٢٢\١\٢٠١٠
لە هەژاریی و لانەوازیی بۆ ناو ماڵی خۆیان و هاواری تر!

سهلام عهبدوڵا
جاران
فاتمە و سێ
کچەکەی بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی دارایی و هاوڕێ و ساکارترین پێداویستی و
دراوسێ، لەناو گەراجێکی دوور لە شار نیشتەجێ بوون. پاشان کابینەی
بیرێکی ئەرتوازی بێ پەنجەرە و دەرگای شکاو، کرد بە ڤیلای خۆیان!
ئێستا پاش چەندین مانگ، بە هیمەت و هەوڵی هاوڕێ وەسفیە توانرا
لەلایەن(مەکتەبی مام جەلال)، خانوویەکیان بۆ دابین بکرێت.
ئیمڕۆ
یەکێک لە ساکارترین مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەم خێزانە جێبەجێ کرا.
لەلایەکیترەوە مەکتەبی کۆمەڵایەتی پاش ئەوەی بەوردی ئاگایان لە
بارودۆخی ئەم خێزانە بوو، بڕیاریاندا کە ۆخیان وبە هاوکاری مەڵبەندی
خانەقین، بژێویشیان بۆ دابین بکەن. هەروا لەچەند رۆژی داهاتوو رێکخراوی
خێرخوازی لە گەرمیان تەلەفزیونێکیان پێشکەش دەکەن.
شایانی ئاماژەپێکردنە کە ئەم خێزانە سەرەتا لەلایەن گۆران هەڵەبجەیی و
هاوسەرەکەی و حزبی شوعی کوردستان لە دەنیمارک بە بڕی500دۆلار کۆمەککران.
لەماوەی رابردوو دەیان کەس و خێزانی هەژارو نەخۆش بە پارەو جلوبەرگ،
هاوکاری و هاوپشتی کۆمەڵایەتیان کرا.
لەکاتی
تەسلیمکردنی کلیلی خانووەکە بە خانم فاتمە، دایکێک(ئەنتێار خوداداد
عەلی)نزیک بووەوەو و زۆر بە کورتی وتی: من دایکی4منداڵم و یەکێکیان
کەمئەندامە. ئێمە ئاوارەی سەعدییەین و بەکرێ نیشتجێین و مانگی100هەزار
دینار دەدەین. تکایە کەرەستەی دوو ژوورمان بۆ دابین بکەن تا لەم حاڵە
شڕە رزگارمان ببێت. بڕوا بکەن تا ئێستا 3جار ناوی کچە کەمئەندامەکەم
پێشکەش کردووە، بەڵام کۆمەکیان نەکردووە. (ژمارەی تەلەفۆنی ئەم خێزان:
07701077579)
هەروا دایکێکی تر وتی: من دایکی دوو شەهیدم و هیچ کەس کۆمەکمان ناکات و
کرێچین....
وەک بڵێی خاوەن کۆمپانیای(قەیوان)م، وتم: خۆم سەردانتان دەکەمەوە!
جا سەردانی چەند خێزان و کەس بکەم؟! پەنا بۆ کێ ببەم تا کۆمەکیان بکەن؟
من بە سەردان و بڵاوکردنی بارودۆخی ژیانی ئەم کەس و خێزانانە و
وێنەکانیان هاوکارییان دەکەم و ئەرکەکانی تر، لە ئەستۆی حکومەت، خاوەن
ویژدان و رێکخراوەو حزب و لایەنەکانە!
ئیمڕۆ وەێفیە خان نموونەیەکی بەرزی نواند بۆ هاوپشتی لەگەل هەژاران و
ئێوەش ئەگەر دەتانەوێ(ئەوە عەرز و ئەوە گەز)،"لەخوا و حکومەت و بازاڕە
ئازادەکەیان، بەزیاد نەبێت"، هەژار زۆرەو فەرموون مرۆییبوونی خۆتان
بسەلمێنن!
قسەی و نووسینی قەبەو زل نانی کەس نادات و بەش بەحاڵی خۆم هەموو ئایان
و حکومەت و پەیرەوی ناوخۆی حزبەکان دەکەم بە قوربانی کراسێک گیانی
منداڵێکی هەژار لە سەرما بپارێزێ...بەقوربانی لەتە نانێکیان دەکەم بۆ
سگی برسی ژنێک پێش ئەوەی ناچار ببێ بە لەشفرۆشتن!
|