٢١\٥\٢٠١٢
لە
ئیسپانیاش ھەروەک لە فەرەنسا بەرھەڵستییەکی جەماوەریی سەربەخۆ رێکخرا.
CNT-AIT

و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
بزوتنەوەیەکی ھۆشمەندی دژە پارتیی ھەموو دەوڵەتە بەناو دیموکراتییەکانی
گرتۆتەوە، لە چوارچێوەی ئەو بزوتنەوەیەدا١٥ی ئایار لە ئیسپانیا
خۆپیشاندانێک دژ بە پارتە ڕامیارییەکان ڕێکخرا، لە ھەمان کاتدا ئەو
خۆپیشاندانە بۆ بەرقەرارگرتنی (دیموکراسی ڕاستەقینە!Democracia
real-ya)بوو.
وا دوو ھەفتەیە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان ئیسپانیایان گرتووەتەوە و
لایەنگرانی گەلەکۆمەکێی سەربەخۆش تەواو لەو خۆپیشاندانەدا تواونەتەوە و
سەرقاڵن.
ئەو ناڕەزاییە یەکجار قەڵەباڵغە و دژی پەرلەمانبازی سەرمایەدارییە، ئەو
دیاردەیە جارێکی دی ئەوەمان نیشان دەداتەوە، کە چینە ژێردەستەکان
دەتوانن خۆیان ڕێک بخەن و نادەربەست نین و ھۆشمەندن.
جۆری ڕێکخستن لەناوجەرگەی ئامادەباشییەکاندا نەشونما دەکات،
نەشونماکردنەکەشی لەو ھەوڵانەدا خۆی دەنوێنێت،کە بۆ بەشداریکردن لە
کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆمەڵەکاندا دەدرێن، داواکاریەکانمان پێش ھەموو
ھەڵوێستە تاکخوازییەکان دەکەون، ھەر ئەوەشە ئاوای لە ئێمە کردووە، کە
چاوەڕوانی ئەو سیستمە نیۆنەرایەتییە نەبین، چونکە ئەو سیستمە
کەسایەتیمان وردوخاش دەکات.
کۆڕ و کۆمەڵەکان و کار و وتەی لیژنەکان وزەبەخشی ئامرازێکن، کە
دەتوانێت بەرەوڕووی دەسەڵات ببێتەوە و تەنگی پێھەڵبچنێت.
بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کارە، کاردانەوەی توندوتیژی دەسەڵات دوانەکەوت،
ئەوە بوو ھێزی ئاسایشی خاوەنشکۆ، تەقەی لە خۆنیشاندانەکەی مەدرید کرد و
چەندین کەس بریندار کران، ئەمە بێجگە لەوەی، کە خەڵکێکی زۆر باڵبەست
کرا و لەنێو گیراوەکاندا ھاوڕێیانی کۆمەڵەکەی ئێمەش (کۆمەڵەی
نێونەتەوەیی کارگەرانAIT) بەرکەوتن،
بەڵام دەسەلات نەیتوانی بەزەبری پۆستاڵ بزووتنەوەکە بێھێز بکات.
خۆڕێکخستن لە ئەوروپا (ئیسلەند - ئینگلتەرا - پورتگال - ئیسپانیا و
یۆنان)ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دژی سیستمی پەڕپوت و ھەژاریی و دژی باجدانی
قەیرانێک،کە قەیرانی ئێمە نییە، واتە ئێمە دروستکاری نیین، دژی ھەموو
ڕامیارییەکانی ڕامیارکاران، خەباتی کارگەرانی بەشەکانی دیکەی دونیا
بەردەوامە و بەرفراوانتر دەبێت.
سەرەرای ئەوەی کە لە فەرەنسا دیوارێکی کپکردن دروستکراوە، تا دەنگی ئەو
بزووتنەوە ناڕازییە سەربەخۆیەی ئیسپانیا نەگاتە خەڵکی، ئێمە بۆ شکاندنی
ئەو گەماڕۆدان و کپکردنە، لە زۆربەی شارەکانداLille
, paris , Clermonferrand , Tolose , Perpigan….
دەستپێشخەریمانکرد...
کۆبوونەوەی ھاوپشتی لەتەک چەوساوەکانی ئیسپانیا، لە شاری
ClermontFerrand
لەسەر داوای ڕێکخراوەیCNT-AIT دژی ئەو
دیواری کپکردنە، ڕۆژی ٢١ی ئایار کۆبوونەوەیەکی گشتی بەرپا دەکەین،
تاوەکو ئەوە بخەینەڕوو، کە گشت پارتە ڕامیارییەکان دژی ڕزگاربوونن و
سەندیکاکانیش ئامرازی ئایدلۆجیی دەوڵەتن و دژی دەوڵەت ھیچ کارێک ئەنجام
نادەن، نەقیزەی دەوڵەت خۆی دەیانبزوێنێت.
ئێمە زۆر لۆمە دەکرێین، چونکە لە پێناوی بەھێزکردنی بزووتنەوەیەکی
بەرھەڵستکاریی سەربەخۆدا خەبات دەکەین، لەبەرئەوەی ئێمە خۆمان
خەباتگێڕانی ئەو بوارەین و پێویستمان بەوە نییە NPA
و FDG یانSUD-CGT
بێن و دەربارەی ئیسپانیا چەنەبازیی بکەن و باسی ھەڵبژاردنەکانیش لەتەک
چەنەبازییەکەیاندا گرێبدەنەوە، چونکە ئیستە لە فەرەنسە، باس ھەر باسی
ھەڵبژاردنەکانە.
ئیسپانیا، سروەی شۆڕش.
یەکشەممە ١٥ی ئایار لە سەرتاپای ئیسپانیادا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە
سیستەم و تەشەنەکردنی ھەژاری و بەتاڵانبردنی سامانی دونیا،
کۆبوونەوەکان و خۆپیشاندانەکان ڕێک دەخرێن، ھاورێ ئیسپانییەکانمان بە
شەپۆلی چەند ھەزاری دژی ھەژاری و دێوەزمەی بەکاربردن (الإستھلاک)ی
دەوڵەت لە ئیسپانیا بەوێنەی دەوڵەت لە سوریا، دادەڕژێنە سەرشەقامەکان،
جا (ئەو دەوڵەتە چەپ بێت یان ڕاست) شنەبای شۆڕش قبوڵ ناکات و پۆلیس و
میدیاکەی لەسەرپێن، تازەترین نموونە، نمونەکەی مەدریدە.
لە مەدرید پیاوانی ئاسایش ھوروژانە جەماوەریەکەیان دایە بەر تەقە و
دەیان کەسیان بریندارکرد و
*
دوای ئابڵوقەدانی شار، ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکران و لەنێو
گیراوەکانیشدا ھاوڕێیانی ئێمەش ھەبوون.
کوتوپڕ دوای ئەو ڕووداوانە میدیای سەرمایەداری بۆ پاساوھێنانەوە ھاتە
گۆڕێ، لەتەک ئەوەشدا، کە میدیا ھەموو پرسەکان دەشێوێنێت، چارەی
خۆڕێکخستنی بۆ ناکرێت، چونکە خۆڕێکخستن ڕێچکەی خۆی گرتووە و تادێت
فراوانتر و بەھێزتر دەبێت، پێویستە ئەمڕۆ بەئاگابین و چاوەکانمان زیت
بن و ئەوە بزانین،کە دەتوانین ئەوە بڕوخێنین، کە دەمان ڕوخێنێت،ڕۆژ لە
دوای ڕۆژ گەلەکۆمەکێکە لە زیادبووندایە، (مەیدانی پاشا) لە مەدرید جمەی
دێت، ھەر کە تاریکیش تادێت، ھێزی پۆلیس دەکەوێتە وێزەی جەماوەر.
ئێمە خۆمان بۆ ئەوە ئامادەکردووە، کە پشتگیری ئەو جەنگە کۆمەڵایەتییە
بکەین، لە (مەدرید)ەوە تا تەرابولس، لە (تونس)ەوە تا پاریس، ئازادکردنی
دەستگیرکراوەکانی (١٥ی ئایار)یشمان لەبیر نەچووە.**
_______________________________________
سەرچاوە و
پەراوێز:
http://cnt-ait.info/article.php3?id_article=1883
دەمزانی ئەم نووسینە بۆ
کاتی خۆی نوسراوە، من مەبەستم لە وەرگێڕانی تەنھا ئەوەبوو کە بەزمانی
کوردی وەک بەڵگەنامەیەک لەبەر دەستدا بێت، بە ھیوای ئەوەش، کە
گەنجەکانمان لە خەباتی ڕۆژانەیاندا سوودی لێ وەربگرن.
*
سەیروسەمەرەیە، ھەر لە ڕۆژانی ئەو تەقەکردنەدابوو، کە خاوەنشکۆی
ئیسپانیا لە تەلەفزیۆنەوە بە فەڕمی داوای لێبوردنی کرد، کە ڕۆژێک لە
ڕۆژان لەکاتی ڕاوکردندا تەقەی لە فیلێک کردوە!! و.ک.
**
ئەو تێکستە بەشێکە لەو ( تراکتە) کە لە کۆبونەوە گشتییەکەدا
بڵاوکراوەتەوە.
ماڵپهڕی سهلام عارف |