا دەستی پێكرد
گوێتان لێ نییە ؟
هەستن !
مەهێڵن هاوین ڕا بكا
هەستن !
بەر لەوەی زستان دابێ
ئێوه له سپێدهی ئاخاوتنی
گۆرانی باڵدارانەوە
نابیسن..؟
٣
سترانی
ترس.
دوور گورگم دیتن
دوو گورگی گەورەی سپی
لێم نزیك بوونەوە
بەدوای بۆنمەوە بوون ..
بەڵام من هەڵاتم
یەكیانم كوشت
ئەوی دی هەڵات
بینیم ،
لە سارای بەفردا ڕادەكا
دەترسا
منیش دەترسام !
لێ من
كە زانیم بۆنم نەبووە ،
دەستم كرد به گریان.
_________________________________
بڕوانه ماڵپهڕی (adab.com):
www.adab.com/world/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=83417&r=&rc=0
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|