| 
			٢٨\٧\٢٠١١ 
			لە هۆڵەندا 
			مەراسیمی رۆژی جیهانی منداڵانی شەهید لە 
			سوریا بەڕێوهدەچێ.
 
			لێژنەی پشتیوانیی 
			لە شۆڕشی سوریا و رێکخەرانی گۆڕەپانی یاسەمین داوا دەکەن هەموو پێکەوە 
			بەشداری بکەن لە مەراسیمی ((رۆژی جیهانی سوریا)) لە ژێر درووشمی (( 
			کوشتنی منداڵان رابگرن)) لە رۆژی شەمە 
			بەرواری 30-7-2011 کە هاوکات لە 19 وڵات بەڕێوە دەچێ.
 
			لە هۆڵەندا مەراسیمەکە رۆژی شەممە 30-7-2011 کاتژمێر 14:00 بۆ 16:00 لە 
			ناوەندی فرەکەلتووریی بەڕێوەدەچێ کە تیایدا 
			ئارنۆت هۆکستری راوێژکاری لاوان وتەیەک پێشکەش دەکا و بەخێر هاتنی 
			ئامادە بووان دەکا. پیشانگایەکی دۆکۆمێنتی لەسەر تاوانەکانی بنەماڵەی 
			ئەسەد نیشان دەدرێ.
 
			هاوکات خواردن پێشکەش ئامادەبووان دەکرێ و گفتوگۆ لەسەر راپەڕینی 
			گەلانی سوریا دەکرێ.
 
			مەراسیمەکە لەم ئادرەسەی خوارەوە ئەنجام دەدرێ:
 Vele Vlaardingers een Huis
 Floris de Vijfdelaan 148
 3132 HN Vlaardingen
 
			
			
			چاودێری  كوردۆساید
			
			-
			
			چاك 
			
			
			
			www.kurdocide.com 
			
			
			kurdocide@hotmail.com 
			  
			  
			  |