په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لە هەولێرەوە بۆ هەڵەبجە خوێندنەوەیەک بۆ بازگەکان.


شوان سدیق    


هەرچى هەوڵ دەدەم ناتوانم دەست بەردارى عەقڵیەتى گۆشەگیرى دۆست و ناسیارم بم ئەوکاتانەى دەمەوێت لەڕووى دەروونیەوە ئاسوودە بم سەردانى ناوچەکانى سنورى سلێمانى دەکەم ، گەرانەوە بۆناوچەکانى سلێمانى وەک ئەوە وایە سەردانى ئەمریکاى دوورەدەست بکەیت، لە هەولێرەوە تا سلێمانى دواتر بۆهەڵەبجە نۆ بازگەى نێو دەوڵەتى تێدایە هەر یەکەیان بەئایدیاییەکى جیاواز بیردەکەنەوەو مامەڵە دەکەن، لەبازگەکانى ژێرکۆنتڕۆڵى ( پ د ک )دا سەرەڕەراى ئەوەى تابلۆ و نووسراوى جۆراو جۆر هەڵواسراوە کەتێیدا هاتووە جگەرەو بەکارهێنان و مۆبایل قەدە غەیە، بەڵام پۆلیس وئاسایشى ئامادە بوو خۆیان بەکارى دەهێنن و جگەرەى هەرزان بەها بەلالێویانەوەیە ئەوکاتانەى نەفەس لەجگەرەکانیان دەدەن واخۆیان وێنا دەکەن کەئاخۆ کۆنتڕۆڵى بازگەکانیان کردووە و ناهێڵن چۆلەکە پاسارى بەئاسمانى وڵاتدا گوزەر بکات، سەرەڕاى ئەوەى هەر بازگەیەک پۆلیس وئاسایش جۆرە بەرگێکیان لەبەر دایە، کەلەکاتى ڕاوەستانیشدا سەیرى ئۆتۆمبێلەکان دەکەن، ئەوەى گەنج بێت داواى ناسنامەى لێ دەکەن ئەوە پیرو بەساڵاچوو ئافرەت هەویەو ناسنامەى ناوێت، ئەوان تەنیا وێنەى کەسیەتیان دەوێت بەڕوخسار دەڕوانن، کوردى قسە زل گوتەنى: گا بەگونا دەناسنەوە، گەیشتن بە بازگەکانى ژێرکۆنتڕۆڵى (ى ن ک ) دواى ئەوەى هاوڵاتیانیان دابەزێنن ئەوان گوێیان لەوەنیە کە هاوڵاتیان لەبەر خۆربن یان نا، کارى خۆیان دەکەن دەگەرێن و دەت پشکنن، من ڕەخنە لەوە ناگرم کە ئاخۆ بۆ هاوڵاتیان دەپشکنن، بێگومان پشکنین کارێکە باشە بۆئەوەى سنورى شارەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت، دەور و بەرمان گورگە پێویستە وشیاربین، بەڵام رەخنەم لەوەیە شێوازى پشکنین سەردەمیانە نییە و هاوڵاتیان نیگەرانن، کەسایەتى لاواز وکەم تەرخەم لەو بازگاننەن کە ئەسڵەن تواناى ئەوەیان نیە گوێ لەکەسانى تر بگرن، لەبازگەى ژێرکۆنتڕۆڵی( ى ن ک )دا هەموو هاوڵاتیانیان لەبە رخۆر دانابوو  کەچى پۆستەرێک  بە گەورەى لێى نووسراوە  ( یەکسانى و داد پەروەرى فەلسەفەى بیرو ڕامانە) دیارە پێ ئەچێت ئەمە تەنیا بیرو ڕایان بێت

کرداریان نه‌بێت ، چونکه‌ کورد فێره‌ ئه‌وه‌ی  هه‌یه‌تی  ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی قسه‌ی  زل و دروشمی ره‌نگاوره‌نگ و بریقه‌داره‌ .. نیشتمان ئاوه‌دان بێت .. دوور بێت له‌وانه‌ی نامانه‌وێت

    

                                                                                                                      

هەولێر

shwansdiq@yahoo.com