٢٩\٦\٢٠١٩
له هەولێر پەردە
لەسەر ''پەیكەری ئاشتی و ئازادیی خانمانی كوردستان'' لادرا.
دلێر ئیبراهیم
ئەو
پهیكهره دهكهوێته شەقامی ١٠٠ مەتری له چوارڕیانی بەرامبەر
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئاشتی و ئازادیی ژنانی ههرێمی كوردستان
بهرجهسته دهكا و گوزارشت لە هەموو كچان و ئافرەتانی جیهان دەكا بە
تایبەتییش كچان و ئافرەتانی كوردستان كە هەمیشە بوونەتە قوربانی
كۆمەڵگە، ئهمه یەكەمین پهیكهره لە كورستان كە ناوی ئاشتی و ئازادی
لێبنرێ.
پێكهاتەی پەیكەرەكە بە ''فایبەرگڵاس'' دروستكراوە، مادەیەكە توانای
خۆڕاگریی هەیە بۆ كەشوهەوای گەرم و سارد و هەر بارودۆخێكی نەخوازراو.
شێوە و جۆری كارەكە بە رەنگی سپی رووپۆش كراوە کە مانای پاكیی و
بێگەردیی دەگەیەنێ، بنكەی پەیكەرەكەش هەمان رەنگ و شێوە و مادەی
پەیكەرەكەی لەخۆگرتووە.
ئافرەتێكی باڵا بەرزو سەر بڵند ڕووی لە ئاسمان كردووە و سەیری هەڵفڕینی
كۆترێک دەكا، جلوبەرگێكی كوردانەی پۆشیوە و قاچی چەپی کە لە پێشە
هێندەک بەرزیكردۆتەوە. بە دەستی راستی كۆترێكی سپی لە ناو لەپی گرتووە،
كۆترە خەریكە لە شەقەی باڵ دەدا، جوولەی كۆترەكە بەردەوامیی هەیە..
كۆتر لە هەموو رووكارێكی هونەریی گوزراشت لە ئاشتی و ئاشتەوایی دەكا،
بە دەستەكەی تریشی گۆزەیەكی پڕ لە ئاوی هەڵگرتووە، گوزارشت لە مێژووی
مرۆڤایەتی دەكا، ئافرەت هەردەم قوربانی كۆمەڵگە بووە و ئاوی ناو
گۆزەكەش هێمای بەردەوامیی ژیانی هەمیشەیی مرۆڤبوونە.
پەیكەرەکە روو لە رۆژهەڵات جێگیركراوە، بە واتای ئافرەت هەردەم بەرەو
ئاسۆ دەڕوانێ.
ههولێر
dler20022@gmail.com
|