٢٢\١١\٢٠١٠
''له هاوخه‌باتیه‌وه
بۆ ته‌خوین''ه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان.
جه‌لال چوارتایی
- به‌شی یه‌که‌م -
کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له بابه‌تی (له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ
ته‌خوین)دا باس له‌وه ده‌کات که تاڵه‌بانی به‌رپرسه له کوشتنی
سه‌دان هه‌زار کورد و ده‌قی لێدوانه‌که‌ش به‌م جۆره‌یه [ئه‌گه‌ر
تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی که تاوانبار بکات به کوشتنی چه‌ند
که‌سێ له شار و له لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ به‌رپرسه له
کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد که به درێژایی ساڵانی 1961 – 1975 و 1975
– 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟ ] ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.sbeiy.com/ku/Article_Detail.aspx?ArticleID=2561&AuthorID=36&AspxAutoDetectCookieSupport=1
ئه‌گه‌ر ئێمه که‌مترین ڕێژه له‌م گوته‌یه‌ی کاک نه‌وشیروان وه‌ربگرین
واته تاڵه‌بانی به‌رپرسه له کوشتنی سه‌دهه‌زار کورد . ئه‌گه‌ر ئه‌م
ڕێژه‌یه‌ش دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر ژیانی سیاسی تاڵه‌بانیدا ئه‌وا لانی
که‌م بۆته هۆی کوشتنی پێنج که‌س له هه‌ر ڕۆژێکدا.
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌واوی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان و په‌یمانه
نهێنیه‌کانیشی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا بۆ حساب نه‌که‌ین و ته‌نها باس
له به‌رپرسیارێتی کوشتنی ئه‌و پێنج که‌سه بکه‌ین که له هه‌ر ڕۆژێکی
ژیانی ساسی تاڵه‌بانیدا کوژراون ئه‌وا نه‌ک هه‌ر نابێته ئاشتیخواز
به‌ڵکو پێویسته بدرێته دادگا .
له 11-11-2010دا بۆ دووه‌مین جار پۆستی سه‌رۆککۆماری به‌خشرایه‌وه
به تاڵه‌بانی ، پۆست به‌خشینه‌که‌ش به پێداگری مه‌سعود بارزانی بوو ،
به‌ر له پێداگریه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیش له 7-11-2010دا وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی تورکیا "داودئۆغڵو" سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له
کۆبوونه‌وه‌ی نهێنیدا بوو له‌گه‌ڵ بارزانی‌دا ، به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی
داودئۆغڵوش چاوسورکردنه‌وه‌کانی تورکیا دژ به خواسته‌کانی کوردانی
باشوور له لوتکه‌دا بوو .
ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی تاڵه‌بانی به
سه‌رۆک کۆمار :
پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش به سه‌رۆککۆمار مه‌سعود بارزانی
دیداری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و گوتی [بێ گرفتترین شت خواسته‌کانی
کوردان بووه] ، تورکه‌کانیش هیچ ورته‌یه‌کیان لێوه نه‌هات و
بێده‌نگه‌یان لێکرد ، مه‌سعود بارزانیش هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر
بێ گرفتبوونی خواسته‌کانی کوردان نه‌کرد .
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی که هه‌موو خواسته‌کانی کوردان
خراوه‌ته بری به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماری به تاڵه‌بانی و له
به‌رامبه‌ریشدا تاڵه‌بانی ده‌ستی بارزانی زیاتر ئاوه‌ڵا کردووه بۆ
دادۆشینی کوردان ، له هه‌مان کاتدا وازهێنانیش له خواسته‌کانی کوردان
به‌رامبه‌ره به بێ ده‌نگبوونی تورکیا و بێ گرفتبوونیش بۆ لایه‌نه
عه‌ره‌بیه‌کان .
لێره‌شدا پێویسته تاکی کورد زیاتر بکه‌وێته
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێم و بپرسێت :
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم هێنده ڕۆڵی هه‌یه له لێکنزیککردنه‌وه‌ی
لایه‌نه دژبه‌ره‌کاندا ئه‌ی چ هۆکارێک بۆته به‌ربه‌ست له ڕێگه‌یدا
که هه‌مان ڕۆڵ نه‌بینێت له لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه کوردیه‌کاندا
؟
ئایا کاتێک له نێو شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر خوانی بارزانی هانی که‌سانی
وه‌کو ئوسامه نوجه‌یفی و موتڵه‌گ و مالکی و ئه‌وه‌کانی دیکه ده‌درێت
که لێک نزیک ببنه‌وه ، ئه‌ی بۆچی هه‌ر له نێو شاری هه‌ولێر و
له‌سه‌ر هه‌مان خوان هانی که‌سانی وه‌کو داودئۆغڵو نادرێت که که‌مێک
له ڕه‌شه‌کوژیه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر کوردان و وه‌ڵامی
ئاشتی به شه‌ڕ نه‌ده‌نه‌وه ؟
عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن " إتقی شرآ من احسنته الیه " واته " له شه‌ڕی
ئه‌و که‌سه بترسه که چاکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت ".
ده‌بێت کوردانیش هه‌تا ماون هه‌م باجی ئه‌و چاکه‌یه بده‌نه‌وه که
تاڵه‌بانی و بارزانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌یکه‌ن و هه‌م له شه‌ڕی
ئه‌و چاکه‌یه‌ش بترسن که له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا کردوویانه
، چونکه جگه له‌وه‌ی که خوێنی هه‌موو کوردانی باشوور کرایه دیاری
بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی له هه‌مان کاتدا له ئامێزگرتنی ئه‌م دوو
سه‌رکرده‌یه له‌لایه‌ن کوردی پارچه‌کانی دیکه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی
سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی و به‌جێگه‌یاندنی
داخوازیه‌کانی تورکه فاشسته‌کان .
براوه و دۆڕاو کێ بوون له پێکهاتنی کوتله
سیاسیه‌کانی عێراقدا ؟
به باوه‌ڕی من براوه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی له پێکهاتنی کوتله
سیاسیه‌کانی عێراقدا بریتی بوو له کۆماری ئیسلامی ئێران ، چونکه دوای
8 مانگ ململانێی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌نجام ئه‌و که‌سانه ده‌ستنیشان کران
که سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، هه‌رچی
مالکییه که‌سێکی ته‌واو گرێ‌دراو به کۆماری ئیسلامی ئێرانه و
تاڵه‌بانیش خاوه‌نی په‌یمانی نهێنییه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا
که له هه‌موو ڕوویه‌کی سه‌ربازی و لۆجستی و هه‌واڵگریه‌وه
هاوکارییان بکات ، خوێنه‌ر ده‌توانێت بۆ ڕاستی ئه‌م گوته‌یه جارێکی
دیکه بابه‌تی (له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین)ی کاک نه‌وشیروان
مسته‌فا بخوێنێته‌وه له‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که ده‌ڵێت :-
[تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ شاندێکی یه‌کێتی که پێک هات بو له فه‌ره‌یدون
عه‌بدولقادر، دکتۆر که‌مال خۆشناو، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، شێردڵ
حه‌وێزی... چوه تاران. له‌مانگی 10 ی 1986 دا له‌تاران، به
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له لایه‌ن تاڵه‌بانی و به نوێنه‌رایه‌تی
ئێران له لایه‌ن محه‌مه‌د باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی ئه‌وسای
قه‌رارگای ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ
هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی هه‌ردولا دژی جه‌یشی عێراق له هه‌مو
بواره‌کان دا ئیمزا کرا.] .
سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جگه له
خاکه‌سارییه‌کی زیاتر بۆ کوردان و ته‌ریک مانه‌وه‌یان له جیهان و
ناوچه‌که‌دا ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه‌ی لێ شین نابێت . ئه‌گه‌ر خاکه‌ساری
کوردان نه‌بێت ئه‌وا تاڵه‌بانی و بارزانی نابنه هۆکاری سه‌رکه‌وتنی
سیاسه‌تێک که له هه‌موو جیهاندا قێزه‌ونه ، که ئه‌و سیاسه‌ته‌ش
سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له عێراق و باشووری کوردستاندا !!
به‌ڵام دۆڕاوی یه‌که‌میش له‌م پێکهاتنه‌دا کوردان بوون ، چونکه جگه
له‌وه‌ی که له چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ داخوازییه‌کی کوردان جێبه‌جێ
نه‌کرا ، ئه‌وا ئه‌م جاره‌ش جگه له هه‌مان که‌سه‌کانی ڕابردوو
چه‌ندین که‌سی هێجگار شۆڤێنیستی عه‌ره‌بیش هاتنه نێو کایه‌که‌وه که
هه‌موو سه‌رنجێکیان له‌سه‌ر په‌راوێزکردنی کوردانه ، که نموونه‌ی
هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م که‌سانه‌ش ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی لیستی
حه‌دبایه .
به بۆنه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماریش به تاڵه‌بانی هه‌ر یه‌ک
له به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان ده‌رگای پیاهه‌ڵدانیان بۆ کرایه‌وه بۆ
به ئاشتیخواز ناوهێنانی تاڵه‌بانی و بارزانی . (که له به‌شی دووه‌می
ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی تێڕوانینی هه‌ر یه‌ک له به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان ده‌کرێت به درێژی) .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|