٣\٢\٢٠١٨
لە ژێر
ئاگرباراندا.
کلاودیا ڤۆن زالزەن |

وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە: ھەڵۆ محەمەد |
تا ئێستا لە مێژووی حکومەتی ئەڵمانیدا ھێندە
چەک نەفرۆشراوە،وەک ئەوەی لەسەردەمی ھاوپەیمانێتی گەورە(CDU&SPD)لە
چوار ساڵی ڕابووردوودا ئەنجام دراوە.
وەزیری ئابووری جارانی ئەڵمانیا Sigmar Gabriel-SPD، ھاتۆتە قسە و دەڵێ
: دەبێت چەک ڕەوانەکردن کەم بکەینەوە.بۆ ئەم وەزیرەی دەرەوەی
ئێستا،کێشەیەکی دیکە لە چەک فرۆشتن سەری ھەڵداوە. تورکیا ئەو تانکانەی
لە ئەڵمانیای کڕیووە،بە ئاشکرا بەکاریان دێ لە پەلاماردان بۆ سەر کورد
لە باکووری سوریا. لەدوا دیدیداری وەزیری ناوبراو لەگەڵ م. چاوشئگلو بە
ئەرێنی باسی ئەمەی کرد و وتی: پێویستە تانکەکان لە تورکیا مۆدێرنە
بکرێنەوە.
+ چی لەمەڕ ناردنی چەکەوە لە ساڵانی ڕابووردوودا زانراوە.
ڕاپۆرتی چەکفرۆشتنی ساڵی ٢٠١٧ ی حکومەتی ئەڵمانی ھێشتا بەتەواوی گەڵاڵە
نەبووە و لەبەردەستدا نییە.،لێ لە وەڵامێکدا لەسەر داوای پەرلەمنتاری
چەپ Stefan Liebischوەزارەتی ئابووری چەند زانیاریەکی دەدا و دەڵێ : لە
ساڵی ڕابووردوودا ھاوپەیمانێتی گەورە بایی ٦,٢ ملیارد چەکی فرۆشتووە.
بەشێکی زۆری ئەو چەک و کەرەسە سەربازییانە بە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی
ئەوروپاEU و ناتۆ فرۆشراون. لەبەر ئەمە (لەم کاتەدا جگە لە تورکیا) بێ
کێشە کارەکە پێشوازی لێ کراوە،لەلایەن دەوڵەتانی سێیەمەوە کە پێیان
فرۆشراوە. بۆ ئەم وڵاتانە چەک بایی ٣,٨ ملیارد یۆرۆ ڕەوانە کراوە و بە
بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ زیاترە.لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧
دا حکومەتی ئەڵمانیا ڕێگەی بە فرۆشتنی چەک بە بڕی ٢٤,٩ یۆرۆ داوە.
بەمەش توانیویەتی زیاتر لە کولیسیۆنی ڕەش و زەرد،واتە CDU&FDP بکەن کە
ئەوان بایی ٢٠,٧ ملیاردیان فرۆشتووە. لێرەدا ناردنی چەکەکان زیاتر بۆ
وڵاتانی سێیەم بووە.
لە کاتێکدا لە نێوان ٢٠١٠-٢٠١٣ دا فرۆشتنی چەک و پێداویستی تری سەربازی
بە بڕی ٩,٩ ملیارد یۆرۆ بە دەوڵاتانی سێیەم ڕێگەی پێدراوە. لەم بڕەدا
لە چوار ساڵی ڕابووردوودا ڕێژەکە بۆ %٤٦ بەرز بۆتەوە. ھاوپەیمانێتی CDU&SPD
بە بڕی ١٤,٥ ملیارد یان داوە بە وڵاتانی سێیەم.
+ ئەو دەوڵەتە گرنگانە کامانەن بۆ ناردنی چەکی ئەڵمانی؟
وڵاتە گرنگەکان لەسەروو ھەموویانەوە،جەزائیر بایی ١,٤ یۆرۆ و میسر ٧٨٠
ملیۆن یۆرۆ و عەرەبی سعودی ـ ئەگەرچی لەگەڵ دەوڵەتی یەمەنی دراوسێیدا
لەشەڕدایە ـ و ئیماراتی عەرەبی و کۆریای باشوور لەو ١٠ وڵاتە گرنگەی
لیستەی ئەڵمانیادا بۆ چەک فرۆشتن.
+ ژمارەکان چۆن لەلایەن حکومەت و بەڕیوەبەری گشتییەوە دەنرخێندرێن؟
ئێمە لە ٦,٨ ملیارد یۆرۆوە کەممان کردۆتەوە بۆ ٦,٢ ملیارد یۆرۆ،ئەمە
قسەی وتەبێژێکی وەزارەتی ئابوورییە. ئۆپۆزیسین بە توندی ڕەخنە لەم
کارانەی حکومەت دەگرێ و پییان وایە پارت دەسەڵاتدار بەتەوەی پەکی
کەوتووە. Dietmar Bartsch فراکسیۆنی چەپ دەڵێت. بانێت چەک بە میسر و و
سعودییە و ئیمارات بفرۆشرێت. چەک ناردن بۆ ئەم موشتەرییە گرنگانەی
ئەڵمانیا ڕابگیرێت. ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدەن لە ٢٠١٥ دا ناردنی چەک
کەمی کردۆتەوە،لێ لەبەر ئەوەی ساڵی ریکۆرد شکاندن نییە وەک ٢٠١٧. بە
کورتی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێ ھەر وڵاتێ شەڕ بکات ،نابێت چەکی پێ بفرۆشرێ و بۆ
ڕەوانە بکرێ.لێرەشدا مەبەست میسروسعودییە و ئیماراتە.
+ ئەنقەرە بە ئاشکرا تانکی ئەڵمانی لەدژی کورد بەکاردێنێ،چی لەمەڕ ئەمە
زانراوە؟
سەرەک کۆماری تورکیا ر.ت. ئەردۆغان بێ گوێدانە ڕای گشتی نێودەوڵەتی
دەیەوێ ھێرشەکان بۆسەر چکدارانی کورد YPGدرێژە پێبدات." سەرەتا
دەیانەوێ تیرۆریستان بنەبڕ بکەن و پاشان ژیان بۆ ئەو دەڤەرە
بگێڕنەوە".ئەمە ڕاگەیاندنی رۆژی ٢٤/١/٢٠١٨ ئەردۆغانە.
حکومەتی ئەڵمانی ئەو داگیرکارییە بە نیگەرانیەوە سەرنج دەدات .
قسەکەرەکەیان وتی: داوا لە ھەموو لایەک دەکەین تەقە بوەستێنن و ڕێگە بۆ
ناردنی کۆمەکی مرۆیی بھێڵنەوە.
بۆ ھێرشە زەمینییەکانی تورک تانکی جۆری لیوپاردیLeopard٢A٤ بەکار دێنێ.
ئەڵمانیا لە نێوان ٢٠٠٦-٢٠١١ دا ٣٥٠ دانەی لەم جۆرە تانکە ڕەوانەی
تورکیا کردووە و ھیچ مەرجێکیشی لەسەر تورکیا دانەناوە.
ئەگەرچی لە ساڵی ڕابووردوو دا لە گرێبەستەکاندا ئەڵمانیا داوای کرد
دەبێت تەنیا بە پێی بڕگەی ٥ ڕێکەوتنامەکەی ناتۆ ئەو چەکانە بەکار
بێت،واتە بۆ داکۆکی لە خۆیان و ھاوپەیمانێتییەکەیان. رۆژی ٢٤/١/٢٠١٨
سەفیری ئەڵمانیا لە تورکیا Martin Erdmann وتی لەگەڵ وەرزارەتی بەرگری
تورکیا لەمەڕ ھێرشەکانی تورکیاوە قسەمان کردووە.
+ پەلاماری تورکیا بۆ سەر کورد چ مانایەکی ھەیە بۆ چەک ڕەوانەکردن بۆ
تورکیا؟
ئەگەرچی تورکیا سەر بە ناتۆیە،بەس لە ساڵانی ڕابووردوودا چەندین جار
حکومەتی ئەڵمانی ڕازی نەبوو چەک و تەقەمەنی بفرۆشی بە تورکیا. بەھای
سەرجەم چەکی فرۆشراو بە تورکیا ٨٣,٩ ملیۆن یۆرۆ بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ دا
بۆ ٣٤,٢ ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە. ھێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر کورد
چ ئاکامێکی دەبێت چانسێکی نوێ بات بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ
تورکیا،حکومەتی ئەڵمانی لەم ڕووەوە نایەوێ ھیچ بڵێت.
تورکیا دەیەوێ لیۆپاردی دوو مۆدێرنە بکاتەوە،واتە گەشەی زیاتری پێ بدات
و داوا لە ئەڵمانیا دەکات ئەم کارەی بۆ بکات، بۆ ئەوەی بە ھێز و
توانایەکی گەورەوە شەڕی پێ بکات.گابریل لە دیدارەکەیدا لەگەڵ چاوشئۆگلو
ڕایگەیان لە کاتێکی نزیکدا پشکنین لەلایەن حکومەتی ئەڵمانییەوە دەکەین.
ھەر چەپ و سەوزەکان بەتەنیا داوای وەستانی چەک و تەقەمەنی بۆ تورکیا
ناکەن. پەرلەمانتاری کرریست دیموکراتەکان Norbert Röttgen دەڵی
بەتەواوی دوورە تانکەکانی تورکیا تازە بکەینەوە و پێشکەوتووتریان بکەین.
ھەروەھا پسپۆڕی سۆسیال دیموکراتەکانیش Rolf Mützenich دژی ئەو پرۆژەیە
وەستایەوە.
_________________________
سەرچاوە: (دێر
تاگە شپیگل) رۆژی ٢٤\١\٢٠١٨.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|