١\١٠\٢٠١٥
له گۆڕینی سه‌رۆك
گرنگتر.

شوان سدیق
گه‌لێكی به‌دبه‌ختین، هه‌میشه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو خۆماندا باز ده‌ده‌ین،
زۆر په‌ی به‌و هه‌قیقه‌تانه نابه‌ین و به‌راستیش خۆمانی لێ به‌دوور ده‌گرین،
كه په‌یوه‌ندی به ژیانی تایبه‌تی و ئازادی خۆمانه‌وه‌یه له ئاستی
كۆمه‌ڵگاو خیزان و ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی ریسه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به خوری.
وێنه‌و دیمه‌نه‌كان، پێمان ده‌ڵێن به‌شی زۆرمان هه‌ڵپه له دژی سه‌رۆك
و سه‌ركرده‌و حزب ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خوودی خۆمان بیر بچێته‌وه هه‌ر
وا به بێ ئاوڕدانه‌وه ملی رێ بگرین و به‌ره‌و ژیانی مردن هه‌نگاو
بنێین، به‌دوای ئه‌و دۆخه دروستكراوه‌دا ده‌چین، كه حزبی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و
ئایینیه‌كان ویَنه‌كانیان كێشاوه.
حزب. بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌كات. كۆمه‌ڵگا بانگه‌شه‌ی
ژیانێكی باش و رێز و خۆشبه‌ختی ده‌كات، ئایینه‌كان وێنای دونیایه‌كی دی
ده‌كێشن له بنه‌ره‌تدا، هه‌موو ئه‌م بانگه‌شانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه
مرۆڤ پاشه‌كشه له شوێن كه‌وتنیان نه‌كات. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌یانییه‌ك
به‌و ئومێدیانه‌وه په‌یمان نوێ بكاته‌وه‌و مرۆڤێكی گوێرایه‌ڵیش بێت!
گه‌نجێك نازانێ وینه‌ی خۆی بكێشێ و به‌ئاواته ئازاد بێت كه‌چی هه‌وڵی
بۆ نادات، پیاوێك ساڵانه چه‌ند جار گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئاماده‌نیه
هاوژینه‌كه‌ی بۆ جارێك له‌گه‌ڵ خۆی ببات، پیاوێك له پیَش چاوی هاوسه‌ری
له ره‌مه‌زاندا ده‌ڵێ "به‌رۆژووم" كه‌چی له ده‌ره‌وه، نان ده‌خوات..
كوڕێك له‌ماڵه‌وه ده‌ڵێ "نوێژ ده‌كه‌م" له ده‌ره‌وه نایكات.. كچێك
بانگه‌شه‌و قسه‌ی گه‌وره ده‌كات و نه‌سیحه‌تی خه‌ڵك ده‌كات. كه‌چی
خودی خۆی مرۆڤێكی ئیمتیازییه‌و چاوی له‌وه‌یه هاوژینه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند
بێت.. هه‌موو ئه‌مانه به‌شی زۆریان داوای گۆرینی سه‌رۆكیش ده‌كه‌ن،
بێگومان حه‌قی خۆیانه سه‌رۆك بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئایا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و یاسا‌و رێسایانه كه هیچ نین ته‌نیا
گوزارشت له دونیایه‌كی یوتوپیایانه ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌مه له پرسی
سیاسی و سه‌رۆكایه‌تییش گرنگتر نین به‌دڵنیایه‌وه گرنگه‌َ ئه‌ی بۆ هه‌وڵی
گۆرینی ناده‌ن؟!
ده‌یان ساڵه خه‌ڵكی ئیمه ئامۆژگارییه‌كانیان كه‌شكه‌لانی فه‌له‌كیشی
گرته‌وه كه‌چی ئه‌و ئامۆژگارییانه خودی گۆمه‌ڵگاو ژیانی تاكی نه‌گرته‌وه،
ده‌ركه‌وت به‌شی زۆری ئامۆژگارییه‌كان كه هه‌ن له ئاستی مه‌لاو
پیاوانی سیاسی تێپه‌ری نه‌كرد به‌ڵام ئه‌وان توانیان ئامۆژگارییه‌كانیان
له‌هه‌ردوو به‌ره‌دا باشتر چێ بكه‌ن و بیچه‌سپێنن. خۆ ئه‌وان گوێ به‌وه
ناده‌ن ئه‌م ژیانه چی بۆ تاك و بۆ كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م دێنێت، ته‌نیا ئه‌وه
نه‌بێ نه‌وه‌یه‌كی گوێرایه‌ڵ و شوێن كه‌وتوو هه‌بێت.
به‌نموونه ئه‌و ئامرۆژگارییانه هه‌ندێ جار مرۆڤی شه‌رانگێز به‌رهه‌م
ده‌هێنێت. هاندان بۆ كوشتنی ژنان و بۆ دژایه‌تی هاوپیشه‌و هاونیشتمانی
و بیر‌ورا جیاوازه‌كانی به‌رامبه‌ریان، ئه‌و شه‌ره جنێوه له میدیا‌و
تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زاده‌ی هه‌وڵی حزبه. ئاڵوگۆری كۆمه‌ڵایه‌تیش
ته‌نیا ئه‌وه ده‌بێ رووناكبیری عێراقی عه‌لی وه‌ردی گوته‌نی مرۆڤی
دووجه‌مسه‌رێتی و كه‌ڵه‌كه بوونی ئیزدیواجی له كۆمه‌ڵگا زیاتر به‌رهه‌م
دێنێت.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|