١\٦\٢٠١٢ له هۆشداریی به شاوه بۆ هۆشداریی به حکومه‌تی ئیسلامی!
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌لبژاردنه وه‌ک هه‌مو شوینه‌کانی تر که چاوه‌روان کراوه ئیسلامی یه‌کان زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هیناو ئه‌وانیش به‌ڵینی نیوه ناچلیان به خه‌لکی دا که داخوازی یه‌کنیان جی به‌جی ده‌که‌ن .وه وایان له خۆیان نیشاندا که ئه‌مانه نوینه‌ری خه‌لکی نارازین و حه‌تمه‌ن مه‌راکیش ده‌که‌نه شامی شه‌یف بو خه‌ڵکی.به‌ڵام هه‌روه‌ک روونه هیچ باڵیکی بورژوازی له‌مرۆدا گه‌ر چه‌نده بشیه‌وی ناتوانی له‌سه‌ر سه‌ری قه‌یرانیکی قوڵه‌وه هیچ ریفورمیکی ریشه‌یی ئابوری و سیاسی بکات به قازانجی خه‌ڵکی و باش کردنی ژیاییان.
سه‌ره‌نجام دوای ماوه‌یه‌کی زۆر جاوه‌روانی و بی ده‌نگی و ره‌وانکردنه‌وه‌ی خه‌لک به په‌یمانی درۆیینه بو ماڵه‌وه‌یان و پیچۆلکردنییان له شه‌قامه‌کان ئیستا دوباره جه‌ماوه‌ری مه‌راکیش ده‌ستیان داته‌وه هه‌ره‌شه له حکومه‌ته ئیسلامی یه که‌ی بنی ئیللا ئه‌گه‌رئه‌و خواستانه‌ی که بوییان رژانه شه‌قامه‌کانه‌وه جی به‌جی نه‌که‌ن ئه‌وا ده‌سده‌ده‌نه‌وه ناره‌زایه‌تی.به‌م شیوه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوداو له‌سه‌ر بانگه‌وازی کۆنفدراسیونی دیموکراسی کار سه‌دان هه‌زار که‌س له کریکاران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له شاری دارولبه‌یزا ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تی و هه‌ره‌شه له حکومه‌تی ئیسلامی به سه‌روکایه‌تی عه‌بدول ئیلا بنی کیران بن کس هۆشدارییان پی دا که ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بیت به‌و به‌لینانه‌وه که له سالی پاره‌وه خستیانه روو ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن تا رووخانی حکومه‌ته‌که‌ی.دیاره ئه‌م ناره‌زا یه تیه زوربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی تری گرتوته‌وه‌و وا چاوه‌روا ده‌کریت روو له هه‌ڵکشان بیت به تایبه‌تی گه‌ر داخوازی یه‌کانیان وه‌ڵام پی نه‌دریته‌وه و حکومه‌ت ستراتیژی خۆی نه‌گوری به قازانجی باری ئابوری خه‌لک و باشتر کردنی ژیانیان.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بیت ئه‌وه‌ش بوتری که سه‌رکه‌وتنی ئیسلامی یه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که دوای ناره‌زایه تییه‌کانی خه‌ڵک هاتوه چ له مه‌راکیش و چ له‌هه‌مو ئه‌و وولاتانه‌ی که ناره‌زایه‌تی و راپه‌رینیان به خۆیانه‌وه دیوه که‌له هه‌ندیکیان ده‌سه‌ڵاتیشیان رووخاندوه وه‌ک میسر و تونس سه‌ره‌نجام به قازانجی بورژاوزی بووه وه ئه‌مه‌ش ئاکامیکی ناریکخراوهی سه‌ربه‌خۆی کریکاران و خه‌ڵکی سته‌م دیده‌و ئازادیخوازی ئه‌و ووڵاتانه‌یه.وه ئه‌مه ئه‌وه نیشاندان ده‌داو ده‌سه‌لمینی که هه‌ر دابه‌زینیکی خه‌ڵک و راپه‌رینیک گه‌ر رژیمه‌کانیش بروخینی راسته‌وخو ئاکامه‌که‌ی نابیته ئه‌وه‌ی خواسته‌کانی خه‌ڵکی نارازی به‌دی بیت.
بۆیه مه‌رجی به‌دی هینانی خواسته‌کانی خه‌ڵک له‌هه‌مو روویه‌که‌وه به‌نده به‌وه‌وه که پی به‌پیی چونه پیشه‌وه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تی یانه چه‌نده کریکاران و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده خۆیان ریکخراوده‌که‌ن له ژیر ئاسویه‌کی روون و ئه‌لته‌رناتیڤیکی رادیکالانه‌ی کریکارانه‌دا.
پیم وایه ئیستا پرسیار لای زۆرمان ئه‌وه‌بیت که ئاخۆ کریکارانی مه‌راکیش ده‌توانن دوای سالیک له هۆشداریی به شا‌و سه‌پاندنی کۆمه‌لی ریفورم حکومه‌ته ئیسلامی یه‌که‌ی عبدول ئیلاش ناجار به به‌دی هینانی خواسته‌کانیان بکه‌ن که ئیستا ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تی و رژاونه‌ته شه‌قامه‌کانه‌و؟!
کۆتایی ئایاری ٢٠١٢
|