١١\٦\٢٠١٠
له گۆڤاری
(هێور)ه‌وه: بانگه‌وازێک.
گۆڤاری (هێور): گۆڤارێکی مانگانەى ڕۆشنبیریی گشتییه، گرنگی به‌ته‌وه‌ر
و بابه‌تی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، په‌روه‌رده‌یی، ئه‌ده‌ب و
زمان، ده‌دات، دوور له‌زمانی پیاهه‌ڵدان یاخود ته‌شهیر و ناو زڕاندن،
به ڕه‌نگی و به کوالیتییه‌کی به‌رز ده‌رده‌چێت.
ده‌مانه‌وێت ئه‌م گۆڤاره پردێک بێت بۆ دیالۆگ، پانتاییه‌ک بێت بۆ لێک
تێگه‌یشتن. به‌م زووانه ژماره یه‌کی (هێور) دێته ناو دنیای ڕۆژنامه‌نووسی
کوردییه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌رانی به‌ڕێز
له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین که بابه‌ت و نووسین و به‌رهه‌می
وه‌رگێردراو (هێور) بڕازێننه‌وه.
ده‌مانه‌وێت به‌گشت ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی کورد بڵێین با هه‌موومان
به‌هێوری بیر بکه‌ینه‌وه دوور له گیانی هه‌ڵچوون و ڕق و کینه، تاکو
بتوانین دیالۆگ بکه‌ین و لهیه‌کتر تێبگه‌ین.
گۆڤاری (هێور) گۆڤاری هه‌مووانه، باهه‌موومان لۆژیکانه قسه له‌سه‌ر
ئازار و برینه‌کانمان بکه‌ین تاکو سه‌رده‌میانه ڕێگه‌چاره‌ی ساڕێژکردن
بدۆزینه‌وه.
گۆڤاری (هێور) ده‌یه‌وێت پردێک له‌نێوان کوردستان و هه‌نده‌راندا دروست
بکات تا له‌ڕێی گۆشه‌یه‌کی گۆڤاره‌که‌وه سوود له‌ئه‌زموونی گه‌لان و
وڵاتانی پێشکه‌وتوو له‌گشت بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه جیاجیاکاندا وه‌ربگرین.
بۆ په‌یوه‌ندی کردن به گۆڤاری (هێور)ه‌وه له‌ڕێی ئه‌م دوو پۆستی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه
ده‌بێت:
govarihewr@yahoo. Com ---
govarihewr@gmail.com
ستافی نووسینی
گۆڤاری (هێور):
سامان سیوه‌یلی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
فرمێسک مسته‌فا
کامه‌ران چروستانی
|